مامۆستا گیان ئایا گوناه رۆژوو ده‌شكێنێ؟
خوا پاداشتان بداته‌وه
دكتۆر یوسف قه‌رزاوى - خوابیپارێزى - به‌م جۆره وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ی دابووه‌وه:
رۆژووى به‌سوودى وه‌رگیراو لاى خوا ئه‌وه‌یه كه ده‌روونى مرۆڤ پاك بكاته‌وه، و ویستى خێر له‌مرۆڤا به‌هێز بكات، وئه‌و پارێزكارییه به‌رهه‌م بێنێ كه‌له‌م ئایه‌ته‌دا باسكراوه:" يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ"(1) ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ر�?تان هێناوه! رۆژووتان له‌سه‌ر پێویست كراوه هه‌روه‌ك له‌سه‌رئه‌وانه‌ى پێش ئێوه‌ش پێویست كراوه.. بۆ ئه‌وه‌ى پارێزكاریتان هه‌بێ..
ئه‌وه‌ى پێویسته له‌سه‌ر رۆژووه‌وان ئه‌وه‌یه كه‌خۆى له‌هه‌موو قسه یا كرده‌وه‌یه‌ك بپاریزێ كه له‌گه‌ڵ رۆژوودا نه‌گونجێ. تا به‌شى له‌رۆژوو گرتنه‌كه‌یدا ته‌نیا برسیه‌تى وتینوویه‌تى و بێ به‌شبوون نه‌بێت، پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تى:"الصيام جنة، وإذا كان يوم صوم أحدكم فلا يرفث ولا يصخب، فإن سابه أحد أو قاتله فليقل: إني امرؤ صائم. "(2) واته: رۆژوو قه‌ڵغانه(مه‌ته‌رێسه) ئه‌گه‌ر رۆژێ یه‌كێتان به‌رۆژوو بوو باجنیو نه‌دات و نه‌فامى نه‌كات، و ئه‌گه‌ر جنێویان پێدا یا شه‌ر�?یان له‌ته‌كا كرد با بڵێ: من به‌رۆژووم!! وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى:"رب صائم ليس له من صيامه إلا الجوع. ورب قائم ليس له من قيامه إلا السهر "(3) هه‌ندێ رۆژووگر له‌رۆژووه‌كه‌یدا جگه له‌برسیه‌تى هیچى بۆ نامێنێته‌وه، و هه‌ندێ شه‌ونوێژكه‌ر جگه له‌خه‌وزر�?ان هیچى تر‌ى ده‌ست ناكه‌وێ. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى:" من لم يدع قول الزور والعمل به، فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه(4). واته: ئه‌وه‌ى واز له بوختان و كارى �?یتنه‌یى نه‌هێنێ، خوا پێویستى به‌وه نییه ئه‌و واز له‌خواردن و خواردنه‌وه بێنێ.
ئیبنو عه‌ره‌بى ده‌ڵێ: فه‌رموده‌كه واده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وجۆره‌كه‌سانه پاداشت له‌سه‌ر رۆژوه‌كه وه‌رنه گرن، واته: كێشى تاوانى بۆختان وكاره ناپه‌سه‌نده‌كه‌ى له كێشى پاداشتى رۆژووه‌كه‌ى زۆر ترده‌بێ و هیچى بۆ نامێنێته‌وه!!
ئیبنو حه‌زم پێى وایه: چۆن خواردن وخواردنه‌وه رۆژوو به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م كرده‌وانه‌ش ئاوه‌ها رۆژوو به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه، و هه‌ندێ ریوایه‌ت له هاوه‌ڵه‌كان وشوێنكه‌وته‌كانیانه‌وه باس ده‌كات، كه ئه‌و واتایه‌ى لێ وه‌رده‌گیرێ..
