له‌باره‌ى مه‌سه‌له جیاوازه‌كانى مه‌زهه‌بییه‌وه:
ئێستاش به‌رامبه‌ر به‌و مه‌سه‌له ئاینییانه‌ى كه جیاوازى راو بۆچوونیان تێدایه هه‌ڵوێستى بانگێشه‌كه‌مانت بۆ روون ده‌كه‌مه‌وه.
كۆبوونه‌وه نه‌ك په‌رته‌وازه‌یى:
له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه بزانه خوا شاره‌زات بكات، كه‌بانگێشه‌ى برایان بانگێشه‌یه‌كه بۆهه‌موان، و خۆى ناداته پاڵ تاقم و تایفه‌یه‌كى تایبه‌ت، لایه‌نگرى رِایه‌ك ناكات كه له‌ناو خه‌ڵكیدا به‌ره‌نگێكى تایبه‌ته‌وه ناسرابێ، و داواكارى وشوێنكه‌وته‌ییه‌كى تایبه‌تى تیابێ، ئه‌م بانگێشه‌یه رووده‌كاته كاكڵه‌و ناوه‌رۆكى ئاین، پێمان خۆشه بۆچوون وهه‌وڵ و هیممه‌ته‌كان یه‌ك بگرن، تا كاره‌كه به سوودتر بێ، و به‌رهه‌میشىگه‌وره‌ترو مه‌زنتر بێ.
بانگێشه‌ى برایان بانگێشه‌یه‌كى سپى وخاوێنه، به‌هیچ ره‌نگێك ره‌نگ نه‌كراوه، حه‌ق له‌هه‌ركوێ بێ له‌ته‌ك ئه‌ودایه، گردبوونه‌وه‌ى پێ خۆشه، و دژى په‌رته‌وازه‌بوونه، گه‌وره‌ترین زیانێ كه له‌موسڵمانان كه‌وتبێ به‌هۆى دووبه‌ره‌كى و جیازازییه‌وه بووه، و بناغه‌ى سه‌ركه‌وتنیشیان به‌هۆى خۆشه ویستى و یه‌كیه‌تییه‌وه بووه، دواین كارى ئه‌م ئوممه‌تى ئیسلامه باش نابێ، به‌و جۆره نه‌بێ كه له‌سه‌ره‌تاوه پێى باش بووه،"لاتصلح آخر هذه الأمة الا بماصلح به أولها " ئه‌مه رێسایه‌كى سه‌ره‌كییه و ئامانجێكى روونه بۆ هه‌موو برایه‌كى موسڵمان، و عه‌قیده‌یه‌كى پته‌وه له ده‌روونه‌كانماندا، له‌وێوه ده‌ر ئه‌چین و بۆ ئه‌ویش بانگ ئه‌كه‌ین..
هه‌ندێ كات جیاوازى راو بۆ چوون پێویسته:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئێمه بڕوامان وایه، كه: جیاوازى راو بۆ چوون، له لق و پۆپى دینا شتێكه و بوونى پێویسته، هه‌رگیز ناگونجێ له‌و مه‌سه‌له لاوه‌كیانه‌دا یه‌ك بگرین له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك:
یه‌كێ له‌وهۆیانه: جیاوازى عه‌قڵه‌كانه، به‌هۆى به‌هێزى و لاوازیان له‌كاتى وه‌رگرتن و ده‌ر هێنانى حوكمه شه‌رعییه كاندا، و له‌كاتى په‌ی بردن به ده‌لیله‌كان وپه‌ى پێ نه‌بردنیاندا، و له‌كاتى رۆچوون له قوولاَیى واتاكانیاندا، په‌یوه‌ندىدانى هه‌ندێ له‌حه‌قیقه‌ته‌كان به‌هه‌ندێكى تریانه‌وه.
ئاین بریتییه له ده‌قه‌كانى قورئان و فه‌رمووده‌كانى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و كۆمه‌ڵێ ده‌ق كه له‌سنوورى زمان و ده‌ستووره‌كانیا عه‌قڵ و ره‌ئى ته‌فسیریان ده‌كات و واتایان لێك ده‌داته‌وه، خه‌ڵكیش له‌و باره‌وه به‌ته‌واوى جیاوازییان هه‌یه، و چون یه‌ك نین، كه‌وابوو ده‌بێ له‌ئه‌نجامیشدا جیاوازى هه‌بێ..
