مکاسب محرمه
سلاو ماموستا گیان
ماندوو نه بی ماموستا گیان.
ماموستا گیان ! ئه م عنوانه(مکاسب محرمه) له لای شیعه مه ذهه به کان هه یه.
مه نزورم ئه و که سب و ده رآمه دانه یه که له لای مه زاهبی ئه هلی سنه(شافعی وحنفی ومالکی وحنبلی) حه رامن؟ یا چ هویانیک ئه بن به باعیسی حه رامبونی شته کان؟
جه زاکم الله
محمد عبدالرحمن
03/12/08
به‌ناوی خوا
پاش سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگارو سه‌لات و سه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و كه‌س و كار و هاوه‌ڵانی .
سلاو له‌تۆیش بێ برای باش..
به‌ڵێ.. ئه‌و {مه‌كاسب محرمه}یه كه‌لای شیعه‌كان هه‌یه هه‌ر ئه‌وكاسبيانه‌ن كه له شه‌رعا به‌حه‌رام ناسراون..
ئه‌و مه‌كاسیبه حه‌رامانه‌ی له فیقهی ئیسلامی‌دا حه‌رامن وه‌ك:
معامه‌له كردن به ریبا..
كڕین و فرۆشتنی عاره‌ق و شه‌راب..
كڕین و فرۆشتنی نه‌وار و سیدی و گوڤاری سیكسی.. ...
هه‌تا دوایی..
پێغه‌ممه‌ری خواصلى الله عليه وسلم ده‌فه‌ررموێ: " إن الحلال بين، وإن الحرام بين، وبينهما أمور مشتبهات لا يعلمهن كثير من الناس، فمن اتقى الشبهات استبرأ لدينه وعرضه، ومن وقع في الشبهات وقع في الحرام، كالراعي يرعى حول الحمى يوشك أن يقع فيه، ألا وإن لكل ملك حمى، ألا وإن حمى الله محارمه "
پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم مه‌كاسیبی كردۆته سێ به‌شه‌وه: جۆرێكیان حه‌لاڵه‌و گه‌وره‌و بچووك ده‌زانێ حه‌لاَله.. جۆرێكی تر حه‌رامی ئاشكرایه، هه‌موو كه‌سێك له‌ناو موسوڵمانانا ژیابێ ده‌زانێ حه‌رامه.. هه‌ندێكی تر هه‌یه له‌لای به‌شی زۆری خه‌ڵكی دیار نییه ئایا حه‌رامه، یا حه‌لاَڵ؟ ئه‌وه‌ی خۆی له شوبهه‌و گومان بپارێزێ، ئه‌وه دینه‌كه‌ی خۆی پاراستووه، ئه‌وه‌ی رووبكاته شتی شوبهه، ده‌كه‌وێته ناو حه‌رامه‌وه، وه‌ك ئه‌و شوانه‌ی ڕانه مه‌ڕه‌كه‌ی به‌ده‌وری په‌ڵه گه‌نمێكا ده‌ڵه‌وه‌ڕێنێ، نزیكه مه‌ڕه‌كان چه‌ند قه‌پاڵێ له قه‌ده‌غه‌كراو و په‌رێزه‌كه بخۆن، هه‌رپاشایه‌ك په‌رێزێكی هه‌یه، و په‌رێزی خوایش ئه‌و شتانه‌یه كه‌حه‌رامی كردووه..
شاهید له‌م فه‌مووده‌یه ئه‌وه‌یه: كه مه‌كاسیب ده‌بێته سێ به‌شه‌وه.. حه‌رامی ئاشكرا.. حه‌لاَڵی ئاشكرا.. شتانێكیش له‌و نێوانه‌دا هه‌ن لای به‌شی زۆری خه‌ڵكی مه‌علوم نین ده‌بێ له باره‌یانه‌وه له كه‌سانێك پرسیار بكرێ شاره‌زاییان له شه‌رعی خوا هه‌بێ.. تا نه‌كه‌ونه ناو حه‌رامه‌وه..
به‌لاَم له‌هه‌ندێ شتا جیاوازی راو بۆ چوونی مه‌زهه‌بی هه‌یه.. بۆ نموونه: له فیقهی سوننه‌دا گۆشتی كه‌روێشك حه‌لاَڵه، به‌لام له فیقهی شیعه‌دا حه‌رام كراوه.. يا سیغه له مه‌زه‌بی شیعه‌دا حه‌لاَڵ كراوه، به‌لاَم له مه‌زه‌به‌كانی سوننه‌دا به حه‌رام دانراوه..