ئه‌گه‌ر ئێمه به قسه‌كه‌ى ئیبنوحه‌زمیش نه‌كه‌ین پێمان وایه: كه ئه‌م گوناهانه به‌رهه‌مى رۆژووه‌كه به‌زایه ئه‌ده‌ن و مه‌به‌ست له‌دروستبوونى رۆژوویش خراپ ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه پێشینانى پیاوچاك بایه‌خیان به‌رۆژوو داوه و هه‌روه‌ك چۆن له‌خواردن وخواردنه‌وه خۆیان پاراستووه، ئاوهایش له‌كارى حه‌رام و قسه‌ى نار�?ه‌وا خۆیان پاراستووه..
حه‌زره‌تى عومه‌ر خوا لێى رازىبێ فه‌رموویه‌تى: رۆژوو ته‌نیا خۆگرتنه‌وه له خواردن وخواردنه‌وه نیه ، به‌ڵام خۆگرتنه‌وه‌یه له‌درۆ وخراپه و ناره‌وا.
وێنه‌ى ئه‌مه‌ش له‌حه‌زره‌تى عه‌لی یه‌وه ریوایه‌تكراوه، و جابیر گوتویه‌تى: ئه‌گه‌ر به‌رۆژوو بوویت با گوێ وچاو و زمانت له‌درۆو گوناه به‌رۆژووبێ، و ئازارى خزمه‌تكار مه‌ده، له‌و رۆژه‌دا كه‌به‌رۆژوو ده‌بى با ویقارو ئارامیت پێوه دیاربێ، با رۆژى به‌رۆژووبوون و به‌رۆژونه‌بوونت لێك جیابن.
ئه‌بووزه‌ر خوا لێى رازىبێ به (ته‌لیقى كور�?ى قه‌یس)ى گوت: ئه‌گه‌ر به‌رۆژوو بوویت چیت له‌توانا بوو خۆت بپارێزه بۆیه ته‌لیق هه‌ر رۆژێ به‌رۆژوو بوایه ئه‌ر�?ۆَیشته ژووره‌وه‌و بۆ نوێژ نه‌بێ نه ئه‌هاته ده‌ره‌وه.
ئه‌بو هوره‌یره‌و هاوه‌ڵه‌كانى خوا لێیان رازى بێ كاتێ به‌ر�?ۆژووبونایه له‌مزگه‌وتا دائه‌نیشتن، و ئه‌یانگوت: رۆژوه‌كه‌مان پاك ده‌كه‌ینه‌وه. مه‌یمونى كور�?ى میهران وتویه‌تى:
ئاسانترین رۆژوو واز هێنانه له خواردن و خواردنه‌وه..
هه‌رچۆنێك بێ بێگومان رۆژوو شوێنه‌وارى خۆى و پاداشتى خۆى هه‌یه، وه درۆ و غه‌یبه‌ت و ئه‌و گوناهانه‌ش سزا‌و پاداشتى خۆیان هه‌یه، " وَكُلُّ شَيْءٍ عِنْدَهُ بِمِقْدَارٍ "(5) هه‌رشتێ له‌لاى ئه‌و دیارىكراوه، وه‌هه‌موو كارێك حساب وكێشانه‌ى خۆى هه‌یه،" لا يَضِلُّ رَبِّي وَلا يَنْسَى"(6) خوا هیچى لێ ون نابێ و هیچیشى له‌بیرناچێ. ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ى پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ بخوێنه‌ره‌وه‌و بیر- له ورده‌كارى حسابى خوایى له‌قیامه‌تا- بكه‌ره‌وه. له‌وێدا وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره و دوو پرسیاره‌كه‌ى پێشووت ده‌ست ده‌كه‌وێ:
عن عائشة رضي الله عنها أن رجلا قعد بين يدي النبي صلى الله عليه وسلم فقال يا رسول الله إن لي مملوكين يكذبونني ويخونونني ويعصونني وأشتمهم وأضربهم فكيف أنا منهم قال يحسب ما خانوك وعصوك وكذبوك وعقابك إياهم فإن كان عقابك إياهم بقدر ذنوبهم كان كفافا لا لك ولا عليك وإن كان عقابك إياهم دون ذنوبهم كان فضلا لك وإن كان عقابك إياهم فوق ذنوبهم أقتص له‌م من‌ك الفضل قال فتنحى الرجل فجعل يبكي ويهتف فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم أما تقرأ كتاب الله { ونضع الموازين القسط ليوم القيامة فلا تظلم نفس شيئا وإن كان مثقال } الآية فقال الرجل والله يا رسول الله ما أجد لي ولهؤلاء شيئا خيرا من مفارقتهم أشهدكم أنهم أحرارا كلهم (8)
واته: پیاوێك له‌هاوه‌ڵه‌كان هات و له‌به‌رده‌ست پێغه‌ممه‌ردادروودی خوای لێ بێ دانیشت و گوتى: من دوو خوڵامم هه‌یه، درۆم له‌ته‌كا ئه‌كه‌ن و بێ گوێ ییم ئه‌كه‌ن، منیش قسه‌یان پێده‌ڵێم و لێیان ئه‌ده‌م، ئه‌وه وه‌زعى من له‌گه‌ڵیانا چۆن ده‌بێ؟ (مه‌به‌ستى رۆژى قیامه‌ته).
