ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر له {ئایه‌تی هه‌فته‌دا} باسی ئایه‌ته‌كانی سووره‌تی ئه‌لحه‌دیدمان كرد، و گوتمان: ئایا {سدیقین و شوهه‌دا}كێن؟ وا ئه‌مڕۆ له باسی ئایه‌تێك هه‌ر له‌و چه‌ند ئایه‌ته‌دا كه ئایه‌تی{15}ه یه رووداوێكی زۆر سه‌یر و ئیمانیتان بۆ باس ده‌كه‌م، له‌كاتی گه‌ڕان به شوێن مه‌سایله ئیمانییه‌كاندا رێم كه‌وته ئه‌وسایته و به خزمه‌ت ئه‌م رووداوه ئیمانییه گه‌یشتم و منیش كردم به كوردی و خستمه به‌رده‌ست خوێنه‌رانی خۆشه‌ویسته‌وه، به‌ڵكو له‌وكاته‌دا كه دڵه‌كانیان له‌كه‌ش وهه‌وایه‌كی پڕ له ئیمانیدایه و فرمێسك به‌چاویانا دێته خوار خێری خۆیان دوعایه‌كمان بۆ بكه‌ن و خوا به‌ئیمانه‌وه بمان ژێێنێ و به ئیمانه‌وه بمان مرێنێ و له‌ته‌ك ئیماندارانا زیندومان بكاته‌وه، و له جێگا به‌رزه‌كانی به‌هه‌شتا كۆمان بكاته‌وه..
له‌سه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌ی سووره‌تی ئه‌لحه‌دید ه‌وه كۆمه‌ڵێ رووداوم خوێنده‌وه كه هه‌موویان ئیمانی بوون، بۆ نموونه: له توحفه‌تول ئه‌حووه‌زیدا له باسی فوزه‌یلی كوڕی عیازدا ده‌فه‌رموێ: له‌بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی خۆراسانه، وله مه‌ككه نیشته‌جێ بووه، پیاوێكی متمانه و عابید، و پێشه‌وا بووه، له كتێبی { تهذيب التهذيب}دا ئیبنو حه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێ: فوزه‌یلی كوڕی عیاز چه‌ته و رێگربووه، و له‌نێوان {ئه‌بیورد و سه‌رخه‌س} دا خه‌ڵكی رووت كردۆته‌وه، هۆی تۆبه كردنه‌كه‌شی عاشقی كیژێك بووه، له‌و كاته‌دا كه خه‌ریك بووه به‌سه‌ردیوارێكا سه‌ر بكه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ببینێ گوێی له قورئان خوێنێكه‌وه بووه ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێندۆته‌وه:" أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ ؟" ئه‌ویش كه گوێی لێ بووه خوێندۆيه‌تی گوتوويه‌تی به‌رێ وه‌ڵلا یاره‌بی.. كاتی هاتووه.. ده‌گه‌ڕێته‌وه، و ده‌ڕواته كه‌لاوه‌یه‌كه‌وه، كاروانییه‌كیش كه‌له‌و ناوه‌دا خستوویانه هه‌ندێكێكیان به‌هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: كاكه! خێرابكه‌ن بابڕۆین، ئه‌وانی تریش ده‌ڵێن: نه‌خێر، تا رۆژ نه‌بێته‌وه ناڕۆین، چونكه فوزه‌یلی كوڕی عیاز له‌ورێگه‌دایه و رووتمان ده‌كاته‌وه.!!
فوزه‌یل ده‌ڵێ: منیش بیرم كرده‌وه و گوتم: خودایه! من به‌شه‌وانه‌دا گوناهـ ده‌كه‌م، و خه‌ڵكێك له‌موسوڵمانان لێره‌دا ده‌ترسێنم!! پێم وایه بۆیه خوای بالاَده‌ست منی بۆ ئێره هێناوه تا عیبره‌ت وه‌ربگرم.. خوایه! تۆبه.. و ده‌بێ تۆبه‌كه‌یشم له په‌نای كه‌عبه‌دا پشت راست بكه‌مه‌وه..
ئیبنو سه‌عد كه باسی فوزه‌یل ده‌كات ده‌فه‌رموێ: پیاوێكی متمانه‌ی نه‌جیبی به‌ڕێزی عابیدی خاوه‌ن وه‌رع بووه، و ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمووده‌ی لێ وه‌رگیراوه..