هۆیه‌كى تر له‌و هۆیانه: كه‌م و زۆرى و ته‌نگ و گوشادى راده‌ى زانیارییه، هى واهه‌یه گه‌شتۆته پله‌یه‌ك ئه‌وىتر پێى نه‌گه‌شتووه، ئه‌وى تریش هه‌روه‌ها، كاتى خۆى ئیمامى مالیك به ئه‌بو جه‌عفه‌رى مه‌نێورى گوت: هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌ولاَتاندا بلاَو بونه‌ته‌وه و لاى هه‌موو قه‌ومێك عیلم و زانیارىیه‌ك هه‌یه، ئه‌گه‌ر زۆریان لێ بكه‌یت بۆ وه‌رگرتنى راو بۆچوونێكى دیارى كرا‌و تووشى فیتنه‌یان ده‌كه‌یت.
هۆیه‌كى تر: جیاوازى جێگا‌و شوێنه، پیاده‌كردن و جێبه‌جێكردنى شه‌رع به گۆڕ‌انى هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌گۆڕێ. ده‌بینیت ئیمامى شافیعى خوالێى رازى بێ له‌عیراقدا فتوا به قه‌دیم ئه‌دات و له‌میسرا فتوا به‌جه‌دید ئه‌دات، و له‌هه‌ردوو شوێنه‌كه‌دا چۆنى بۆ ده‌ركه‌وتبێ و بۆى روون بووبێته‌وه واى وه‌رگرتووه، و له هه‌ردوو شوێنه‌كه‌دا به‌شوێن حه‌قا گه‌ڕاوه.
هۆیه‌كىتر له‌و هۆیانه: جیاوازى دڵنیا بوونه له‌و ریوایه‌تانه‌ى وه‌رده‌گیرێ، له‌كاتێكا ئه‌و كه‌سه‌ى ریوایه‌تى فه‌رمووده‌كه ده‌كات لاى ئه‌م پێشه‌وایه متمانه پێكراوه، به‌لاَم هه‌مان راوى لاى پێشه‌وایه‌كى تر برینداركراوه.
هۆیه‌كى تر: ئایا كام به‌ڵگه له‌پێشه؟ بۆنموونه:
پێشه‌وایه‌ك پێى وایه كرده‌وه‌ىخه‌ڵكى له‌پێشتره بۆ كارپێكردن، تا فه‌رمووده‌یه‌ك كه پێى ده‌گوترێ: هه‌واڵى ته‌نیا(خه‌به‌رى ئاحاد)، له‌و كاته‌دا كار به‌و فه‌رمووده‌یه ناكات، و كار به كرده‌وه‌ى خه‌ڵكى ده‌كات، به‌لاَم پێشه‌وایه‌كى تر به پێچه‌وانه‌وه...وه هه‌روه‌ها.
كۆڕابوون له مه‌سه‌له‌یه‌كى لاوه‌كى(فه‌رعى)دا:
ئه‌م هه‌موو هۆیانه وامان لێ ده‌كات بروامان وابێ: كۆڕابوون [ إجماع ] له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك له لق و پۆپى دینا داخوازییه‌كى نه‌گونجاو و موسته‌حیل بێ، بگره له‌ته‌ك سروشتى دینیشدا نا گونجێ، خوا ده‌یه‌وێ ئه‌م دینه بمێنێته‌وه و هه‌میشه‌یى بێ، و له‌ته‌ك هه‌موكات و سه‌رده‌مێكا بگونجێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و دینه نه‌رم وئاسان و سووك و كێشداره، نه وشكى تێدایه‌و نه توندگیرى..
ئه‌وانه‌ى جیاوازى رایان به‌رامبه‌رمان هه‌یه:
بڕوامان وایه‌و ته‌واوى مه‌عزه‌ره‌تیش بۆ ئه‌وانه دێنینه‌وه كه‌له هه‌ندێ لق و پۆپدا جیاوازى رایان به‌رامبه‌رمان هه‌بێ، و پێمان وایه: ئه‌و جیاوازییه نابێته به‌ستێك له نێوان په‌یوه‌ندى دلاَن و گۆڕینه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى و هارىكارى له خێر‌و چاكه‌دا، و پێمان وایه: مه‌عناى گوشادى ئیسلام له‌به‌ڕێز ترین سنووریا، و له‌داوێنى فراوانیا ئێمه‌و ئه‌وانیش بگرێته‌وه.
