ئایاده‌زانیت سه‌وزه ومیوه چه‌ند پێویستن؟
له‌م رۆژانه‌دا راپۆرتێكم خوێنده‌وه له‌باره‌ی هه‌ندی له‌كانزاكانه‌وه كه ده‌ڵی: لێكۆڵینه‌وه جۆراو جۆره‌كانی پسپۆرِانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكی له‌باره‌ی ئه‌م كانزایانه‌وه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه
{مس} ده‌زگای به‌رگری له له‌شدا به‌هێز ده‌كات..
هه‌روه‌ها {پۆتاسیۆم} پاڵه په‌ستۆی خۆین كه‌م ده‌كاته‌وه.
و{مه‌گنیسیۆم} یارمه‌تی ده‌ره بۆ پاراستنی له‌ش له نه‌خۆشی شه‌كره..
و {زه‌نگ} توانای ده‌سگای به‌رگری له‌له‌شدا زیاد ده‌كات..
{كالیسیۆم}له‌ش له‌ئه‌سكه‌رپووت و پووكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان ده‌پارێزی..
به‌لاَم پرۆفیسۆر جۆدیت ستیرن پسپۆری خۆراك له زانكۆی كالیفۆرنیا جه‌ختی كردۆته سه‌ر ئه‌وه كه‌ده‌بی ئه‌ندازێكی گونجاو له‌م كانزایانه رۆژانه بخوری، و به ئه‌ندازه چونكه زۆر خواردنیان زیانی بۆ له‌ش هه‌یه، بۆ نموونه به‌كارهێنانی ئه‌ندازێكی زۆر له زه‌نك ئه‌بێته هۆی هه‌ڵمژینی مس له‌له‌شدا. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ستێرن جه‌خت ئه‌كاته سه‌ر ئه‌وه كه باشترین شت بۆ به‌دستهێنانی ئه‌ندازه‌ی گونجاو له‌م كانزایانه بۆله‌ش خوارده‌مه‌نی سروشتییه وه‌ك سه‌وزه‌و میوه‌جات.. سه‌رچاوه رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت: 28/6/2004.