به‌ناوی خوای گه‌وره
مامۆستا گیان سه‌لامی خواتان لێ بێ
من نه‌خوشی ڕه‌بووم هه‌یه , نه‌خۆشی ڕه‌بووش ده‌رمانه‌كه‌ی ( په‌مپێكه , سپره‌یه‌یكه ), جا ئایا به به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه رۆژووه‌كه‌م ئه‌شكێ ؟
خوا پاداشتتان بداته‌وه
برای به‌ڕێز كاك مالیك
سڵاوی خوات لێ بیێت
به‌ڵێ به‌و سپرایه رۆژووه‌كه ئه‌شكێ.
به‌ڵام كاتێ ئه‌و نه‌خۆشی ره‌بوه‌یه‌ت بۆ بێت و ئه‌و ده‌رمانه به‌كاربێنی، به‌پێی شه‌رع گوناهبار نابیت.
چونكه خوا مۆڵه‌تی داویت، كاتێ نه‌خۆش بوویت، به‌رۆژوو نه‌بیت، به‌ڵام پاش چاكبوونه‌وه بیگریته‌وه، ئه‌وه‌ته خوا ئه‌فه‌رموێ:" وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ " (1). واته: ئه‌وه‌ی له‌ئێوه نه‌خۆش بوو، یاله‌سه‌فه‌را بوو، ئه‌وا بۆی هه‌یه به‌رۆژوو نه‌بێ، وله‌پاش سه‌فه‌ره‌كه‌ی یا چاكبوونه‌وه‌كه‌ی بیگرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانی نه‌خۆشیه‌كه‌ت زیاترئه‌بێت به‌هۆی به‌كار نه‌هێنانی ئه‌و ده‌رمانه‌وه ئه‌وا گوناهبار ئه‌بی كه به‌كاری نه‌هێنی، زانایانی شه‌رعزان له‌وباره‌وه ئه‌م ئایه‌تانه‌یان به ده‌لیل هێناوه‌ته‌وه: "وَلا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ".(2) واته: به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان مه‌خه‌نه ناو مه‌ترسییه‌وه.. وه ئایه‌تی: " وَلا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا" (3). مه‌بنه هۆی كوشتنی خۆتان، بێگومان خۆا دلۆڤانه به‌رامبه‌رتان..
ئیمامی ئه‌زره‌عی وئیمامی غه‌زالی به‌ره‌حمه‌ت بن فه‌رموویانه: ئه‌گه‌ر له‌خۆی ئه‌ترسا واجبه رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێ،(4)وه بوخاری و موسلیم له سه‌حیحه‌كه‌یاندا بۆمان باس ئه‌كه‌ن كه جابیری كوری عه‌بدوڵلا خوا لێی رازی بێت، ئه‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ری خوا درودی خوای له‌سه‌ربێ، له سه‌فه‌رێكا دیتی خه‌ڵكێك كۆبونه‌ته‌وه و سێبه‌ریان به‌سه‌ر پیاوێكه‌وه كردووه، فه‌رمووی:(ئه‌وه چییه؟) عه‌رزیان كرد: ئه‌و پیاوه به‌رۆژووه‌و ئێستاش وا حاڵی شپريوه، فه‌رمووی:له‌سه‌فه‌را به‌رۆژووبوون بۆ یه‌كێك نه‌توانێ كارێكی چاكه نییه ، لیْسَ من البر الێوم فی السَّفر .(5)
ئه‌مه مۆڵه‌تێكی خواییه، كه نه‌خۆش و كاروانی ئه‌توانن به‌رۆژوو نه‌بن، چۆن خوا پێی خۆشه سه‌رپێچی له‌فه‌رمانی نه‌كرێ، ئاوه‌هاش پێی خۆشه مۆڵه‌ته‌كه‌ی به‌جێ بهێنرێ..
تۆیش ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌بوه‌یه‌ت نه‌ما و ئینشائه‌ڵڵا چاك بوویته‌وه، ئه‌وا ئه‌یگریته‌وه، "فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ " ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته هه‌ر به‌رده‌وام بوو، ئه‌وا له‌بیاتی هه‌ر رۆژێك ژه‌مه نانی هه‌ژارێك ئه‌ده‌یت له كه فاره‌تا و گوناهبار نابیت.
هه‌ندێ له زانایانی هاو چه‌ر خ پێیان وایه كه سپره‌ی رۆژوو ناشكێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندازه‌ی كه ده‌چێته ناو گه‌رووه‌وه زۆر كه‌مه‌و به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ته‌ڕییه نابێت كه مرۆف ئاو له زاری راده‌دات و له‌گه‌ڵ تفا ده‌چێته ناو گه‌روویه‌وه.
خوايش ئاگادار تره.
...........................
په‌راوێزه‌كان:
1. البقره/184
2. البقرة/195
3. النساء/29.
4. مغني المحتاج إلى معرفَة معاني ألفَاظ المنهاج، للشيخ محمد الشربيني الخطيب:1/437. الطبعة الأولى دار الذخائر/1410هـ.
5. صحيح البخاري كتاب الصوم/باب قول النبي صلى الله علية وسلم لمن ظلل عليه واشتد الحر: "ليْسَ من البر الصيام في السَّفَر " 1/384. صحيح مسلم كتاب الصيام/باب جواز الصوم والفطر في رمضان للمسافر: 1/472.