ئایا ئێمه‌و ئه‌وان موسڵمان نین؟ ئایا پێمان خۆش نییه به‌حوكمێ كاربكه‌ین كه ده‌روونمان لێى دڵنیابێ؟ ئه‌وانیش ئاوه‌ها پێیان خۆشه.. ئایا ئێمه داوامان لێنه‌كراوه: ئه‌وه‌ى بۆخۆمان پێمان خۆشه، بۆ براكانیشمان پێمان خۆش بێ؟ كه‌وابوو ئیتر ناكۆكى بۆچ؟ بۆچ راى ئه‌وان لاى ئێمه، و راى ئێمه لاى ئه‌وان نه‌بێته بوارێك بۆسه‌رنجدان؟ ئه‌گه‌ر شتێك ئه‌وه بخوازێ لێكتر حاڵى ببین، بۆچ له‌كه‌ش وهه‌وایه‌كى پاك و خۆشه‌ویستیدا لێكتر حاڵى نه‌بین؟
ئه‌وانه هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم بوون هه‌ندێكیان له فتوادا راى پێچه‌وانه‌ى هه‌ندێكىتریان هه‌بوو، ئایا ئه‌وه جیاوازى و په‌رته‌وازه‌یى له‌نێو دڵه‌كاندا به‌دى هێنا؟! ئایا یه‌كیه‌تییه‌كه‌ى په‌رته‌وازه كردن، یا په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى تێكدان؟ نه‌به‌خوا، خۆ باسى نوێژى عه‌سره‌كه‌ى به‌نوو قوره‌یزه(20) لاى هه‌موان ئاشكرایه!!
ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌سه‌رده‌مى پێغه‌ممه‌روه صلى الله عليه وسلم نزیكترین كه‌س بوون، و له‌ده‌لیلى حوكمه‌كانه‌وه شاره‌زاترین كه‌س بوون، ئه‌گه‌ر ئه‌وان جیاوازى راو بۆچوونیان هه‌بووه، ئیتر ئێمه له‌سه‌ر شتێكى پچووك و بێمه‌ترسیدار یه‌كتر بكوژین وبه‌ربینه گیانى یه‌كتر؟! ئه‌گه‌ر پێشه‌واكان كه زاناترین كه‌س بوون له‌كتێبه‌كه‌ى خوا و سوونه‌تى پێغه‌ممه‌ره‌كه‌یدا و له‌هه‌ندێ مه‌سه‌له‌دا جیاوازییان له‌گه‌ڵ یه‌كترا هه‌بووه، و له‌گه‌ڵ یه‌كتریشا دانیشتوون و باس وخواسیان كردووه، بۆچ ئه‌و دڵفراوانییه‌ى ئه‌وان بوویانه ئێمه‌ش نه‌مان بێ؟
ئه‌گه‌ر له به‌ناوبانگترین و روونترین مه‌سه‌له‌ى لاوه‌كى (فه‌رعى)دا وه‌ك مه‌سه‌له‌ى بانگ كه له‌شه‌و و رۆژێكا پێنچ جار بانگ ده‌درێت، وچه‌ندان فه‌رمووده‌و شوێنه‌وار [ آثار ] یش له‌و باره‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌مه‌سه‌له‌یه‌كى ئاوادا جیاوازى هه‌بێ، ئه‌دى له‌پچوكترین مه‌سه‌له‌دا كه وه‌رگرتن و ده‌رهێنانى حوكمه‌كه‌ى به‌هۆى راو بۆچوونى زانایانه‌وه په‌یدا ببێ چۆن جیاوازى نابى؟!
له‌ویادا شتێكى ترهه‌یه‌و جێى سه‌رنجدانه – ئه‌ویش ئه‌وه‌یه- كاتى خۆى خه‌ڵكى ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌كیان ببوایه ده‌ڕۆیشتنه لاى خه‌لیفه‌و پێشه‌واى ولاَت كه ئیمامه، و ئه‌ویش حوكمى له‌نێوانیانا ده‌كرد و به‌حوكمه‌كه‌ى ئه‌و جیاوازى نێوانیان نه‌ده‌ما، به‌لاَم ئێستا خه‌لیفه له‌كوێیه؟ كوا خه‌لیفه؟ كه‌وابوو باشتر بۆ موسڵمانان وایه هه‌وڵى دروستبوونى قازى بده‌ن، و به‌دوایا بگه‌ڕێن، ئینجا حاڵه‌كه‌ى خۆیانى بخه‌نه به‌رده‌ست، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك نه‌بێ بڕوانێته مه‌سه‌له‌كه‌یان، نه‌ك هه‌ر جیاوازىیه‌كه‌یان ده‌مێنێ به‌ڵكو سه‌ر ده‌كێشێ بۆ جیاوازى تریش.