هه‌ر له‌م باره‌وه خاوه‌نی {تفسيری حقي} ده‌فه‌رموێ: ئیمامی غه‌زالی له {ئیحیا}دا باسی عه‌بدوڵلای كوڕی موباره‌ك ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: لێیان پرسی: قوربان! سه‌ره‌تای ژیانت چۆن بووه؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: كابرایه‌كی گۆرانی بێژی تارو كه‌مانچه لێده‌ر بووم، له‌ناو باخێكا بووم له گه‌ڵ براكانما و زۆر خووم به لێدانی عوود و ته‌نبووره‌وه گرتبوو، له‌نیوه‌شه‌و‌دا هه‌ستام وعووده‌كه‌م به‌ده‌سته‌وه بوو، په‌له‌وه‌رێ به‌سه‌رما تێپه‌ڕی و وامزانی ئه‌م ئایه‌ته‌م به‌سه‌را ده‌خوێنێته‌وه: " أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ "؟ منیش گوتم: به‌ری وه‌ڵلا.. و هه‌ستام عووده‌كه‌م شكاند، و ئه‌وه سه‌ره‌تای ژیانی گۆشه‌گیری وعاریفانه‌م بوو..
واتای ئایه‌ته‌كه:
أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ " الحدید/61. واته: ئیتر كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئیمانداران دلیان بۆ یادی خوا و ئه‌وه‌ی به‌حه‌ق ناردوویه‌تی نه‌رم ببێت، و وه‌ك ئه‌وانه نه‌بن كه كتێبی ئاسمانییان بۆ هاتووه، و به‌لاَم پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی دوور ودرێژ دڵیان ره‌ق بووه، و زۆربه‌شیان یاخی وسه‌ركه‌ش ده‌رچوون؟!
سه‌یید به‌ره‌حمه‌ت بێ له سایه‌ی ئه‌م ئا‌یته‌دا ده‌فه‌رموێ: له‌م داواكارییه خواییه‌دا هانده‌رێك بۆ ده‌روونه‌كان هه‌یه له‌ته‌ك عیتاب وگله‌یی كردنێكی دۆستانه‌دا ده‌بو ئاوه‌ها له داخوازییه‌كانی پێغه‌ممه‌ر(ص) دوانه‌كه‌وتنایه، چونكه خوا ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه له‌ته‌كا كردون، پێغه‌ممه‌ری له‌خۆیان بۆ ناردوون، تا باوه‌ڕ به‌په‌روه‌ردگاريان بێنن، و چه‌نده‌ها نیشانه‌و ئایه‌تی روونی بۆ ناردووه تا له‌تاریكییه‌وه به‌ره‌و رووناكیيان به‌رێ، و ونیشانه‌گه‌لێكی زۆری له گه‌وره‌یی و ده‌سه‌لاَت وتوانایی خوا پیشان داون تا هه‌ست به جه‌لال و گه‌وره‌یی خوا بكه‌ن، و له‌سزای بترسن، و فه‌رمانبه‌رداری ته‌واوی ببن.. له‌ته‌ك ئه‌وه‌دا كه هانی داون بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌و دوانه‌كه‌وتن، باسی وه‌زعی دلاَنێكیش ده‌كات كه چۆن ژه‌نگیان گرتووه به‌هۆی دووری رێگا‌و، دووربوون له یادی خواوه، چونكه یادی خوا زاخاوكردن و خاوێنكرنه‌وه‌ی دڵه‌كان، و نه‌رم ونیان كردنیانه.. ئه‌م دڵی ئاده‌مزاده زۆر زوو ده‌گۆڕێ، و ناسك ده‌بێت، رووناك ده‌بێت و نوور ده‌نێرێ، به‌لاَم كاتێ له‌یادی خوا دواكه‌وت، و ماوه‌یه‌كی به‌سه‌را تێپه‌ڕی شتی له‌بییر ده‌چێته‌وه، و وشكه‌ڵ و ره‌ق و توند ده‌بێ، تیشكه‌كه‌ی ده‌كوژێته‌وه، و تاریك و نوتك ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی به یادهێنانه‌وه‌و یادكردنه‌وه ده‌بێت، تا بییر بكاته‌وه‌و نه‌رم ونیان ببیت..
