قوربانی و مه‌رجه‌كانی:
خوێنه‌ری به‌ڕێز! ئه‌وا جه‌ژنی قوربان نزیك بووه‌ته‌وه‌و یه‌كێ له زه‌قترین عیباده‌تی ئه‌م مانگه، حه‌جه‌و پاشان قوربانی، هه‌رچه‌ند مانگه‌كه به‌ناوی قوربانه‌وه ناوبانگی زیاتر ده‌ركردووه، و جه‌ژنه‌كه‌ش هه‌ر به‌ناوی قوربانێكردنه‌وه‌یه، هه‌مووساڵێك له‌قوربانا یادی ئه‌و رووداوه گرنگه‌مان بییر ده‌كه‌وێته‌وه كه باوكی پێغه‌ممه‌ران و خۆشه‌ویستی خوا ئیبراهیمی خه‌لیل مرۆڤایه‌تی له‌به‌د به‌ختی و مرۆڤ سه‌ر بڕین رزگار كرد تا به‌ناوی خواوه مرۆڤه‌كان چی تر سه‌ر نه بڕرێن..
وتاری ئه‌و برایه‌م چه‌ند پێ جوان بووكه ده‌ڵێت: " كاتێك خه‌ڵك بڕوایان وابوو: رووبار و بوومه‌له‌رزه و هه‌وره‌تریشقه، هه‌تد... خوای خۆیان هه‌یه، بۆیه ده‌هاتن بۆ رازی كردنی رۆژو مانگ و رووبار و هه‌ردیارده‌یه‌كی سروشتی لاوێكی جوانیان ده‌كرده قوربانی.. خوای گه‌وره ئیبراهیمی نارد و ویستی به‌كرده‌وه ئه‌م داب ونه‌رێته له‌ناو به‌رێت، هات و فه‌رمووی منیش خوای گه‌وره‌و تاك وته‌نها فه‌رمانی پێكردووم كوڕی خۆم سه‌ر ببڕم، پاش پیشاندانی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی خه‌ونه‌كه‌ی به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی گوت: خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ‌كردم له‌جیاتی كوڕه‌كه‌م به‌رانێك بكه‌م به‌قوربانی، چونكه قوربانیدانی به‌مرۆڤ حه‌رام و قه‌ده‌غه كرد.. له‌و رۆژه‌وه ئه‌م په‌یامه گه‌یشته هه‌موو پێغه‌ممه‌رانی دوای خۆی و هه‌تا پێغه‌مه‌ری خۆمان موحه‌ممه‌د درودی خوای له‌سه‌ر بێ..
به‌ڵێ، قوربانیكردنی ئیبراهیم په‌یامی مرۆڤدۆستانه بوو.. ئیبراهیم بوو پێی گوتین: ئیتر به‌سه.. پرۆسه‌ی قوربانیكردن به مرۆڤ رابگرن.. ئه‌و رۆژه جه‌ژنی ژیانیان بۆ ئیسماعیل گێڕا‌و هه‌تا ئه‌مڕۆش ئێمه كه جه‌ژنی قوربان ده‌گێڕین ئاژه‌ڵ به‌قوربانی ده‌كه‌ین، به‌م كاره‌مان سوپاسی خوا ده‌كه‌ین كه له‌رێگه‌ی ئیبراهیمه‌وه پرۆسه‌ی ترسناكی به‌قوربانیكردنی مرۆڤی راگرت" (#)
بۆیه منيش به‌پێویستم زانی هه‌ندێ له‌باره‌ی قوربانی و چۆنیه‌تی قوربانیكردنه‌وه بۆ خوێنه‌ران بنووسم، تا ئه‌وانه‌ی ویستیان ئه‌و عیباده‌ته ئه‌نجام بده‌ن به‌رچاو روون بن و به‌ئاگاییه‌وه كاره‌كه‌یان بكه‌ن..
قوربانی واجبه یا سوننه‌ته؟
به‌لای جه‌ماوه‌ری پێشه‌وایانی شه‌رعزانه‌وه له‌وانه شافیعی و حه‌نبه‌لییه‌كان، ویه‌كێ له به‌هێزترین فتواكانی مالیك له‌وباره‌وه و یه‌كێ له ریوایه‌ته‌كانی ئه‌بویوسف ئه‌وه‌یه: قوربانیكردن سوننه‌تێكی گه‌وره‌یه. ئه‌مه‌ش بۆچوونی ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر و بیلال وئه‌بو مه‌سعودی به‌دری و سوه‌یدی كوڕی عه‌قله، و سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییه‌ب، عه‌تا و عه‌لقه‌مه،و ئه‌سوه‌د و ئیسحاق، و ئه‌بو سه‌ور، و ئیبنول مونزیره. جه‌ماوه‌ری شه‌رعزانان له‌سه‌ر سووننه‌تبوونی قوربانی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیان هێناوه‌ته‌وه، وه‌ك: ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كه فه‌رموویه‌تی: " إذا دخل العشر، وأراد أحدكم أن يضحّي فلا يمسّ من شعره ولا من بشره شيئاً ". واته: ئه‌گه‌ر یه‌كێ له‌ئێوه ویستی قوربانی بكات كاتێ ده‌یه‌مین رۆژی سه‌ره‌تای قوربان هات با هیچ نینۆك و موویه‌ك له‌پێست و له‌شی خۆی لانه‌بات..
