ته‌كنۆلژیاىدنیاى ئه‌مرِۆ هه‌مووى چه‌كى دووسه‌ره‌یه، باشه‌و خراپه‌ى وه‌ك یه‌ك پێ ئه‌نجام ئه‌درێ، ئه‌وه‌ى ئاره‌زوى له خراپه‌بێت ئه‌یكاته شه‌یتانێكى بێوێنه، و ئه‌وه‌ى به‌خه‌یاڵا بێت ئه‌توانێ پێى ئه‌نجام بدات.. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روو له چاكه‌یه‌و ئه‌یه‌وێ خوا له‌خوى رازى بكات و پاشه‌رۆژى مسوه‌گه‌ر بكات، ئه‌توانێ ئه‌و ته‌كنلۆژیایه بكاته فریشته‌یه‌كى خێر، و هه‌رچاكه‌یه‌كى ده‌خوازێ پێى جێبه‌جێ بكات: رادیو، ته‌له‌فزیون، تۆماركه‌ر، ڤیدیۆ، دىڤىدى، كه‌مپیوته‌ر و ئێنته‌ر نێت...و...تاد
له‌م رۆژانه‌دا ئیمێلێكم له براده‌رێكمه‌وه پێگه‌یشت ئه‌ویش له‌براده‌ریكیه‌وه بۆى هاتبوو، ئه‌ویش له‌یه‌كێكى تره‌وه، و ئه‌لێ ئه‌م چیرۆكه‌م پێگه‌یشتووه‌و وه‌ك مناڵ كردمیه گریان و دڵه ره‌قه‌كه‌مى نه‌رمكرد و ئاوه‌رِۆى ژیانمى گۆرِى، منیش بۆ تۆى ئه‌نێرم هیوادارم بڵاوى بكه‌یته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ى وه‌ك من وان په‌ندى لێ وه‌ربگرن..
پاش ئه‌م ده‌ست به‌ده‌سته‌ى به سه‌ر ئه‌م ئێمێله‌دا هات و له ئه‌نجاما به‌ده‌ستى من گه‌یشت، منیش كاتێ خوێندمه‌وه كۆمه‌ڵێ خاڵى سه‌رنج راكیشم تیا به‌دى كرد و واى لێكردم وه‌رىبگێرِم و بۆ مناڵه‌كانمى باس بكه‌م و بیخوێنمه‌وه، به‌تایبه‌تیش كه ده‌رسێكى هه‌فتانه‌مان هه‌بوو، له‌و ده‌رسه‌شدا وه‌ك خاڵێك له‌باسه‌كانى هه‌فته باسى بكه‌م، ئه‌وه ئێوه و رووداوه‌كه..
كوێرێكى بینا:(1)
"تا ئێستاش ئه‌وشه‌وه‌م هه‌ر له‌یاده.. له‌ته‌ك هاوه‌ڵه‌كانما تا پاش نیوه‌شه‌و له به‌زم و ره‌زم و قاقاى پێكه‌نینا بووین و خێزانیشم به‌ته‌نیا له‌ماڵ جێهێشتبوو، خێزانه‌كه‌م سكى نۆمانگانه بوو، چاوه‌رِوانى مناڵبوون بوو..
ئاى ئه‌و شه‌ونشینییه، چ شه‌ونشینییه‌ك بوو!! پرِبوو له‌باسكردنى ئه‌م وئه‌و، قسه‌ى بێ ناوه‌رۆك وتوێكڵى بێناوك.. ئه‌گه‌ر بڵێیت تاوانه‌كه هه‌مووى هى من بوو.. من باسى خه‌ڵكم ئه‌كرد و لاساییم ئه‌كردنه‌وه و ئه‌مهێنانه پێكه‌نین، ئه‌و شه‌وه‌ش زۆرم هێنانه پێكه‌نین، توانایه‌كى سه‌یرم له لاسایى كردنه‌وه‌دا هه‌بوو، توانام هه‌بوو ده‌نگى خۆم وه‌ك ده‌نگى لاسایى كراوه‌كه لێبكه‌م! به‌لێ، گاڵته‌م به‌م و به‌و زۆر ئه‌كرد، لاساییم ئه‌كردنه‌وه، ئه‌توانم بڵێم: كه‌س له‌ده‌ستم رزگارى نه‌ده‌بوو، بگره هاوه‌ڵه نزیكه كانیشم.. وام لێهاتبوو هه‌ندێ كه‌س لێم دووره په‌رێز ئه‌بوون، تا له‌زمانم بێوه‌ى بن..
