ئای مرۆڤ چه‌ند ئاتاجی تۆیشووه بۆ سه‌فه‌ری رۆژی قیامه‌ت!! ئه‌و رۆژه‌ی كه ماڵ و منداڵ هیچ سوودێكیان نییه. جگه له‌وانه‌ی به‌دڵێكی پاك و بێوه‌یه‌وه بێنه باره‌گای خوا، له‌راستیدا پێویستمان به‌و توێشووه هه‌یه، و ناتوانین لێی بێ ئیحتیاج بین له‌ورۆژه‌دا كه چاوانی تیا ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت..
برای خۆشه‌ویستم! باش بزانه، خوای بالاَده‌ست مرۆڤی له‌سه‌ر سروشتێكی دووفلیقانه دروست كردوه، توخمێكی مادی ئه‌م خاك و خۆڵه‌ی تێدایه، له‌ته‌ك توخمێكی رۆحی و ئاسمانی. ﴿ إِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلائِكَةِ إِنِّي خَالِقٌ بَشَرًا مِنْ طِينٍ، فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِنْ رُوحِي فَقَعُوا لَهُ سَاجِدِينَ. ص / 72﴾. واته: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ر! بۆیان باس بكه كاتێ په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی فه‌رموو: من به‌شه‌رێك له قورِ دروست ده‌كه‌م، و كاتێ ته‌واوم كرد و له گیانی خۆمم به‌به‌را كرد ئێوه‌ش كرِنووشی بۆ ببه‌ن وسه‌ری رێزی بۆ دا بنه‌وێنن. ئه‌ڵبه‌ته شیاو بوونی ئاده‌م به هۆی توخمه خاكییه‌كه‌یه‌وه نه‌بوو كه‌ئه‌و رێزه‌ی لێ بگیرێ، و فریشته‌كان كرنووشی بۆ ببه‌ن و سه‌ری رێزی بۆ دابنه‌وێنن، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و رۆحه خواییه‌وه بوو كه‌به‌به‌ر ئاده‌ما كرا.
ئه‌ركی ئاین ئه‌وه‌یه په‌روه‌رده‌ی لایه‌نه رۆحییه‌كه‌ده‌كات تا به‌سه‌ر لایه‌نه خاكییه‌كه‌دا زاڵ ببێت، و ئه‌مه‌ش كاریكی ئاسان نییه، هه‌میشه ده‌روون حه‌زی له شوێنكه‌وتنی ئاره‌زووه‌كانه، و ته‌مه‌ڵی كردن له‌شوێنكه‌وتنی حه‌ق و رێنوێنی.. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵدان له‌سه‌ر ئینسان پێویسته بۆ چاك كردنی ده‌روونی به وه‌سیله‌ی سه‌بر و خۆگری، و وه‌سیله‌ی یه‌قین ودڵنیایی.. تا به ئیزنی خوا ده‌گاته پله‌ی پێشه‌وایه‌تی له ئایندا، هه‌روه‌ك خوای بالاَده‌ست باسی ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: " وَجَعَلْنَا مِنْهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا لَمَّا صَبَرُوا وَكَانُوا بِآيَاتِنَا يُوقِنُونَ "السجدة /24 . واته: " پێشه‌واگه‌لێكمان لێدروستكردن كه‌رێنوێنیكه‌ربوون، وبانگی خه‌ڵكییان بۆ خێر‌و چاكه ده‌كرد، و خه‌لكی چاوی لێده‌كردن، وئه‌وانیش خه‌ڵكیان بۆ به‌یه‌كناسینی خوا و تاعه‌ت و عیباده‌تی ته‌نیا ئه‌و بانگ ده‌كرد، كاتێكیش به‌وپله‌و پایه به‌رزه گه‌یشتن كه خۆگربوون و یه‌قینی ته‌واویان به ئایه‌ت ونیشانه‌كانی خوا هه‌بوو.
