ژیانی باوكم
یا
مامۆستا مه‌لا{موحه‌ممه‌د ئه‌مین}ی سۆفی:
(1)
ناوی {موحه‌ممه‌د ئه‌مین}،ه و كوڕی {موسته‌فا}ی كوڕی {موحه‌ممه‌د}ی، كوڕی {قوباد}ه، و له‌هۆزی قوباده.
دایكی ناوی خونچه‌یه‌و كچی وه‌ستا ساڵحی به‌رگدرووه، و خوشكی وه‌ستا تۆفیقه و له‌هۆزی بارامه.. وه‌ستا مسته‌فای باوكی دووژنی هێناوه، له‌ژنی یه‌كه‌می كه كچی حه‌مه‌ساڵحی قادری بارام بووه، سێ كوڕ و دووكچی هه‌بووه: ره‌سووڵ، فه‌تاح ، حه‌مه ره‌شید، ئه‌منه، و مینا.. كاتێ وه‌فاتی كردووه، ئه‌منه‌ی كچه گه‌وره‌ی خۆی داوه به‌وه‌ستا تۆفیقی ساڵح، و ئه‌ویش خونچه‌ی خوشكی داوه به وه‌ستا مسته‌فا،و له‌خونچه چوار كوڕ‌و كچێكی بووه: فاتمه، موحه‌ممه‌د ئه‌مین، ئه‌حمه‌د، عه‌لی، و قادر.
هه‌ر به‌منداڵی باوكی وه‌فاتی كردووه، و هه‌تیو كه‌وتوون، دایكی شووی كردۆته‌وه، و ئه‌میش كه فه‌قێ بووه وازی له‌خوێندن نه‌هێناوه، و به‌فه‌قێیه‌تی رووی كردۆته مه‌ریوان و بانه، و سنه‌و بۆكان و بیاره و ئه‌حمه‌د بڕنه، و هه‌ولێر و كۆیه، و له كۆتاییدا له‌لای مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی بیاره ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه..
كاتێ خوێندنی ته‌واو كردووه‌و و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه، حاجی {ره‌سووڵی خدر}ی ئامۆزای كه له‌و كاته‌دا ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ست رۆیشتوو بووه، مزگه‌وتێكی بۆ دروست كردووه و كردوویه‌تی به پێشنوێژ و حوجره‌ی فه‌قێیشی بو دروست كردووه و له هه‌موو لایه‌كه‌وه فه‌قێ روویان تێكردووه، و تا دواین پله‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به ده‌رس وتۆته‌وه..
به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له باره‌ی نوێژی فه‌قێكانه‌وه سه‌ختگییر بووه، و به‌یانیان زوو كه خۆی رۆیشتووه بۆ مزگه‌وت فه‌قێكانیشی بۆنوێژ خه‌به‌ر كردۆته‌وه، ئه‌و فه‌قێیه‌ی زۆر ساڵح وپارێزكار نه‌بووبێ له‌وێ ئیداره‌ی نه‌كردووه و نه‌ماوه‌ته‌وه، و ڕۆیشتۆته حوجره‌كانی تر، و ته‌نیا بۆ ده‌رس خوێندن هاتۆته‌وه مزگه‌وتی حاجی ره‌سووڵ..
خێزانداري:
مامۆستا سێ ژنی هێناوه، یه‌كه‌م ژنی ناوی { خاتوون}و خه‌ڵكی كۆڵیتان بووه، كچی مام ئه‌مین و خوشكی كوێخا قادری كۆڵیتان بووه، به‌لاَم ئه‌م ژنه‌ی له‌گه‌ڵیا نه‌سازاوه‌و ناچاربووه ته‌لاَقی بدات.. له‌گه‌ڵ ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌شدا كه‌س وكاری ئه‌و كۆنه ژنه‌ی په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ مامۆستادا نه‌پچڕاندو‌وه به‌ڵكو به پته‌وی ماو‌ه ته‌وه..