# # #
هه‌ندێكيش به‌سه‌رهاتی مالیكی كوڕی دینار له‌م ئا‌یته‌دا باس ده‌كه‌ن، كه ئه‌م پیاوه له‌سه‌ره‌تای ژيانيا پیاوێكی دلَره‌ق و بێ به‌زه‌يي بووه، و به‌هۆي خه‌وێكه‌وه روو ده‌كاته خوا‌و تۆبه ده‌كات، و پاشان به‌هۆي مردني كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه تۆبه‌كه‌ی ده‌شكێنێ و جارێكي تر ده‌ست به‌گوناهكردن ده‌كاته‌وه، و هه‌ر له‌خه‌وا كچه‌كه‌ی خۆی ده‌بينێت و ئه‌م ئايه‌ته‌ي به‌سه‌را ده‌خوێنێته‌وه‌و ئه‌مجاره‌يان به‌ته‌واوي رووده‌كاته خوا‌و تا ئه‌و ثياوه چاك و ناوداره‌ي لێ ده‌ر ده‌چێت.. فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و ئه‌وه‌ش به‌سه‌رهاته‌كه:
مالیكی كوڕی دینار:
مزگه‌وته‌كه‌ی پێغه‌ممه‌ر سلاوی خوای لێ بێ پڕبوو له قوتابیانی زانیاری، و جێگه‌ی یه‌كێكی تری تیا نه‌ده‌بوه‌وه، هه‌موو چاوه‌ڕوان بوون كه ده‌ستگیرو مامۆستایان بێت، چونكه به‌پێی عاده‌تی خۆی دواكه‌وتبوو..
كاتێ ئه‌وان له‌م چاوه‌ڕوانیيه‌دا ده‌بن، مامۆستا خۆی به‌ژوورا ده‌كات و دێت بۆ ناویان، و حورمه‌تی پیاوچاكانی پێوه‌دیارده‌بێ،و دیتنه‌كه‌ی یادی خوایان بیرده‌خاته‌وه، له‌شوێنی ئاماده‌كراوی خۆيا داده‌نیشت و كه‌مێك سه‌ری نه‌وی ده‌كات و بییرێ ده‌كاته‌وه، و پاشان سه‌ر به‌رزده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ: رۆڵه خۆشه‌ویسته‌كانم! به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی من ده‌رسم پێ گووتوون، باسی شه‌رع و زانیارییه‌كانی ترم بۆكردوون، به‌لاَم ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێ باسی مالیكی كوڕی دینارتان بۆ بكه‌م.. پێشه‌كی ده‌مه‌وێ پێتان بڵێم: من بۆتان شه‌رح ناكه‌م كه‌بۆچ به‌سه‌رهاتی ئه‌م پیاوه‌تان بۆ باس ده‌كه‌م، خۆتان له‌ئاستێكی باشدان وهیوادارم كه بزانن بۆچ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌تان بۆ باس ده‌كه‌م..
مالیك له‌هه‌ڕه‌تی لاویيدا له عیراقدا ده‌بێ، و سه‌رۆك پاسه‌وانی ناوبازاڕ ده‌بێ، هه‌روه‌ها چاودێری نرخی كالاَو كاری بازرگانی ده‌كات، و پیاوێكی دڵڕه‌قی بێ به‌زه‌یی ده‌بێ، نه‌كه‌س خۆشی ده‌وێت و نه‌كه‌س رێزی لێ ده‌گرێت..
كاتێ كه به‌ناو بازاڕا ده‌ڕوات پیاوێكی بازرگان ده‌بینێ، پیاوێكی بالاَبه‌رزی، ناوشان پانی، گۆشتن، كراسێكی ئاورێشمی له‌به‌را ده‌بێ، و بۆنی خۆشترین عه‌تری لێدێت، و موستیله‌یه‌كی گه‌وره‌شی له قامكا ده‌بێت، تێری و ده‌وڵه‌مه‌ندی پێوه دیارده‌بێت، پیاوێكی هه‌ژاری، لاوازی، جل‌و به‌رگ دڕاوی، چاو به‌قوولاَچووی، ره‌نگ زه‌ردی، له‌پده‌ست قڵیشاو له‌تاو كوێره‌وه‌ری وزه‌حمه‌تكێشانیش له‌به‌رده‌میا له‌سه‌ر چۆك كه‌وتووه، هاواری لێ ده‌كات، و به‌گریانه‌وه لێی ده‌پاڕاێته‌وه و ده‌لێت:
گه‌وره‌م! توخوا بۆ ئه‌و حه‌وت دره‌مه‌ت لێ سه‌ندم؟ مه‌گه‌ر نازانی ئه‌وه به‌رهه‌می ره‌نج و زه‌حمه‌ت و هه‌وڵی ئه‌مڕۆمه؟ به‌خوا زۆر پێویستم پێیه‌تی بۆ خه‌رجی ئه‌م شه‌وی خۆم، و شێوی كیژۆڵه‌كانم.. ئه‌گه‌ر نه‌مده‌یته‌وه ده‌بێ كیژۆڵه‌كانم به‌م سه‌رماو سۆڵه‌یه به‌سكی خاڵی شه‌وبكه‌نه‌وه، و بێ شێو سه‌ربنێنه‌وه، تكات لێ ده‌كه‌م پاره‌كه‌م بده‌ره‌وه.. خوا ره‌حمت پێ بكات وخێر بێنێته رێت.. ماوه‌یه‌كی تریش مۆڵه‌تم بده‌یێ..
