خوای بالاَ ده‌ست له‌م ئایه‌ته قورئانییه‌دا "وَالْفَجْرِ وَلَيالٍ عَشْرٍ وَالشَّفْعِ وَالْوَتْرِ" سوێند به‌گه‌وره‌یی به‌ره‌به‌یان و ئه‌م ده‌شه‌وه‌ی مانگی قوربان ده‌خوات و ده‌فه‌رموێ: "وَالْفَجْرِ وَلَيالٍ عَشْرٍ وَالشَّفْعِ وَالْوَتْرِ"
سوێند به به‌ره‌به‌یان، عیكریمه ده‌فه‌رموێ: مه‌به‌ست له به‌ره‌به‌یانی هه‌موو رۆژێكه، و له‌ریوایه‌تێكی تری‌دا ده‌فه‌رموێ: مه‌به‌ست نوێژی به‌یانییه. به‌لاَم زه‌ححاك [ضحاك] ده‌فه‌رموێ: مه‌به‌ست به‌یانی یه‌كه‌م رۆژی مانگی قوربانه. ئیبن و عه‌بباسیش فه‌رموویه‌تی: مه‌به‌ست له ده شه‌وان، ده‌هه‌ی یه‌كه‌می مانگی قوربانه.. مه‌به‌ست له شه‌فع رۆژی جه‌ژنه، و مبه‌ست له وه‌تریش رۆژی عه‌ره‌فه‌یه، هه‌روه‌ك جابیر له پێغه‌ممه‌ره‌وه ریوایه‌تی كردووه.(1) و ماوه‌ردیش له ته‌فسیری [ النكت والعيون] (2)دا باسی كردووه.
ئیبنو عه‌بباس بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌باره‌ی گه‌وره‌یی خێری ئه‌م ده رۆژه‌ی سه‌ره‌تای مانگی قوربانه‌وه فه‌رموویه‌تی: هیچ رۆژێك نییه كرده‌وه‌ی چاكه تیایا لای خوا خۆشه‌ویستر بێت له‌و كرده‌وه چاكانه‌ی له‌م ده رۆژه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن. " عه‌رزیان كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! ته‌نانه‌ت جیهاد له‌رێی خوایشدا؟ فه‌رمووی جیهاد له‌رێی خوایشدا، مه‌گه‌ر پیاوێك هه‌رچی سامان و ماڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆ‌یا بیبات، و به‌خۆی و سامانیه‌وه له‌رێی خوادا تیا بچێت.(3).
خوێنه‌ری به‌رێز! پێویسته له‌یادمان نه‌چێت كه ئه‌م ده رۆژه چه‌ند پیرۆزن، به‌تایبه‌ت رۆژی نۆیه‌م و ده‌یه‌م، ئه‌بو داود له فه‌رمووده‌یه‌كا بۆمان باس ده‌كات كه شێخی ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه، پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: گه‌وره‌ترینی رۆژه‌كان لای خوا رۆژی جه‌ژنی قوربانه، و پاشان رۆژی جێگیربوونه له مینادا، كه رۆژی یانزه‌هه‌می مانگی قوربانه(4).
ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌زانایان پێیان وایه رێزی ئه‌م ده رۆژه لای خوا له رێزی ده‌هه‌می كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان گه‌وره‌تره (5)و خه‌ڵكی لێی بێ ئاگان و وه‌ك رۆژانێكی ئاسایی به‌ڕێیان ده‌كه‌ن..
ئه‌مه‌ش هه‌ندێ له‌و كرده‌وه چاكانه‌ی كه تایبه‌تن به‌م رۆژانه‌وه:
1- حه‌ج وعه‌مره كردن:
بوخاری و موسلیم له فه‌رمووده‌یه‌كی دروستا كه هه‌ردوكیان ریوایه‌تیان كردووه باسی ده‌كات كه حه‌ج وعه‌مره گه‌وره‌ترین كرده‌وه‌یه‌كن له‌م مانگی قوربانه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌بوهوره‌یره خوا لێی رازی بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌یفه‌رموو: عه‌مره بۆ عه‌مره كه‌فاره‌تی ئه‌و گوناهانه‌یه كه له‌نێوانیانا رووی داوه، وحه‌جی وه‌رگیراویش، واته: حه‌جێك خوا قبوڵی كردبێت، پاداشتێكی تری نییه جگه له به‌هه‌شت.(6)
2- رۆژوو گرتن:
موسلیم له‌كتێبه دروسته‌كه‌یا بۆمان باس ده‌كات: ئه‌بو قه‌تاده ریوایه‌تی كردووه كه پێغه‌ممه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] فه‌رموویه‌تی: رۆژووی رۆژی عه‌ره‌فه هیوام وایه خوای بالاَده‌ست بیكاته كه‌فاره‌تی گوناهی ساڵی رابوردو و داهاتووی خاوه‌نه‌كه‌ی. (7)
3- قوربانیكردن:
بێگومان قوربانیكردن یه‌كێكه له‌و عیباده‌تانه‌ی ئینسان له‌خوا نزیك ده‌كاته‌وه، قوربانیكردن سوننه‌تێكی نه‌فه‌وتاوی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بووه، ئیبنو عومه‌ر خوا لێیان رازی بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌وده ساڵه‌ی له‌مه‌دینه‌دا مایه‌وه قوربانی ده‌كرد.(8) ئیبنو قه‌ییمیش به‌ره‌حمه‌ت بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم وازی له قوربانی نه‌هێناوه..