پیغه‌ممه‌ریش دروودی خوای لێ بێ پێى فه‌رموو: تۆ چ سزایه‌كى ئه‌وانت داوه، و ئه‌وانیش چ سه‌رپێچی وخیانه‌ت و درۆیه‌كیان له‌ته‌ك تۆدا كردووه هه‌مووى حسێب ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر سزادانه‌كه‌ىتۆ له خراپه‌كه‌ى ئه‌وان كه‌متر بوو ئه‌وا تۆ قازانجت كردووه و ما�?ت هه‌یه به‌سه‌ریانه‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ك یه‌ك بوون نه تۆ گوناهبار ئه‌بى و نه‌ئه‌وان، خۆ ئه‌گه‌ر سزادانه‌كه‌ىتۆ له خراپه‌كه‌ى ئه‌وان زیاتربوو، ئه‌و حه‌قه‌ى ئه‌وان كه‌ماوه به‌سه‌رته‌وه لێت ده‌ستێنرێ، و تۆڵه‌ى ئه‌وانت لێ ده‌كرێته‌وه. پیاوه‌كه ده‌ستى كرده گریان و هاوارى ئه‌كرد. پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ فه‌رمووى: بۆچ كتێبه‌كه‌ى خوا ناخوێنێته‌وه كه ده‌فه‌رموێ: له‌رۆژى قیامه‌تا ترازووى دادگه‌رى داده‌نێین و هیچ كه‌سێك زوڵمى لێ ناكرێ، ئه‌گه‌ر به‌قه‌د مسقاڵه زه‌رر�?ه‌یه‌كیش بێ ترازووه‌كه ده‌یخوێنێته‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه كه‌ئێمه حسێبگه‌رى بین..
پیاوه‌كه گوتى: ئه‌ى پێغه‌ممه‌رى خوا! باشترین شت بۆمن ئه‌وه‌یه له‌كۆڵ خۆمیان بكه‌مه‌وه، تۆ به‌شایه‌ت به ئه‌وه هه‌موویانم ئازاد كرد.
………………………….
1. سورة البقرة/183.
2. رواه الشيخان: البخاري في الصوم برقم:1761, ومسلم في الصيام برقم:1941 والنسائي في كتاب الصيام. برقم: 2186.
3. رواه ابن ماجه في كتاب الصيام. برقم: 1680. والحاكم، وقال: صحيح على شرط البخاري.وأحمد برقم: 8501.
4. رواه البخاري في كتاب الصوم. برقم:1770, وأحمد في باقى مسند المكثرين برقم:9342. وأصحاب السنن.
5. سورة الرعد/8.
6. سورة طه/52.
7. سورة الأنبياء/47.
8. رواه الإمام أحمد في باقى مسند الأنصار برقم: 25167, والترمذي في تفسير القرآ‌ن برقم: 3089.