له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا سه‌ید به‌ره‌حمه‌ت بێ واتایه‌كی زۆر جوان ده‌كا و كاتێكی زۆر خۆش له‌سایه‌یدا به‌سه‌ر ده‌بات و ده‌فه‌رموێ: خوای بالاَده‌ست له‌م ئایه‌ته‌دا وێنه‌ی بانگخوازێك ده‌كێشێت، و وه‌سفی گیان و وتار‌و قسه‌و ئه‌ده‌بی ده‌كات، و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی و هه‌موو بانگخوازێكی ئۆممه‌ته‌كه‌ی بۆ رێنوێنی ده‌كات، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی بانگ ده‌كرێن، دڵڕه‌ق و نه‌زاندوو بوون، وكرده‌ی ناپه‌سه‌ندیان كرد، یا به هه‌رجۆرێكی دڵخواز نه‌بوون ئه‌مه به‌رنامه‌ی ئێوه‌یه، و رێبازتان ده‌بێ به‌م جۆره‌بێت:
" وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ؟! وَلا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلا السَّيِّئَةُ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ ، وَمَا يُلَقَّاهَا إِلاَّ الَّذِينَ صَبَرُوا وَمَا يُلَقَّاهَا إِلاَّ ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ ، وَإِمَّا يَنْزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ. " فصلت . 33-36.
واته: قسه‌ی كێ له‌وه جوانتره كه ده‌عوه‌تی خه‌ڵكی ده‌كات بۆلای خوا، و كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌دات، و ده‌ڵێت: من له موسوڵمانانم؟!
هه‌رگیز چاكه‌و خراپه وه‌ك یه‌ك نابن، - ئه‌وه‌ی خراپه‌ی له‌ته‌كا كردیت - به‌وه‌ی چاكتره پاڵ – به‌خراپه‌كه‌یه‌وه- بنێ، له‌ناكاوێكا دوژمنایه‌تی و ناكۆكی نێوانتان ده‌گۆڕێت، و وه‌ك دۆستێكی دڵسۆزی لێ دێت.. ئه‌وه‌ی سابیر وخۆگر نه‌بێ شتی وای له‌ده‌ست نایه‌ت، ئه‌وه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی له‌پارێزكاری به‌ر نه‌كه‌وتبێ شتی وای لێ ناوه‌شێته‌وه.!! خۆ ئه‌گه‌ر شه‌یتان هانی دایت په‌نا به‌خوا بگره، بێگومان خوا بیسه‌ر و زانایه..!!
راپه‌رین به ئه‌ركی بانگخوازی له‌به‌ره‌و رووبوونه‌وه‌ی پێچ ولۆفه‌كانی ده‌روونی مرۆڤ، و نه‌فامیه‌تی و شانازیكردنی به‌وه‌ی ئولفه‌تی پێوه‌گرتووه، و سووربوون له‌سه‌ر ئاره‌زووه‌كانی، و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، و ئه‌و پله‌وپایه‌یه‌ی كه بانگه‌واز بۆ یه‌كخوا په‌رستی ده‌یخاته مه‌ترسییه‌وه، راپه‌رین به ئه‌ركی بانگخوازی له‌به‌ره‌و رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو بارودۆخه‌دا كارێكی سه‌خته. به‌لاَم كارێكی گه‌وره‌یه:
" قسه‌ی كێ له‌وه جوانتره كه ده‌عوه‌تی خه‌ڵكی ده‌كات بۆلای خوا، و كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌دات، و ده‌ڵێت: من له موسوڵمانانم؟! "
بێگومان ئه‌وكاته جوانترین وشه‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌ویدا بگوترێ وشه‌ی بانگه‌شه‌یه. له‌پێشه‌نگی ئه‌و وشه جوانانه‌وه ده‌بێت كه‌سه‌رده‌كه‌وێت بۆ ئاسمان، به‌لاَم له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌یه‌كی چاكی وا كه‌پشتگیریی وشه‌كه بكات، و ته‌سلیم بوونیش به‌و خوایه‌ی كه‌خودی زات له‌حه‌نایا خۆی ده‌شارێته‌وه، و بانگه‌شه به‌پاڵفته‌یی بۆ خوا ده‌بێت، و بانگخواز هیچ كارێكی به‌سه‌ره‌وه نییه جگه له‌گه‌یاندن..
پاش گه‌یاندنه‌كه‌ش نابێ قسه له‌به‌رامبه‌ر دابڕێ، یابێ ئه‌ده‌بی بكات، یائینكاری بكات، ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاكه پێشكه‌ش ده‌كات پله‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه، ئه‌وه‌ش كه‌خراپه پێشكه‌ش ده‌كات له‌شوێنێكی نه‌ویدایه.{هه‌رگیز چاكه‌و خراپه وه‌ك یه‌ك نابن}.
بۆی نییه به‌خراپه په‌رچی خراپه‌كه بداته‌وه، هه‌روه‌ك نرخی چاكه‌و خراپه یه‌ك نییه، كاریگه‌رییه‌كه‌شیان وه‌ك یه‌ك نییه،كاریگه‌ریی چاكه له‌گه‌ڵ خۆگری و لێ بورده‌ییدا سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر ئاره‌زووه‌كانی ده‌رووندا،ولغاوكردنی ده‌روونی سه‌ركه‌شه بۆ ئارامی و متمانه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌دوژمنایه‌تییه‌وه بۆ لایه‌نگیری ده‌گۆڕێت، و له‌سه‌ركه‌شییه‌وه بۆ نه‌رمی و ئارامی.. " - ئه‌وه‌ی خراپه‌ی له‌ته‌كا كردیت - به‌وه‌ی چاكتره پاڵ – به‌خراپه‌كه‌یه‌وه- بنێ، له‌ناكاوێكا دوژمنایه‌تی و ناكۆكی نێوانتان ده‌گۆڕێت، و وه‌ك دۆستێكی دڵسۆزی لێ دێت.. "
ئه‌م رێسایه بۆ به‌شی هه‌ره‌زۆری حاڵه‌ته‌كانه، به‌وشه‌یه‌كی جوان، به‌ده‌نگێكی ئارام، به بزه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی، له‌به‌رامبه‌ر روویه‌كی تووڕه‌ی گڕگرتووی جڵه‌وبه‌ربوو، هه‌ڵچوون تیایا ده‌بێته ئارامی، تووڕه‌یی تیا ده‌بێته سوكنایی، و بێ شه‌رمی تیا ده‌بێته حه‌یاا!