به‌ڵگه هێنانه‌وه به‌م فه‌رمووده‌یه له‌ویادایه كه ده‌فه‌رموێ: یه‌كێ له‌ئێوه كه ویستی قوربانی بكات، ئه‌گه‌ر واجب بوایه هه‌ر ده‌یفه‌رموو: " كه‌س ده‌ست له‌نینۆك و مووی خۆی نه‌دات تا قوربانییه‌كه‌ی ده‌كات ".
یه‌كێكی تر له به‌ڵگه‌كانیان ئه‌وه‌یه: ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ر خوا لێیان رازی بێت وابووه ساڵ و دوو ساڵ قوربانییان نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وانه‌زانن واجبه..ئه‌م كاره‌ی ئه‌وانیش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه كه له‌پێغه‌ممه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم ئه‌مه فێربوون، و هیچ هاوه‌ڵێكیش به پێچه‌وانه‌یانه‌وه كاری نه‌كردووه..
حه‌نه‌فییه‌كان په‌لایانه‌وه واجبه، و ئه‌مه‌ش رای محمد و زوفه‌ر، ویه‌كێ له ریوایه‌ته كانی ئه‌بویوسفه، وئه‌م زانایانه‌ش هه‌مان رایان بووه: ره‌بیعه، و له‌یسی كوڕی سه‌عید، و ئه‌وزاعی و سه‌وری، و ئیمامی مالیكیش له‌یه‌كێ له ریوایه‌ته‌كانیا.. به‌ڵگه‌شیان به‌م ئایه‌ته هێناوه‌ته‌وه: " فصلّ لربّك وانحر" له‌م ئایه‌ته‌دا خوا فه‌رمان به پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌كات، قوربانی بكات، فه‌رمانیش بۆ واجبه، كه‌له‌سه‌ر پێغه‌ممه‌ر واجب بووبێ، له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌یشی واجبه..
به‌ڵگه‌یه‌كی تریان بۆ واجب بوون ئه‌وه‌یه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: " ئه‌وه‌ی توانا‌و ده‌سه‌لاَتی هه‌بوو قوربانی نه‌كرد با نزیكی نوێژگاكه‌مان نه‌كه‌وێته‌وه. (1). ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ڕه‌شه وایه بۆ ئه‌وانه‌ی قوربانی ناكه‌ن.. هه‌ڕه‌شه‌ش بۆ نه‌كردنی واجبه نه‌ك سوننه‌ت..
هه‌روه‌ها به‌ڵگه به‌م فه‌رمووده‌یه‌ش دێننه‌وه كه فه‌رموویه‌تی: " ئه‌وه‌ی پێش نوێژ ئاژه‌ڵێكی سه‌ر بڕی با له‌جیاتیا مه‌ڕێك سه‌ر ببڕێت، ئه‌وه‌ش سه‌ری نه‌بڕیوه با ناوێ خوای لێ بێنێ و سه‌ری ببڕێت ".(2) به‌ڵگه‌یان له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئه‌وه‌یه: فه‌رمان كراوه به‌سه‌ر بڕینی قوربانی، و ئه‌گه‌ر له پێش نوێژا سه‌ریان بڕیبێ دووباره‌ی بكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر واجب بوونی. حه‌نه‌فییه‌كان پێیان وایه كه واجبی عه‌ینه، و هه‌ركه‌سێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی تیا بێته دی له‌سه‌ری واجب ده‌بێت.. ئیتر ئه‌گه‌ر خێزانێك له‌ماڵێكابن و هه‌موویان ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌لاتدار بن، هه‌ریه‌كه ده‌بێ قوربانی خۆی بكات. قوربانی سه‌رۆك خێزانه‌كه واجبه‌كه له‌كۆڵ ئه‌وانی تر ناخات..
