بانگخوازى زیندوو ئه‌وه‌یه به‌هه‌موو لایه‌كا دهبزوىَ، له‌هه‌موو به‌رگێكدا بانگێشهكهى به‌زانایانه ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌گه‌ر لهماڵهوهبوو باشترین خاوهنماڵى به‌خێوكه‌ره، ئه‌گه‌ر رۆیشته سه‌ر جاده و ئاوێته‌ى خه‌ڵكى بوو به بانگه‌كه‌ى باوه‌شیان بۆ ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر سوار وه‌سیله‌یه‌كى هاتو چۆ بوو به‌ره‌كه‌تى بانگێشهكهى به سه‌ر نهفهرهكانى ده‌ورو به‌ریا بلاَودهبێتهوه، ئه‌گه‌ر رۆیشته ناو ئیدارهیهكهوه بىَ ده‌ستكه‌وتێكى بانگێشهكهى نایه‌ته ده‌ره‌وه، با ئامۆژگاريیهكى یهكىَ لهكارمهندانیش بىَ، یا رێنوێنیكردنى یهكىَ له‌و ئافرهتانهبىَ كه بالاَپۆش نین، یا قسه‌یه‌كى خێر بۆیهكىَ لهوانهبىَ كه له‌ناو ریزو سه‌ره‌دا له‌ته‌كیا وه‌ستاون، بێگومان ئاوه‌ها كه‌سێك موباره‌ك و بهرِێزه لهههركوىَ دابنیشىَ یا بۆ ههركوىَ بچىَ..
وه‌ك باران وایه لهههركوىَ ببارىَ سودى دهبىَ، هیچ هه‌ورێك وه‌ك ئه‌و تنۆكه‌كانى نارِێژىَ، و هیچ زه‌وییه‌كیش وه‌ك ئه‌و به‌رهه‌م نادات..
دڵێكى ئاوه‌دان، ژیرییهكى خۆگر، پىَ خاوسێكى پارێزكار، ده‌روون بهرزێكى پاك، وهنهبىَ سوودى ته‌نیا بۆ خۆى بىَ، به‌ڵكو خێرى بۆهه‌موانه، لهههرخاكێكابىَ بانگێشهكهى ریشه دادهكووتىَ، شه‌پۆلى ئامۆژگارییه‌كانی وه‌ك لافاوى به‌هار جمهىدىَ، و به‌ربه‌ستی به‌هێزى سهردڵى غافلاَن ههڵدهكهنىَ، و ئه‌گه‌ر قسه‌ى كرد ده‌چێته ناو دلاَنهوه، ئه‌گه‌ر ئامۆژگارى كرد دلاَن كه‌مه‌ندكێش ده‌كا، هه‌نگاوه‌كانى له‌سه‌رخۆو به‌ردوامن، هه‌ڵسوكه‌وتى ئاشكرایه، ئهگهركۆسپهكان هاتنه رێى به‌لاچاو بۆیان دهرِوانىَ، و دهڵىَ: ئه‌ركه گه‌وره‌كان وه‌رنه پێش، یاهه‌ر نه‌بن، ره‌وشتى موحهممهدىیانه، و ئیمانى ێیددیقىیانه، و ده‌روون به‌رزیى عومهرىیانه، و حه‌یاى عوسمانىیانه، و پته‌وى عهلىیانه، و گریانى فوزهیلیانه، و پێشه‌وایه‌تى حهنبهلىیانه، وخۆگرى تهیمىیانهیه.. رواڵه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌ركى هه‌میشه‌ییدا گونجاوه، بهرگخاوێن وخاكى، رواڵه‌تى پارێزكارانه، بىَ ته‌كه‌للوف و گهردنكهچه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى بینییان خوایان بیر ده‌كه‌وێته‌وه..
بانگخواز له‌شتى سووك ههڵناچىَ، له‌گه‌ڵ فرۆشیارا بۆ قیمه‌ت كه‌مكردنه‌وه ههتهرى ناكات. له‌لابردنى ئازارى سه‌ر رێگادا خۆى به‌زل نازانىَ، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو كه‌سێكه‌وه لێو به‌خه‌نده‌یه، حیكمه‌تى خۆى له تیرى نه‌فامان و مرقنیى گه‌مژان دهپارێزىَ. له‌هه‌موو مه‌یدانێكدا ئاماده‌ى بانگێشه‌یه، ئه‌گه‌ر جانتاكه‌ى بپشكنى شیرینى ونامیلكهو دیاریى به‌سوود وكه‌م قیمه‌تى تێدایه، له‌ته‌ك خۆ‌یا كاسێتى قورئانخوێنه ناودار، و وتارى بانگخواز، و وتاربێژه به‌ناوبانگه دڵسۆزه‌كانى تێدایه، و هه‌میشه له‌ته‌ك خۆ‌یا عه‌ترو بۆنى خۆش ههڵدهگرىَ.. ناهه‌قیشى نیه چونكه ئه‌مانه چه‌كى بانگخوازى زیندوون..
