بانگێشه‌كه‌مان (6)
هه‌ست و هیوا:
ئه‌ى براكه‌م! پێش ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى ئه‌م وه‌سیله‌یه‌وه بۆت بدوێم پێم خۆشه بزانیت، ئێمه له‌خۆمان بێزار نین، و ره‌شبین نین، ئێمه هیوامان به‌خێرێكى زۆر هه‌یه وبڕواشمان وایه: گه‌وره‌ترین ته‌گه‌ره له‌رێى سه‌ركه‌وتنا ره‌ش بینییه و جگه له ره‌شبینى هیچ شتێكى تر نابێته به‌ست له‌نێوان ئێمه‌و سه‌ركه‌وتنا.. ئه‌گه‌ر هیوا له‌دڵمانا به‌هێز بوو ئینشا ئه‌ڵلا به خێرێكى زۆر ده‌گه‌ین.. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ره‌شبین نین وسوپاس بۆ خوا یه‌ئس و ره‌شبینى ناتوانێ سه‌ر بۆ ده‌روونمان بكێشێ..
هه‌رچه‌ند ره‌شبینه‌كان ره‌شبین بن به‌لاَم ئێمه هه‌رچى به‌ده‌ورماندایه مژده‌ى هیوایان پێیه، تۆ ئه‌گه‌ر رۆیشتیته لاى نه‌خۆشێك و دیت له‌قسه‌كردنه‌وه به‌ره‌و بێده‌نگى و له‌جم وجووڵه‌وه به‌ره‌و متبوون ده‌چوو، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كۆتایى نزیك بووه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنى زه‌حمه‌ته‌و ده‌رده‌كه‌ى گه‌وره‌و گرانه.. خۆ ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بوو، له‌بێده‌نگییه‌وه به‌ره‌و قسه‌كردن و له‌متبوونه‌وه به‌ره‌و جم و جووڵ ده‌چوو، هه‌ست به‌نزیك بوونه‌وه‌ى شیفا و پێشڕه‌وى كردن له ته‌ندروستى و چاكبوونه‌وه‌یا ده‌كه‌یت..
رۆژگار و سه‌رده‌مێ به‌سه‌ر میلله‌تانى رۆژهه‌لاَتیدا هات، و وشكبوون(جموود) رووى تێكردن، تا ئه‌و وشكبوونه بێزارى كردن، و متبوون، تا ئه‌و متبوونه ماندووى كردن، به‌لاَم ئێستا به هه‌ستێكى هۆشیاربوونه‌وه‌ى ته‌واو له‌هه‌موو باره‌یه‌كى ژیانه‌وه له‌كولاَندایه و ده‌كوڵێ. هه‌ستێكى به‌هێز و زیندوو، ئیحساسێكى تووند‌و گڕگرتووى بڵێسه‌دار. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌نگینى كۆت وزنجیره‌كه‌ى نه‌بوایه له‌لایه‌كه‌وه و بێسه‌روبه‌رى ئاڕاسته كردنى له‌لایه‌كى تره‌وه، ئه‌م هۆشیار بونه‌وه‌یه جوانترین شوێنه‌وارى ده‌بوو، رۆژگار له ئاوه‌ژوودایه و ئه‌و زنجیرانه‌ش هه‌تا هه‌تایه به‌زنجیرى نامێننه‌وه..
له چاو تروكانێكدا خوا له‌حاڵێكه‌وه ده‌یگۆڕى بۆ حاڵێكى تر.. چه‌واشه‌ش هه‌میشه به‌چه‌واشه‌یى نا مێنێته‌وه، له‌پاش رێ لێونبوون رێ دۆزینه‌وه ده‌بێت، و پاش بێ نه‌زمى نه‌زم و ئارامى دێت، له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا فه‌رمان هه‌رفه‌رمانى خوایه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هه‌رگیز ره‌شبین و بێهیوا نابین، ئایه‌ته‌كانى خواى ته‌باره‌ك وه ته‌عالا و فه‌رمووده‌كانى پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم و یاساى خوا له په‌روه‌رده‌كردنى نه‌ته‌وه‌كان و راپه‌ڕاندنى میلله‌تاندا كه له‌سه‌ر لێواره‌ى تیا چوون و له‌ناو چونا بوون، و ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ى له‌قورئانا بۆمان باس ده‌كات، هه‌موو ئه‌مانه بانگمان بۆ هیوا و ئومێدێكى فراوان ده‌كات. وه بۆ رێى راپه‌ڕینێكى دروست رێنوێنیمان ده‌كات، بێگومان موسڵمانان فێربوون ئه‌گه‌ر بزانن.
