مامۆستایه‌ك له تابلۆیه‌كدا وێنه‌ی برایه‌تی كێشاوه، و لێكچوونێكی زۆر گه‌وره‌ی له‌نێوان گیای ناو بێستانه‌كان و برایه‌تی براكاندا به‌دیكردووه.. و ده‌ڵێ: گژو گیا كاتێ له‌ناو كیڵگه‌و بێستانه‌كانا و له‌نێوان یه‌كترا پێده‌گه‌ن، په‌ل و لقه‌كانیان ده‌ئاڵێنن به‌یه‌كدا و تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌بن، گه‌لاَو گۆپكه‌كانیان ئاوێته‌ی یه‌كتر ده‌بن، چڵه‌كانیان درێژ ده‌بێت كه ئه‌گه‌ر شنه‌ی بایه‌ك هه‌ڵ بكات، هه‌موو دره‌خته‌كان به‌جارێكا ده‌له‌رێنه‌وه، و كه‌روێشكه ده‌كه‌ن، سه‌ر سام ده‌بیت چۆن ئه‌و شنه‌بایه دره‌خته‌كانی خسته كه‌روێشكه.به‌لاَم ئه‌و گیا‌و رووه‌كانه‌ی تر كه‌لێك ئالاَون یه‌كتریان گرتووه‌و هاریكاری و هاوبه‌شی یه‌كتر ده‌كه‌ن، له‌رینه‌وه جموجووڵیان پێ نه‌كه‌وت، ئه‌وه‌ی زۆر له‌وه گرنگتره ره‌نگه‌كان ته‌نسیقێك له‌نیوانیانیا دروست ده‌كه‌ن، لقه‌كان به‌درێژاییه‌كی هاوسان گه‌شه‌ده‌كه‌ن، و ریزێكی رێك‌وپێك دروست ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت قه‌واره‌ی گه‌ڵاكانیش جیاوازییه‌كی زۆریان نابێ.. ئینسان واده‌زانێ دره‌خت و رووه‌كه‌كان هاریكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وایه‌كی خۆشی و ره‌حه‌تی بۆ بولبوله‌كان بسازێنن تا ئه‌وانیش بتوانن داهێنان له خوێندن و ئاوازیانا بكه‌ن..
مه‌سه‌له‌ی برایه‌تیش زۆر له‌وه ده‌چێت، برا كاتێ له‌نێو براكانیدا بێت هێزو توانای خۆی له‌وانه‌وه وه‌رده‌گرێ، وكارایی زۆرتر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كاتێ هه‌ست بكات هه‌ستی پێده‌كه‌ن.. ئه‌م برایه‌تییه سه‌ر به‌یه‌كا ده‌كات و لێك ده‌ئاڵێت، تا لێك جیابوونه‌وه‌ی ده‌بێته كارێكی سه‌خت و دژوار، بگره به‌خه‌یالاَ هاتنیشی گرانه چ جای به‌واقیعی بوونی، شاعیر به‌راستی جوانی وتووه كه ده‌ڵێت: له‌سه‌ر دیواری زه‌مانه‌دا په‌یمانم نووسیوه، ئه‌گه‌ر پێك گه‌یشتین پێكه‌وه ده‌ژین، و گه‌ر مردیشین كفنه‌كه‌مان به‌ش ده‌كه‌ین..
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دیواری زه‌مانه‌دا په‌یمان ده‌نووسێ ناتوانێ به‌خه‌یاڵ لێك جیابوونه‌وه و دابڕان له‌ژیان و دوای ژیانیش به‌خه‌یاڵیا بێنێت، چونكه ئه‌و برایه‌تییه‌ی ئه‌و مه‌به‌ستیه‌تی، تێك ئالاَنه له‌نێوان هه‌ست و سوزی ده‌روونی دوو برادا.. به‌جۆرێكی وا مه‌رجه‌كانی مامۆستا رافیعی به‌دی بێنێ كه ده‌ڵێت: كه‌سێك نابێته برای كه‌سێكی تر، تا پێی نه‌ڵێ: ئه‌ی من!