باش له‌یادمه ئه‌و شه‌وه بابه‌تى گاڵته‌كه‌م كوێرێك بوو.. ئه‌و هه‌ژاره له‌ناو بازارِا سواڵى ئه‌كرد، منیش نه‌ك هه‌ر گاڵته‌و مه‌سخه‌ره‌م پێده‌كرد زیاد له‌وه پێم نایه به‌رپێى و هه‌ڵكه‌وت وبه‌سه‌راكه‌وت.. و نه‌ى ئه‌زانى چى بڵێ؟! منیش له‌ولاوه پێى پێ ئه‌كه‌نیم و قاقام ئه‌وناوه‌ى گه‌رم كردبوو..
منى دڵرِه‌ق وه‌ك باوى خۆم پاش نیوه‌شه‌و بۆماڵ گه‌رِامه‌وه، دیتم خێزانم چاوه‌رِوانمه.. له‌حاڵیكى شپرێودا بوو، به‌ده‌نگێكى پرله‌خه‌م و خه‌فه‌ته‌وه وتى: راشید! ئه‌وه له‌كوێ بوویت؟!
منیش به مه‌سخه‌ره‌یه‌كه‌وه وتم: بۆچ نازانى؟ له‌مه‌ریخ بووم! وه‌ك عاده‌تى خۆم لاى هاوه‌ڵه‌كانم بووم..
ماندوویى به‌روو و رواڵه‌تیه‌وه ده‌بینرا، به‌ده‌نگێكه‌وه كه‌گریان گه‌رووى گرتبوو وتى: ئه‌زانى من زۆر ماندووم ! و پێده‌چێ كات و ساتى منداڵبونه‌كه‌م زۆر نزیك بووبێته‌وه؟! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا تنۆكێ فرمێسكى خه‌ماوى به بێده‌نگى به‌سه‌ر گۆنا هه‌ڵپرِوكاوه‌كانیا كه‌وته خواره‌وه.. ئیتر هیچى نه‌وت و بێده‌نگ بوو..
ویژدانم جووڵا و هه‌ستمكرد له‌به‌رامبه‌ریه‌وه زۆر كه‌مته‌رخه‌م بووم، ئه‌بوا بایه‌خى زۆرترم پێ بدایه‌و له‌م مانگانه‌ى دواییدا شه‌ونشینییه‌كانم له‌ده‌ره‌وه كه‌متر بكردایه‌ته‌وه.. به‌گورجى بۆ خه‌سته‌خانه‌م برد، دكتۆره‌كه له‌گه‌ڵ بینى ناردى بۆ ژوورى مناڵبون.. به‌ڵێ، رۆیشته ژوورى مناڵبونه‌وه.. چه‌ندان سه‌عات به ئازاره‌وه ئه‌ینالاند!! منیش به‌ئارامییه‌كى زۆره‌وه چاوه‌رِوانى رزگاربوون و هاتنه ده‌ره‌وه‌ى بووم.. زایینه‌كه‌ى زه‌حمه‌ت بوو.. ئه‌وه‌ند چاوه‌رِوانیم كرد تا ماندووبووم!! ژماره ته‌له‌فونى ماڵ خۆمانم لا جێ هێشتن، تا كاتى منداڵه‌كه‌ى بوو مزگێنیم پێ بده‌ن، و به‌ره‌و ماڵ گه‌رِامه‌وه!!
