حوکمی ڕۆژووی سکپڕ (حامیله) چۆنه؟
خێزانه‌که‌م سکی پڕه(حامیله‌یه)و وه‌زعی ناته‌واوه، ئایا ده‌کرێ به‌ڕۆژوو نه‌بێت؟
پاش سوپاس بۆ خوا و سه‌لات و سه‌لام بۆ گیانی پاکی پێغه‌مبه‌ر و یاوه‌رانی.
وه‌ڵام:
به‌ڵێ ده‌توانێ..
ئه‌گه‌ر خێزانه‌که‌ت، دکتۆرێکی باوه‌ڕپێکراو پێی گوتووه: ڕۆژوو زیانی بۆ خۆی یان بۆ کۆرپه‌که‌ی هه‌یه، ده‌توانێ به‌ڕۆژوو نه‌بێت و پاشان بیگرێته‌وه. ئه‌مه‌ش حوکمه‌که‌ی، حوکمی ئینسانی نه‌خۆشه، نه‌خۆش به ده‌قی ئایه‌ت ئه‌م مۆڵه‌ته‌ی پێدراوه:" فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ". (به‌قه‌ره 183).
واته:"ئه‌وه‌ی له ئێوه نه‌خۆش یا له سه‌فه‌را بوو، باله ڕۆژانێکی ترا بیگرێته‌وه.