قه‌ومایه‌تى:
ئێستا باسى هه‌ڵوێستى خۆمانت به‌رامبه‌ر به‌قه‌ومایه‌تى بۆ ده‌كه‌م.
قه‌ومایه‌تى شان و شكۆ:
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى شانازى به‌قه‌ومایه‌تییه‌وه ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بێ، كه پێویسته: وه‌چه(نه‌وه)كان له‌پله‌ى گه‌وره‌یى و شكۆ و گه‌یشتن به‌هه‌ڵكه‌وتوویى و هیممه‌تا شوێن پێشینان بكه‌ون، و به‌ڕێى ئه‌وانا بڕۆن، و ئه‌وان بكه‌نه سه‌رمه‌شق و چاولێكراوى خۆیان، و ئه‌وان نموونه‌ى باشیان بن، و مه‌زنى باوباپیران یه‌كێكه له‌وشتانه‌ى رۆڵه به‌هۆى په‌یوه‌ندى و ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌وه شانازى پێوه ده‌كات، و حه‌ماسى بۆى ده‌بێ، و پێى دڵخۆش ده‌بێ.. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌بێ كه باسكرا، مه‌به‌ستێكى جوانه‌و ئێمه‌ش هانى ده‌ده‌ین وكارى پێده‌كه‌ین.
مه‌گه‌ر كه‌ره‌سه‌ى ئێمه بۆ راپه‌ڕینى هیممه‌تى خه‌ڵكى ئه‌وه نییه كه خه‌ڵكى هان بده‌ین چاو له‌شكۆى پێشینانیان بكه‌ن؟ له‌وانه‌یه ئه‌م فه‌رمووده‌ى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هێمابى بۆ ئه‌وه كه ده‌فه‌رموێ: " النَّاسُ مَعَادِنُ، خِيَارُهُمْ فِي الْجَاهِلِيَّةِ خِيَارُهُمْ فِي الإِسْلامِ، إِذَا فَقُهُوا."(13) واته: خه‌ڵكى كانزان، چاكه‌كانیان له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا چاكیانه له‌سه‌رده‌مى ئیسلامیشدا، ئه‌گه‌ر له دینا شاره‌زاییان په‌یداكردبێ..
ئه‌وه‌ته ئیسلام دژ به قه‌ومایه‌تى نییه ئه‌گه‌ر قه‌ومایه‌تى بریتى بێ له‌م واتا به‌ڕێز و په‌سه‌نده‌ى.
قه‌ومایه‌تى نه‌ته‌وه:
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش له‌قه‌ومایه‌تى ئه‌وه‌بێ كه: خێل و هۆزى ئاده‌میزاد و نه‌ته‌وه‌كه‌ى شیاوترین كه‌سن به‌خێرو بێره‌كه‌ى، و بۆ چاكه له‌ته‌كا كردن له‌پێش هه‌موو كه‌سێكى تره‌وه‌ن، ئه‌مه‌ش حه‌ققه‌و بۆچوونێكى دروسته، كێ هه‌یه قه‌ومه‌كه‌ى خۆى له‌پێشتر نه‌زانێ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵیان بۆ بدات؟ ئه‌و قه‌ومه‌ى له‌ناویانا گه‌شه‌ى كردووه و پێگه‌یشتوه..شاعیر ده‌ڵێ: به‌گیانى خۆم! قه‌وم و خوێشى ئینسان چاكترین چاكه‌ن بۆى هه‌رچه‌ند هه‌موو ئاوزه‌نگێكى پێ به‌رز بكه‌نه‌وه(14).
