به‌ناوی خوای گه‌وره ومیهره‌بانه‌وه، سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت،ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت پرسیارێکم هه‌بوو له‌حزور به‌ڕێزتاندا ئومێده‌وارم که وه‌ڵامێکی ڕاستم بده‌نه‌وه خوا پاداشتان بداته‌وه ئینشائه‌ڵڵا، پرسیاره‌که‌م ده‌رباره‌ی نوێژه له‌کاتی سه‌فه‌رکردندا، واته نوێژی قه‌سروجه‌مع.
ئایا ئه‌گه‌ر که‌سێک ڕۆژێک له‌سه‌فه‌را بێت چۆن چۆنی ئه‌توانێت نوێژی ئه‌و ڕۆژه به قه‌سر و جه‌مع بکات؟
یاخود مه‌رجی نوێژی قه‌سرو جه‌مع چیه؟ وه
ئایا نوێژی مه‌غریب له‌گه‌ڵ نوێژی عیشا چۆن قه‌سروجه‌مع ئه‌کرێته‌وه له‌کاتی سه‌فه‌را؟
سوپاستان ئه‌که‌م
salman karim
برای باش كاكه سه‌لمان كه‌ریم
سلاَوی خوای گه‌وره له تۆیش بێت..
پاش سوپاس و ستایش بۆ خوای بالاَ ده‌ست و درود وسلاَو بۆ پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویست وئال و ئه‌سحابی ده‌ڵێم:..
قه‌سر واته: كورتكردنه‌وه، كورتكردنه‌وه‌ی ته‌نها نوێژی چوار ركاتی بۆ دوو ركات.واته: نوێژی مه‌غریب و به‌یانی كورت ناكرێنه‌وه.
جه‌مع، واته: كۆكردنه‌وه، كۆكردنه‌وه‌كه به پێش خستنی نوێژی دواین بێ بۆ كاتی نوێژی یه‌كه‌م وه‌ك: كردنی نوێژی عه‌سر له پاڵ نوێژی نیوه‌ڕۆدا، یا عیشا له لای مه‌غریبدا، ئه‌مه پێی ده‌گوترێت جه‌معه ته‌قدیم.. ئه‌گه‌ر به دواخستنی نوێژی نیوه‌ڕۆ بوو بۆ كاتی نوێژی عه‌سر، یا بردنی مه‌غریب بۆ لای عیشا، ئه‌مه‌ش پێی ده‌گوترێ: جه‌معه ته‌ئخیر..
پ- ئایا ئه‌گه‌ر که‌سێک ڕۆژێک له‌سه‌فه‌را بێت چۆن چۆنی ئه‌توانێت نوێژی ئه‌و ڕۆژه به قه‌سر و جه‌مع بکات؟
تۆ كه له‌سه‌فه‌را بوویت یا به‌جه‌معه ته‌قدیم نوێژه‌كانت ده‌كه‌یت یا به جه‌معه ته‌ئخیر..
كه‌هه‌ستایت بۆ نوێژی به‌یانی، دوو ركاته‌كه‌ی نوێژی به‌یانیت له‌جێی خۆ‌یا بكه.. چونكه نه قه‌سر ده‌كرێت و نه جه‌مع..
و - ئه‌گه‌ر به‌جه‌معه ته‌ئخیر نوێژه‌كانت كرد كاتێ نوێژی نیوه‌ڕۆ هات له‌دڵی خۆته‌وه نیازت هه‌بێ كه نوێژی نیوه‌ڕۆ ده‌به‌یته په‌نای عه‌سر، له‌و كاته‌وه نوێژی نیوه‌ڕۆ داخڵ ده‌بێ، تا پێنچ ده‌قیقه پێش به‌سه‌رچوونی كاتی نیوه‌ڕۆ بۆت هه‌یه نێت بێنی و له‌دڵی خۆتا نیازت هه‌بێ كه نوێژی نیوه‌ڕۆ به قه‌سرو جه‌معه ته‌ئخیر ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ نوێژی عه‌سرا..