ئیسلام وه‌سیله‌ی زۆری بۆ ئینسان ئاماده كردووه تا به‌هۆی ئه‌وانه‌وه له ژیانیا به‌سه‌ر لایه‌نه خاكی وماددیه‌كه‌دا زاڵ ببێت، له‌پێشترینی ئه‌و وه‌سیلانه به‌جێهێنانی ئه‌وعیباده‌تانه‌یه كه‌ئه‌ركانی ئیسلامن، وه‌ك نوێژ و رۆژو، و زه‌كات و حه‌ج..
له‌نێو ئه‌وانیشدا رۆژووله ئیسلامدا به‌گه‌وره‌ترین مه‌یدانی جیهادی رۆحی بۆ ئینسان داده‌نرێت، له‌رۆژوودا ئینسان به ویستی خۆی و ته‌نیا له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی خوا واز له‌خواردن وخواردنه‌وه و ئاره‌زووه‌كانی ده‌روونی دێنێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌خۆی خاوه‌نی ویستی ته‌واوه هیچ یه‌كێ له‌وكارانه ناكات كه حه‌زی لێیه‌تی، له‌راستیدا ئه‌مه‌ش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه بۆ ئیمانی مرۆڤی موسوڵمان.. ئینسانی خاوه‌ن باوه‌رِ حه‌تمه‌ن له‌و ئیمتیحانه قورسه سه‌ركه‌وتووده‌بێ، ئه‌و جیاوازییه بنه رِه‌تییه‌ی له نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا هه‌یه ئه‌وه‌یه: و ئاژه‌ڵ هه‌رچییه‌ك حه‌ز لێ بكات و بییه‌وێت له‌هه‌ركات وشوێنێك وله‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا بێت ئه‌نجامی ده‌دات ، ژییرییه‌كی نییه له‌وكاره‌ی دووری بخاته‌وه، و ئاینێكیشی نییه تا بیگێرِێته‌وه.
به‌لاَم مرۆڤ له‌غه‌ریزه‌كانی خۆ‌یا كاركردی هه‌یه، و ژییری و ئاینی خۆی به‌كاردێنێ بۆ كردن یا نه‌كردنی هه‌ر شتێك، ئه‌وه‌ته به‌ویستی خۆی و بێ زۆر لێ‌كردن له‌ره‌مه‌زانا واز له خواردن وخواردنه‌وه و رۆیشتنه لای خێزانی دێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی خوایی به‌ده‌ست بێنێت، و وه‌ك فریشته‌كان بكات، هه‌ر هۆی ئه‌مه‌شه كه له فه‌رموده‌ی قودسیدا خوای بالاَده‌ست رۆژوو ده‌داته پاڵ خۆی و ده‌فه‌رموێ:" كل عمل ابن آدم له إلا الصوم فإنه لي وأنا أجزي به، يدع طعامه من أجلي، ويدع شرابه من أجلي، ويدع زوجته من أجلي، ويدع شهوته من أجلي ". واته: هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی بنیاده‌م بۆ خۆیه‌تی جگه له رۆژوو، بێگومان رۆژوو بۆ منه، و منیش پاداشته‌كه‌ی ده‌ده‌مه‌وه، واز له‌خواردنی دێنێ له‌به‌رمن، و وازله خواردنه‌وه‌ی دێنێ له‌به‌رمن، و توخنی خێزانی ناكه‌وێت له‌به‌رمن، وهه‌موو حه‌ز وئاره‌زووه‌كانی وازلێدێنێ له‌به‌ر من..