پاش ئه‌وه ژنی دووه‌می هێناوه،ئه‌م خێزانه‌شی ئافره‌تێكی زۆر ساڵحه‌و خواناس بووه،و ناوی {زوبه‌یده} بووه، و كچی حه‌مه حاجی، و خوشكی حاجی فه‌قێ عه‌زیز بووه، له‌م خێزانه‌ی دوو كچ و دوو كووڕی بووه، به‌لاَم كوڕه‌كانی بۆ نه‌ماوه،و ته‌نیا دوو كچه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه: {ته‌لیعه}و {رابیعه}. له‌به‌ر ئه‌وه ژنی سێ هه‌م{خورشیده}ی هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی كوڕی ببێت، ئه‌م خێزانه‌ی كچی خزمێكی پشتی خۆی بووه، به‌ناوی ده‌رویش حه‌مه‌سه‌عیدی خوا كه‌ره‌م. له‌م ژنه‌ی چوار كوڕ و دوو كچی بووه، حه‌سه‌ن، كه مه‌شهووره به حه‌سه‌ن پێنجوێنی، و محه‌ممه‌د، و حسه‌ین،و ئه‌حمه‌د، و تووبا، و مه‌لیعه. ئه‌حمه‌د هه‌ر به به‌منداڵی و له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا مردووه، به‌لاَم منداڵه‌كانی تری تاكاتی نووسینی ئه‌م باسه هه‌موویان ماون.. تاپاش شه‌هید بوونی مامۆستا ئه‌م دوو ژنه‌ی مابوون، و وه‌ك دوو خوشك ده‌ژییان..
ژێواری مامۆستا:
پێش ئه‌وه‌ی مامۆستا دوكان دابنێ ته‌نیا به‌ئیمامه‌تی مزگه‌وت و ده‌رزوتنه‌وه‌ی فه‌قێكانه‌وه مه‌شغووڵ بووه، ئه‌ڵبه‌ته باخ ودێبه‌رێكیشی هه‌بوو، خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد و به‌رهه‌می ده‌هێنا، له‌وسه‌رده‌مه‌دا مامۆستا معاشێكی زور كه‌می له‌لایه‌ن ئه‌وقافه‌وه هه‌بوو، له‌وه پێش ژیانيان زۆر خۆش نه‌بوو، به‌لاَم له ماڵه‌وه قه‌ناعه‌تيان هه‌بوو، بۆیه خۆيان به‌هه‌ژار نه‌ده‌زانی. له‌ساڵی 1956دا مامۆستا دووكانی كرده‌وه.
مامۆستا چۆن دووكانی دانا؟:
ئه‌ڵبه‌ت مامۆستا خۆی ده‌سه‌لاَتی نه‌بوو دووكان دابنێ، پیاوێكی گه‌رمیانی هه‌بوو به‌ناوی مه‌لا موحه‌ممه‌د خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك بوو، له‌و دێهاتانه‌ی گه‌رمیاندا مه‌لایه‌تی ده‌كرد، پاره‌یه‌كی كۆ كردبووه وه، له‌گه‌ڵ مامۆستادا په‌یوه‌ندییه‌كی كۆنی فه‌قێیه‌تییان هه‌بوو، هاتبوو بۆ ماليان و باسی خۆی كردبوو، كه پاره‌یه‌كی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێ بیدات به‌كه‌سێك ئه‌مین بێ و كاسبی پێوه بكات، له‌ته‌ك مامۆستادا له‌سه‌ر ئه‌وه رێده‌كه‌ون قازانج به‌شه‌راكه‌ت بیگێڕێ. له یه‌كه‌م جاره‌وه سه‌د دیناری بۆ دێنيت و مامۆستا له‌شوێنيكی زۆر باشا دوكانێك به‌كرێ ده‌گرێ، و دوكانه‌كه‌ی دوكانی عه‌تاری بوو به‌لاَم كتێبیشی له‌گه‌لاَ ده‌فرۆشت.