برایانى موسڵمان ئه‌م هه‌موو لایه‌نانه ده‌زانن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان دڵفراوان ترین كه‌سن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى جیاوازى بۆچوونیان له‌ته‌كیانا هه‌بێ، و پێیان وایه هه‌ركۆمه‌ڵێك زانیارییه‌كى پێیه، له‌هه‌موو بانگێشه‌ێكدا حه‌ق و ناحه‌ق هه‌یه، ئه‌وان به‌شوێن حه‌قدا ده‌گه‌ڕێن و وه‌رى ده‌گرن، و كارى پێ ده‌كه‌ن، زۆر له‌سه‌ر خۆ هه‌وڵى به‌رده‌وام ده‌ده‌ن له‌باره‌ى راو بۆ چوونیانه‌وه قه‌ناعه‌ت به به‌رامبه‌ریان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تیان كرد باشه، و قه‌ناعه‌تیشیان نه‌كرد ئه‌وا بران له‌دینا، و داواى هیدایه‌ت بۆ خۆمان و ئه‌وانیش له‌خواده‌كه‌ین.
ئه‌وه رێڕه‌وى برایانى موسڵمانه به‌رامبه‌ر كه‌سانێك كه رایان پێچه‌وانه‌ى راى برایانه له‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه‌فه‌رعى و لاوه‌كین له‌دینى خوادا.. ده‌گونجێ به‌كورتى پێت بڵێم: برایانى موسڵمان پێیان وایه دروسته له‌مه‌سایلى لاوه‌كىدا خیلاف و جیاوازى هه‌بێ، و ده‌مارگیرییان بۆره‌ئى پێ ناخۆشه، هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به‌حه‌ق ده‌ده‌ن، وخه‌ڵكیشى به‌ناسكترین وه‌سیله‌ى نه‌رمى و خۆشه‌ویستى بۆ هانده‌نێن..
به‌ره‌و چاره سه‌رى:
ئه‌ى برا! بزانه و فێر ببه، كه وێنه‌ى میلله‌تان له هێزو لاوازى، لاوى وپیرى، له‌ش ساغى و نه‌خۆشیاندا بێ زیاد و كه‌م له‌تاك تاكى ئه‌و خه‌ڵكه ده‌چن!! ئه‌و تاكه كه‌سه‌ى تۆ ده‌یبینیت به‌هێز و له‌ش ساغ و دوور له‌نه‌خۆشییه‌و ساق و سه‌لیمه، له‌كاتێكى ترا ده‌یبینیته‌وه نه‌خۆشى سه‌رى تێكردووه، و ده‌ردو ئازار چوار ده‌وریان داوه و ئێش و نه‌خۆشییه‌كان لاشه‌ى به‌هێزیان خستۆته مه‌ترسییه‌وه، هه‌رسكالاَ ده‌كات و ده‌ناڵێنێ، تا ره‌حمه‌تى خوا به‌هۆى دكتۆرێكى پسپۆڕ‌و لێزانه‌وه ده‌گاته فریاى، و هۆى ده‌رده‌كه‌ى ده‌بینێته‌وه، و بۆى ده‌رده‌كه‌وێ نه‌خۆشییه‌كه‌ى چ جۆرێكه ، شوێنى ئازاره‌كه ده‌دۆزێته‌وه، و چاره‌سه‌رێكى دڵسۆزانه‌ى ده‌كات..
پاش ماوه‌یه‌ك دبینى ئه‌م نه‌خۆشه هێز و تواناى تێ هاتۆته‌وه و له‌ش ساغییه‌كه‌ى بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌وانه‌یه پاش ئه‌م چاره‌سه‌رییه وه‌زعى له‌كاتى پێش نه‌خۆشییه‌كه‌ى باشتر بووبێ.