هه‌رچه‌ند ئه‌و هه‌ژاره خۆی زه‌لیل ده‌كرد و له‌و پیاوه ده‌پاڕایه‌وه ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ی تر لووتی به‌ره‌و عاسمان به‌رز ده‌كرده‌وه، وه‌ك ئه‌وه قسه له‌ته‌ك دار‌و به‌ردێكا بكات، نه‌ك له ته‌ك مرۆڤێكی خاوه‌ن دڵ و گیاندا..
ئه‌م دیمه‌نه زۆر كار ده‌كاته سه‌ر مالیك، و ده‌روات بۆلای پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه و پێي ده‌ڵێت: ئه‌وه چیتان لێ قه‌وماوه؟ بۆچ تۆ وای لێده‌كه‌یت، و ئه‌ویش ئاوا لێت ده‌پاڕێته‌وه؟
ئه‌ویش پێی ده‌ڵێت: جا تۆ بۆخۆت له‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵده‌قورتێنی؟ بڕۆ به‌لای كارته‌وه.. تۆ ئه‌مه ناناسی، ئه‌مه مرۆڤێكی چه‌په‌ڵی فێڵبازه.. ساڵێكه حه‌وت دره‌مم به قه‌رز داوه‌تێ، له‌هه‌ر كوێ ده‌یبینم خۆی گورێز ده‌دات و لێم هه‌ڵدێ.. تا ئێستا له‌م بازاڕه‌دا لووتم به‌لووتیه‌وه ته‌قی و گرتم، و پاره‌كه‌ی خۆمم لێ سه‌نده‌وه..
مالیكیش پێی ده‌ڵێت: بۆ حه‌وت دره‌م وا له‌و پیاوه ده‌كه‌یت؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا خوا ئه‌و هه‌موو ماڵ و سامانه‌ی پێداوی؟ خێراكه زوو ئه‌و پاره‌ی بده‌ره‌وه، كابرا سه‌ر با ده‌دا و نایه‌وێ بیداته‌وه. ئه‌میش تا ده‌نوانی زلله‌یه‌كی لێ ده‌دات چه‌خماخه له‌چاویه‌وه دێنێت و گوێی ده‌زرنگێنێته‌وه، پاره‌كه‌ی لێ ده‌سێنێته‌وه‌و ده‌یداته‌وه به‌كابرای هه‌ژار، و پێی ده‌ڵێت: كابرا! ئه‌گه‌ر كێژۆله‌كانت ئه‌م شه‌و شێویان كرد و تێربوون پێیان بڵێ دوعا بۆ مالیكی كوڕی دینار بكه‌ن، ده‌بڕۆ له‌م ناوه مه‌مێنه.. كابرایش له‌خۆشیا بۆی ده‌رچێ، ناو به‌ناویش لایه‌ك ده‌كاته‌وه‌و ئاوڕێك ده‌داته‌وه.
مالیك بۆ سبه‌ینێدا هه‌ست ده‌كات خوا خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیری خستوته دڵیه‌وه، ئه‌میش داوای ئافره‌تێكی زۆر ده‌كات و ده‌نێرێته خوازبینی خه‌ڵكێكی زۆر، به‌لاَم كه‌س كچی خۆی به‌پیاوێكی وا دلڕه‌ق وشه‌راب خۆر نادات!!
