1- پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی به بچووكه‌كانماندا نه‌یه‌ته‌وه و رێز له گه‌وره‌كانمان نه‌گرێ ئه‌وه له ئێمه نییه.
2- عومه‌ری كورِی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێ فه‌رموویه‌تی: خۆشتان له قسه‌ی زل و زرق و برقاوی نه‌یه‌ت, به‌ڵكو خۆشتان له قسه‌ی كه‌سێك بێت كه سپارده به خاوه‌نه‌كه‌ی بداته‌وه و خه‌ڵكیش له شه‌رِی ده‌م و زمانی بێوه‌ی بن..
3- عه‌لی كوری ئه‌بوو تالیب خوا لێی رازی بێ فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی خۆی به پێشه‌وای خه‌ڵكی داده‌نێ باده‌رسی خۆی دابدات، پێش ئه‌وه‌ی ده‌رسی خه‌ڵكی دابدات.. با به‌رِه‌وشتی جوانی خه‌ڵك فێری ئه‌ده‌ب بكات، نه‌ك ته‌نیا به‌قسه‌و زمانی لووسی.. ئه‌وه‌ی خۆی فێری ئه‌ده‌ب ده‌كات و ده‌رسی خۆی داده‌دات، زۆرتر شیاوی رێزه تا ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر فێر ده‌كات..
4- چینییه‌كان گوتوویانه: مومێك دابگیرسێنیت چاكتره له‌وه‌ی له‌عنه‌ت له‌تاریكی بكه‌یت..
پێشینانی عه‌ره‌ب گوتوویانه: ئه‌گه‌ر ویستت كشتی ساڵێك بكه‌یت گه‌نم بچێنه، ئه‌گه‌ر ویستت كشتی ده ساڵ بكه‌یت دره‌خت برِوێنه.. ئه‌گه‌ر كشتی سه‌د ساڵیت ویست پیاو برِوێنه( پیاو پێبگه‌یه‌نه)..
5- عومه‌ری كورِی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێ فه‌رموویه‌تی: كه‌س بۆ ژێواری دانه‌نیشێ و بڵێت: خوایه! رزقم بده، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ده‌زانێت خوا له‌ئاسمانه‌وه زێرِ و زیو نابارێنێ..
6- گوتوویانه: هه‌موو دنیا جێی دوو نه‌یاری تیا نابێته‌وه، به‌لاَم بسته خاكێك جێی دوو خۆشه‌ویستی تیا ده‌بێته‌وه..
7- گوتوویانه: دوو پاشا له هه‌رێمێكدا جێیان نابێته‌وه, به‌لاَم دوو هه‌ژار له‌سه‌ر مافوورێك جێیان ده‌بێته‌وه.
8- حه‌كیمێك ئامۆژگاری كورِه‌كه‌ی ده‌كات وده‌ڵێ: كورِم! ئه‌گه‌ر چاكه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێكدا كرد له‌بیر خۆتی ببه‌ره‌وه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر چاكه‌یان له‌ته‌كا كردی هه‌رگیز له‌بیرت نه‌چێت قه‌رزه و ده‌بی بیده‌یته‌وه..
9- حه‌كیمێك به‌كورِه‌كه‌ی ده‌ڵێ: خۆگری دوو خۆگرییه, به‌رِێزتریان ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر یه‌كێ له‌خۆت خوارتربوو نارِه‌حه‌تی كردیت خۆت بگریت و ئازاری نه‌ده‌یت.. راستی دوو راستییه, گه‌وره‌ترینیان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر زیانیشی تیابێت هه‌ر راستی بڵێیت.. به‌وه‌فابوون دوانه: سه‌رتۆپیان ئه‌وه‌یه وه‌فات بۆ كه‌سێك هه‌بێ كه هیوات پێی نه‌بێ و لێیشی نه‌ترسێ..(1)
10- ئیمام عه‌لی خوا لێی رازی بێ ئامۆژگاری حه‌سه‌نی كورِی ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: پێت خۆشه خه‌ڵكی چۆن بن له‌ته‌كتا، تۆیش ئاوه‌هابه له‌تك خه‌ڵكیدا، ده‌بیته باشترین كه‌س.. واته: ئه‌گه‌ر تۆ پێت خۆشه خه‌ڵكی له‌گه‌ڵتا رووخۆش بن، تۆیش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی رووخۆش به، ئه‌گه‌ر پێت خۆشه خه‌ڵكی رێزت لێ بگرن، تۆیش رێز له‌خه‌ڵكی بگره. هتد...