شیرینى بۆ خۆبهیهكتر ناسین بهكاردینىَ، و نامیلكه‌كان بۆ هۆگرى و په‌ند و ئامۆژگارى، و دیارى یه‌كانیش له‌ته‌ك بانگێشهدا بۆ ئاماده‌بوونى وتارىَ یاخوتبهیهك، یا كاسێت گه‌لێك كه قه‌ره‌بووى ئه‌و كاسیته گۆرانیانهبىَ كه قه‌ناعه‌تى به‌خاوه‌نه‌كه‌ى كردبىَ وازیان لىَ بێنىَ، بۆنى خۆشیش بۆ لادانى قێز و بێزى ده‌روونه‌كان، و لابردنى گومان له‌دڵى ئه‌وانه‌ى به‌ترسه‌وه سه‌یرى رواڵه‌تى بانگخوازان ده‌كه‌ن..
ئه‌گه‌ر بینیت بهروویهكى خه‌نده‌وه و دڵێكى پاكه‌وه رووت تێده‌كات، دڵ ده‌كه‌وێته داوى بانگخوازهكهوه و دڵه ئیمماندارهكان ئاوێته ده‌بن و هۆگرى یه‌كتر ده‌بن،چاوه‌كان و بیلبیلهكان پیك ده‌گه‌ن، ئه‌گه‌ر ترسى خوا چاوه‌كه‌ى كرده گریان خۆى دهناسێنى، هه‌تا ئه‌گه‌ر بانگخوازه زیندووه‌كه وشه گه‌لێكى بۆ ئاشنایى و خۆشه‌ویستى خوا ههڵرِشت، و له‌گه‌ڵ ویستى خوادا بۆ هیدایه‌تى یه‌كیان گرت، ده‌بینى له‌به‌رده‌م ئه‌و سێلاَوه ههڵقولاَوهى ته‌وژمى ئیمان و پارێزكاریدا، هه‌واو ئاره‌زووه‌كان له‌و مه‌یدانه‌دا لهپهوروو ده‌كه‌ون، و ئاره‌زووه‌كانى دڵ و غه‌ریزه‌ش ده‌كه‌ونه خواره‌وه، وه‌ك ئه‌وه شه‌یتانى خۆ مهلاَس ده‌ر هاوارى لىَ به‌رز ببێته‌وه‌و بڵىَ: ماڵ كاول خۆی خۆ فلاَنه كه‌سى پیاوچاكیشیان لىَ رفاندم.
بانگخوازى زیندوو لهخهیالاَ ناژى، ئه‌وه‌ى به‌كارهێنانى بلوىَ به‌كارى دێنىَ، و هه‌لى گونجاو و ره‌خساو ده‌قۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى باشترین كه‌ره‌سه بهكاربێنىَ له‌عنه‌ت له‌تاریكى ناكات، بهلاَم هاوبه‌شى لهداگیرسانى مۆمێكا ده‌كات، ئه‌وه‌ى لهتوانایداههبێ كهمترخهمى ناكات، ئه‌گه‌ر به‌زمانی ته‌نیا وشه‌یه‌ك، یا به‌ده‌سته‌كانى هێماكردنێك بووه به‌كارى دێنىَ و پشت به‌وخوایه دهبهستىَ كه رێنوێنىدهره بۆ رێى راست.
بیگومان بانگخوازى زیندوو بۆ هه‌ل ئهگهرِىَ، وچاوهرِوان نابێت تا ئه‌و بىَبۆلاى به‌ڵكو ئه‌م هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌دات، خاوه‌ن هه‌ڵوێستى دیارییه‌و بوارێك بۆ ئه‌وه ناهێڵێته‌وه كه‌خه‌ڵكى پێى ده‌ڵێن: رێكه‌وت و ناكاو، به‌ڵكو به‌ئاشكرا ده‌یبینیت ئاماده‌یه بۆ هه‌ر هه‌ڵوێستێك كه بۆى بگونجىَ.