له‌باره‌ى میلله‌تان و نه‌ته‌وه‌كانیشه‌وه هه‌رهه‌مان جۆر بڵێ و بدوێ. رووداوى رۆژگار رووى تێده‌كات، به‌جۆرێكى وا مه‌ترسى روو له‌بوونى ده‌كات دیوارى خانووه‌كه‌ى ده‌قڵیشێنێ، ده‌رد و نه‌خۆشى روو له‌هێز و تواناى ده‌كات، و له‌ڕو لاواز ده‌بێت و ته‌ماحكاران ته‌ماحى تێده‌كه‌ن، و داگیركه‌ران لێى داگیر ده‌كه‌ن، ناتوانێ داگیركه‌ر ده‌ربكات، و خۆى له‌ته‌ماحى ته‌ماحكاران بپارێزێ. ئه‌و میلله‌ته‌ى ده‌رد و نه‌خۆشى ئاوه‌ها كز‌و لاوازى كرد، چارى ته‌نیا سێ شته: ناسینى شوێنى ده‌رده‌كه. خۆگرتن له‌سه‌ر ئازارى چاره‌سه‌رییه‌كه. پزیشكێكى كارامه‌و لێزان چاره‌سه‌رییه‌كه‌ى بگرێته ئه‌ستۆ، تا خواى ته‌عالا له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌وا شیفاى ده‌دات، و چاكى ده‌كاته‌وه و مه‌به‌سته‌كه‌ى دێنێته دى..
نیشانه‌كانى نه‌خۆشییه‌كه:
ته‌جروبه‌كان فێریان كردین و رووداوه‌كان پێیان سه‌لماندین، كه ده‌ردى میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كانى رۆژهه‌لاَت ته‌نیا ده‌ردێك نییه، له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه‌یه و نیشانه‌كانیشى زۆرن و هه‌موو رواڵه‌تێكى ژیانیانى گرتۆته‌وه: له‌باره‌ى سیاسه‌تیانه‌وه له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه تووشى نه‌خۆشى ئیستیعماربوون ، له‌لایه‌ن رۆڵه‌كانیشیانه‌وه تووشى نه‌خۆشى حیزبایه‌تى و دووبه‌ره‌كى و په‌رته‌وازه‌یى و دوژمنایه‌تى بوون.. له باره‌ى ئابوورییه‌وه نه‌خۆشى (سو‌و) بووه‌ته په‌تا و هه‌موو توێژه‌كانى گرتۆته‌وه، كومپانیا بێانییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كانزاو ده‌سهات وخێر و بێریانا گرتووه.
له‌باره‌ى بیر‌و هزریشه‌وه تووشى نه‌خۆشى چه‌واشه‌یى و لادان له‌دین و موسقۆفى و پاشاگه‌ردانى هزرو بیر بوون، و ده‌یانه‌وێ بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌ى بڕووخێنن و نموونه‌ى به‌رز و چاولێكراو له‌دڵ و ده‌روونیانا ورد بكه‌ن و بیشكێنن.. له‌باره‌ى كۆمه‌لاَیه‌تییه‌وه تووشى نه‌خۆشى حه‌رام به‌حه‌لاَڵ زانین بوون، له‌باره‌ى باو و نه‌رێتیانه‌وه، ره‌وشتیانه‌وه، ده‌یانه‌وێ واز له‌و ره‌وشته به‌رزانه بێنن كه له‌باو و باپیرانى چاك و موباره‌كیانه‌وه بۆیان جێماوه، و ده‌یانه‌وێ خۆیان له‌و به‌ڵێن و په‌یمانه رزگار بكه‌ن.. به‌لاسایى كردنه‌وه‌ى رۆژئاواییه‌كان له‌هه‌موو گۆشه‌یه‌كى ژیانیانا، ئه‌م ژه‌هره كوشنده‌یه وه‌ك لیكى مار بۆناو خۆێن ده‌كشێ و خوێنیان ژه‌هراوى ده‌كات، و هه‌واى سافى خۆشیان لێڵ و ئالووده ده‌كات..
تووشى نه‌خۆشى یاسا ده‌ستكرده‌كان بوون، ئه‌و یاسایانه‌ى تاوانكار ناترسێنن و ده‌ست درێژیكه‌ر ته‌مبێ ناكه‌ن، و زاڵم ناگه‌ڕێننه‌وه، رۆژێ له رۆژان جێى یاسا و ده‌ستوره ئاسمانیه‌كان ناگرنه‌وه، ئه‌و یاسا ئاسمانیانه‌ى به‌دیهێنه‌رى ئاده‌میزاد و شاى شاهان و په‌روه‌ردگارى ده‌روونه‌كان و به‌دیهێنه‌ریان دایناوه..