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشیان له قه‌ومایه‌تى ئه‌وه‌یه: ئێمه هه‌موو گیرۆده‌ین و له‌سه‌رمان پێویسته كاربكه‌ین و تێ بكۆشین، و هه‌ركۆمه‌ڵێك له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌وڵ بدات تا ئامانجه‌كه‌ى دێته دى، و له گۆڕه‌پان(مه‌یدان)ى سه‌ركه‌وتنا، ئینشا ئه‌ڵلا پێك ده‌گه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش باشترین كار دابه‌ش كردنه ، ئێمه كێمان هه‌یه میلله‌تانى رۆژهه‌لاَت هان بدات تا هه‌رده‌سته له‌مه‌یدانى خۆ‌یا كاربكات و هه‌وڵ بدات، بۆئه‌وه‌ى هه‌موان له‌ناو نازو نیعمه‌تى ئازادى و رزگاریدا پێك بگه‌ینه‌وه؟!
هه‌موو ئه‌مانه‌و واتاى ئه‌مانه له‌قه‌ومایه‌تیدا جوان و په‌سه‌ندن، و ئیسلام دژیان نییه، و پێوه‌رى ئێمه‌ش ئیسلامه، به‌ڵكو ئێمه سنگمانى بۆ فراوان ده‌كه‌ین و خه‌ڵكیشى بۆ هه‌ڵده‌نێین..
قه‌ومایه‌تى نه‌فامى:
به‌لاَم ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له قه‌ومایه‌تى زیندووكردنه‌وه‌ى باو و نه‌ریتێكى شوێنه‌وار نه‌ماوى له ناوچووى نه‌فامى بێ، و به‌رپاكردن و راستكردنه‌وه‌ى بیره‌وه‌ریه كۆن و رابوردووه‌كان بێ، و ویڵكردنى ئه‌وشارستانییه به‌سووده‌بێ كه‌له جێى ئه‌وا سه‌قامگیر بووه، و خۆ ده‌ركردن بێ له په‌یوه‌ندى ئیسلامى و ده‌رچوون بێ له‌په‌یمان وبه‌ڵێنه‌كه‌ى، به‌ناوى داواى قه‌ومایه‌تی، و خۆهه‌ڵكێشان به‌هۆز و ره‌گه‌زه‌وه، هه‌روه‌ك هه‌ندێ له‌ده‌وڵه‌ته‌كان سه‌رپه‌ڕییان كرد، له تێك شكاندنى رواڵه‌ته ئیسلامییه‌كان و ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌عه‌ره‌به‌وه هه‌بوو. هه‌تا ناو و پیته‌كانى نووسین و وشه‌كانى زمانیشیان گۆڕى، و باوه پرتووكاو و كۆنه‌كانى نه‌فامییان زیندوو كرده‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌قه‌ومایه‌تى ئه‌وه‌بێ، واتایه‌كى ناپه‌سه‌نده‌و دوارۆژێكى دژوار و ئه‌نجامێكى ناهه‌موارى هه‌یه، و رۆژهه‌لاَت به‌ره‌و زیانێكى گه‌وره ده‌بات، و كه‌له‌پووره‌كه‌یشى له‌گه‌ڵ خۆ‌یا ون ده‌كات، و پله‌وپایه‌ى دێنێته خوارێ، و تایبه‌تمه‌ندترین نیشانه‌ى هه‌ڵبواردن و جیا كردنه‌وه‌ى له‌ناوده‌بات، و پیرۆزترین رواڵه‌تى شه‌ره‌ف و شكۆى تیا ده‌بات، وه‌نه‌بێ ئه‌وه‌ش هیچ زیانێ به‌ئاینى خوا بگه‌یه‌نێ، چونكه:" وَإِنْ تَتَوَلَّوْا يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ثُمَّ لا يَكُونُوا أَمْثَالَكُمْ. " (15) واته: ئه‌گه‌ر ئێوه پشت بكه‌نه ئاینى خوا و وازى لێ بێنن، خوا میلله‌تێكى تر ده‌كاته جێگرتان بۆ پارێزگارى كردن له‌و ئاینه، كه له‌گیان فیدایى و خۆبه‌خت كردن له‌پێناویا وه‌ك ئێوه و وێنه‌ى ئێو نه‌بن!!