مانگی خۆ پاككردنه‌وه:
یه‌كێ له نیعمه‌ته‌كانی خوا ئه‌وه‌یه كه مرۆڤی وێڵ نه‌كردووه، كۆڵی گوناهه‌كانی قورس‌تر ببی و هه‌میشه به‌كۆڵیه‌وه بێ، به‌ڵكو ناوبه‌ناو عه‌فوات و لێبوردنی بۆ ده‌رده‌كات، كه‌ره‌سه‌و وه‌سیله‌ی ئاسانی بۆ ساز ده‌كات، تا له‌و گوناهانه‌ی پاك ببێته‌وه،و به خاوێنی لای په‌روه‌ردگاری بگه‌رِێته‌وه، یه‌كێ له‌وانه روۆژووه، و له‌راستیدا ئه‌م وه‌سیله‌یه‌ش گرانترین جۆری وه‌سیله‌كانه، وخوا بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی مرۆڤ، و له‌هه‌مانكاتا بۆ تاقیكردنه‌وه یشی داناوه، زانایان ره‌مه‌زانیان شوبهاندوه به گه‌رماوێكی رۆحی سالاَنه‌وه تا خۆی تیابشۆرێ، و له‌چڵك و چه‌په‌ڵی گوناه خۆی پاك بكاته‌وه و به‌خاوێنی بێته ده‌ره‌وه.. ئه‌مه‌ش له‌واتای ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه وه‌رده‌گیرێ، كه پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی: "من صام رمضان إيمانًا واحتسابًا غُفر له ما تقدم من ذنبه. " واته: ئه‌وه‌ی به‌یه‌قین وباوه‌رِه‌وه ره‌مه‌زان به‌رۆژوو بێت خوا له‌گوناهه‌كانی رابوردووی خۆش ده‌بێت..
ئه‌گه‌ر پێنچ نوێژه فه‌رزه‌كه خۆشۆرگه‌یه‌كی رۆژانه‌بێ، و موسڵمان له‌رۆژێكا پێنچ جار خۆی تیا بشۆرێت، بێگومان رۆژووی ره‌مه‌زان خۆشۆرگه‌یه‌كی سالاَنه‌یه، و ده‌بێته ته‌واو كه‌ری ئه‌و شۆرگه‌یه‌ی نوێژه‌كان، له‌بیرمان نه‌چێ ره‌مه‌زان هه‌روه‌ك مانگی رۆژووه بۆ رۆژه‌كانی، مانگی قیام وشه‌و نوێژیشه بۆ شه‌وه‌كانی.. ئه‌وه‌ته مزگه‌وته‌كان به‌و نوێژخوێنانه پرِده‌بن كه‌به‌رۆژه‌كه‌یا به‌رۆژوو ده‌بن، و به‌شه‌وه كانیشیا ته‌راویح و قیام ده‌كه‌ن. پێغه‌ممه‌ریش سلاَوی خوای لێ بێ له‌وباره‌وه مژده‌یكی خۆشمان ده‌داتێ و ده‌فه‌رموێ: " من قام رمضان إيمانًا واحتسابًا غفر له ما تقدم من ذنبه " . واته: ئه‌وه‌ی به‌یه‌قین وباوه‌رِه‌وه قیامی ره‌مه‌زان بكات، واته: ته‌راویح ئه‌نجام بدات، خوا له‌گوناهه‌كانی رابوردووی خۆش ده‌بێت..
ئای چه‌ند له‌ژیانی خاوه‌ن باوه‌رِدا بڵند و قه‌شه‌نگه به‌رۆژا به‌رۆژوو بێت و به‌شه‌ویشا شه‌ونوێژ بكات!! له‌وحاڵه‌شدا هه‌ست به نه‌شه‌یه‌كی رۆحی واده‌كات، ئه‌وانه‌ی له‌زیندانی ئاره‌زووه مادییه‌كاندان هه‌ستی پێ ناكه‌ن، و له‌و به‌خته‌وه‌رییه ده‌رونیه بێ به‌ش ومه‌حرومن، ئه‌و له‌زه‌ته ده‌روونییه هه‌ندێ له‌پیاوچاكان له‌باره‌یه‌وه فه‌رموویانه: ئێمه له به‌خته‌وه‌رییه‌كی وادا ده‌ژین ئه‌گه‌ر پاشاكانی سه‌رزه‌وی پێیان بزانیینایه، به‌شمشێر تێمان به‌رده‌بوون، به‌لاَم له خۆشبه‌ختی پیاوچاكاندا پاشا‌و ده‌سه‌لاَتداران نرخی ئه‌و به‌خته‌وه‌رییه نازانن، و وازیان لێهێناوه بۆ ئه‌وان، تا خۆیان ته‌نیا و بێ نه‌یاربن..
......................
نووسینی: عبدالحمید باشا