(2)
هه‌ندێ له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مامۆستا:
میوان نه‌وازی:
مامۆستا زۆر میوان نه‌واز بووه،و حه‌زی له‌میوان كردووه، و چاوی له‌وه نه‌بوو چی‌یان هه‌یه؟! گه‌ده به‌هه‌رشتێ بێ پڕ ده‌بێته‌وه، به‌لای ئه‌وه‌وه خۆشترین خواردن ته‌نیا له‌ناو ده‌ما هه‌ستی پێده‌كرێت، و پاش ئه‌وه‌ی كه‌وته ناو گه‌ده‌وه نان و چاو پلاَوگۆشت هیچ فه‌رقیان نییه، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وه‌وه به‌رامبه‌ر میوان گرنگ بو وه: رووی خۆش و رێز و میهره‌بانی بووه.
مامۆستا مه‌لا ره‌حیمی په‌رخی بۆی گیرِامه‌وه‌و فه‌رمووی: له‌ته‌ك ده‌سته‌یه‌ك له‌مه‌لا ناوداره‌كانی سلێمانیدا رۆیشتین بۆ پێنجوێن، له‌وێ له‌لایه‌ن هه‌ندێ بازرگان و پیاو ماقولاَنی پێنجوێنه‌وه ده‌عوه‌ت كراین، له‌ناو ئه‌وانیشدا{مه‌لا موحه‌ممه‌د ئه‌مین} ده‌عوه‌تی كردین، ئێمه‌ش گفتمان پێدا و قبووڵی ده‌عوه‌ته‌كه‌یمان كرد..
كاتێ رۆیشتینه ماڵه‌وه به‌خێرهاتنێكی گه‌رممان لێكرا وخۆشحاڵی به‌گه‌یشتنمان ده‌ر بڕا.. كاتی نان دانان هات، مقۆ مقۆیه‌ك په‌یدا بوو، مه‌لا حه‌مه‌ومین هه‌ر وه‌ك عاده‌تی خۆی به ده‌م به‌پێكه‌نین ورووی خۆشه‌وه رووبه خێزانه‌كانی گوتی: ئافره‌ت! خوا ئه‌و نانه تییرییه جوانه‌ی داوه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆ خۆشه‌ی له{كانی حه‌یات}دا سارد بووه‌ته‌وه شه‌رم ده‌كه‌ن دای بنێن؟! بیهێنن!!
ئه‌وانیش نان ودۆیان هێنا، و ئه‌و نیوه‌ڕۆیه ئه‌ونان و دۆیه‌مان خوارد، به‌لاَم باوكت ئه‌وه‌ند به میهره‌بانی ومحه‌ببه‌ت و رووی خۆش و قسه‌ی خۆشه‌وه ئه‌ونانه‌ی ده‌ر خوارد داین، باوه‌ڕت هه‌بێ له‌پلاَو و گۆشتی زۆركه‌سمان به‌لا‌وه خۆشتر و به تام و چێژتر بوو..!!
له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو كه شه‌كر و چایی له‌ماڵیا نه‌بوو، بۆ چایی میوانه‌كان رۆیشتبوون له‌به‌ر و دراوسێ قه‌رزیان كردبوو، كاتێ رۆیشتینه‌وه بۆ مزگه‌وت چاره‌كه دینارێك سه‌ر قه‌ڵه‌مانه‌یان بۆ هێنا، كه‌چی ئه‌و چاره‌كه دیناره‌ی به‌خشی به‌فه‌قێكانی مزگه‌وت و بۆ ماڵه‌وه‌ی خه‌رج نه‌كرد!! (1)
مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی {ساوا}(2) به‌ره‌حمه‌ت بێ به‌گه‌وره‌یی ده‌ست به‌خوێندن ده‌كات، و له‌ته‌مه‌ندا له مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د ئه‌مین گه‌وره‌ترده‌بێت، به‌لاَم لای مامۆستا ده‌خوێنێ و فه‌قێی نه‌وده‌بێ، و ده‌رسی له‌لا ده‌خوێنێ..
مامۆستا مه‌لاسه‌عید وه‌ك مامۆستا سۆفی ده‌یێت و هه‌ردوو سۆفی شیخی عه‌لادین ده‌بن، و پێكه‌وه ده‌ڕۆن بۆ بیاره وله‌وسه‌ره‌وه پێكه‌وه به‌پێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، و كاتێ ده‌گه‌نه چه‌می بووزان(3) ، مامۆستا له مامۆستا مه‌لاسعید ده‌پرسێ: من بۆگه‌نێكی سه‌خت دێته لووتم، تۆیش هه‌روه‌هایت؟!
ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ: نه‌وه‌ڵلا من هه‌ست به‌بۆگه‌ن ناكه‌م.. هه‌روه‌ك مامۆستا مه‌لا سه‌عید گێڕایه‌وه تاله پێنجوێن نزیكتر ده‌بنه‌وه زیاتر مامۆستا هه‌ست به‌بۆگه‌نه‌كه ده‌كات، وده‌فه‌رموێ: مه‌لاسه‌عید بۆگه‌نه‌كه ته‌واو بێتاقه‌تی كردووم!! و له‌بۆنی ره‌شبه‌ڵه‌كیش ده‌چێت..!!
مامۆستا سه‌عید فه‌رمووی: كاتێ گه‌یشتینه سه‌ر كه‌لی سێ كۆ(4) ،كه‌به‌سه‌ر پێنجوێنا ده‌ڕوانێت، دیمان له{ده‌شتی زه‌لێ}دا (5) هه‌ڵپه‌ڕكێیه، ژنان وپیاوان ئاڵ و والاَ تێكه‌ڵ بوون، و ره‌شبه‌ڵه‌كه!.
په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی به‌هێزبوو:
حه‌سه‌نی كوڕی ده‌ڵێ: من كاتێ منداڵ بووم ته‌مه‌نم له‌ده‌وری هه‌شت سالاَندا ده‌بوو، له‌ته‌ك باوكما رۆیشتین بۆ سلێمانی، و له‌نزیك مزگه‌وتی شێخ ئه‌مینی خاڵَه‌وه تێپه‌ڕین،و پێی گوتم: كوڕم! له‌م ناوه‌دا خوشكه‌زایه‌كم هه‌یه، بابڕۆین سه‌رێكی لێ بده‌ین، نه‌وه‌ك من بمرم و ئێوه یه‌كتر نه‌ناسنه‌وه..!!
تا ئه‌وكاته من ئه‌وكچه‌ی پوورم نه‌دیبوو، نه‌یشم ده‌زانی ناوی چییه..رۆیشتینه خواره‌وه‌و گه‌یشتینه سه‌ر جاده‌كه‌ی سابونكه‌ران،و په‌ڕینه‌وه، و رۆیشتینه كۆلاَنێكی باریكی ته‌نگه‌به‌ره‌وه له‌به‌رده‌م خانوویه‌كی گڵ‌دا وه‌ستاین و باوكم له‌ده‌ركه‌ی دا، و ئافره‌تێك هاته ده‌ره‌وه‌و قۆڵی باوكمی ماچ كرد، و گوتی: خاڵه گیان! یاخوا به‌خێر بێن!
پاش دانیشتن و به‌خێرهاتن.. باوكم فه‌رمووی: ره‌حمه‌گیان! تۆ حه‌سه‌نت نه‌بینیوه، ئه‌مه حه‌سه‌نی كوڕمه، و ئه‌ویش تۆ ناناسێ.. به‌پێویستم زانی ئه‌م سه‌ردانه بكه‌ین، تا به‌یه‌كترتان بناسێنم.. مه‌بادا من بمرم و ئێوه یه‌كتر نه‌ناسن، به‌منی گوت: ئه‌وه داده ره‌حمه یه و كچی گه‌وره‌ی پووره فاتمه‌ته، به‌ویشی گوت: ئه‌مه حه‌سه‌نی خاڵۆزاته..!! پاش یه‌ك دوو ساڵێ به‌سه‌ر ئه‌و دیتنه‌دا باوكم شه‌هید بوو...