له‌مه‌زه‌بی شافیعیدا:
به‌لاَم ئه‌وانه‌ی كه به‌لایانه‌وه سوننه‌ته، ده‌ڵێن: قوربانی كردن له‌سه‌ر پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم واجب بووه، به‌م ئایه‌ته " فصلّ لربّك وانحر" واته: نوێژی جه‌ژن بۆ خوای خۆت بكه، و قوربانیش بكه. به‌لاَم بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی سوننه‌ت بووه، به‌لاَم ئه‌وه‌ی توانای هه‌بێ هه‌موو ساڵێك قوربانی بكات باشتره.(3). به‌لای شافیعی و حه‌نبه‌لییه‌كانه‌وه قوربانیكردن سوونه‌تی كیفائییه، واته: ئه‌گه‌ر ته‌نیا كه‌سێك له‌ماڵه‌كه‌دا ئه‌نجامی دا قوربانییه‌كه‌ی ئه‌و به‌سه بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه. به‌ڵگه‌شیان ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمانیكرد به‌رانێكی شاخداری مه‌یله‌و ره‌شیان بۆ هێنا تا بیكاته قوربانی و فه‌رمووی:ئه‌ی عائیشه! ئاده‌ی چه‌قۆكه بێنه، پاشان فه‌رمووی: به‌به‌ردێ تیژی بكه، منیش وام كرد، و چه‌قۆكه‌ی وه‌رگرت، وبه‌رانه‌كه‌ی پاڵ خست، و سه‌ری بڕی و فه‌رمووی: به‌ناوی خوا، ئه‌ی خودا! له‌محمد و ئالی محمد و ئۆمه‌تی محمدی وه‌ربگره. (4)
ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه ئه‌بو ئه‌ییوبی ئه‌نساری ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێ: " ئێمه مه‌ڕێكمان سه‌رده‌بڕی بۆ قوربانی، سه‌رۆك خێزانه‌كه له‌بیاتی خۆی و هه‌موو تاكێكی خێزانه‌كه‌ی سه‌ری ده‌بڕی.. (5).
چۆنیه‌تی قوربانی:
نابێ له‌و گۆشته سه‌ربڕاوه بدرێت به‌حه‌قی سه‌ر بڕینه‌كه‌یدا، نابێ پێسته‌كه‌ی و هیچ به‌شێكی ئه‌و حه‌یوانه بفرۆشرێ، باشترین ئاژه‌ڵ بۆ قوربانی وشتره، پاشان مانگا، پاشان مه‌ڕ. به‌لاَم ئه‌گه‌ر حه‌وت كه‌س ویستیان به‌شه‌ریكی وشترێك یانوێنكێك سه‌ر ببڕن باشتر وایه حه‌وت مه‌ر سه‌ر ببرن.. و نه‌هی كراوه له‌وه‌ی حه‌یوانی قوربانی عه‌یبدار بێت.(6). هه‌روه‌ها نه‌هی له‌وه كراوه شتێ له‌حه‌یوانه سه‌ربڕاوه‌كه بدرێت به‌حه‌قی سه‌ربڕینه‌كه‌یا.. هه‌روه‌ها ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت قوربانی بكات نه‌هی كراوه نینۆكی بكات ومووی بتاشیت تا قوربانییه‌كه‌ی ده‌كات(7).. وشتر ده‌بێ پێنچ ساڵی ته‌واو كردبێ، بزن و مانگا ده‌بێ دووساڵیان ته‌واو كردبێ، شه‌ك ئه‌گه‌ر ساڵێكی ته‌واو كردبێ و پێی نابێته دووساڵه‌وه دروسته. (8)
ئه‌وانه‌ی بۆ قوربانی ناشێن:
ئاژه‌ڵێ زۆر له‌ڕ و كوێر و دیان شكاو، و شاخ شكاو دروست نییه بۆ قووربانی. جگه له مه‌ڕ و بزن، و وشتر و گا، هیچ جۆره گیاندار و په‌له‌وه‌رێكی تر دروست نییه بۆ قوربانی...
كاتی قوربانیكردن:
كاتی قوربانیكردن له دوای نوێژی جه‌ژنی قوربانه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا عه‌سری سێهه‌م رۆژی دوای جه‌ژن كه پێیان ده‌گوترێ: ئه‌ییامول ته‌شریق..
په‌راوێزه‌كان:
(#)سه‌یری ئه‌ندازیار عبد الرحمن ێدیق بكه له كتێبی {به‌كوردی ل: 88}.
(1) "مَنْ كَانَ لَهُ سَعَةٌ وَلَمْ يُضَحِّ, فَلا يَقْرَبَنَّ مُصَلانَا " رواه أحمد وابن ماجه وصححه الحاكم من حديث أبي هريرة رضي الله عنه ، قال بن حجر في فتح الباري: ورجاله ثقات.