كاتێ كه خه‌ڵكی هه‌موو ده‌ست به‌ڕوويه‌وه ده‌نێن، ئه‌میش ده‌ڕواته بازاڕی كۆیله فرۆشان و ئافره‌تێكی كۆیله‌ی موسوڵمان ده‌كڕی و پاشان ئازادی ده‌كات، ئازادكردنه‌كه‌ی ده‌كاته ماره‌یی، ده‌بنه ژن ومێرد، له‌راستیدا ئافره‌ته‌كه باشترین ئافره‌تێك ده‌بێت كه مافی خوا و مافی مێرده‌كه‌ی بزانێ و چاودیری بكات و گوێ رایه‌ڵی مێردی بێ.. له‌ورۆژه‌وه دێته ماڵی مالیك خێر‌و به‌ره‌كه‌ت روو ده‌كاته ماڵی.. مالیك تۆبه ده‌كات و واز له شه‌راب خواردنه‌وه دێنێ و داوای لێ خۆشبوون له‌خوا ده‌كات، و روو له‌خوا و تاعه‌ت وعیباده‌ت و یادی خوا ده‌كات.. زۆر له‌خوا ده‌پاڕێته‌وه تا دڵی نه‌رم بكات و ئه‌و ره‌قی و زبرییه‌ی تیا نه‌هێڵێ..
هه‌ست ده‌كات حه‌ز به‌كاری خێر و قسه‌ی خێر ده‌كات، و له‌وخێزانه‌ی خوا كیژۆڵه‌یه‌كی پێ ده‌به‌خشی، و ئه‌میش خۆی زۆر به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانێ، ودڵی به‌كێژۆڵه‌كه‌ی زۆرخۆش ده‌بێ، له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا یاری ده‌كات، و ده‌كه‌وێته گڕو گاڵ و قسه‌ی خۆش، زۆر دڵی پێی خۆش ده‌بێ، كه‌دێته‌وه به‌ره‌و پیری دێت، و باوه‌شی پیاده‌كات، و شه‌وانه له‌باوه‌شيا ده‌خه‌وێت، و یاری له‌ته‌كا ده‌كات ، زۆر كاتی له‌ته‌ك ئه‌وا به‌سه‌ر ده‌بات..
رۆژێك له‌و حاڵه‌ته‌دا كه منداڵه‌كه یاری ده‌كات، له‌به‌رده‌میا ده‌كه‌وێت، و نازانێ بۆچ ده‌كه‌وێت، كاتێ له‌باوه‌شی ده‌گرێت، ده‌بینێت گیانی تیا نه‌ماوه و له حه‌وت سالاَن راست بووه‌ته‌وه!! زۆر نزیك ده‌بێ له‌تاوا دڵی بوه‌ستێ. هاواری لێ به‌رز ده‌بێته‌وه: نووری چاوم! بۆچ وات به‌سه‌ر هات؟! و چیت تووش بوو؟ بێ سوود ده‌بێت.. كه هه‌ڵی ده‌گرێت گه‌ردنی به‌سه‌ر باسكيا لار ده‌بێته‌وه، و خێزانی به‌ره‌و روی دێت، و لێی ده‌پرسێت: پیاوه‌كه! ئه‌وه چی بوو؟ كچه‌كه بۆ وای به‌سه‌رهات؟!
ئه‌میش ده‌ڵێت: وه‌ڵلا نازانم له‌به‌رده‌ستما یاری ده‌كرد له‌ناكاو كه‌وت ومرد.. خێزانیشی داده‌نیشێت و پێكه‌وه ده‌ست به‌گریان ده‌كه‌ن.. پاش ئه‌وه ده‌یشۆرن و كفن و دفنی ده‌كه‌ن، هه‌ركات سه‌یر ده‌كات له‌ناوماڵه‌كه‌دا خله خلی نییه، و ویته ویتی نیه، خه‌ریك ده‌بێ شێت ببێت، ئه‌وه یارییه‌كانیه‌تی و ئه‌وه جل وبه‌رگه كانیه‌تی، و ئاوها یاریم له‌ته‌كا ده‌كرد، و ئاوها ده‌هات به‌پیرمه‌وه، و... كاتێ نان دا ده‌نرێت بییری ده‌كه‌وێته‌وه، كاتێ ده‌ڕواته سه‌ر جێ بییری ده‌كه‌وێته‌وه، تا وای لێ دێت خه‌م هه‌موو دڵ و ده‌روونی داگیر ده‌كات و هیچ شتێكی بۆ ناخورێ..
