خودایه! له‌ره‌حمه‌تی خۆت رزقم بده:
دوو پیاوی نابینا بیستبوویان كه{خاتو زوبه‌یده‌ی عه‌باسی} زۆر ده‌ست و دڵ فراوانه، له‌رێگه‌كه‌یا دا ده‌نیشن وهه‌ر دوویان دوعا ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی خاتوو زوبه‌یده بیبیستێ، به‌ده‌نگی به‌رز یه‌كێكیان ده‌ڵێت:
خوایه له‌فه‌زڵی خۆته‌وه رزقم بده‌یت.
ئه‌وی تریشیان ده‌ڵێت: خوایه له فه‌زڵی دایكی جه‌عفه‌ر{خاتو زوبه‌یده}وه رزقم بده‌یت..
خاتوو زوبه‌یده به‌مه ده‌زانێ، و ئه‌م دوعایانه ده‌بیستێت، ئه‌ویش به‌خشش بۆ هه‌ر دوویان ده‌نێرێت، بۆ ئه‌وه‌یان كه‌ده‌یگوت: خوایه له‌فه‌زلی خۆت رزقم بده‌یت، دوو درهه‌می ده‌نارد،و ده دیناریشی ده‌خسته ناو سكی مریشكێكی سوورۆكراوه‌وه و بۆ ئه‌وی تریانی ده‌ینارد..
ئه‌وه‌ی كه‌مریشكه‌كه‌ی وه‌رده‌گرت بێ ئه‌وه‌ی بزانێ ده‌دینار له‌ناو سكیدایه، هه‌موو رۆژێ ده‌یفرۆشت به‌كوێره‌كه‌ی تر به دوو درهه‌مه‌كه!!
خاتو زوبه‌یده نزیكه‌ی ده رۆژی ته‌واو به‌م جۆره بۆی ناردن، و پاش ده رۆژه‌كه رۆیشت بۆ لایان و رووی كرده ئه‌وه‌یان كه داوای له‌خوا ده‌كرد له‌فه‌زڵی خاتو زوبه‌یده‌وه رزقی بدات، پێی گوت: ئایا فه‌زڵی ئێمه بێ ئیحتیاجی نه‌كردی؟! گوتی: ئه‌و فه‌زڵه‌ی ئێوه چی بووه؟ گوتی: سه‌د دینار له ده رۆژا؟!
گوتی: نه‌خێر.. چونكه ته‌نیا مریشكێ بوو، منیش به‌م هاوه‌ڵه‌ی خۆمم ده‌فرۆشت به دوو دره‌م.. ئه‌ویش گوتی: ئه‌م داوای له‌خوا كرد له‌فه‌زڵی ئێمه‌وه رزقی بدات، خوا له‌و خێره بێ به‌شی كرد.. ئه‌وه‌ش له خوا پاڕایه‌وه له‌فه‌زڵی خۆی رزقی بدات به‌شی دا و ده‌وڵه‌مه‌ندی كرد..!!
شێخ عه‌بدول حه‌میدی كوشك به‌ره‌حمه‌ت بێ ده‌ڵێ:
ئه‌وه‌ی ئیعتیمادی له‌سه‌ر غه‌یری خوابێ، زه‌لیل،و كه‌م، و گومڕا، و مه‌لوول ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش ئیعتیمادی له‌سه‌ر خوابێ، نه زه‌لیل ده‌بێ، نه‌كه‌م ده‌بێ، نه‌گومڕا ده‌بێ، و نه‌مه‌لوول ده‌بێت.
خوایه! وه‌هه‌ن له‌دڵ و ده‌روونمانا ریشه‌كێش بكه‌یت، {وه‌هه‌ن بریتییه له خۆشه‌ویستی دنیا و رقبوون له مردن}..
سامان محمد