پێغه‌ممه‌ری خوا [ صلى الله عليه وسلم ] له‌باره‌ی ماف و ئه‌ركی نێوان دوو برای موسڵمانه‌وه ده‌ستووری عه‌مه‌لیی و په‌یوه‌ندی نێوان براكانی دیاری كردووه و فه‌رموویه‌تی: مافی موسوڵمان به‌سه‌ر موسوڵمانه‌وه شه‌شه: عه‌رزیان كرد قوربان ئه‌وانه چین؟
فه‌رمووی: كاتێ پێی گه‌یشتیت سلاَوی لێ بكه‌یت، كاتێ ده‌عوه‌تی كردیت دوعوه‌ته‌كه‌ی قبوڵ بكه‌یت، ئه‌گه‌ر داوای ئامۆژگاری لێ كردیت ئامۆژگاری بكه‌یت، و ئه‌گه‌ر پژمی و سوپاسی خوای كرد، پێی بڵێیت خوا ره‌حمت پێ بكات، و ئه‌گه‌ر نه‌خۆش كه‌وت سه‌ردانی بكه‌یت، و ئه‌گه‌ر مرد له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌یا بڕۆیت بۆ سه‌ر گۆڕستان.(1).
ئه‌م فه‌رمووده‌یه رووبارێكه و ئاوی باخی وشكهاتووی برایه‌تی ده‌دات، و ده‌یهه‌ژێنێ و گه‌شه‌ی پێ ده‌دات.. و هه‌ندێ له‌ولقانه‌ش هه‌ڵده‌پاچێت كه له ریزا ده‌رپه‌ڕیون..
كاتێ پێی گه‌یشتیت سلاَوی لێ بكه:
خوشك و برای موسوڵمانم !
ئه‌مانه مافی تۆن به‌سه‌ر براكه‌ته‌وه، و ناتوانێ ئه‌م مافانه‌ت نه‌داتێ.. هه‌روه‌ها مافی ئه‌ویشن به‌سه‌رتۆوه، تۆی موسوڵمان مافی خۆته لێی بپرسیته‌وه‌و وه‌ری بگریت، نه‌ك به‌هێز به‌ڵكو به‌وه‌ی تۆ له‌پێشا مافی ئه‌وان بده‌یت كه به‌سه‌ر تۆوه‌ن..
له‌م بابه‌ته‌دا یه‌كه‌مین خاڵی ئه‌و مافانه بواری باسه‌كه‌مانه، كه پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: كاتێ پێی گه‌یشتیت سلاَوی لێ بكه‌یت..
كاتێ دوو چاوان پێكده‌گه‌ن له‌نێوانیاندا لافاوێك بارگه‌ی ئیحساساتی دروست ده‌بێت و به‌ره‌و ده‌روازه‌كانی رۆح و تایبه‌ت مه‌ندییه‌كانی گیان سه‌ر ده‌كێشێ.. كاتێ تۆ به براكه‌تت گوت: سلاَوی خوات لێ بێت.. وه‌ك ئه‌وه وایه رێ به‌هه‌سته‌كانی بده‌یت به‌ناو ناختا بلاَوه بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه وایه ده‌رگاكانی دڵت بۆكردبێته‌وه‌و پێت گوتبێت: فه‌رموو وه‌ره ژووره‌وه.
ئه‌مه‌ش قوربانییه‌كه و بۆت حسێب ده‌كرێ، و هه‌رگیز زیانیشی لێ ناكه‌یت، چونكه تۆ به‌م قوربانییه‌ت له‌خواوه نزیكتر ده‌بیته‌وه.. له‌م فه‌رمووده‌وه هه‌موو مناڵێ ئه‌م واتایه تێده‌گات چ جای پێگه‌یشتوان كه ئه‌بو ئومامه له‌سه‌ر زاری پێغه‌ممه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم بۆمان ده‌گێڕێته‌وه،
كه عه‌رزیان كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا دووكه‌س به‌یه‌كتر ده‌گه‌ن كامیان له‌پێشا سلاَو له‌وی تریان بكات؟ فه‌رمووی ئه‌وه‌یان كه‌له‌خواوه نزیكتره.!! به‌ڵێ ئه‌وه‌یان كه له‌ره‌حمه‌تی خواوه نزیكتره، ئه‌ویانه له‌پێشا سلاَو ده‌كات.(2).
