قه‌ناعه‌تی خه‌ڵكی وا بووه!!
حاجی عومه‌ری مامه حسه‌ینی پێنجوێن هه‌ندێ قسه‌ی خۆشی بۆ كردم، و به‌سه‌رهاتێكی بۆ گێڕامه‌وه و گوتی: باوكم بۆی گێڕامه‌وه‌و گوتی: حاجی عه‌بدوڵلای كاكه سوور باوكی حاجی كاكه حه‌مه به مام سڵێمانی باوكی ئه‌حه‌ی سڵێمان ده‌ڵێ: سڵێمان ئه‌مساڵ دۆی باشمان هه‌یه بۆ ره‌مه‌زان وه‌رن بۆ ره‌مه‌زانه‌كه دۆ ببه‌ن..
ئه‌ویش پێی ده‌ڵێ: خوا پاداشتت بداته‌وه كاك حاجی به‌خوا پێویستمان پێی نیه، ئه‌ویش ده‌ڵێت: برام بنێره با مناڵه‌كان له‌م ره‌مه‌زانه‌دا بێ دۆ نه‌بن.. ئه‌ویش ده‌ڵێت كاك حاجی پێویستمان پێی نییه خوا دوو خواردنی باشی داوه، ئیتر بۆ بێین بۆ مال ئێوه..
ئه‌ویش زۆری پێ سه‌یرده‌بێ كه‌ده‌ڵێت دوو ته‌عاممان هه‌یه، چونكه ده‌یناسێ كه پیاوێكی كه‌م ده‌سته.. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ته‌ری ده‌كات و لێی ده‌پرسێ: سڵێمان! ئه‌و دوو خواردنه‌ه چییه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: خوا دوو ته‌عامی زۆرباشی داوه ئیتر پێویست به‌باسكردن ناكات..
حاجی عه‌بدوڵلایش سوێندی ده‌دات كه ئه‌و دوو ته‌عامه چین؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: كه‌مادام سوێندت دام: ئه‌و دوو ته‌عامه بریتییه له كولێره‌ی هه‌رزن و ئاوی ساردی كانی كووره.. خوا لێی به‌زیادبێ ئه‌و دوو ته‌عامه‌ی پێ به‌خشیوم ئیتر دۆی ئێوه‌م بۆ چییه؟!
گوتی: ئه‌وه قه‌ناعه‌تی خه‌ڵكی بووه!!
گوتی: باوكی خۆیشم زۆر قه‌ناعه‌تی بووه. كاتی خۆی حه‌سه‌نی حاجی مه‌لا عه‌بدوڵلا كه ئامۆزای باوكم بووه، پێی گوتووه: مامه حسه‌ین! من ده‌بینم تۆ ته‌نیا فه‌رده‌یه‌ك خورمات له‌دوكانه‌كه داناوه، هه‌موو شلێر قه‌رزاری منن و پاره‌م به‌و ناوه‌دا بلاَوكردۆته‌وه، با ده‌دوانزه فه‌رده خورماو كه‌ل وپه‌لت بۆبنێرم و دووكانه‌كه‌ت كه‌مێ پڕ ببێته‌وه.. ئه‌ویش پێی ده‌ڵێت: حه‌سه‌ن برا! به‌خوا نامه‌وێ، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یشم بۆ بنێریت له‌وه‌زیاتر ناكات و هه‌روه‌ك خۆی ده‌بێت..
كاكه حه‌سه‌نیشم ده‌ڵێت: بۆچ مام حسه‌ین! بۆچ ؟ ئه‌گه‌ر له‌وه ده‌ترسی قه‌رزارم بیت، ئه‌گه‌ر نه‌ت بوو هه‌ر له‌ئیستاوه گه‌ردنت ئازاد بێ.. باوكیشم ده‌ڵێت: خوا پاداشتت بداته‌وه‌و هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ت بداتێ.. به‌لاَم به‌قوربان ئه‌م وه‌زعه‌ی من دوعاكرده!! ئه‌ویش ده‌ڵێ: مامه‌گیان ! دوعاكردی چی؟!
ئه‌ڵێ: حه‌سه‌ن گیان! كاتی خۆی مه‌لا مه‌حموود{ ی رووت} هاته دوكان و چه‌ندده‌نكێ خورمای خوارد وگوتی: كاكه حسه‌ین! وه‌زعت چۆنه؟ شوكور كار‌و كاسبیت باشه؟!
منیش گوتم: خوا نه‌یبڕێ باشم.. خوا په‌ك ناخات..
ئه‌ویش ده‌ستی به‌رزكرده‌وه‌و گوتی: خوایه له‌مه زۆرتر و كه‌متری نه‌ده‌یتێ..!!
گوتم: ئه‌رێ مه‌لا مه‌حمود گیان! ئه‌وه چ دوعایه‌كت كرد؟!
گوتی: حسه‌ین گیان دوعایه‌كی باشم بۆ كردی.. با دنیا سه‌رت لێ نه‌شێوێنێ.. ئینسان كه زۆری بوو دنیا مه‌شغووڵی ده‌كات..
ئه‌ڵێ: كاكه حه‌سه‌نیش گوتی: خۆ ده‌یتوانی بڵێت: خوایه!! رزقی حه‌لاَڵی زۆر بكه‌یت و سه‌ری لێ نه‌شێوێنی!!
منیش گوتم: كێ ده‌ڵێ: دوعاكه‌ی ئه‌و گیرابووه؟ به‌لاَم ئه‌و خۆی وای به‌خۆی ته‌ڵقین كردووه؟!