كاك موحه‌ممه‌د "حه‌مه‌ی وه‌ستا تۆفیق "بۆی گێڕامه‌وه‌و گوتی:دنیا زستان بوو، منیش ته‌نه‌كه‌یه‌ك حه‌ڵواو تاعینم كڕیبوو، به‌وردی ده‌م فرۆشت، خاڵه مه‌لا{خاڵه مه‌لا محمد ئه‌مین}م هه‌ندێ جار حه‌ڵواكه‌ی لێ ده‌كڕیم بۆ هاندان و ته‌شجیع كردنم، ته‌نه‌كه‌كه‌م فرۆشت و خاڵه مه‌لام بانگی كردم و گوتی: حه‌مه‌گیان! بۆم باس بكه بزانم قازانجت كردووه؟ منیش گوتم: خاڵه‌گیان! هه‌ژده په‌نجاییم قازانج كردووه!! {ئه‌و كاته كیلۆی گۆشت به شه‌ش په‌نجایی بوو}، خاڵیشم گوتی: سوپاس بۆخوا باشه! منیش گوتم: خاڵه‌گیان! باشی چییه؟ ئێستا ده‌بێ بڕۆم نیوه‌ی بده‌م به‌یه‌كێكی تر..گوتی: بۆچ؟ گوتم: سه‌رمایه‌كه‌م له‌كه‌سێكی ناسراو وه‌رگرتووه، و ئه‌ویش به قازانج به‌شه‌ریكی پێی‌داوم.. گوتی: چۆن؟ گوتم: به‌رێ وه‌ڵلا، ئیتر ئه‌ویش گوتی: قه‌سه‌م به‌خوا ده‌بێ بڕۆیت پاره‌كه‌ی بۆ ببه‌یته‌وه، و ئه‌وه‌ش پێنچ دینار به‌بێ قازانج بڕۆ بۆخۆت كاری پێوه بكه..
كاكه حه‌مه گوتی: به‌و پاره‌یه‌ی خاڵه مه‌لام ئه‌و زستانه پاش خه‌رجی ماڵ ومناڵ 18 دینارم پاشه‌كه‌وت كرد.. ئه‌گه‌ر پیاوێكی نه‌گبه‌ت نه‌بوایه كه وه‌ك شمڵی شه‌ڕ تێم ئالاَ، ژیانم زۆر خۆش ده‌بوو!!..
ره‌حمی بۆ منداڵی ره‌فیقه‌كانی هه‌بوو:
مامۆستا مه‌لا هیبه‌توڵلا بۆی گێڕامه‌وه‌و گوتی: منداڵ بووم شتێكی وام نه‌خوێندبوو، منیش له‌حوجره‌ی مزگه‌وتی حاجی ره‌سوول ده‌مخوێند، بۆ یه‌كه‌مجار بووم به‌مه‌لا ره‌مه‌زانی له‌دێی {بووبان}، كتێبی ئامۆژگاری به‌زمانی كوردی نه‌بوو، ده‌بوا له كتێبه عه‌ره‌بییه‌كاندا ئامۆژگاری ره‌مه‌زانم بكردایه، منیش پێویستم به‌وه هه‌بوو یه‌كێك به‌ده‌رس پێم بڵێ، تا فێری ببم و ره‌وانی بكه‌م، و پاشان خۆیشم بۆ خه‌ڵكی باس بكه‌م، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌نام برده به‌ر مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د ئه‌مین، ئه‌ویش فه‌رمووی: به‌سه‌ر چاو، تۆ كوڕی مامۆستای منی .. هه‌موو رۆژێك ده‌ڕۆیشتم بۆ باخه‌كه‌ی له{چه‌می دێكۆن}، له‌وێ به‌ده‌رس پێی ده‌گوتم..و پێی ره‌وان ده‌كردم.. رێنوێنيشی ده‌كردم تا له‌ونێوانه‌دا قسه‌ی خۆمی تیا بكه‌م و هیچ نه‌ترسم.. به‌حه‌ق شایه‌تیدانی:
مام عه‌لی {ئه‌له سوور}به‌ره‌حمه‌ت بێ بۆی گێڕامه‌وه‌و گوتی: له‌گه‌ڵ حاجی {حه‌مه ره‌شید}ی برای مامۆستادا كردمان به‌شه‌ڕ، و مامۆستایش -به‌ره‌حمه‌ت بێ- ئاگای لێ بوو كه خه‌تای حاجی {حه‌مه ره‌شید}بوو، منیش رۆیشتم له‌مه‌ركه‌ز شكاتم لێ‌كرد، پۆلیس رۆیشتن حاجی {حه‌مه ره‌شید}یان هێنا، و ئه‌ویش له‌به‌ر ده‌م معاونا حازر بوو، به‌لام ئینكاری ده‌كرد و ددانی پیا نه‌ده‌نا كه شه‌ڕی به‌من فرۆشتووه‌و رازی نه‌ده‌بوو كه خه‌تای ئه‌وه، معاون شورته به منی گوت: شایه‌تت هه‌یه؟ گوتم: به‌ڵێ .. هه‌ر براكه‌ی خۆی شایه‌تمه.. گوتی به‌پۆلیس: بڕۆن به‌شوێنیا. مامۆستایش ته‌شریفی هێنا و معاون لێی پرسی: ئه‌م پیاوه چیته؟ گوتی: ئه‌وه برامه.. گوتی: ئه‌ی ئه‌م یه‌كیانه؟ گوتی: ئه‌مه‌ش دراوسێمه.. گوتی: خه‌تای كامیان بوو؟ مامۆستایش فه‌رمووی: وه‌ڵلاَ خه‌تای كاكم بوو.. معاون گوتی: باشه .. ئه‌مه براته.. چۆن ده‌ڵێیت خه‌تای ئه‌و بووه؟ گوتی: ئێمه موسوڵمانین و خوایش داوامان لێ ده‌كات حه‌ق بڵێین با له‌سه‌ر خۆیشمان بێت.. معاون گوتی: مادام تۆ ئه‌و شایه‌تییه‌ت به‌حه‌ق دا.. ئه‌وا من عه‌فوم كرد.. داوای له‌منیش كرد عه‌فووی بكه‌م، منیش عه‌فووم كرد، و ئاشتی كردینه‌وه..