پاش ماوه‌یه‌ك له گه‌رِانه‌وه‌م ته‌له‌فونیان بۆ كردم كه گورج بگه‌مه نه‌خۆشخانه..وه‌ك پزیسك راپه‌رِیم و كاتێكم زانى له‌نه‌خۆشخانه‌م، له پرسگه‌كه پرسیارى ژووره‌كه‌یم كرد كه: له چ ژوورێكن؟
وتیان: له پێشا سه‌ر له و دكتۆره‌یه بده كه سه‌رپه‌رشتى مناڵبوونه‌كه‌ى كردووه، منیش زۆر دڵگران بووم و هه‌ندێ قیرِاندم وتم: مناڵه‌كه‌م!! وتیان: پێشان سه‌ر له‌دكتۆر بده.. رۆیشتم بۆلاى دكتۆره‌كه.. و هه‌واڵپرسیى خێزانم و مناڵه‌كه‌مم كرد.. ئه‌ویش پێشان باسى قه‌زاو قه‌ده‌رى بۆكردم و گوتى: له ژیانى مرۆڤا هه‌ندێ شت كه به‌ده‌ست خۆى نییه رووده‌ده‌ن، و ته‌نیا چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌ومه‌سه‌لانه خۆ گرییه‌ه و نه‌رِووخان.. پاشان وتى: كورِتان بووه، به‌ڵام وادیاره چاوه‌كانى له‌ده‌ست دابێ.. و به‌كوێرى له‌دایك بووه.!!
سه‌رم دانه‌واند ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بووم.. گریانم ئه‌هات.. به‌ڵام نه‌م ئه‌هێشت فرمێسك به‌چاوما بێته‌خوار و خۆم ئه‌خوارده‌وه، ئاله‌ویادا ئه‌و سواڵكه‌ره هه‌ژاره‌م بیركه‌وته‌وه كه له‌بازارِا گاڵته‌م پێكرد و پێم نایه به‌رپێى و تلێرم كرده‌وه.. ئه‌وامنیش كورِێكى كوێرم بووه.. ئه‌بێ خه‌ڵكیش ئاوه‌ها گاڵته به‌مناڵه‌كه‌ى من بكه‌ن.. ئه‌وه‌ى له‌ده‌ركه‌ى خه‌ڵكى بدات له‌ده‌ركه‌ى ئه‌درێته‌وه.. په‌شیمانییه‌كى زۆر دایگرتم.. و نه‌م ئه‌زانى چ بڵێم؟ ئینجا سوپاسى دكتۆره‌كه‌م كرد له‌سه‌ر ئه‌و لوتف وسۆزه‌ى و رۆیشتم تا خێزانم ببینم..
خێزانم به پێچه‌وانه‌ى منه‌وه.. هیچ خه‌مبارى پێوه دیار نه‌بوو.. پێم وایه هۆكه‌یشى ئه‌وه‌بوو، ئه‌و باوه‌رِێكى پته‌وێ به‌قه‌ده‌ر هه‌بوو، به‌قه‌زاى خوایى رازى بوو.. كاتى خۆیشى بێجه‌نگ وجیدال داى ئه‌چڵه‌كاندم، و پێى ئه‌وتم: پیاوه‌كه! به‌سه غه‌یبه‌تى خه‌ڵكى مه‌كه .. گاڵته به‌م و به‌و مه‌كه.. به‌ڵام من هه‌ر گوێشم پێ نه‌ده‌دا..
له نه‌خۆشخانه هاتینه‌ده‌ر.. (سالم)مان له‌ته‌ك خۆمانا هێنایه‌وه.. له‌راستیدا من هیچ بایه‌خێكم پێ نه‌ئه‌دا.. وام ئه‌زانى كه هه‌ر له‌و ماڵه‌شدا نییه!!.. كاتێ ئه‌گریا ئه‌رِۆیشتم جێم ئه‌هێشت و له هۆڵه‌كه‌دا ئه‌خه‌وتم.. به‌ڵام خێزانم زۆر بایه‌خى پێئه‌دا.. و خۆشى ئه‌ویست..
