سڵاوی خوای گه‌ره‌تان لێ بێت.
پرسیار: مامۆستای به‌ڕێز ئایا (به‌رات) ئه‌سڵێکی هه‌یه له ئیسلامدا یان نا؟! ئه‌گه‌ر ئه‌سڵێکی هه‌یه موناسه‌به‌و نادروستکردن له‌و ڕۆژه‌دا به‌و بۆنه‌یه‌وه چۆن ده‌بینیت؟
وه‌ڵام : به‌رات له كوردیدا به‌واتای خه‌ڵات و به‌خشین دێت، له‌شه‌وی به‌راتیشدا منداڵان ومیر مناڵانی كورد به ناوشار و كوچه و كۆڵانه‌كاندا ده‌گه‌ر?ان و له ده‌رگای ماڵانیان ده‌دا، و هه‌ریه‌كه تووره‌كه‌یه‌كی خامی هه‌ڵدوراویان پێ بوو، كه ده‌گه‌یشتنه به‌ر ده‌رگای هه‌رماڵێك ده‌یان گوت: شه‌وی شه‌وی به‌راتێ خوا كور? و كچێكتان باتێ شتێ به‌ن به جه‌ماتێ.. ئه‌مه له‌ناو كورده‌واری و خه‌ڵكی كوردی ئێمه‌دا بڵاو بوو، من وام ده‌زانی عاده‌ت و باوێكی ئیسلامییه و بنه‌مایه‌كی ئیسلامی هه‌یه، كه‌چی له ئوسترالیاش هه‌موو ساڵێك له شه‌وێكی تایبه‌ت و له‌مانگێكی تایبه‌تدا مناڵان ومیر مناڵانیان ئه‌گه‌ر?ێن و نوقڵ و شیرینی و ورده پاره كۆده‌كه‌نه‌وه، و خه‌ڵكیش ده‌یانده‌نێ. جا نازانم ئه‌مه كام لا له كام لای وه‌رگرتووه؟! ئایا ناموسوڵمانان له موسوڵمانانیان وه‌رگرتوه، یا به پێچه‌وانه‌وه؟!
ده‌شبێ به‌رات له وشه‌ی {براءه }ی عه‌ره‌بییه‌وه هاتبێ، واته به‌ری بوون، یا پاكبوونه‌وه، یا هیچ له‌ئه‌ستۆدا نه‌ماو..
من پێم وایه به‌واتای خه‌ڵاته‌كه راستربێت، چونكه وشه‌یه‌كی كوردییه‌و ئه‌وكاره‌ش كه‌ده‌كرێ پـڕ به پر?ی وشه‌كه‌یه..
بنه‌مای ئه‌م كاره ده‌گه‌ر?ێته‌وه بۆ ئه‌و بۆچوونه‌ی كه هه‌ندێ زانایانی جیهانی ئیسلامی رایان وایه، إ?نَّا أَنزَلْنَاه? ??ي لَيْلَة? مّ?بَارَكَة? إ?نَّا ك?نَّا م?نذ?ر?ينَ، ??يهَا ي??ْرَق? ك?لّ? أَمْر? حَك?يم?. (الدخان/3و4.) واته: ئێمه له‌شه‌وێكی به?ه‌ر?و پیرۆزدا قورئانمان ناردۆته خواره‌وه، به‌راستی ئێمه بێ‌دار كه‌ره‌وه‌ین،و خه‌ڵكی هۆشیار ده‌كه‌ینه‌وه. له‌وشه‌وه‌دا هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی تیا جیاده‌كرێته‌وه.. ئه‌و زانایانه‌ی وه‌ك عیكریمه كه یه‌كێك بووه له‌زانایانی تابیعین، خاوه‌نی تاجول عه‌روس، وچه‌ند زانایه‌كی تریش. ئه‌مانه ئه‌م شه‌وه پیرۆزه‌ی سه‌ره‌تای سووره‌ی (دوخان) به شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان داده‌نێن، و له‌و شه‌وه‌دا نامه‌ی كرده‌وه‌ی ساڵانه‌ی مرۆڤ نوێ ده‌كرێته‌وه، چاك وخراپ چی بكات له‌وشه‌وه‌دا له له‌وحول مه‌ح?وزه‌وه ده‌گویزرێته‌وه بۆ ?ایلی تایبه‌تی ساڵانه‌ی ئه‌و ئینسانه..ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن ئه‌و شه‌وه پیرۆزه شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبانه، ده‌ڵێن: ئه‌م شه‌وه پێشی ده‌گوترێت شه‌وی به‌رائه‌ت.. هه‌روه‌ك له‌ته?سیری ته‌به‌ریدا باسی ده‌كات..
به‌ڵام ئه‌م بۆ چوونه به‌شێكی زۆر له‌زانایانی جیهانی ئیسلام په‌رچیان داوه‌ته‌وه، - به‌گه‌وره‌ترین بوختانیان داناوه، وه‌ك ئیبنو عه‌بباس و شیخ حه‌سه‌نی به‌سری، و شیخ ئیبنول عه‌ره‌بی خاوه‌نی كتێبی ئایاتول ئه‌حكام، و چه‌ندان زانای پایه به‌رزی تر كه ئێستا له‌م باسه سه‌ر پێییه‌دا جێی نابێته‌وه، - كه نه‌خێر مه‌به‌ست له شه‌وی پیرۆز هه‌ر شه‌وی له‌یله‌تول قه‌دره كه خوا له‌قورئانا له‌سوره‌تی به‌قه‌ره‌و قه‌درا باسی كردووه، و عیباده‌تكردن له‌وشه‌وه‌دا خیری عیباده‌تكردنی هه‌زار مانگی هه‌یه..
به‌ڵكو قورتوبی و ئیبنول عه‌ره‌بی و به‌شی زۆری زانایانی جیهانی ئیسلامی ده?ه‌رموون كه شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان بنه‌مایه‌كی دروستی له‌ئیسلامدا نییه، و هیچ ?ه‌رمووده‌یه‌كی دروست له‌وباره‌وه نییه كه‌ئه‌و بۆچونه‌ی شه‌وی به‌رات پشت راست بكاته‌وه..