كه‌وابوو با هه‌وڵ بده‌ین پێش ئه‌وه‌ی براكه‌مان سلاَومان لێ بكات ئێمه سلاَوی لێ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پێش به‌رامبه‌ره‌كه‌مان بگه‌ینه ره‌حمه‌تی خوا، و خۆشی بخه‌ینه دڵی هاوه‌ڵه‌كه‌مانه‌وه.. با پێشبڕكێمان له‌وه‌دا بێت، كاممان بتوانین ئه‌و ره‌حمه‌ته گه‌وره‌یه به‌ده‌ست بێنین..و ئه‌م فه‌رمووده خواییه‌مان بییر بكه‌وێته‌وه كه ده‌فه‌رموێ: " وَفِي ذَلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ" سورة المطففين/26. با له‌وه‌دا پێشبڕكێ كه‌ران پێشبڕكێ بكه‌ن. به‌ڵێ، باله‌ونازو نیعمه‌ته‌دا پێشبڕكێ بكه‌ین كه ئه‌برار له‌رۆژی قیامه‌تا پێیان ده‌درێت.. ئه‌مه كاتێك وایه كه هه‌ردووكیان له‌یه‌ك ته‌مه‌ن و له‌یه‌ك ئاستی زانستی، و هتد دان.. بۆ نموونه: وه‌ك سواره‌و پیاده نه‌بن، یا وه‌ك گه‌نج و ریش سپی نه‌بن، له‌م حاڵه‌تانه‌دا حه‌ق ئه‌وه‌یه سواره سلاَو له‌پیاده بكات، و منداڵ سلاَو له گه‌وره بكات..
پاشان تۆ كه‌رۆژێك كه‌سبی براكه‌تت كرد وله‌ناودڵتا جێت كرده‌وه جارێكی تر زیان ناكه‌یت، به‌ڵكو قازانجه‌كه‌ت زۆر گه‌وره‌یه ئه‌وكاته‌ی تۆ ته‌نیا زمانت جوولاَنده‌وه، برایه‌ك كه‌سب ده‌كه‌یت كه‌پشتیوانیت لێ بكات له‌رۆژێكا به‌شوێن پشتیوانا ده‌گه‌ڕێیت، و له‌رۆژی به‌ختیاریدا به‌ختیارت ده‌كات، و هاوبه‌شی خۆشیت ده‌بێت، و به‌ڵكو ده‌بێته هۆكارێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازو نیعمه‌تی هه‌میشه‌ییت، ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ده‌چیته به‌هه‌شته‌وه .. سلاَوكردن رێی چوونه به‌هه‌شت خۆش ده‌كات، ئه‌وه‌ته پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی: واته: هه‌رگیز ناچنه به‌هه‌شته‌وه تا باوه‌ڕتان نه‌بێت، و هه‌رگیز باوه‌ڕتان نابێت تا یه‌كتریتان خۆش نه‌وێت، ئایا رێنوێنیتان نه‌كه‌م بۆ شتێ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامتان دا یه‌كتریتان خۆش بوێت؟ سلاَو له‌نێوخۆتاندا بلاَو بكه‌نه‌وه. (3).
كه‌وابوو به‌رێزان!
باهه‌وڵ بده‌ین یه‌كترینمان خۆش بوێت، و سلاَو له براكانمان بكه‌ین، و به بزه‌و رووی خۆشه‌وه رووبه‌روویان ببینه‌وه، چونكه رووی خۆش له‌به‌هه‌شته‌وه هاتووه، و ده‌م به‌بزه‌بوونت به‌رامبه‌ر براكه‌ت سه‌ده‌قه‌یه بۆت. (4).. به‌چاودێری كردنی مافه‌كانی برایه‌تی، برا به‌براكه‌ی به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت، و ئه‌و وشكه‌ڵییه‌ی له په‌یوه‌ندی برایه‌تیدا دروستبووه له‌ناوده‌چێت، و خۆشه‌ویستی له‌به‌ر خوا به‌دی دێت.. كه ئه‌ویش پله‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی وایه كه پێغه‌ممه‌ران و شه‌هیدان غیبته‌ی پێ ده‌به‌ن و به‌ئاواتی ده‌خوازن..