له نیشانه‌كانى بانگخوازى زیندوو:
بێده‌نگ كارى خۆى ده‌كات، كارى به‌رده‌وامى له فره‌بڵێ یىو ههڵههلاَ پىَباشتره، منه‌ت به‌سه‌ر كه‌سا ناكا، خۆپه‌سه‌ند نییه، پاش وه‌رگرتنی فه‌رمان دروشمى ئه‌وه‌یه بیزانىَ و به‌ئیزنى خوا جێبه‌جێى بكات، ئه‌گه‌ر داواى به‌جێهێنانى ئه‌ركێكى لێكرا، ئهڵىَ به‌ئیزنى خوا له جىَبهجێ بووندایه، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌واوى كرد به‌بێده‌نگی و به ئارامى دهڵىَ: سوپاس بۆ خوا ئه‌نجامدراو ته‌واوبوو.
ئه‌مه‌ش جوانترین وێنه‌ى سهربازیهتییه، بانگخوازى زیندوو مامۆستا بىَ یا قوتابى، دكتۆربىَ یا موهه‌ندیس، زانابىَ یا فێرخواز، جڵه‌و بهدهستبىَ یا نه، نیشتهجىَبىَ یا كۆچه‌ر، فهرماندهبىَ یا فه‌رمانبه‌ر، سه‌رۆك بىَ یالىَپرسراو، زگورت بىَ یاخاوهنژن، ههژاربىَ یا ده‌وڵه‌مه‌ند، نه‌خۆش بىَ یا له‌شساغ، چاوداربىَ یا بىَچاو، ئه‌ندام كۆك بىَ یا سه‌قه‌ت، لهماڵهوهبىَ یا له‌سه‌ر شه‌قام، لهقوتابخانهبىَ یا له زانكۆ، له‌ناو ترومبێلدا بىَ یا له دووكان، لهههركوىَ و له‌هه‌ر حاڵهتێكدابىَ به‌ده‌ست و به‌زمان،به‌ماڵ و به‌گیان بۆ ئاینه‌كه‌ى دهبزوىَ و پارێزگارى لىَ ده‌كات و زمانحاڵى هاوار ده‌كات ودهڵىَ: " إِنَّ صَلاَتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي للهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ " (1). واته: بڵىَ: بێگومان نوێژم عیباده‌تم، ژیان و مردنم هه‌مووى بۆ په‌روه‌ردگاری گشت جیهانه..
دروشمیشى ئه‌م ئایه‌ته‌یه: " هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ " (2) واته: ئه‌مه رێى منه، من و شوێنكه‌وتوانم: به چاوروونیهوه خه‌ڵكى بۆلاى په‌روه‌ردگارمان بانگ ده‌كه‌ین، پاكى وبىَ خه‌وشى بۆخوایه و ئێمه له‌وانه به‌رین كههاوهڵ بۆخوا داده‌نێن.
پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ به ئه‌بو به‌كرى فه‌رموو: " الأرواحُ جُنودٌ مجندةٌ، فَمَا تَعارفَ مِنها ائتلفَ، وَما تناكرَ منها اختلفَ (3) "،واته: گیانه‌كان هه‌موو سه‌ربازى كۆكراوه‌ى خوان، ئه‌وانه‌ى لهوىَ یه‌كتریان ناسىبىَ لێره‌ش یه‌ك ده‌گرن و هۆگرى یه‌كتر ده‌بن، ئه‌وه‌ى لهوىَ یه‌كترى نهناسىبىَ لێره‌ش دووره په‌رێز ده‌بن. " المُؤمِن مُؤلَفٌ، وَلا خَيرَ فيمَنْ لا يَألِفُ وَلا يُؤلَفُ ".(4) واته: ئیماندار هۆگردهبىَ و هۆگرى ده‌بن، و ئه‌وه‌ش هۆگرنهبىَ و هۆگرى نه‌بن خێرى تێدا نییه.
په‌راوێزه‌كان:
1 - سورة الأنعام: 162.
2 - سورة يوسف: 108.
3 - أخرجه مسلم في كتاب البر والصلة والآداب/باب الأرواح جنود مجندة، ص: 1119. برقم:4773.
4- أخرجه أحمد في مسنده، في مسند المكثرين، برقم: 8831.
إخوان أون لاين نيت ]