منیش ئه‌م ئایه‌ته‌م بییر كه‌وته‌وه كه خوا ده‌فه‌رموێ: " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَى أَنْفُسِكُمْ، أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالأَقْرَبِينَ، إِنْ يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًا فَاللَّهُ أَوْلَى بِهِمَا، فَلا تَتَّبِعُوا الْهَوَى أَنْ تَعْدِلُوا، وَإِنْ تَلْوُوا أَوْ تُعْرِضُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا " سورة النساء/135.
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدارن! به‌دادگه‌رییانه شایه‌تی بۆ خوا بده‌ن، باله‌دژی خۆتان یاباوك ودایكتان، یاخزمانتان بێت، ئه‌و شایه‌تی بۆدراوه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند یا هه‌ژاربێت خوا له‌وان له‌پێشتره بۆ شایه‌تیدان، شوێنكه‌وتنی هه‌واو هه‌وه‌س له‌دادگه‌ری لاتان نه‌دات.. ئه‌گه‌ر ئێوه به‌لاری شایه‌تیتان دا، یا پشتان كرده حه‌ق، بێگومان خوا ئاگاداری كرده‌وه‌كانتانه..
په‌یوه‌ندیی به قازی محمد ومه‌لا مسته‌فای بارزانییه‌وه:
" مام قادر برای مامۆستا له‌ژیان نامه‌كه‌یا هه‌ندێ شتی نووسیبوو، ده‌ڵێ: له‌كاتێكا بۆ خوێندن رۆیشتۆته {مهاباد} له‌وێ له‌ته‌ك قازی محمدی شه‌هیدا هاوه‌ڵی خوێندن بووه،و ناسراوی له‌نێوانیانا هه‌بووه، و په‌یوه‌ندییان پته‌و بووه.. هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: كاتێ مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی له‌سۆڤیه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه شه‌هید مه‌لا محمد ئه‌مین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ له‌مامۆستایانی هاوه‌ڵیدا ده‌چێته پێشوازییه‌وه، و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه په‌یوه‌ندییه‌كی ناسراوی له‌نێوانیانا هه‌بووه، و به‌رزانی نه‌مر له‌كاتی سه‌ردانه‌كانیا بۆ ناوچه‌ی پێنجوێن پرسیاری وه‌زعی ناوچه‌كه‌ی لێكردووه و قه‌ناعه‌تی به‌قسه‌كانی هه‌بووه، چونكه به‌زانایه‌كی ئاینی دڵسۆز به خاك و نیشتمانه‌كه‌ی زانیوه.. " نێوان دووكه‌وانه‌ی ده‌قه‌كه قسه‌ی مامه قادر بوو، كه له‌باره‌ی ژیانی مامۆستاوه نووسیبووی.
شه‌هید بوونى مامۆستا:
مامۆستا له كۆتایى مانگى پێنجى ساڵى شه‌ست و دوودا به بۆردومانی فڕۆكه‌كانی رژێمى قاسمى له دێى (تازه دێ) ى پینجوێندا و له‌ته‌مه‌نى په‌نجا و پێنج ساڵيدا ده‌كوژرێت و شه‌هید ده‌بيت.