بێگومان له‌رۆژی قیامه‌تا خوا ده‌فه‌رموێ: كوان ئه‌وانه‌ی له‌به‌رمن یه‌كترینیان خۆش ویستوه؟ ئه‌مرۆ ده‌یان خه‌مه سایه‌و په‌نای خۆمه‌وه، له‌و رۆژه‌دا كه هیچ سایه‌و په‌نایه‌ك نییه، جگه له‌سایه‌و په‌نای خۆم. (5).
هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: پێم خۆش بوو براكانمان ببینیایه!! عه‌رزیان كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! بۆچ ئێمه برات نین؟ فه‌رمووی به‌لكو ئێوه هاوه‌ڵمن، براكانمان ئه‌وانه‌ن كه هێشتا نه‌هاتوون. (6).
ئه‌بوو هوره‌یره بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: پیاوێك ده‌ڕوا بۆ سه‌ردان و زیاره‌تی برایه‌كی له دێیه‌كی ترا، خوای بالاَده‌ست فریشته‌یه‌ك ده‌نێرێته سه‌ر رێگه‌كه‌ی، و كاتێ ده‌گاته به‌ره‌وه لێی ده‌پرسێ: بۆ كوێ ده‌چیت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: برایه‌كم هه‌یه له‌و ئاواییه‌دا ده‌رۆم سه‌ردلنی ده‌كه‌م.. پێی ده‌ڵێت: ئایا چاكه‌ی به‌سه‌رته‌وه‌یه‌و ده‌ته‌وێ له‌جیاتی ئه‌و چاكه‌یه‌ی سه‌ردانی بكه‌یت؟ گوتی: نه‌خێر.. ته‌نیا له‌به‌ر خاتری خوا خۆشم ده‌وێت، بۆیه ده‌چم بۆ لای.. فریشته‌كه گوتی: من نێرراوی خوام، -خوا فه‌رمانی پێكردووم بێمه سه‌ر رێگه‌كه‌ت و پێت بڵێم: - چۆن تۆ ئه‌و پیاوه‌ت ته‌نیا له‌به‌ر خوا خۆش ده‌وێت، خوایش ئاوه‌ها تۆی خۆش ده‌وێت. (7).
ئه‌وفه‌رمووده‌یه به‌یهه‌قی له { شعب الإیمان }دا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ی باسكران گرنگتره كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌هاوه‌ڵه‌كانی فه‌رمووه: " ئایا له‌باره‌ی كه‌سانێكه‌وه بۆتان باس بكه‌م نه له‌كۆمه‌ڵی پێغه‌ممه‌ران و نه‌له‌كۆمه‌ڵی شه‌هیدانن، و له‌رۆژی قیامه‌تا پێغه‌ممه‌ران و شه‌هیدان خۆزگه‌یان پێ ده‌خوازن به‌و جێگه‌و مه‌نزڵه‌ی لای خوا هه‌یانه! ئه‌وانه له‌سه‌ر مینبه‌ری نوورین ده‌ناسرێنه‌وه " عه‌رزیان كرد: ئه‌ی پێفه‌ممه‌ری خوا ئه‌وانه كێن؟ فه‌رمووی: " ئه‌وانه‌ی عه‌بدانی خوا لای خوا خۆشه‌ویست ده‌كه‌ن، و خوا لای عه‌بدانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ن. و به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن ئامۆژگاری ده‌كه‌ن. " گوتم: ده‌زانین ئه‌وانه‌ی خوا لای عه‌بدانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ن چۆن ئه‌وكاره‌ده‌كه‌ن، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی تر چۆن عه‌بده‌كانی خوا لای خوا خۆشه‌ویست ده‌كه‌ن؟ فه‌رمووی: " رێنوێنییان بۆ شتێ ده‌كه‌ن كه خوا پێی خۆشه، و شتانێكیشیان لا ناشیرین ده‌كه‌ن كه خوا پێی ناخۆشه! ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش به‌گوێیان كردن، ئه‌وا خوا خۆشی ده‌ون.(8).