11- له باخچه‌ی ژیراندا ئیبنو حیببان وته‌ی جوان جوانی بۆ هێناوین، یه‌كێ له‌و گوتانه‌ی ئه‌مه‌یه: ده‌ڵێ: ئاغایه‌ك كۆیله‌یه‌كی حه‌به‌شی لابوو، رۆژێك مه‌رِێكیان سه‌ر برِی به كۆیله‌كه‌ی گوت: دوو پارچه له‌باشترین و چاكترین پارچه‌ی ئه‌م مه‌رِه‌م بۆ بێنه، ئه‌ویش پارچه‌یه‌ك له دڵ و پارچه‌یه‌ك له‌زمانی بۆ برد، پاش ماوه‌یه‌ك جارێكی تر مه‌رِێكیان سه‌ر برِی، دیسان پێی گوت: دوو پارچه له‌خراپترین پارچه‌ی ئه‌م مه‌رِه‌م بۆ بێنه، ئه‌ویش پارچه‌یه‌ك له دڵ و پارچه‌یه‌ك له‌زمانی بۆ برد، ئاغاكه‌ی پێی گوت: كاتی خۆی پێم گوتی: دوو پارچه له‌باشترین وچاكترین پارچه‌ی ئه‌م مه‌رِه‌م بۆ بێنه تۆیش دڵ و زمانه‌كه‌یت بۆ هێنام، ئێستاش پێم گوتی: له خراپترین پارچه‌ی دوو پارچه‌م بۆ بێنه هه‌ر ئه‌و دووه‌ت بۆ هێنام!! بۆچ؟ گوتی: قوربان! ئه‌گه‌ر ئه‌و دووه چاك بن له‌وانه چاكتر نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دووه‌ش خراپ بن له‌و دووه خراپتر نییه!!
12- ده‌یگوت: هیچ عه‌بدێ ناگاته پله‌ی له‌خواترسی و پارێزكاری، تا تامی زه‌لیلبوون له به‌رامبه‌رخواوه نه‌چێژێ..
13- سروشتی دڵی مرۆڤ وایه كه‌سێكی خۆش ده‌وێت چاكه‌ی له‌ته‌كا بكات،و رقی له‌كه‌سێكه خراپه‌ی له‌ته‌كا بكات.
14- حه‌سه‌نی به‌سری به‌ره‌حمه‌ت بێ فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر یه‌كێك كار بكات و پێویستی برایه‌كی موسوڵمانی نه‌هێڵێ، له‌وه‌م پێ چاتره دوومانگ له‌مزگه‌وتا ئیعتیكاف بكات.. " حدثنا الربيع قال كان الحسن يقول: قضاء حاجة أخ مسلم أحب الي من اعتكاف شهرين.
15- حه‌نیفی بانگوێژ ده‌ڵێت: عومه‌ری كورِی خه‌تتاب خوا لێی رازی بێ، فه‌رمووی: له‌ناو مزگه‌وت و قه‌ره‌باڵخیدا داوای پێویستیتان له‌خه‌ڵكی مه‌كه‌ن، چونكه له‌وانه‌یه له‌ده‌ستیانا نه‌بێت، لای خه‌ڵكی ده‌رده‌كه‌ون، به‌لاَم له‌ماڵ و مه‌نزڵی خۆیانا داوایان لێ بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌خشی ده‌ی به‌خشێ، و ئه‌وه‌ش نه‌یدات نایدا..
16- له‌باره‌ی مردنه‌وه: محمدی كوره‌یزی گوتویه‌تی: له‌كرده‌وه‌كانت هاوه‌ڵێك بۆ ناوگۆڕ هه‌ڵبژێره، ته‌نیا كرده‌وه‌كانی گه‌نج له‌ناو گۆڕا جوان ده‌كات، ئه‌گه‌ر خۆت خه‌ڕۆ كردووه؟ به‌شتێكه‌وه خه‌ڕۆبه خوا له‌خۆت رازی بكه‌یت. پێویسته بۆدوای گۆڕ خۆت ئاماده بكه‌یت، بۆ ئه‌ورۆژه‌ی بانگ ده‌كرێی و پرسیارت لێده‌كرێت، له‌پێش مردن و له‌پاش مردنا جگه له‌كرده‌وه‌كان شتێكی تر نابنه هاوه‌ڵت، وریابه! مرۆڤ له‌ناو كه‌س وكاریا میوانه، كه‌مێك له‌نێویانا ده‌بێت و پاشان به‌جێیان دێڵێت.(2).
17- پێغه‌ممه‌ری خوا صلي الله عليه وسلم : فه‌رموویه‌تی: بنیاده‌م رقی له دوو شته: مردن و كه‌م پووڵی، به‌لاَم مردن بۆ ئیماندار چاتره تا ئه‌وه‌ی تووشی فیتنه ببێت، بێ پاره‌ییش له‌پاشه رۆژا حسابی كه‌متره.(3)
(1)به‌كه‌می ده‌ستكاری وێژه‌ییه‌وه له كتێبی [ تيسير ...] وه‌رگیراوه.
(2) روضة العقلاء/ابن حبان.ص 9 .
(3) الاستعداد للموت، للمليباري/1.
www.penjweny.org