قه‌ومایه‌تى ده‌ست درێژیكردن:
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له قه‌ومایه‌تى خۆ هه‌ڵكێشان بێ به ره‌گه‌ز و توخمه‌وه، به‌جورێ سه‌ربكێشێ بۆ به‌سووك سه‌یركردنى میلله‌تانى تر و ده‌ست درێژى كردنه سه‌ریان، و به‌قوربانی كردنیان له پێناو شكۆ‌و به‌رزى ومانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌دا، بۆ نموونه وه‌ك ئه‌وه‌ى: ئه‌ڵمانیا(16)و ئیتالیا داوایان ده‌كرد، نه‌ك هه‌ر ئه‌وان به‌ڵكو هه‌روه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كى تریش كه میلله‌تانى تر به‌سووك سه‌یر بكات و وا دابنێ خۆیشى له سه‌رووى هه‌موانه‌وه‌یه!! ئه‌وه واتایه‌كى خراپ و ناپه‌سه‌نده و بگره هیچ فڕێكى به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تییه‌وه نییه، چوون داوا كه‌یان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ: ره‌گه‌زى ئاده‌میزاد له‌پێناو خه‌یاڵێ له‌و خه‌یالاَنه‌دا كه‌هیچ دروستى وخێرێكى تیانییه به‌ربێته گیانى یه‌كتر و خوێن رشتنى یه‌كتر و یه‌كتر قه‌لاچۆ كردن!!
دوو ستوون: به‌پێى ئه‌و واتایانه‌و وێنه‌ى ئه‌وانه برایانى موسڵمان باوه‌ڕیان به قه‌ومایه‌تى نییه، و ناڵێن: فیرعه‌ونیه‌تى و عه‌ره‌بایه‌تى، وفه‌ینیقیه‌تى و سووریایه‌تى، و شتێ له‌م ناو و ناتۆرانه‌ى خه‌ڵكى بۆ خۆیانى ده‌كه‌نه له‌قه‌ب. به‌ڵكو ئیمانیان به پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌یه كه ئه‌ویش كامڵترین مرۆڤه و ته‌واو ترین مامۆستایه‌ك بووه كه ئاده‌میزادى فێرى خێر‌و چاكه كردووه، و باوه‌ڕیان به‌فه‌رمووده‌ى ئه‌و هه‌یه كه فه‌رموویه‌تى: " إِنَّ اللَّهَ قَدْ أَذْهَبَ عَنْكُمْ نخْوَةَ الْجَاهِلِيَّةِ، وَتَعَاظُمَهَا بِالآبَاءِ، وَالنَّاسُ لآدَمَ، وَ آدَمَ مِنْ تُرَابٍ، لا فَضْلَ لِعَرَبِيٍّ عَلَى أَعْجَمِيٍّ إِلاَّ بِالتَّقْوَى. " (17) بێگومان خوا له سیفه‌تى خۆ هه‌ڵكێشانى نه‌فامى و خۆ به‌زلزانین به هۆى باوباپیرانه‌وه رزگارى كردوون، خه‌ڵكى هه‌مووى نه‌وه‌ى ئاده‌مه و ئاده‌میش له‌خاك. رێز و گه‌وره‌یى بۆ ته‌قوایه، به‌ته‌قوانه‌بێ عه‌ره‌بى رێزى به‌سه‌ر غه‌یرى عه‌ره‌بیدا نییه. ئاى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه چه‌ند قه‌شه‌نگ و عادلاَنه‌یه!! خه‌ڵكى هه‌مووله ئاده‌م بوون كه‌وابوو چون یه‌كن، كه‌وابوو ئه‌وه‌ى رێز بۆ ئاده‌میزاد دروست ده‌كات كرده‌وه‌یه، كه‌وابوو ئه‌ركى سه‌رشانیان هه‌وڵدان و پێش بركێیه بۆ كارى چاكه..
دووستوونى به‌هێز و رێك وپێك ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تییان له‌سه‌ر بنیات بنرێ مرۆڤ به‌قه‌د به‌رزى ئاسمان به‌رز ده‌كاته‌وه:
1- خه‌ڵكى له‌ئاده‌من، كه‌وا بوو بران، ده‌بێ هاریكارى یه‌كتر بكه‌ن، و به‌ئاشتى و ئاسایش له‌گه‌ڵ یه‌كترا بژین، و به‌زه‌ییان به‌یه‌كتردا بێته‌وه، و بۆكارى باش وپه‌سه‌ند یه‌كتر رێنوێنى بكه‌ن..