كاتێك شه‌و دادێت، هه‌ر سه‌یری ئه‌ستێره‌كان ده‌كات و خه‌یاڵ به‌لای راست و چه‌پا ده‌یبات، تا ته‌واو ماندوو ده‌بێت و خه‌وی لێده‌كه‌وێت .. شه‌وێكیان كه زۆر خه‌مبار وپه‌رێشان حاڵ ده‌بێت، و ره‌شبینی و بێ هيوابوون چوارچمكی ده‌روونی داگیر ده‌كات، ده‌ڵێت: ئه‌مشه‌و ئه‌وه‌ند ده‌خۆمه‌وه تا ده‌مرم ورزگارم ده‌بێت.. شه‌راب ئاماده ده‌كات، و ئه‌وه‌نده ده‌خواته‌وه تا له‌هۆش ده‌چێت، و به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌كه‌وێت، ئیتر نازانێ زۆری پێچووه یا كه‌م.. خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت..
ئاله‌و كاته‌دا كه مالیك به‌و تاوان وگوناهه‌وه خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت، له‌خه‌ويا ده‌بينێت: رۆژی قیامه‌ت به‌رپا بووه، زه‌وی قڵيشاوه‌و هه‌موو خه‌ڵكی به‌ره‌و مه‌یدانی گردبوونه‌وه ده‌ڕۆن، عاسمان نه‌ماوه، كێوه‌كان هه‌موو ته‌خت بوون، ئه‌میش وه‌ك ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه به‌ڕێوه ده‌بێ، هه‌ست ده‌كات گڕێك له‌پشتيه‌وه‌یه، كه ئاوڕ ده‌داته‌وه، مارێكی گه‌وره‌ی ناقۆلایه، ده‌لوشكێنێ، وگڕ له‌ده‌میه‌وه دێته ده‌رێ، و كه‌وتۆته شوێنی، هاوار ده‌كات ئه‌ی خوایه!! په‌نا بۆ كێ ببه‌م و كێ له‌ده‌ست ئه‌م به‌لاَیه رزگارم بكات..؟!
له‌م كاتی په‌شۆكاوی وناڕه‌حه‌تییه‌دا شاخێكی گه‌وره دێته به‌ردمی، له شاخه‌كه‌دا باڵكۆن وده‌لاقه‌ی زۆری تیا ده‌بێت، كیژۆڵه‌ی بچووك بچووك له‌و بالكۆنانه‌وه ده‌ڕوانن، كاتێ مالیك ده‌بینن هاوار ده‌كه‌ن: فاتمه! فاتمه! فریای باوكت بكه‌وه..!!
فاتمه‌ی كچی له‌ده‌لاقه‌یه‌كی شاخه‌كه‌وه سه‌رده‌كێشێ و باوكی ده‌بینێ ده‌لًێ: ئه‌وه تۆی بابه گیان؟! هێما بۆ ماره‌كه ده‌كات و ئه‌ویش ده‌وه‌ستێ و له‌كۆڵی ده‌بێته‌وه، ده‌ستی بۆ درێژ ده‌كات و ده‌یبات بۆ لا‌ی خۆی و دێته به‌رده‌می و پێی ده‌ڵێ: بابه‌گیان: " أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ "؟ ، دووپاتی ده‌كاته‌وه، دیسان دووپاتی ده‌كاته‌وه.. تا كاتێ خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه وه‌ك ئه‌وه گوێی له‌ده‌نگی بێ هه‌ر ئه‌و ئایه‌ته‌ی بۆ بخوێنێته‌وه!!