له‌سیاسه‌تى په‌روه‌رده و فێركردنا تووشى نه‌خۆشى بێسه‌رو به‌رى وچه‌واشه‌یى بوون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه نه‌یه‌ڵێ ئاراسته‌ى دروستى تازه پێگه‌یشتوان بكرێ، كه پیاوانى داهاتوو و هه‌ڵگرى ئه‌مانه‌تى راپه‌رین و وریاكردنه‌وه‌ن..
له‌باره‌ى ده‌روونیینه‌وه تووشى نه‌خۆشى كوشنده‌ى ره‌شبینى (یه‌ئس)بوون، له‌گه‌ڵ سستییه‌كى مه‌رگ هێنه‌ر و ترسێكى ئابڕوبه‌ر، و رسواییه‌كى سووكى هێنه‌ر، و شل وشه‌وێڵیه‌كى به‌ربلاَو، و به‌خیلى وچاو چنووكییه‌كى وا ده‌ست له به‌خشین بگرێته‌وه، و خۆ په‌رستییه‌كىوا ببێته به‌ستێك و رێى قوربانیدان بگرێ، به‌و جۆره نه‌ته‌وه‌ى له‌ریزى تێكۆشه‌رانه‌وه ده‌ركردووه بۆ ریزى گاڵته‌چى و یاریكه‌ران..
نه‌ته‌وه‌یه‌كى وا ئه‌م هه‌موو كاركردانه به‌به‌هێزترین رواڵه‌ت و نیشانه‌ى ده‌سه‌لاَتیانه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه بۆ په‌لاماردانى و هێرش بردنه سه‌رى، و ده‌یانه‌وێ له‌ناوى به‌رن، ئیستیعمار، حیزبایه‌تى، سو‌و، كومپانیا بێانییه‌كان، مسقۆفى، خۆ له‌دین دوورگرتن، چه‌واشه‌یى و فه‌وزا له په‌روه‌رده و فێركردنا، له ده‌ستوور و یاسادانانا، ره‌ش بینى، به‌خیلى، شل وشه‌وێڵى و ترسنۆكى، په‌سه‌ند كردنى كارى دوژمن و سه‌رسام بوون پێى به‌جۆرێكى وا له‌هه‌موو گۆشه‌یه‌كى ژیانا لاسایى بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌كرده‌وه خراپه‌كانیا..
ته‌نیا یه‌كێك له‌م ده‌ردانه به‌سه بۆكوشتن و له‌ناو بردنى چه‌نده‌ها میلله‌تى یه‌كگرتووى پشت به‌یه‌كتر به‌ستوو، ئه‌ى ده‌بێ حاڵى ئه‌ومیلله‌تانه چۆن بێ كه ته‌نیاته‌نیا و په‌رته‌وازه‌ن و ئه‌و هه‌موو ده‌رد ونه‌خۆشیانه‌شیان تیا كۆ بووبێته‌وه؟!
ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رگرى وخۆ پارێزى و لێهاتوویی و به‌هێزییه له‌میله‌تانى رۆژهه‌لاَتیدا دروست نه‌بوایه{به‌هۆى ئه‌و په‌تى دوژمنایه‌نتییه‌وه دوژمن بۆى هێنان وئالاَندییه ملیانه‌وه، و ماوه‌یه‌كى زۆر دوور و درێژ ده‌ستى به‌چاندنى ئه‌و میكرۆبانه كرد له له‌شیانا، تا ئه‌و میكرۆبانه گه‌رایان دانا و ترووكان و له له‌شیانا زۆر بوون}زۆر له مێژ بوو تیاده‌چون و شوێنه‌واریان نه‌ده‌ما، به‌لاَم خوا به‌وه رازى نابێ و ئیماندارانیش.
ئه‌ى براكه‌م! ئه‌وه ئه‌و ده‌ردانه‌یه كه برایانى موسڵمان له نه‌خۆشییه‌كانى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا دۆزیویانه‌ته‌وه و دیاری‌یان كردووه، ئه‌وه‌ش هه‌وڵ و كاركردیانه بۆ رزگاركردنى له‌و نه‌خۆشیانه‌ى تا ته‌ندروستى و لاویه‌تیى له‌ده‌ست چووى بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ى!!