كه له‌مانگى پێنجى ساڵى شه‌ست ودوودا مام جه‌لال ده‌ورى پێنجوێن ده‌دا، خه‌لكه‌كه پینجوێن به‌جێ دێلن، وماڵ مامۆستا وهه‌موو هۆزى قوباد بۆ دێى{تازه‌دێ}ده‌ڕۆن، به‌لاَم بۆ پارێزگارى له كه‌ل وپه‌لى ناو ماڵه‌كان مامۆستا و هه‌ندێ له‌خزماني له‌ناوشار ده‌ميننه‌وه.. كاتێ پێنجوێن ته‌سليم به شۆڕش ده‌بێت و حكومه‌ت ده‌گاته‌وه پێنجوێن، له‌وێ پیاوه پیرو ریش سپیه‌كان ده‌چن به‌ده‌میانه‌وه، فه‌رمانده‌ى سوپاكه پێیان ده‌لێ بڕۆن كه‌س وكارتان بێننه‌وه‌و حكومه‌ت حه‌قى نییه به‌سه‌ر دانیشتوانه‌وه.
مامۆستایش كه ئه‌م هه‌واڵه ده‌بیستێ ده‌ڵێ: وه‌ڵلاَ تازووه ده‌چم مناڵه‌كان دێنمه‌وه باله‌وه زیاتر له‌ناو ناره‌حه‌تییدا نه‌بن، كاتێ ده‌گاته‌وه تازه‌دێ هه‌واڵى مه‌لاى خانه خوێى ده‌بیستێ نه‌خۆشه‌و له مزگه‌وت كه‌وتووه ده‌چێت بۆ سه‌ردانى، عارفى فه‌تاحى براى وعه‌زیزى حاجى حسه‌ینی ئامۆزايشى ده‌چن بۆ سه‌ردانى و هه‌موو له‌به‌رهه‌یوانى مزگه‌وته‌كه‌دا ده‌بن.
جاسووسه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه راپۆرت ده‌ده‌ن كه چه‌ته‌یه‌كى زۆر بریندارن وله‌مزگه‌وته‌كه‌ى (كانى سێف) و(كوڕى گه‌پڵه)دا كه‌وتوون. فڕۆكه‌كانى رژێم دێن به‌لاَم له‌جیاتى ئه‌و دوو دێیه بۆردمانى هه‌ردوو دێى (باخى) و (تازه دێ) ده‌كه‌ن و. مامۆستا و عارف و عه‌زیز و خێزانى مه‌لاى خانه خوێى وكوڕێكى ساواى و كچێكى و شه‌ش كه‌سى تر‌ى ئاواییش ده‌كوژرێن، به‌لاَم مه‌لاى خانه خوێى هه‌ندێ ته‌ڵه‌زمى به‌ردى به‌رده‌كه‌وێت و خؤي ده‌مێنێته‌وه..
په‌راوێزه‌كان:
- ئه‌م رووداوه‌م له‌ده‌م مامۆستایان مه‌لاعه‌زیزی سه‌عیدی حه‌مه خان ومامۆستا مه‌لا هیبه‌توڵلايشه‌وه بیستووه.
2 - {ساوا}ئاواییه‌كی ناوچه‌ی مه‌ریوانه، و له‌نێوان {به‌رده‌ره‌شه}و {باشماخ}دایه..
3 - چه‌می {بووزان} به‌و رووباره ده‌ڵێن كه له‌ناوچه‌ی {پیران} و {وه‌یسه}ی مه‌ریوانه‌وه دێته خوار، و ئاواییه‌كانی {كانی سێف} و{ كوڕه‌مێو}،{تووتمان} و {كوڕی گه‌پڵه}، ده‌كه‌ونه ئه‌م به‌ر وئه‌و به‌ریه‌وه، له‌پرده‌كه‌ی {كانی مانگ}دا تێكه‌ڵ به چه‌می {مله‌كه‌وه} ده‌بێت و رووباری {سێبواران} پێك دێنن..
4 - {كه‌لی سێكۆ}: سێ لوتكه‌ی به‌رزه له چیای {ئاسنكوڵێن}ی ده‌وری پێنجوێن، و كاروان به‌وناو ملانه‌دا هات و چۆ ده‌كات، و رێی پیاده ره‌ویشه له‌نێوان پێنجوێن و شاره‌زوورا..
5 - ته‌ختاییه‌كه و نزیكه‌ی هێكتارێك زه‌وی ده‌بێت، له‌نێوان چوار باخ و بلكیاندا، و كاتی خۆی شا {فه‌یسه‌ڵ}ی عیراق دێت بۆ پێنجوێن، و له‌جووتیاره‌كانی ده‌كڕێ، تا ئوتێل و گازینۆی تیا دروست بكات، و بیكاته سه‌یرانگایه‌ك بۆ گه‌شت و گوزار، و له‌مه‌ودا به {موڵكی میری} ناوبانگی ده‌ر كردبوو..