زانایان له‌باره‌ی قوربانیه‌وه رای جیاوازیان هه‌یه، له‌مه‌زه‌بی ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌دا به واجب داده‌نرێ، و ئه‌وه‌ی توانای هه‌بێ پێویسته هه‌موو ساڵێ قوربانی بكات.. به‌لاَم له‌مه‌زه‌بی ئیمامی شافیعیدا سوننه‌ته،و ئه‌وه‌ی توانای هه‌بێ خێرێكی گه‌وره‌یه قوربانی بكات، ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم دوو به‌رانی شاخداری به‌ده‌ستی خۆی سه‌ربڕی و، بسم الله و الله أَكبری كرد و له‌كاتی سه‌ر بڕینه‌كه‌ياندا پێی خسته سه‌ر گه‌ردنیان.(9)
4- یادكردنی خوا:
ئیمام ئه‌حمه‌د به‌ره‌حمه‌ت بێ فه‌رمووده‌یه‌كمان به سه‌نه‌دێكی دروست له ئیبنو عومه‌ره‌وه بۆ دێنێت كه‌پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: " هیچ رۆژێك نییه لای خوا له‌م رۆژانه گه‌وره‌تر و كرده‌وه‌ی چاكه تیایا خۆشه‌ویستر بێت، ئێوه‌ش " لاإله إلا الله" كردن و " ألله أكبر " كردن و "الحمد لله " كردنی تیا زۆر بكه‌ن. (10).
5- هه‌موو جۆره كرده‌وه‌یه‌كی چاكی تر:
پێویسته ئینسانی موسوڵمان ئه‌م ده رۆژه‌ی خۆی به چاكه ئاوه‌دان بكاته‌وه، وه‌ك: قورئان خوێندن، و یادكردنی خوا،و پارانه‌وه، خێركردن و ماڵ به‌خشین، و چاكه له‌گه‌ڵ باوك و دایكا كردن، و سه‌ردان له‌خزم و كه‌س و كار،و رێنوێنی خه‌ڵكی بۆ چاكه، ودوورخستنه‌وه‌یان له‌خراپه،و له‌م بابه‌تانه..
هیوادارم خوا یارمه‌تیده‌رمان بێت بۆ هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی چاكه..
په‌راوێزه‌كان:
(1)7517 - أخبرنا أبو الحسن علي بن محمد بن عبيد القرشي بالكوفة ثنا الحسن بن علي بن عفان العامري حدثنا زيد بن الحباب ثنا زيد بن عقبة الحضرمي حدثني جعفر بن نعيم عن أبي الزبير عن جابر رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه و سلم :" و الفجر و ليال عشر" عشر الأضحية، و الوتر يوم عرفة، و الشفع يوم النحر. " أخرجه الحاكم في المسترك. وقال: هذا حديث صحيح على شرط مسلم ولم يخرجاه. تعليق الذهبي قي التلخيص: على شرط مسلم.
(2)( تفسير الماوردى) النكت والعيون، لمؤلفه: أبو الحسن علي بن محمد بن حبيب الماوردي: 6/ 265.
(3)عن ابن عباس رضي الله عنهما ، قَالَ : قَالَ رسول الله - صلى الله عليه وسلم- : " مَا مِنْ أيَّامٍ ، العَمَلُ الصَّالِحُ فِيهَا أحَبُّ إِلَى اللهِ مِنْ هذِهِ الأَيَّام " يعني أيام العشر . قالوا : يَا رسولَ اللهِ ، وَلاَ الجِهَادُ في سَبيلِ اللهِ ؟ قَالَ :" وَلاَ الجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللهِ ، إِلاَّ رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ ، فَلَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيءٍ " رواه البخاري في صحيحه، كتاب العيدين/ باب فضل العمل في أيام التشريق: 1/329 ، و أبوداود في كتاب الصوم/ باب فِى صَوْمِ الْعَشْرِ. 2/301. وابن حبان في صحيحه، 2/30.
(4) عن عبدالله بن قرط ، عن النبي ـ صلى الله عليه وسلم ـ قال: " إن أعظم الأيام عند الله يوم النحر ، ثم يوم القَرِّ" رواه أبو داود (1765) صححه الألباني. ویوم النحر هو الیوم العاشر ، ویوم القر ، هو یوم الاستقرار بمنى ، وهو الیوم الحادی عشر.
(5)دروس الشيخ محمد بن صالح العثيمين: 8/2. شێخ ئیبنول عوسه‌یمین [ ابن العثيمين ] له‌وتارێكیا باسی ئه‌وه ده‌كات.
(6) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:" الْعُمْرَةُ إِلَى الْعُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُمَا وَالْحَجُّ الْمَبْرُورُ لَيْسَ لَهُ جَزَاءٌ إِلَّا الْجَنَّةُ " رواه البخاری و مسلم: 1773- 1349.
(7)عَنْ أَبِي قَتَادَةَ رضي الله عنه أن النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:"صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ" رواه مسلم .
(8)وقال ابنُ عمرَ - رضي الله عنه -: " أقام النبي صلى الله عليه وسلم بالمدينة عشرَ سنين يضحي " رواه أحمد والترمذي بإسناد حسن.
(9)" ضَحَّى النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم بِكَبْشَيْنِ أَمْلَحَيْنِ أَقْرَنَيْنِ ذَبَحَهُمَا بِيَدِهِ وَسَمَّى وَكَبَّرَ وَوَضَعَ رِجْلَهُ عَلَى صِفَاحِهِمَا " متفق عليه.
(10)وقد روى أحمد في مسنده بإسناد صحيح من حديث ابن عمر ـ رضي الله عنهما ـ قوله صلى الله عليه وسلم: " ما من أيام أعظم عند الله ولا أحب إليه العمل فيهن من هذه الأيام العشر فأكثروا فيهن من التهليل والتكبير والتحميد"