په‌راوێزه‌كان:
(1) حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ أَيُّوبَ وَقُتَيْبَةُ وَابْنُ حُجْرٍ قَالُوا حَدَّثَنَا إِسْمَاعِيلُ - وَهُوَ ابْنُ جَعْفَرٍ - عَنِ الْعَلاَءِ عَنْ أَبِيهِ عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- قَالَ « حَقُّ الْمُسْلِمِ عَلَى الْمُسْلِمِ سِتٌّ ». قِيلَ: مَا هُنَّ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: « إِذَا لَقِيتَهُ فَسَلِّمْ عَلَيْهِ وَإِذَا دَعَاكَ فَأَجِبْهُ وَإِذَا اسْتَنْصَحَكَ فَانْصَحْ لَهُ وَإِذَا عَطَسَ فَحَمِدَ اللَّهَ فَشََمِّتْهُ، وَإِذَا مَرِضَ فَعُدْهُ، وَإِذَا مَاتَ فَاتَّبِعْهُ ».
أخرجه مسلم في صحيحه. كتاب السلام/ باب مِنْ حَقِّ الْمُسْلِمِ لِلْمُسْلِمِ رَدُّ السَّلاَمِ . 7/3.
(2) عن أَبي أُمَامَةَ - رضي الله عنه - ، قِيلَ : يَا رسول الله! الرَّجُلانِ يَلْتَقِيَانِ أَيُّهُمَا يَبْدَأُ بِالسَّلاَمِ ؟ ، قَالَ : " أَوْلاَهُمَا بِاللهِ تَعَالَى " أخرجه الترمذي في كتاب الاستئذان/باب ما جا‌ء في فضل الذي يبدأ السلام، و قَالَ: هَذَا حديث حسن. قال الشيخ الألباني: صحيح.
(3) "عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ - صلى الله عليه وسلم- « لاَ تَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّى تُؤْمِنُوا، وَلاَ تُؤْمِنُوا حَتَّى تَحَابُّوا. أَوَلاَ أَدُلُّكُمْ عَلَى شَىْءٍ إِذَا فَعَلْتُمُوهُ تَحَابَبْتُمْ؟! أَفْشُوا السَّلاَمَ بَيْنَكُمْ ."
أخرجه مسلم في صحيحه. كتاب الإيمان/ باب بَيَانِ أَنَّهُ لاَ يَدْخُلُ الْجَنَّةَ إِلاَّ الْمُؤْمِنُونَ. 1/53.
(4) " عَنْ مُطَرِّفِ بْنِ عَبْدِ اللهِ بْنِ الشِّخِّيرِ قَالَ أَتَى رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم رَجُلٌ فَقَالَ أَيُّ الإِيمَانِ أَفْضَلُ قَالَ الْخُلُقُ الْحَسَنُ فَأَعَادَ عَلَيْهِ فَقَالَ الْخُلُقُ الْحَسَنُ فَأَعَادَ عَلَيْهِ الثَّالِثَةَ ، أَوِ الرَّابِعَةَ فَإِمَّا أَقَامَهُ وَإِمَّا أَقْعَدَهُ ؟ قَالَ : أَنْ تَلْقَى أَخَاكَ وَأَنْتَ طَلِيقٌ، ثُمَّ مَا زَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يُحْسِّنُ الْخُلُقَ الْحَسَنَ وَيَقُولُ هُوَ مِنَ اللهِ وَيُقَبِّحُ الْخُلُقَ السُّوءَ وَيَقُولُ هُوَ مِنَ الشَّيْطَانِ ثُمَّ قَالَ أَلاَ تَنْظُرُونَ إِلَى حُمْرَةِ عَيْنِهِ وَانْتِفَاخِ أَوْدَاجِهِ" كتاب بغية الباحث عن زوائد مسند الحارث ، لمؤلفه : الحافظ نور الدين الهيثمي [ت: 807]، 2/817.