سالم كه‌م كه‌م گه‌وره‌بوو، كه‌وته گاگۆڵكێ.. به‌ڵام گاگۆڵكێكه‌ى سه‌یربوو.. كه ته‌مه‌نى نزیكى ساڵێك بووه‌وه و ئه‌یویست برِوا، هه‌ستمان پێكرد ئه‌م به‌سه‌زمانه لاقیشى شه‌له!! ئه‌وه‌نده‌ى تر لام قورس بوو!! له‌مناڵێكا شه‌لى وكوێرى كۆ ببێته‌وه، زۆرم پێ ناخۆش بوو..
رۆژگار ئه‌رِۆیشت و پاش سالم خوا عومه‌ر و خالیدى پێ به‌خشین.. ساڵه‌كان ئه‌رِۆیشتن و سالم و براكانى گه‌وره‌بوون.. من وه‌ك باوى خۆم حه‌زم لێنه‌بوو له‌ماڵ دانیشم.. هه‌میشه له‌ته‌ك هاوه‌ڵه‌كانما بووم.. به‌ڵام خوا پاداشتى ژنه‌كه‌م بداته‌وه كه لێم هیوا برِاو نه‌بوو، له چاكسازیم ره‌شبین نه‌بوو.. هه‌میشه داواى هیدایه‌تى بۆ ئه‌كردم، و بۆم ئه‌پارِایه‌وه خوا بمخاته سه‌ر رێى راست.. له‌هه‌ڵسوكه‌وتى وێڵانه‌ى من گرِى توورِه‌یى نه‌ئه‌گرت.. به‌ڵام زۆر به‌وه خه‌فه‌تبار ئه‌بوو كه بایه‌خ به‌مناڵه‌كانى تر ئه‌ده‌م و گوێ به سالم ناده‌م و هه‌ر نایشى دوێنم!!
سالم گه‌وره‌بوو، كاتى قوتابخانه‌ى هات، بۆ خوێندنه‌كه‌ى له‌قوتابخانه‌ى كه‌م ئه‌ندامانا ناوى تۆمار كرد.. هه‌ستم به ساڵ و مانگ نه‌ئه‌كرد.. ئه‌رِۆیشتن.. رۆژگارم هه‌موو وه‌ك یه‌كبون، كار، خه‌و، خواردن و شه‌و نخوونى..
رۆژى هه‌ینى رۆژى پشوو بوو منیش له ده‌ورى سه‌عات یانزه‌ى پێش نیوه‌رِۆدا به‌ده‌نگ هاوارى سالمه‌وه بێ‌دار بوومه‌وه، ئه‌و كاته به‌نیسبه‌ت منه‌وه هێشتا زوو بوو، بۆ نانى شاییه‌ك بانگ كرابووم، هه‌ستام خۆم گۆرِى و بۆنى خۆشم له‌خۆ دا، و ویستم برِۆمه ده‌ره‌وه، له هۆڵه‌كه‌دا دیمه‌نى سالم رایگرتم.. زۆر به كوڵ ئه‌گریا، له‌و كاته‌وه منداڵ بووه تائێستا كه ده‌ساڵانه.. ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو له ژیانما گوێ به‌وه بده‌م كه‌سالم ئه‌گرى.. ویستم هه‌ر لاى لێ نه‌كه‌مه‌وه و گوێى پێ نه‌ده‌م.. به‌ڵام نه‌متوانى.. هاوارى دایكى ئه‌كرد.. دایكیشى به‌خۆیه‌وه خه‌رِۆ بوو، ئاگاى له‌و نه‌بوو.. یا ده‌نگى نه ئه‌بیست.. رۆیشتم لێى نزیك بوومه‌وه، و وتم: سالم! سالم! ئه‌وه بۆچ ئه‌گرى؟ كاتێ گوێى له‌ده‌نگم بوو، له‌گریانه‌كه وه‌ستا و بێده‌نگ بوو، به‌تایبه‌ت كه‌هه‌ستى به‌وه كرد من نزیكى بوومه‌ته‌وه.. ده‌سته بچكۆله‌كانى به‌ملاو لاى خۆ‌یا ئه‌گێرِا.. ئاخۆ بۆچى بگه‌رِێ؟
بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌یه‌وێ له‌من دوور بكه‌وێته‌وه!! وه‌ك ئه‌وه پێم بڵێ: ئێستا هه‌ست به‌بوونم ئه‌كه‌یت؟! ماوه‌ى ئه‌م ده‌ساڵه له‌كوێ بوویت؟! كه‌وتمه شوێنى.. رۆیشته ژووره‌كه‌وه، پێشان نه‌یویست پێم بڵێ بۆچ ئه‌گرى.. منیش كه‌مێ سۆزم بۆى جووڵا و به‌زه‌ییم پیایا هاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه پێم وابێ كه‌ناهه‌قى نییه.. كه‌مێ به‌نه‌رمى له‌ته‌كیا دووام.. ئیتر پێى وتم هۆى گریانه‌كه‌ى چییه؟! منیش گوێم بۆ شل كردبوو، ئه‌زانى بۆچ ئه‌گریا؟!