مامۆستا له دوكاندارییه‌كه‌یا سه‌ركه‌وتوو بوو، دوكانه‌كه گه‌شه‌ی كرد و مه‌لا موحه‌ممه‌دیش ده‌ستمایه‌كه‌ی گه‌یانده دووسه‌د دینار. دووسه‌د دیناری ئه‌و كاته كه‌م نه‌بوو، كرێكارێك تا ئێواره كاری ده‌كرد رۆژی سه‌دو په‌نجا فلسی هه‌بوو، كیلۆی گۆشتی مه‌ڕ به سه‌دو په‌نجا فلس بوو..
ته‌ربیه‌تی مامۆستا بۆ منداڵه‌كانی:
حه‌سه‌نی كو‌ڕه گه‌وره‌ی له‌و باره‌وه نووسیویه‌تی: " له‌راستیدا باوكم هه‌وڵی له‌گه‌ڵمان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی دینمان هه‌بێ، باش له‌بیرم دێت له‌كاتی منداڵیما وه‌رزی زستان بوو، ده‌ورمان له ئاگری سۆپاكه‌ی ماڵه‌وه دابوو، داری گزره‌ی وشكی هاوینی تێكرابوو، وه‌ك ده‌نوكی كه‌و سوور ببوه‌وه، به‌رمیلێكی بچووكی ئاوی له‌سه‌ر بوو، هاتبووه كوڵ، باوكم پێی گوتم: حه‌زده‌كه‌یت بخرێیته سه‌ر ئه‌و ئاگره‌و بت سووتێنن؟ گوتم: نه‌وه‌ڵلاَ. گوتی: ئه‌گه‌ر بێگوێ یی باوك و دایكت بكه‌یت، درۆ بكه‌یت، دزی بكه‌یت، ده‌ست بۆ ماڵی خه‌ڵكی ببه‌یت و عه‌زێتی دراوسێكان بده‌یت، خوا ده‌تخاته ناو ئاگری جه‌هه‌ننه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌م ئاگره له چاو ئاگری جه‌هه‌ننه‌ما وه‌ك به‌حه‌وت ئاو شۆرابێته‌وه ئاوایه، ئاگری جه‌هه‌ننه‌م ئه‌وه‌نده سه‌خت و به تینه، و ئه‌گه‌ر ئه‌و گوناهانه‌ت نه‌كرد ئه‌وا به‌دوور ده‌بی و ناچیته جه‌هه‌ننه‌مه‌وه، به‌ڵكو خوا ده‌تخاته به‌هه‌شته‌وه، به‌هه‌شتیش ئه‌وه‌نده خۆشه هه‌رچی حه‌زی لێبكه‌یت تێیداهه‌یه، هه‌ر میوه‌یه‌كت بوێت له‌به‌رده‌ستا ئاماده‌یه، هه‌رگیز نامری هه‌رگیز پیر نابیت، هه‌رگیز نه‌خۆش ناكه‌ویت،...هتد، هه‌رچه‌ند عه‌قڵی منداڵی من هه‌ندی شتی بۆ نه‌ده‌سه‌لمێنرا، چونكه له‌قامووسی مندا نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه كه ئاگری زۆپاكه له چاو ئاگری جه‌هه‌ننه‌ما به حه‌وت ئاو شۆرابێته‌وه وایه، من وام ده‌زانی ئاگر هه‌ر ئاگره، ئیتر یه‌عنی چی ئه‌مه