2- رێزیان به پێى كرده‌وه‌یانه. كه‌وابوو له‌سه‌ریانه هه‌ر كه‌س لاى خۆیه‌وه هه‌وڵ بدات و تێبكۆشێ تا مرۆڤایه‌تى گه‌شه‌بكات و به‌رز ببێته‌وه.
ئایا رێبازێكت دیوه له‌م ئاسته زیاتر مرۆڤایه‌تى به‌رز بكاته‌وه؟ یا له‌م په‌روه‌رده‌یه باشتر په‌روه‌رده‌ى بكات؟
تایبه‌ت مه‌ندییه‌كانى عه‌ره‌بایه‌تى:
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه ئینكارى تایبه‌تمه‌ندى نه‌ته‌وه‌كان بكه‌ین، یا ره‌وشته هه‌ڵبوێراوه‌كانیان له‌پێشچاو نه‌گرین، ئێمه ده‌زانین هه‌ر میلله‌تێ تایبه‌تمه‌ندییه‌كى خۆى هه‌یه جیاواز له‌وانى تر، و به‌شى خۆى فه‌زیله‌ت و ره‌وشتى هه‌یه، و ده‌شزانین له‌م باره‌وه میلله‌تان جیاوازییان هه‌یه، و رێزیان به‌سه‌ر یه‌كتردا هه‌یه، و بڕوایشمان وایه كه له‌و باره‌وه عه‌ره‌بیش به‌شێكى زۆرى هه‌یه، به‌لاَم ئه‌مه وا ناگه‌یه‌نێ میلله‌تان رێزى خۆیان بكه‌نه كه‌ره‌سه‌ى ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانى تر، به‌ڵكو پێویسته بیكه‌نه وه‌سیله‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و ئه‌ركه گرنگه‌ى كه داواى جێبه‌جێكرنى له هه‌موو میلله‌تێك كراوه، و پێشتریش باسكرا.. ئه‌وه مرۆڤایه‌تى راده‌په‌ڕێنێ، له‌وانه‌یه له‌مێژووى میلله‌تانى سه‌رزه‌ویدا كه‌سێكت نه‌دیبێ به‌و جۆره له‌و واتایه حاڵى بووبێ كه موسوڵمانانى یه‌كه‌م – هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كه به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوون - لێى حاڵى بوون.
ئه‌م تێهه‌ڵكێشه خواستى باسه‌كه بوو، ناشمه‌وێ له‌وه‌زیاتر له‌سه‌رى بڕۆم تا قسه به‌م لاولامانا نه‌بات، و ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ر باسه‌كه‌ى خۆم.
په‌یوه‌ندى عه‌قیده:
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت زانى- خوا یارمه‌تى ده‌رت بێ - ئه‌مه‌ش بزانه، كه: برایانى موسڵمان به‌نیسبه‌ت خۆیانه‌وه خه‌ڵكى به دووجۆر ده‌بینن: جۆرێكیان باوه‌ڕیان وه‌ك باوه‌ڕى برایانه، ئه‌مان باوه‌ڕیان به‌چى هه‌یه له‌ئاینى خوا‌و په‌یامه‌كه‌یدا، و ناردنى پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ى و ئه‌وه‌ى هێناویه‌تى ئه‌وانیش بڕوایان پێیه‌تى، له‌ته‌ك ئه‌مانه‌دا پیرۆزترین په‌یوه‌ندى پێكمانه‌وه ده‌به‌ستێ، كه‌ئه‌ویش په‌یوه‌ندى عه‌قیده‌یه، ئه‌م په‌یوه‌ندى عه‌قیده‌یه‌ش لاى ئێمه له‌په‌یوه‌ندى خوێن و خاك پیرۆزتره، ئه‌وانه قه‌ومى هه‌ره نزیكى ئێمه‌ن، ئێمه بۆ ئه‌وانین، و له‌پێناو ئه‌واندا كارده‌كه‌ین، و په‌رێزیان ده‌پارێزین، و ماڵ و گیانمان ده‌كه‌ینه قوربانیان، له‌هه‌ر خاكێكدا بن و له‌هه‌ر ره‌گه‌زو ره‌چه‌ڵه‌كێكه‌وه هاتبن.