عومه‌رى براى ئه‌مرِۆ له‌كاتى خۆ‌یا دواكه‌وتووه – وه‌ك جاران- بیبات بۆمزگه‌وت، به‌تایبه‌ت ئه‌مرِۆ هه‌ینىیه و ئه‌ترسێ له‌ریزى پێشه‌وه جێى ده‌ست نه‌كه‌وێت.!! جارێكىتر بانگى دایكىو عومه‌رى براى كرده‌وه، ئه‌گریا و فرمێسك به‌چاوه‌كانیا ئه‌هاته خواروه.. منیش سه‌یرم كرد ئه‌و فرمێسكانه به‌چاوه نابیناكانیا ئه‌هاتنه خوار، خۆمم پێ نه‌گیرا.. ده‌ستم به‌ده‌میا نا و وتم: سالم! بۆ ئه‌وه ئه‌گریایت؟ وتى: به‌ڵێ..
ئیتر منیش هاوه‌ڵه‌كان و ده‌عوه‌ته‌كه‌م له‌بییر چووه‌وه، و وتم: سالم! مه‌گرى، به‌سه، به‌س.. هیچ خه‌م مه‌خۆ.. ئه‌زانى ئه‌مرِۆ كێ بۆ مزگه‌وتت ئه‌با؟ وتى: بێگومان عومه‌ر.. به‌ڵام هه‌ندێ جار لاسارى ئه‌كات و ئاوا دوا ئه‌كه‌وێ..
وتم: نه.. من ئه‌مرِۆ بۆ مزگه‌وتت ئه‌به‌م.. له‌م قسه‌یه واقى ورِمابوو.. پێى وابوو گاڵته‌ى پێ ئه‌كه‌م؟! بۆیه دڵى پرِبوو و ده‌ستى به‌گریان كرده‌وه.. فرمێسكه‌كانیم بۆ سرِى و ده‌ستم گرت.. ویستم به ترومبێل بیبه‌م، رازى نه‌بوو، وتى: مزگه‌وته‌كه نزیكه، من ئه‌مه‌وێ به‌پێ برِۆم!! – وه‌ڵلاهى ئه‌وه قسه‌ى ئه‌و بوو- !!
له‌بیرم نایه‌ت دواین جار كه‌یبوو كه بۆ مزگه‌وت چووم؟! به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجار بوو له‌ژیانما كه‌هه‌ست به‌په‌شیمانى بكه‌م له‌كرده‌وه ناپه‌سه‌نده‌كانم.. مزگه‌وت خه‌ڵكى زۆرى تیا بوو، به‌ڵام له ریزى پێشه‌وه جێم بۆسالم ده‌ستكه‌وت.. گۆێمان له وتارى هه‌ینى گرت و له‌ته‌نیشت خۆمه‌وه نوێژى كرد، به‌ڵكو له‌راستیدا من له‌په‌ناى ئه‌ودا نوێژه‌كه‌م كرد..