له‌چاویا وه‌ك ئاگر نه‌بی ئاوه‌هایه؟. تا گه‌وره بووم و رۆژێكیان رۆیشتین بۆلای گۆڕستانی {حاجی شێخ}ه‌وه، خه‌ریكی دانانی كاره‌با تازه‌كه‌ی پێنجوێن بوون، شه‌لمانی ئاسنیان ده‌بڕییه‌وه بۆئه‌وه‌ی (محوله)ی له‌سه‌ر دابنێن هه‌ر له‌گه‌ڵ ئۆكسجینه‌كه‌یان تێده‌كرد ئه‌و ئاسنه سه‌خت و پته‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ده‌بڕییه‌وه، له‌و كاته‌دا به عه‌قڵی خۆمم ده‌گوت: ئه‌گه‌ر حه‌وت ساڵ ئه‌وشه‌لمانه له‌سه‌ر ئاگری زۆپاكه‌ی خۆمان بوایه، نه‌ی ده‌توانی بیبڕێته‌وه، ئیتر چۆن فه‌رقی نییه؟
نوێژی به‌یانی:
به‌یانیان باوكم زوو هه‌ڵده‌ستا بۆ نوێژ، زۆركات خۆی بانگی به‌یانی ده‌دا، له‌زستاناندا زۆپاكه‌یشی داده‌گیرساند، زستانانی پێنجوێن زۆر ساردبوو، هه‌ندێ جار پله‌ی گه‌رمی بیست و پێنچ پله له ژێر سفره‌وه بوو، به‌تایبه‌ت له به‌ره‌به‌یانیانێكا كه ساماڵ بووایه، ئه‌و كزه هه‌وایه‌ی كه‌به‌سه‌ر به‌فره‌كه‌دا ده‌هات وه‌ك گه‌زنه ده‌ست و رووی ئینسانی ده‌گه‌زی!! كاتێ ده‌ستنوێژمان ده‌شۆرد و ده‌ستمان له ئه‌ڵقه‌ڕێزی ده‌رگاكه ده‌كه‌وت ده‌ستمان پێوه‌ی ده‌لسكا، و ده‌بوا به‌زۆر لێمان بكردایه‌ته‌وه، ئاله‌و به‌یانیانه‌دا باوكم منی له‌گه‌ڵ خۆ‌یا ده‌برد بۆ مزگه‌وت، دایكیشم زۆر جار پێی ده‌گوت: پیاوه‌كه! ئاخر ئه‌وه منداڵه‌و نوێژی له‌سه‌ر واجب نییه، تۆ بۆ به‌و به‌یانییه زووه ده‌یبه‌یت بۆ مزگه‌وت؟
ئه‌ویش ده‌یگوت: مه‌سه‌له‌ی عیبادات پیویسته وای لێ بێت، ببێت به به‌شێك له قه‌واره‌و بوونی، ئه‌گه‌ر وای لێهات ئیتر زه‌حمه‌ته ته‌ركی بكات، باببێت به‌به‌شێك له‌قه‌واره‌ی و عاده‌تی پێوه بگرێ. ئه‌ویش ده‌یگوت: باشه خۆت ده‌زانی..
دایكیشم خوا عه‌فووی بكات زۆر هه‌وڵی ده‌دا روو له خوابین ئه‌گه‌ر كاتێ نوێژه‌كانمان دوا بكه‌وتایه به‌قسه‌ی خۆش زۆر ئامۆژگاری ده‌كردین، زۆر پێی ده‌گوتین، ئه‌گه‌ر لاساریمان بكردایه ئیتر زۆر تووڕه ده‌بوو، قسه‌ی پێ ده‌گوتین و قسه‌ی سه‌ختیش!!