تۆ ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزانه‌ى سه‌ره‌تاى سووره‌تى " القصص " ده‌خوێنیته‌وه:
" طسم، تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ، نَتْلُو عَلَيْكَ مِنْ نَبَإِ مُوسَى وَفِرْعَوْنَ بِالْحَقِّ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ، إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلا فِي الأَرْضِ، وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًا، يَسْتَضْعِفُ طَائِفَةً مِنْهُمْ، يُذَبِّحُ أَبْنَاءَهُمْ وَيَسْتَحْيِ نِسَاءَهُمْ، إِنَّهُ كَانَ مِنْ الْمُفْسِدِينَ، وَنُرِيدُ أَنْ نَمُنَّ عَلَى الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا فِي الأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمْ الْوَارِثِينَ، وَنُمَكِّنَ لَهُمْ فِي الأَرْضِ، وَنُرِي فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَجُنُودَهُمَا مِنْهُمْ مَا كَانُوا يَحْذَرُونَ. " (21)
واته: ئه‌وه ئایه‌ته‌كانى كتێبى روون و ئاشكرایه. ئێمه هه‌واڵى موسا‌و فیرعه‌ونت به‌ڕاستى بۆ باس ده‌كه‌ین، تا په‌ند و ئامۆژگارىبێ بۆ ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕ به‌تۆ و په‌یامه‌كه‌ت دێنن. بێگومان فیرعه‌ون پله‌و پایه‌ى له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌رزبووه‌وه و ده‌سته‌لاَتێكى گه‌وره‌ى په‌یداكردو زوڵمێكى زۆرى كرد، و خه‌ڵكه كه‌ى كرده چه‌ند تاقم و ده‌سته‌یه‌كه‌وه، تایفه‌یه‌كیانى زه‌لیل و زه‌بوونكرد و كوڕه‌كانى سه‌رده‌بڕین، و ئافره‌تانى ده‌هێشتنه‌وه و خزمه‌تى پێ ده‌كردن، بێگومان ئه‌و له خراپكاران بوو، ئه‌وانه‌ى چه‌وسێنراوه‌بوون ده‌مانه‌وێ منه‌ت بكه‌ین به سه‌ریانا و چاكه‌یان له‌ته‌كا بكه‌ین، و بیانكه‌ینه پێشه‌وا و جێ‌نشین و میراتگرى ئه‌وان، و له‌سه‌ر زه‌ویدا سه‌قامگیریان بكه‌ین و ده‌سه‌لاَتیان پێ بده‌ین، و ئه‌وه‌ى فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازه‌كانیان لێى ده‌ترسان بۆیان پێشبێنین..
ده‌بینیت چۆن له‌سه‌رده‌مێكا ناهه‌ق زاڵ بووه، شانازى به‌هێز و توانایه‌وه كردووه، و له‌هێزو تواناى خۆى دڵنیا بووه، و بێ ئاگا له‌وه كه چاوى حه‌ق خستوویه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه. تاواى لێهات به‌و هێز و توانایه‌ى پێى درابوو بایى ببێ و هاوكێشه‌ى خۆى له‌كیس بدات، ئاله‌وكاته‌دا ده‌سه‌لاَتى خوایى له‌وپه‌ڕى تواناییدا گرتى و له‌ناوى برد!! ویستى خوایى پشتگیرى سته‌م لێكراوان و مه‌زڵوومان ده‌كات، و سه‌رى چه‌وساوه و به‌لاوازكراوه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه و ناهه‌قیش له‌بناغه‌وه ده‌ڕووخێ و هه‌ره‌س دێنێ!!