پاش نوێژه‌كه سالم داواى قورئانێكى لێكردم.. منیش پێم سه‌یر بوو، ئاخر سالمێكى نابینا ئه‌بێ قورئانى بۆ چى بێ؟ وه‌ختبوو گوێى پێنه‌ده‌م، به‌ڵام وتم: با هه‌ست بریندارى نه‌كه‌م، رۆیشتم قورئانێكم بۆ هێنا.. و داواى لێكردم سووره‌تى ئه‌لكه‌هفى بۆ بكه‌مه‌وه.. منیش لاپه‌رِه‌كانم به‌یه‌كا دا، و هه‌ندێ جاریش سه‌یرى ناوه‌رۆكه‌كه‌یم ئه‌كرد تا له ئه‌نجاما سووره‌ته‌كه‌م دۆزییه‌وه، ئه‌وسا قورئانه‌كه‌ى لێوه‌رگرتم و له‌به‌رده‌م خۆ‌یا داینا و ده‌ستى به‌خوێندنى سووره‌ته‌كه كرد.. هه‌ردوو چاویشى نابینێ.. ئه‌ى خوایه! چ ده‌بینم؟! تمه‌ز كاك سالم سووره‌تى ئه‌لكه‌هفى له‌به‌ر كردووه و هه‌موو رۆژێكى هه‌ینى له‌به‌ر ئه‌یخوێنێته‌وه!!
ئاله‌ویا له‌خۆم ته‌ریق ئه‌بوومه‌وه.. قورئانه‌كه‌م وه‌رگرت و منیش ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌ى كرد، گیانم مووچرِكه‌ى پیائه‌هات.. له‌ناخه‌وه له‌خوا ئه‌پارِامه‌وه خوا لێم ببوورێ و رێنموونیم بكات و بمخاته سه‌ر رێى راست.. گریان به‌سه‌رما زاڵ ببوو، ماوه‌یه‌ك خۆمم بۆ گیرا، هێشتا هه‌ندێ كه‌س له ناو مزگه‌وتا مابوون.. شه‌رمم ئه‌كرد پێم بزانن كه ئه‌گریم.. به‌ڵام له‌تواناما نه‌ما، دامه پرِمه‌ى گریان، و كه‌وتمه هه‌نسكدان.. هه‌ستم كرد ده‌ستێكى ناسكى بچكۆله ده‌ست به‌رووما دێنێ و فرمێسكه‌كانم بۆ ئه‌سرِێ.. ئه‌وه سالم بوو.. باوه‌شم پیا كرد و توند نووساندم به‌سنگمه‌وه، و بۆم ئه‌رِوانى.. له‌دڵى خۆما ئه‌موت: كورِم! به‌خوا تۆ كوێر نیت، له‌راستیدا من كوێرم..كاتێ كه‌وتمه شوێن ئه‌و فاسقانه‌ى به‌ره‌و دۆزه‌خیان ئه‌بردم..
گه‌رِاینه‌وه بۆماڵ.. خێزانم بۆ سالم زۆر شپرزه‌بوو، به‌ڵام خه‌م وخه‌فه‌ته‌كه‌ى به‌شادى گه‌رِا، و له خۆشیانا فرمێسكى شادى به‌سه‌ر گۆنایا هاته خوار كه زانى من له ته‌ك سالما نوێژى هه‌ینیم كردووه.. له‌و رۆژه به‌دواوه سۆپاس بۆ خوا نوێژى جه‌ماعه‌تم له‌مزگه‌وتا نه‌فه‌وتاوه.. وازم له‌هاورِێ به‌ده‌كان هێنا.. كۆمه‌ڵێ هاورِێى باشى مزگه‌وتم بۆ دروست بوو.. كه له‌ته‌كیانا تامى ئیمانم ده‌چه‌شت..ئاى چه‌نده‌ها شتیان لێوه فێر بووم كه رابواردنم به دنیاوه لێیانى بێ‌ئاگا كردبووم..
