1_ ئایا دروسته له‌كاتى نوێژا مندال باوه‌ش بكه‌ى؟ ئه‌گه‌ر دروسته تا چ سنوریك؟ و به‌لگه چییه؟
جزاكم الله.
سروه عبدالواحد_ به‌ریتانیا
پاش سوپاس بۆ خوا و سلاَو بۆگیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وبه‌یت و شوێنكه‌وتووانی..
به‌لێ، له‌كاتی پێویستیدا ئه‌گه‌ر بزانی منداڵه‌كه‌ت پیسی پێوه نییه دروسته له‌باوه‌شى بكه‌ى و هه‌ڵی بگریت، و به‌و له‌باوه‌ش گرتنه‌وه نوێژه‌كه‌ت بكه‌یت، به‌لاَم نه‌یكه‌یته عاده‌تی هه‌میشه‌ییت..
به‌ڵگه‌ش ئه‌و فه‌رمووده ساغ ودروسته‌یه كه له‌كتێبی سه‌حیحی بوخاری و موسلیما هاتووه كه پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌ناو نوێژی فه‌رزا كچه‌زاكه‌ی كردۆته قه‌لاَنی خۆی و به‌و شێوه‌یه‌ش پێش نوێژی بۆ خه‌ڵكه‌كه كردووه.. عَنْ أَبِي قَتَادَةَ قَالَ: رَأَيْتُ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم يَؤُمُّ النَّاسَ، وَأُمَامَةُ بِنْتُ أَبِي الْعَاصِ عَلَى عَاتِقِهِ، فَإِذَا رَكَعَ وَضَعَهَا، وَإِذَا رَفَعَ مِنَ السُّجُودِ أَعَادَهَا.(1)
له‌موسنه‌دی [ أبو عوانة ] دا فه‌رمووده‌كه باسی ئه‌وه ده‌كات كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌ناو نوێژا كچه‌زاكه‌ی هه‌ڵگرتووه، و كاتێ رۆیشتۆته سوجده منداڵه‌كه‌ی داناوه، و كاتێ هه‌ستاوه‌ته‌وه له‌باوه‌شی گرتۆته‌وه(2).له ریوایه‌تێكی تریا شێوه‌ی هه‌ڵگرتن و دانانه‌كه به‌ته‌واوی روون ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ: كاتێ ته‌شریفی ده‌برده ركووع كچه‌كه‌ی داده‌نا، و كاتێ سه‌ری له‌سوجده به‌رز ده‌كرده‌وه هه‌ڵی ده‌گرته‌وه. (3).ئیتر باسی ئه‌وه ناكات چ نوێژێك بووه، فه‌رز یا سووننه‌ت..
به‌لاَم {ئیبنو عه‌بدول به‌ڕ} له{ئیستیزكاردا} باسی ده‌كات كه له‌نوێژی فه‌رزا بووه، و خه‌ڵكه‌كه چاوه‌ڕوان بوون پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ته‌شریف بێنێت و نوێژی عه‌سر یا نیوه‌ڕۆیان به‌ئیمامه‌ت بۆ بكات.(4).
له {سه‌حیحی ئیبنو خوزه‌یمه}شدا رووداوه‌كه باس ده‌كات و روونی ده‌كاته‌وه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كچه‌زاكه‌ی له‌قه‌لاَنی كردووه، و كاتێ رۆیشتۆته ركووعه‌وه دایناوه، و كاتێ هه‌ستاوه‌ته‌وه هه‌ڵی گرتووه.(5)، له ریوایه‌تێكی ترا ده‌فه‌رموێ: كاتێ ته‌شریفی بردۆته سوجده‌وه دایناوه، و كاتێ هه‌ستاوه‌ته‌وه هه‌ڵی گرتۆته‌وه..(6)..
له‌هه‌موو مه‌زه‌به‌كاندا ئه‌گه‌ر به‌یه‌قینی لێی مه‌علوم بوو پیسی پێوه‌یه دروست نییه هه‌ڵگرتنی، و ئه‌گه‌ر هه‌ڵی گرت نوێژه‌كه‌ی به‌تال ده‌بێته‌وه.. چونكه ئه‌و منداله‌ی كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌ڵی گرتووه به‌یه‌قینی پیسی پێوه نه‌بووه، به‌ڵگه‌شمان ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه { ئیبنو خوزه‌یمه و ئیمام ئه‌حمه‌د} بۆمان باس ده‌كه‌ن: جارێكیان: پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم نوێژی كرد و پێی نه‌زانی بوو كه به‌ژێر پێلاوه‌كه‌یه‌وه پیسی هه‌یه، جوبره‌ئیل هات و ئا‌گاداری كرده‌وه.(7) ئه‌گه‌رپیسی پێوه بوا‌یه وه‌ك ئه‌و‌جاره ئا‌گاداری ده‌كرده‌وه..
په‌راوێزه‌كان:
(1) أخرجه البخاري في الأدب/باب رحمة الولد وتقبيله، ص: 1276 ، برقم: 486. وكتاب الصلاة/باب إذا حمل جارية صغيرة، ص: 108 ، ومسلم في كتاب المساجد/باب جواز حمل الصبيان في الصلاة ، ص: 253. برقم: 845. وَأُمَامَةُ: هِي ابْنَةُ زَيْنَبَ