شت خواردن به‌به‌رچاو مندالاَنه‌وه:
هه‌موو جاری ئامۆژگاری ده‌كردین كه شت به‌به‌رچاو منالاَنی تره‌وه نه‌خۆین، نه‌وه‌كو حه‌زی لێبكه‌ن و پاره له‌به‌ردستیانا نه‌بێت بیكڕن و تۆیان بتكێ، زۆرجار منالاَنی تر له‌گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا شتیان ده‌هێنایه ده‌ره‌وه‌و به‌به‌رچاو ئێمه‌وه ده‌یانخوارد، ئه‌وان ئه‌و ته‌ربییه‌ته نه‌كرابوون، ئێمه‌ش ده‌مانویست تۆڵه‌یان لێبكه‌ینه‌وه و ئه‌گه‌ر شتێكمان ببوایه، میوه بوایه یا شیرینی پێمان خۆش بوو بمان بردایه‌ته ده‌ره‌وه‌و به‌به‌رچاو ئه‌وانه‌وه بمانخواردایه، تا بیانزانیبا چه‌ند ناخۆشه! به‌لاَم دایكم خوا عه‌فووی بكات نه‌یده‌هێشت..
دڵی هاوسی را‌گرتن:
هه‌رگیز حه‌زی نه‌ده‌كرد دڵی هاوسێ بییه‌شێنێ، وابزانم هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه زۆرانه‌بوو كه‌له‌و باره‌وه هاتبوون، وه‌ك ئه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر صلي الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:
" والله لايؤمنُ، والله لايؤمنُ، وَالله لايؤمنُ، قيلَ منْ يارسولَ الله؟ قالَ: الذي لايأمنُ جارُهُ بَوائقَهُ " (1) واته: سوێند به‌خوا باوه‌ڕی ته‌واوی نابێ، سوێند به‌خوا باوه‌ڕی ته‌واوی نابێ، سوێند به‌خوا باوه‌ڕی ته‌واوی نابێ. عه‌رزیان كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! كێ ئیمانی نابێ؟ فه‌رمووی: ئه‌وكه‌سه‌ی دراوسێكه‌ی له شه‌ڕو خراپه‌ی ئه‌مین نه‌بێ.. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: " مَنْ كانَ يُؤمنُ بِاللهِ وَاليَوم الآخِر فَلا يُؤذِ جَارَهُ " (2) واته: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌خواو رۆژی قیامه‌ت هێناوه بائازاری هاوسێكه‌ی نه‌دات. ئه‌مه وای لێكردبوو، هه‌میشه به‌قوربان و به‌ساقه‌مان ده‌بوو كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ منالاَنی گه‌ڕه‌كمانا نه‌كه‌ین.
ئه‌گه‌ر سه‌ریان بشكاندینایه‌و بهاتینایه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه نه‌ده‌رۆیشته سه‌رماڵه كه‌و هه‌قی بۆ نه ده‌سه‌ندین، ئه‌گه‌ر سه‌ری یه‌كێكمان بشكاندایه دایكی به شیته شیت ده‌هاته سه‌رمان وئه‌میش زۆر دڵی ده‌دایه‌وه‌و هه‌زار جار ئێمه‌ی ده‌كرد به‌ساقه و به‌قوربانیان، و ده‌یوت: فلاَنی ئه‌مانه منداڵن ئێستا شه‌ڕیان كردووه تاوێكی تر ئاشتن و پێكه‌وه یاری ده‌كه‌نه‌وه، ئیتر بۆ ئێمه دڵی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌وان بیه‌شێنین؟
خوا ئاگای لێمانه:
زۆر هه‌ته‌رییان ده‌كرده سه‌رئه‌وه كه شتی حه‌رام نه‌خۆین، ده‌ست بۆ ماڵی كه‌س درێژنه‌كه‌ین، ئه‌گه‌رده‌ست بۆ ماڵی خه‌ڵك ببه‌ین خوا ئاگای لێمانه، و فریشته‌كان له‌كرده‌وه‌ی خراپه‌دا بۆمان ده‌نووسن، ئه‌مه وای لێكردبووین كه ده‌ڕۆیشتین بۆ باخی خۆمان له‌سه‌ر رێگه‌كه‌ماندا ترێ ره‌شكه تازه ئاڵ‌و بۆڵ ببوو، زۆر حه‌زمان لێی بوو، نه‌مان ده‌وێرا ده‌ستی بۆ ببه‌ین نه‌وه‌ك گوناهبار ببین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه به‌پێی شه‌رع ئینسان گوناهبار نابێ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ بخوا كه نه‌فسی پێی كوێر ببێته‌وه. خوا پاداشتی خێریان بداته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دڵسۆزییه‌یان بۆ ئێمه تا نه‌كه‌وینه ناو گوناهه‌وه."(3).