له‌مه‌ودوا هیچ ئه‌ڵقه‌یه‌كى زیكر‌و یادىخوام به‌جێ نه ئه‌هێشت، له‌مانگێكا چه‌ندجارێ قورئانم خه‌تم كرد.. زمانم به‌یادى خوا پاراو كرد، به‌وهیوایه‌ى خوا له‌وگوناهانه‌ى به‌زمان ئه‌نجامم داون وه‌ك باسكردنى خه‌ڵكى له‌پاش مله به‌خراپى، و گاڵته‌پێكردن و لاسایى كردنه‌وه‌یان، و..تاد، لێم ببوورێ و بم به‌خشێ.. هه‌ستم كرد زیاتر له خێزان و مناڵه‌كانمه‌وه نزیك بوومه‌ته‌وه، ئه‌و ترس و به‌زه‌ییه‌ى كه پێشتر له‌چاوى خێزانما ئه‌بینرا، شوێنه‌وارى نه‌ما.. هه‌میشه سالم لێو به بزه‌بوو.. ئه‌وه‌ى دیتباى ئه‌ى وت: ئه‌مه پاشاى هه‌موو دنیایه.. منیش سوپاسى خوام له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌تانه‌ى ئه‌كرد..
براده‌ره نوێیه‌كانم رۆژێ برِیاریان دا بۆ بانگخوازى گه‌شتێكى چوارمانگى بۆ یه‌كێ له ناوچه دووره‌كان بكه‌ین.. بۆ رۆیشتن له‌ته‌كیانا دوودڵ بووم، نوێژێكى ئیستیخاره‌م بۆ كرد.. دواتریش راى خێزانم ورگرت، پێم وابوو كه ره‌فزى ئه‌كات و پێى ناخۆشه.. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، زۆرى پێ خۆش‌بوو، به‌ڵكو هانیشى دام.. رووم كرده سالم وهه‌واڵم دایێ كه له‌م به‌ینه‌دا سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م.. به‌هه‌ردوو ده‌سته بچكۆله‌كه‌ى باوه‌شى پیا كردم، تا به‌وشێوه‌یه خۆشحالى خۆى ده‌ر ببرِێ..
به‌ڵێ، رۆیشتین بۆ ده‌ره‌وه‌و نزیكه‌ى سێمانك ونیومان پێ چوو.. له‌و ماوه‌یه‌دا ناوبه‌ناو په‌یوه‌ندیم به خێزان و مناڵه‌كانمه‌وه ئه‌كرد، ئاره‌زومه‌ندیان ببوم، هه‌ر زۆر ئاره‌زووى سالمم ئه‌كرد و بۆى بێتاقه‌ت بووم.. ئاواته‌خوازبووم گوێم له‌ده‌نگى بێ، له‌ماڵه‌وه ئه‌و ته‌نیا كه‌سێك بوو له‌وماوه‌ى سه‌فه‌ره‌دا گوێم له‌ده‌نگى نه‌بوو، كاتێ من ته‌له‌فونم بۆ ئه‌كردن، ئه‌و له‌قوتابخانه، یاله‌مزگه‌وت بوو، هه‌ركات قسه‌م له‌ته‌ك خێزانما بكردایه بۆم باس ئه‌كرد: چه‌ند ئاره‌زومه‌ندى سالمم، له‌خۆشیا پێده‌كه‌نى وشادمان ئه‌بوو، ئه‌م دواین جاره‌یان نه‌بێ كه ته‌له‌فونم بۆكرد له‌كاتى باسكردنى سالما وه‌ك جاران گوێم له‌پێكه‌نینیه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌نگى گۆرِابوو..
پێم وت: سڵاوم به‌سالم بگه‌یه‌نه..
وتى: ئینشائه‌ڵلا، و بێده‌نگ بوو..