عَنْ أَبِى ذَرٍّ قَالَ قَالَ لِىَ النَّبِىُّ -صلى الله عليه وسلم- " لاَ تَحْقِرَنَّ مِنَ الْمَعْرُوفِ شَيْئًا وَلَوْ أَنْ تَلْقَى أَخَاكَ بِوَجْهٍ طَلْقٍ ". أخرجه مسلم في صحيحه، كتاب البر والصلة/ باب اسْتِحْبَابِ طَلاَقَةِ الْوَجْهِ عِنْدَ اللِّقَاءِ. 8/37.
(5) حَدَّثَنَا قُتَيْبَةُ بْنُ سَعِيدٍ عَنْ مَالِكِ بْنِ أَنَسٍ فِيمَا قُرِئَ عَلَيْهِ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ مَعْمَرٍ عَنْ أَبِى الْحُبَابِ سَعِيدِ بْنِ يَسَارٍ عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- « إِنَّ اللَّهَ يَقُولُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَيْنَ الْمُتَحَابُّونَ بِجَلاَلِى الْيَوْمَ أُظِلُّهُمْ فِى ظِلِّى يَوْمَ لاَ ظِلَّ إِلاَّ ظِلِّى ». أخرجه مسلم في كتاب البر والصلة /باب فِى فَضْلِ الْحُبِّ فِى اللَّهِ.
(6)حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ أَيُّوبَ وَسُرَيْجُ بْنُ يُونُسَ وَقُتَيْبَةُ بْنُ سَعِيدٍ وَعَلِىُّ بْنُ حُجْرٍ جَمِيعًا عَنْ إِسْمَاعِيلَ بْنِ جَعْفَرٍ - قَالَ ابْنُ أَيُّوبَ حَدَّثَنَا إِسْمَاعِيلُ - أَخْبَرَنِى الْعَلاَءُ عَنْ أَبِيهِ عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ - صلى الله عليه وسلم- أَتَى الْمَقْبُرَةَ فَقَالَ: « السَّلاَمُ عَلَيْكُمْ دَارَ قَوْمٍ مُؤْمِنِينَ وَإِنَّا إِنْ شَاءَ اللَّهُ بِكُمْ لاَحِقُونَ، وَدِدْتُ أَنَّا قَدْ رَأَيْنَا إِخْوَانَنَا ». قَالُوا: أَوَلَسْنَا إِخْوَانَكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟ قَالَ: « أَنْتُمْ أَصْحَابِى، وَإِخْوَانُنَا الَّذِينَ لَمْ يَأْتُوا بَعْدُ ». أخرجه مسلم في كتاب الطهارة/ باب اسْتِحْبَابِ إِطَالَةِ الْغُرَّةِ وَالتَّحْجِيلِ فِى الْوُضُوءِ: 1/150.
(7)عن أبي هريرة:عن النبي صلى الله عليه وسلم؛ "أن رجلا زار أخا له في قرية أخرى. فَأَرْصَدَ اللَّه عَلَى مَدْرَجَته مَلَكًا. فلما أتى عليه قال: أين تريد؟ قال: أريد أخا لي في هذه القرية. قال: لَك عَلَيْهِ مِنْ نِعْمَة تَرُبُّهَا ؟ قال: لا. غير أني أحببته في الله عز وجل. قال: فإني رسول الله إليك، بِأَنَّ اللَّه قَدْ أَحَبَّك كَمَا أَحْبَبْته فِيهِ. " أخرجه مسلم في كتاب البر والصلة /باب فِى فَضْلِ الْحُبِّ فِى اللَّهِ.
(8) أخرج البيهقي والنقّاش في معجمه وابن النجار عن واقد بن سلامة عن يزيد الرَّقَاشي عن أنس رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: " ألا أخبركم بأقوام ليسوا بأنبياء ولا شهداء، يغبطهم يوم القيامة الأنبياء والشهداء بمنازلهم من الله، على منابر من نور يُعرفون»، قالوا: من هم يا رسول الله؟ قال: «الذين يحبِّبون عباد الله إلى الله، ويحبِّبون الله إلى عباده، ويمشون على الأرض نُصْحاً»، فقلت: هذا يحبِّب الله إلى عباده فكيف يحبِّبون عباد الله إلى الله؟ قال: «يأمرونهم بما يحبُّ الله، وينهونهم عما يكره الله، فإذا أطاعوهم أحبّهم الله عز وجل»(