كاتێ نوێژی عه‌سر هات له‌پێشا نوێژه‌كه‌ی نیوه‌ڕۆت بكه و پاشان نوێژه‌كه‌ی عه‌سر.. له‌كاتی نێت هێنانتا، بێت به دڵتا كه نوێژی نیوه‌ڕۆ به‌قه‌سرو جه‌معه ته‌ئخیر ده‌كه‌یت بۆ خوا.. وه له‌كاتی كردنی نوێژی عه‌سریشدا بێت به‌دڵتا كه نوێژی عه‌سر به قه‌سر ده‌كه‌یت..
كاتێ نوێژی مه‌غریب هات له‌دڵی خۆته‌وه نیازت هه‌بێ كه نوێژی مه‌غریب ده‌به‌یته په‌نای عیشا، له‌و كاته‌وه نوێژی مه‌غریب ده‌بێ، تا پێنچ ده‌قیقه پێش به‌سه‌رچوونی كاتی مه‌غریب بۆت هه‌یه نێت بێنی و له‌دڵی خۆتا نیازت هه‌بێ كه نوێژی مه‌غریب له‌په‌نای عیشادا به‌جه‌معه ته‌ئخیر ده‌كه‌یت..
كاتێ نوێژی عیشا بوو له‌پێشا سێ ركاته‌كه‌ی نوێژی مه‌غریبت بكه و پاشان نوێژه‌كه‌ی عیشا.. له‌كاتی نێت هێنانتا، بێت به دڵتا كه نوێژی مه‌غریب به جه‌معه ته‌ئخیر ده‌كه‌یت.. وه له‌كاتی كردنی نوێژی عیشایشدا بێت به‌دڵتا كه نوێژی عیشا به قه‌سر ده‌كه‌یت.. ئا به‌م جۆره تۆ نوێژی رۆژێكت به قه‌سر وجه‌مع كرد..
شه‌ریعه‌تی ئیسلام رێی به ئینسانی موسوڵمان داوه له كاتی سه‌فه‌را نوێژه‌كانی به قه‌سر و جه‌مع بكات، له‌و باره‌وه به‌ڵگه‌و ده‌لیل زۆره، یه‌كێ له‌و به‌ڵگه‌و ده‌لیلانه ئه‌و فه‌رموده‌یه كه له سه‌حیحی موسلیمدا موعاز بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێ: له‌ساڵی غه‌زای ته‌بووكدا له‌گه‌ڵ پێغه‌ممه‌را ێ رۆیشتینه ده‌ره‌وه، و نوێژه‌كانی كۆده‌كرده‌وه، نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سری پێكه‌وه ده‌كرد، و مه‌غریب و عیشای پێكه‌وه ده‌كرد.... "(1)
یا ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه ئه‌نه‌س ده‌یگێڕێته‌وه‌و و بوخاری و موسلیم ریوایه‌تیان كردووه، كه پێغه‌ممه‌ر ێ له‌سه‌فه‌ردا ئه‌گه‌ر پێش نیوه‌ڕۆ باری بكردایه، نوێژه‌كه‌ی نیوه‌ڕۆی ده‌برده په‌نا عه‌سر، پاش ئه‌وه كه دابه‌زی هه‌ردوویانی پێكه‌وه ده‌كرد، و نوێژی مه‌غریبیشی دوا ده‌خست بۆ كاتی عیشا، و پاش ئه‌وه‌ی سوورایی كه‌ناری ئاسمان نه‌ده‌ما هه‌ردووكیانی پێكه‌وه ده‌كرد.(2).
به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌ناو سه‌فه‌ردا نوێژی فه‌وتا، ناتوانێ له‌كاتی نیشته‌جێ بووندا بڵێ نوێژی سه‌فه‌ره‌كه‌م به‌قه‌سر ده‌گێڕمه‌وه..
