به ناوی خوای به‌خشنده
به‌ڕێز و خۆشه‌ویست مامۆستا حه‌سه‌ن
سڵاوی خوات لێ بێت
ئایا خێری رۆژووی شه‌شه‌ڵان و نۆمینه‌ی حاجییان چه‌نده له‌گه‌ڵ ڕۆنکردنه‌وه‌ی دا.
خوا پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه
خواتان له‌گه‌ڵ
وه‌ڵامه‌كه به‌كورتی:
كاكی به‌رێز!
1. له‌باره‌ی رۆژووی شه‌شه‌ڵانه‌وه: ئه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان به‌رۆژووبێ، و شه‌ش رۆژیش له‌مانگی شه‌شه‌ڵانی دوای ره‌مه‌زان، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه ته‌واوی ساڵه‌كه به‌رۆژووبووبێ له خێره‌كه‌یا، و كه‌سێكیش ئه‌وه بكاته عاده‌تی ساڵانه‌ی خۆی، خێره‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌میشه به‌رۆژوو بووبێ..
2. له‌باره‌ی نۆمینه‌ی حاجیانه‌وه: ئه‌و فه‌رمووده ساغ و دروسته هه‌یه كه ده‌فه‌رموێ: هیچ كرده‌وه‌یه‌كی چاكه له هیچ رۆژێكدا نییه لای خوا خۆشه‌ویستربێ له‌كرده‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌و ده رۆژه.
3. به‌رۆژووبوونی هه‌ر نۆ رۆژه‌كه‌ی پێش جه‌ژنی قوربانیش سوننه‌ته‌و له‌حه‌زره‌تی حه‌فسه‌وه فه‌رمووده‌ی ساغ و دروست ریوایه‌ت كراوه..
4. به‌رۆژووبوون له‌نۆیه‌م رۆژی زیلحیججه‌دا كه‌رۆژی عه‌ره‌فه‌یه له ئوممو سه‌له‌مه‌و ئه‌بو قه‌تاده‌وه ریوایه‌ت كراوه، و خێرێكی زۆرگه‌وره‌ی هه‌یه،و ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی گوناهی ساڵی رابوردو داهاتوو. هه‌رچه‌ند له‌ناو فه‌رمووده‌كه دا لێیخۆشبوون نه‌به‌ستراوه به گوناهی پچووكه‌وه و ره‌هایه، من له‌و بروایه‌دام ئه‌و گوناهانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌مافی خه‌ڵكییه‌وه نه‌بێ، به‌و رۆژووه خوا لێی خۆش ئه‌بێ..(خواش زاناتره).
ئه‌مه‌ش نۆمینه‌ی حاجیان بوو، هه‌شت رۆژه‌كه‌ی بۆ هه‌موان، و رۆژی عه‌ره‌فه‌یش بۆ جگه له‌وانه‌ی خه‌ریكی حه‌جن.
ئه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ت بوو به‌كورتی، و ئه‌مه‌ش روونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتر:
بۆ درێژه‌ی بابه‌ته‌که سه‌یری بابه‌تی (شه‌شه‌ی شه‌شه‌ڵان و نۆمینه‌ی حاجیان) بکه.