جۆرێكى تریان وانین، ئێمه‌ش به‌وجۆره له‌گه‌ڵیانا په‌یوه‌ند نین، ئه‌وانه تا به‌ئاشتى له‌ته‌كمانا بژین به‌ئاشتى له‌ته‌كیانا ده‌ژین، تا ده‌ست درێژیمان بۆ نه‌كه‌ن خێر‌و خۆشیمان بۆیان ده‌وێ. و بڕوامان وایه، كه: له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا په‌یوه‌ندى بانگێشه و ده‌عوه‌تكردن هه‌یه، له‌سه‌رمانه بۆ ئه‌و باوه‌ڕه‌ى خۆمان بڕوامان پێیه‌تى بانگیان بكه‌ین، چونكه خێرى هه‌موو مرۆڤایه‌تى تێدایه..بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌م بانگێشه‌یه پێویسته ئه‌و رێگایانه بگرینه‌به‌ر و ئه‌و كه‌ره‌سه‌انه به‌كار بێنین كه خودى دینه‌كه بۆى دیارى كردووین. ئه‌وه‌ى له‌وان ده‌ست درێژى كرده‌سه‌رمان به‌جوانترین شێوه‌یه‌ك په‌رچى دوژمنى پێ بدرێته‌وه ئاوه‌ها په‌رچى ده‌ده‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ئه‌م حه‌قیقه‌ته له‌قورئانا ببینیت ئه‌م ئایه‌ته بخوێنه‌ره‌وه: "إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ " (18) ئیمانداران براى یه‌كترن، له‌نێو براكانتانا ئاژاوه مه‌هێڵن و یه‌كیان بخه‌ن.
"لا يَنْهَاكُمْ اللَّهُ عَنْ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ، وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ، إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ، إِنَّمَا يَنْهَاكُمْ اللَّهُ عَنْ الَّذِينَ قَاتَلُوكُمْ فِي الدِّينِ، وَأَخْرَجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ، وَظَاهَرُوا عَلَى إِخْرَاجِكُمْ أَنْ تَوَلَّوْهُمْ. " (19)
واته: خۆا رێتان لێناگرێ دادگه‌رى وچاكه له‌ته‌ك ئه‌و كافرانه‌دا بكه‌ن كه له‌سه‌ردین شه‌ڕیان له‌ته‌كا نه‌كردوون، و له‌خانه‌ولانه‌ى خۆتانا ده‌ریان نه‌كردوون، بێگومان خوا دادگه‌رانى خۆش ده‌وێت، ئه‌وانه‌ى كه خوا رێتان پێنادات پشتیوانیان لێ بكه‌ن و یارمه‌تییان بده‌ن، ته‌نیا ئه‌وانه‌ن له‌سه‌ردین شه‌ڕیان له‌ته‌كا كردوون، و له‌خانه‌ولانه‌ى خۆتانا ده‌ریان كردوون، و یارمه‌تى ده‌ربوون بۆ ده‌ركردنتان.
له‌وانه‌یه به‌م كورته باسه توانیبێتم ئه‌م لایه‌نه‌م له بانگێشه‌كه‌ماندا وا بۆ روون كردبیته‌وه كه بوارێك بۆ نادیارى و تێك ئالاَوى له ده‌روونتا نه‌مابێته‌وه. پاش ئه‌م روون كردنه‌وه‌یه له‌وانه‌یه باش بزانیت برایانى موسڵمان خۆیان ده‌ده‌نه پاڵ كام هۆز و تیره.
ماويه‌تى