(2)به‌پێی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی كه بوخاری و موسلیم ریوایه‌تیان كردووه عن البراء بن عازب قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "مَنْ ذَبَحَ قَبْلَ الصَّلاَةِ فَإِنَّمَا يَذْبَحُ لِنَفْسِهِ، وَمَنْ ذَبَحَ بَعْدَ الصَّلاَةِ فَقَدْ تَمَّ نُسُكُهُ وَأَصَابَ سُنَّةَ الْمُسْلِمِينَ " أخرجه البخاري في كتاب الأضاحي /باب قول النبي لأبي بردة: 5/2112 .
(3) بدليل قوله تعالى: " لِيَذْكُرُوا اسْمَ الله عَلَى مَا رَزَقَهُم مِنْ بَهِيمَةِ الأَنْعَامِ " الحج:34. واته:باناوی خوا بێنن له‌كاتی سه‌ربڕینی ئه‌وه‌ی خوا رزقی داون له‌وچوار جۆره ئاژه‌ڵه‌لاَنه، ئه‌وچوارجۆره ئاژه‌ڵه‌ش بریتین له: وشتر و مانگا و مه‌ڕ و بزن.
(4) عَنْ عَائِشَةَ رَضِىَ اللَّهُ عَنْهَا : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ - صلى الله عليه وسلم- أَمَرَ بِكَبْشٍ أَقْرَنَ يَطَأُ فِى سَوَادٍ وَيَنْظُرُ فِى سَوَادٍ وَيَبْرُكُ فِى سَوَادٍ فَأُتِىَ بِهِ لِيُضَحِّىَ بِهِ فَقَالَ :« يَا عَائِشَةُ هَلُمِّى الْمُدْيَةَ ». ثُمَّ قَالَ :« اشْحَذِيهَا بِحَجَرٍ ». فَفَعَلَتْ فَأَخَذَهَا وَأَخَذَ الْكَبْشَ فَأَضْجَعَهُ وَذَبَحَهُ وَقَالَ :« بِسْمِ اللَّهِ اللَّهُمَّ تَقَبَّلْ مِنْ مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ وَمِنْ أُمَّةِ مُحَمَّدٍ ». ثُمَّ ضَحَّى بِهِ.. أخرجه مسلم في كتاب الضحايا/باب استحباب الضحية وذبحها مباشرة. 6/78.
(5) " عَنْ عَطَاءِ بْنِ يَسَارٍ أَنَّ أَبَا أَيُّوبَ الأَنْصَارِىَّ رَضِىَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : كُنَّا نُضَحِّى بِالشَّاةِ الْوَاحِدَةِ فَيَذْبَحُهَا الرَّجُلُ عَنْهُ وَعَنْ أَهْلِ بَيْتِهِ،..." أخرجه البيهقي في السنن الكبرى، كتاب الضحايا/باب الرجل يضحي : 9/268.
(6) به‌پێی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی كه ترمزی ریوایه‌تی كردووه: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: " أربعة لا تجزىء في الأضاحي: العوراء البين عورها، والمريضة البين مرضها، والعرجاء البين ضلعها، والعجفاء التي لا تنقي " أخرجه البيهقي في سننه الكبرى، كتاب الحج/باب ما لا يجزئ من العيوب: 5/242..و حديث أبي داود: عَنْ عَلِىٍّ " أَنَّ النَّبِىَّ -صلى الله عليه وسلم- نَهَى أَنْ يُضَحَّى بِعَضْبَاءِ الأُذُنِ وَالْقَرْنِ ".أخرجه أبوداود في كتاب الضحايا/ باب مايكره من الضحايا. 3/55.وكذلك رواه الترمذي والنسائي.
(7) لما رواه مسلم عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ أَنَّ النَّبِىَّ -صلى الله عليه وسلم- قَالَ :« إِذَا دَخَلَتِ الْعَشْرُ وَأَرَادَ أَحَدُكُمْ أَنْ يُضَحِّىَ فَلاَ يَمَسَّ مِنْ شَعَرِهِ وَبَشَرِهِ شَيْئًا». كتاب الأضاحي/ باب نَهْىِ مَنْ دَخَلَ عَلَيْهِ عَشْرُ ذِى الْحِجَّةِ: 6/83. كاتێ ده‌یه‌مین رۆژی سه‌ره‌تای قوربان هات یه‌كێ له‌ئێوه ویستی قوربانی بكات با هیچ له‌پێست و مووی خۆی نه‌گرێ.
(8)سه‌یری {المجموع شرح المهذب} بكة: 8/394. لأبي زكريا محيي الدين يحيى بن شرف النووي (المتوفى : 676هـ).
6/12/08