پاش ئه‌وه قه‌لاَى حه‌ق ده‌وستێ و پایه‌ى به‌هێز ده‌بێ و شوێنكه‌وتوانى زاڵ و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، پاش ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته‌و ئایه‌ته‌كانى تر‌ى قورئان هیچ عوزر و بیانوویه‌ك نامێنێته‌وه بۆ میلله‌تێك له میلله‌تانى ئیسلامى كه ئیمانى به‌خوا و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ى و قورئان هه‌بێ، و ره‌شبینى و بێ هێوایى رووى تێ بكات، ئیتر موسڵمانان كه‌ى له كتێبه‌كه‌ى خوا حاڵى ده‌بن؟
ئه‌ى براكه‌م! له‌به‌ر ئه‌م ئایه‌تانه‌و هاوچه‌شنیان كه له‌ئاینى خوادا زۆرن، برایانى موسڵمان له وه بێ هیوا نابن كه یارمه‌تى خواى ته‌عالا بۆ ئه‌م میلله‌تانه بێته خواره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه كۆسپێكى زۆریش له‌به‌رده‌میانا ده‌ركه‌وێ، و له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌م هیوایه‌وه وه‌ك هیوادارێكى تێكۆشه‌ر كارده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن خوایش كۆمه‌ك و پشتیوانه..
وه‌سیله‌ى برایان سێ شته:
ئه‌مما ئه‌و وه‌سیله‌یه‌ى كه به‌ڵێنم دایتێ له‌باره‌یه‌وه قسه‌ت بۆ بكه‌م سێ بنچینه‌یه‌و بیرى برایانى به‌ده‌ورا ده‌سووڕێته‌وه: 1- به‌رنامه‌ى دروست، 2- تێكۆشه‌رانى ئیماندار، 3-سه‌ركردایه‌تى متمانه پێكراو.
1- به‌رنامه‌ى دروست:
برایان ئه‌و به‌رنامه‌یان له كتێبه‌كه‌ى خوا و سوننه‌تى پیغه‌ممه‌ره‌كه‌یا دیوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌وه كه موسڵمانان له‌ئه‌حكامه‌كانى ئیسلام حاڵى بوون به‌وشێوه پاك و پاراوه‌ى خۆى كه هه‌یه و دووره له ده‌ستكارى و به‌ده‌مه‌وه هه‌ڵبه‌ستن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌وه دانیشتن و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان و فراوان و حاڵى بووانه ده‌ستیان كرده لێكۆڵینه‌وه‌ى ئیسلام.
2- تێكۆشه‌رانى ئیماندار:
له‌به‌ر ئه‌وه برایانى موسڵمان ئه‌وه‌ى له‌دینى خوا حاڵى بووبوون ده‌ستیان كرده جێ به‌جێكردنى له‌خۆیاندا، و به‌سه‌ر خۆیاندا، به جۆرێكى بێ ئامان و بێ نه‌رمى نواندن. له‌سایه‌ى خواوه ئه‌وانیش باوه‌ڕیان به‌بیرۆكه‌ى خۆیان هه‌یه و له‌مه‌به‌سته‌كه‌یان دڵنیان و متمانه‌شیان به‌وه هه‌یه كه خوا یارمه‌تییان ده‌دات، و پشتگیری‌یان ده‌كات، مادام بۆ ئه‌و كار بكه‌ن و له‌سه‌ر رێنموونییه‌كانى پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم بڕۆن به‌ڕێوه..
3- سه‌ركردایه‌تى لێ هاتو و متمانه پێكراو:
برایانى موسڵمان ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌یان هه‌یه و گوێ رایه‌ڵى ده‌كه‌ن، و له‌ژێر ئالاَكه‌یا كار ده‌كه‌ن..
ئه‌ى برا! ئه‌وه (كورته‌ى ئه‌وباسه)یه كه ده‌مویست له‌باره‌ى بانگێشه‌كه‌مانه‌وه بۆت باس بكه‌م، ئه‌وه‌ش ده‌سته‌واژه‌یه‌كه و ته‌فسیرو ته‌عبیرى هه‌یه، تۆش یوسفى ئه‌و خه‌وه به، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگاى ئێمه‌ت پێخۆش بوو وه‌ره ده‌ست بخه‌ره ناو ده‌ستمان و باله‌م رێگه‌یه‌دا چون یه‌ك كار بكه‌ین، و خوایش یارمه‌تى ئێمه‌و تۆ ده‌دات و ئه‌ویش باشترین كۆمه‌ك وچاكترین پشتیوانه.
والله أكبر ولله الحمد.