ئه‌وه‌بوو ماوه‌كه‌مان دوایى هات و بۆ ماڵ گه‌رِاینه‌وه.. له‌ده‌ركه‌م دا، و هیوادار بووم سالم بێ بۆم بكاته‌وه.. به‌ڵام خالید هات بۆى كردمه‌وه، ئه‌و كورِه‌یانم كه ته‌مه‌نى چوار ساڵان بوو، هێشتا زمانى پاك نه‌بووبوه‌وه، گرتمه باوه‌ش و ماچم كرد، ئه‌ویش هاوارى ئه‌كرد: بابه .. بابه.. نازانم بۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌ركه‌كه‌دا دڵته‌نگییه‌كم بۆ دروست بوو؟ وتم: خوایه! په‌نا به‌تۆ ده‌گرم له‌شه‌رِى شه‌یتان.. خێزانم كه هات به‌ره‌وپیرم ره‌نگى گۆرِابوو.. وه‌ك ئه‌وه به‌زۆر شادى بنوێنێ وابوو!! به‌باشى سه‌رنجم دا‌و دوایى لێم پرسى: ئه‌وه چیته؟ بۆ وا تیكچوویت؟
وتى: هیچ .. هیچم نییه..
ناكاو سالمم بیركه‌وته‌وه و وتم: كوا سالم؟ له‌كوێیه؟
سه‌رى داخست و وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه.. فرمێسكى گه‌رم به‌چاوه‌كانیا هاتنه خوار..
هاوارم لێ به‌رز بووه‌وه: سالم.. سالم له كوێیه؟
هیچ وه‌ڵامیك نه‌بوو.. ئه‌وه‌نه‌بێ خالیدى بچكۆله كه هێشتا زمانى پاك نه‌بووبوه‌وه وتى: تالم لۆشت بۆ لاى خوا.. لۆى بۆ به‌هه‌شت!!
خێزانم خۆى بۆ نه‌گیرا دایه قوڵپه‌ى گریان و لار بووه‌وه خه‌ریك بوو بكه‌وێ.. و منیش ده‌ستم به‌گریان كرد.. له‌پاشان بۆم ده‌ركه‌وت پێش هاتنه‌وه‌ى من به دوو هه‌فته تایه‌كى زۆر قورسى تووش ئه‌بێ و دایكى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌بات، دایكى هه‌ر له‌په‌نایا ئه‌بێ تا گیان له‌لاشه‌ى جیا ئه‌بێته‌وه..
پێشینان وتویانه: ئه‌گه‌ر دنیات لێ هاته‌وه یه‌ك و جێت نه‌بوو خۆتى تیابشاریه‌وه، وده‌رونت ته‌نگ و هه‌ناسه‌ت سوار بوو، هاوار له ئه‌ڵلا بكه.. ئه‌گه‌ر مه‌وداى راو ته‌گبیر نه‌ما، ئه‌گه‌ر رێگه‌كان ته‌نگ بوونه‌وه، هیواكان كۆتاییان هات، و گوریسه‌كانیش پچرِان، بانگى ئه‌ڵلا بكه..
# # #
به‌ڵێ.. كه‌مپیوته‌ر و ئێنته‌ر نێت و ..تاد هه‌روه‌ك هه‌موو فیسق وفجور و خراپه‌یه‌كیان پێ ئه‌كرێ، هه‌موو چاكه‌یه‌كیشیان پێ ئه‌كرێ.. هه‌روه‌ك بۆگوناهـ و ره‌وشت نزمی به‌كار ده‌برێ، ده‌توانرێ بۆ چاكه‌و ره‌وشت به‌رزى و شتى ئاوه‌هایش به‌كار بهێنرێ.. كه دڵه‌كان دابچڵكینێ و له‌خه‌وى خه‌فڵه‌ت بێداریان بكاته‌وه..
...............................
(1) له ئیمێلیكى ئێنته‌ر نێته‌وه وه‌رگیراوه، بێ ئه‌وه‌ى نووسه‌ره‌كه‌ى بزانرێ كێ یه، خوا پاداشتى بداته‌وه..