گوێی له‌بانگی به‌یانی ده‌بێ كه ده‌ڵێ: وه‌رن بۆ نوێژ.. وه‌رن بۆ رزگاریتان.. ئه‌میش به‌خۆيا ده‌چێته‌وه، و داوای لێ خۆشبوون له‌خوا ده‌كات و سه‌ر له‌نوێ تۆبه ده‌كاته‌وه، و سوپاسی خوا ده‌كات كه به‌و گوناهه‌وه گیانی نه‌كێشاوه، و مۆڵه‌تی داوه‌تێ و سه‌ر له‌نوێ گه‌ڕاندوویه‌ته‌وه بۆ دنیا، بۆیه ده‌ڕوات خۆی ده‌شۆرێ وده‌ستنوێژ ده‌گرێ و ده‌ڕوات بۆ مزگه‌وت، تا له‌پشت سه‌ری ئیمامی شافیعییه‌وه نوێژه‌كه‌ی به‌یانی بكات.. ده‌بینێت ئه‌ویش له‌نوێژه‌كه‌یا ئه‌م ئایه‌ته‌ی سووره‌تی ئه‌لحه‌دید ده‌خوێنێته‌وه: " أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ "؟ دڵی ده‌كه‌وێته ته‌په‌ته‌پ و ده‌ست به گریان ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا مه‌به‌ست ئه‌و بووبێت.. ئه‌مه‌ش له ره‌حمه‌تی خواوه ده‌بێ، تا ته‌ریق ببێته‌وه و شه‌رم له‌خوا بكات ئه‌م به‌م هه‌موو گوناهه‌وه، و خوایش به‌و هه‌موو میهره‌بانییه‌وه..
كاتێ نوێژه‌كه ته‌واو ده‌بێت، ئیمام لا ده‌كاته‌وه به‌لای نوێژ خوێنه‌كانه‌وه وده‌فه‌رموێ: ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا! له‌م ئایه‌ته‌دا په‌روه‌ردگار داوای ته‌وبه‌مان لێده‌كات، هانمان ده‌دات تا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لا‌ی ئه‌و.. { أَلَمْ يَأْنِِ } له ئان و ئه‌لئانه‌وه هاته‌وه، واته: كات، ئێستا، واته: هه‌ر ئێستا بگه‌ڕێنه‌وه‌و په‌شیمان ببنه‌وه، تا كاتتان له‌كیس نه‌چووه، چونكه دوایی په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و په‌شیمانی ئه‌وكاته سوودی نابێت.. هه‌ر ئێستا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لا‌ی خوا، بۆ یادی خوا، بۆ گه‌ردنكه‌چی و فه‌رمانبه‌رداری خوا..
ئه‌میش به‌چاوی پڕ فرمێسكه‌وه به‌دڵ له‌خوا ده‌پاڕێته‌وه و داوای لێ خۆشبوونی لێده‌كات، و هه‌ست به‌وه ده‌كات كه په‌روه‌ردگار چه‌ند له‌ته‌كيا میهره‌بانه، به‌و تاو‌انا‌نه‌یه‌وه نایگرێت،و مۆڵه‌تی ده‌داتێ تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ لا‌ی و په‌شیمان ببێته‌وه، سوپاسی خوا ده‌كات و ئیتر ئه‌میش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لا‌ی خێزانی و به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه و پێی ده‌ڵێت: ئافره‌ت! خۆت كۆبكه‌ره‌وه با به‌ره‌و مه‌دینه‌ی پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ كۆچ بكه‌ین.. تا له‌وێ زانیاری به‌ده‌ست بێنم.. به‌ڵێ له‌وێ ده‌ست به‌خوێندن ده‌كات، وزانایه‌كی گه‌وره‌و ناوداری لێ ده‌رده‌چێ و قوتابی و ئه‌ویندارانی زانیاری له هه‌موو لایه‌كه‌وه رووده‌كه‌نه مه‌دینه تا له‌زانیارییه‌كانی مالیك سوود وه‌ربگرن.. ئاوه‌ها خوا خێری خۆی به‌سه‌را رژاند، و رۆڵه‌ی موسوڵمانان له‌دووره‌وه ناوی مالیك ده‌بیستن دێن بۆ لا‌ی تا ده‌رسی له‌لابخوێنن، هه‌ر له‌به‌یانییه‌وه تا به‌شێك له‌شه‌ویش.
ئه‌مه به‌سه‌رهاتی مالیكی كوڕی دینار بوو، سوپاس بۆ خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان كه ئه‌و هه‌موو ره‌حمه‌ته‌ی به‌سه‌را رژاند.. هیوادارین ئێمه‌و موسوڵمانان له‌وره‌حمه‌ته‌ی بێ به‌ش نه‌كات..
دواین داوامان سوپاس و ستایشه بۆ خوا، و سه‌لات وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال و هاوه‌ڵه‌كانی ...
سه‌رچاوه:
1- في ظلال القرآ‌ن
2- تحفة الأحوذي بشرح الترمذي.
3- تهذيب التهذيب
4- تفسير حقي كه له {إحياء علوم الدين} وه‌ری گرتووه.
5- http://www.emanway.com/showmsg.php?cid=3&id=1069