موسافیر له‌سه‌فه‌ردا بۆی هه‌یه و ده‌توانێ نوێژی چوار ركاتی كورت بكاته‌وه و بیكات به دووركات. یا نیوه‌ڕۆ بباته لای عه‌سر و عه‌سر بێنیته لای نیوه‌ڕۆ. به‌لاَم نوێژی مه‌غریب ناهێنرێته لای عه‌سر، یا نوێژی به‌یانی نابرێته لای نیوه‌ڕۆ..
پ- مه‌رجی نوێژی قه‌سرو جه‌مع چیه؟
و- مه‌رجه‌كانی نوێژی قه‌سر و جه‌مع ئه‌مانه‌یه:
1- سه‌فه‌ره‌كه‌ت بۆ كاری بێ شه‌رعی و گوناه نه‌بێت..
2- سه‌فه‌ره‌كه ماوه‌ی چل و هه‌شت میل ببێت.. له مه‌زه‌بی شافیعیدا ماوه‌ی قه‌سر نزیكه‌ی 89 كیلۆمه‌تره.
3- ده‌بێ له سنووری شار، یا ئاواییه‌كه‌ت ده‌ربچی، چونكه له‌جێی نیشته‌جێی خۆتدا بۆت نییه كورتی بكه‌یته‌وه..
مه‌رجی نوێژی قه‌سر ئه‌وه‌یه: جگه له‌و سێ مه‌رجه‌ی باسكرا:
4- ده‌بێ له‌كاتی نێت هێناندا نیازی كورتكردنه‌وه‌ت هه‌بێ.
5- نابێ له‌دوای كه‌سێكه‌وه نوێژبكه‌یت كه نیشته‌جێ بێت، وه ئه‌گه‌ر كردت ده‌بێت نوێژه‌كه‌ت ته‌واو بكه‌یت..
مه‌رجی نوێژی جه‌مع ئه‌وه‌یه، جگه له‌و سێ مه‌رجه‌ی باسكرا:
6- له جه‌معه ته‌قدیما ده‌بێ به‌یه‌كه‌میان ده‌ست پێ بكه‌یت..
7- له جه‌معه ته‌ئخیرا، ده‌بێ له كاتی نوێژی یه‌كه‌مدا نێتی ئه‌وه‌ت هه‌بێ كه جه‌معه ته‌ئخیری ده‌كه‌یت..
پ- ئایا نوێژی مه‌غریب له‌گه‌ڵ نوێژی عیشا چۆن قه‌سروجه‌مع ئه‌کرێته‌وه له‌کاتی سه‌فه‌را؟
و- له‌پێشا نوێژه‌كه‌ی مغریب دا ئه‌به‌ستیت و له‌ناو دڵی خۆتا نیازت هه‌بێ كه نوێژی عیشایش له‌دوای نوێژی مه‌غریبه‌وه به جه‌معه ته‌قدیم و به قه‌سر ئه‌كه‌یت.. به‌لاَم نوێژه‌كه‌ی مه‌غریبت كورت ناكه‌یته‌وه، هه‌رسێ ركاته‌كه ده‌كه‌یت،و پاش ئه‌وه كه نوێژی مه‌غریبت ته‌واو كرد و سه‌لامت دایه‌وه، هه‌ڵده‌سیته‌وه نێت بۆ نوێژه‌كه‌ی عیشات دێنیت وله‌ناو دڵتا نیازت ده‌بێ كه نوێژی عیشا به قه‌سرو جه‌معه ته‌قدیم ده‌كه‌یت، و دوو ركات ده‌كه‌یت له‌جیاتی چوار ركات و سه‌لام ده‌ده‌یته‌وه.. ئاوه‌ها نوێژی مه‌غریب و عیشا به قه‌سرو جه‌معه ته‌قدیم ده‌كه‌یت.. و
خوایش ئاگادار تره.