په‌يوه‌ندی نێوان مامۆستاومه‌لاكانی پێنجوێن:
له‌ناوشارا له‌گه‌ڵ مه‌لا مه‌حموو‌دی رووت، و مه‌لا{ئیسماعیلی بانه‌یی}دا كه مه‌لای مزگه‌وتی جامیعه بوو، نێوانی خۆش بوو، به‌لاَم له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لایه‌كی تری پێنجوێندا نێوانی خۆشتر بوو، نێوانی له‌گه‌ڵ مه‌لا عارفی بانه‌یی مه‌لای مزگه‌وتی پاشا، و مه‌لا ئه‌حمه‌دی قازی مه‌لای مزگه‌وتی قازی، و مه‌لا عه‌زیزی سه‌عيد‌ی حه‌مه‌خان مه‌لای مزگه‌وتی حاجی عه‌بدوڵلاَ، زۆر خۆش بوو، ئه‌مانه هه‌رچواریان سۆفی و موریدی شێخانی بیاره بوون.
خۆشه‌ویستی بۆ شێخ عه‌لادین:
مامۆستامه‌لا كه‌ریمی بیاره به‌ره‌حمه‌ت بێ بۆی گێرامه‌وه‌و فه‌رمووی: مه‌لا حه‌مه ئه‌مین له‌لای من فه‌قێ بوو، منی زۆر خۆش ده‌ویست، و من ویستم له بیاره‌وه سه‌فه‌رێك بۆ {ئه‌حمه‌د بڕنه} بكه‌م بۆ ماڵ خه‌زورانم، مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین، كه‌زانی من ده‌ڕۆم بۆ ئه‌وێ لێی پرسیم: ئایا كه‌ست له‌گه‌لاَیه بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره؟ منیش پێم گوت: نه‌خێر..گوتی: من نایه‌ڵم جه‌نابت به‌ته‌نیا بڕۆیت، ده‌بێ له‌خزمه‌تتا بم.. هه‌رچی هاوارم كرد نابێ بێیت هه‌ر هات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌جووتێ پێلاوی شڕی له پێدا بوو، به‌په‌تێك ژێره‌كه‌ی به‌سه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌ستبوو، ده‌نا له‌پێی داده‌كه‌وت، به‌وحاڵه‌ته‌یشه‌وه هه‌ر هات له‌ته‌كما و رازی نه‌بوو من به‌ته‌نیا بڕۆم..
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌دا شێخی له‌من خۆشتر ده‌ویست.. رۆژێكیان ده‌رسمان شه‌رح ده‌كرد و باسێكی شێخ هاته پێشه‌وه و له‌ناو باسه‌كه‌دا من به‌جۆرێك باسی شێخم كرد كه ئه‌و به‌دڵی نه‌بوو، كتێبه‌كه‌ی دایه‌وه به‌یه‌كدا و تاهێزی تیا‌بوو گرتیه سه‌ر سنگم و گوتی: چۆن به‌رامبه‌ر به‌شیخ قسه‌ی وا ده‌كه‌یت؟!
په‌راوێزه‌كان:
1- أخرجه البخاري في كتاب الأدب /باب اثم من لايأمن جاره بوائقه. ومسلم في كتاب الإيمان/ باب تحريم إيذاء الجار
2- أخرجه البخاري في كتاب الأدب/باب ( من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فلا يؤذ جاره ).ومسلم في كتاب الإيمان/ باب الحث على إكرام الجار والضيف .
3- له‌یاداشته‌كانی ح پێنجوێنییه‌وه وه‌رگیراوه.