مامۆستا گیان، ئایا دروسته که‌سێک زه‌کات و سه‌رفیتره به خوشک و خوشکه‌زای هه‌ژار یان برا و برازای هه‌ژار بدات؟
سوپاستان ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر بۆمان ڕوون بکه‌نه‌وه.
موحه‌ممد
له وه‌لاَمی كاك موحه‌ممه‌دا گوتمان: سه‌رفیتره یا زه‌كات به‌وكه‌سانه ئه‌درێ كه پێویستیان پێی هه‌بێت، واته: هه‌ژار و نه‌دار بن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ژاره خزمیش بێت خێره‌كه‌ی ئه‌بێته دوو خێر.. كه‌وابوو ئه‌گه‌ر كه‌سێك زه‌كات یاسه‌رفیتره‌ی به خوشكی خۆی یاخوشكه‌زای هه‌ژاری دا، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوشكه‌ی یا خوشكه زاكه‌ی موحتاج بوون شه‌رعه‌ن دروسته. چونكه نه‌فه‌قه‌ی برا و برازا‌و خوشك و خوشكه‌زا له‌سه‌رئینسان واجب نییه. ئه‌مه‌ش ده‌قی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه:
"ئه‌گه‌ر كه‌سێ نه‌فه‌قه‌ی به‌كه‌سێك ئه‌دا كه نه‌فه‌قه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و واجب نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه برا خوشك یا خوشكه‌زای بژیێنێ، ئه‌گه‌ر نه‌فه‌قه‌كه به‌شی نه‌ئه‌كردن ئه‌وه زه‌كاتیان پێ ئه‌شێ. كه‌واته دروسته برایه‌ك كه خوشكه‌كه‌ی خۆی بژیێنێ زه‌كاتی ماڵی خۆی به‌وخوشكه‌ی بدات. هه‌رچه‌ند ئه‌ویش بۆ شتێكی زیاده خه‌رجی بكات، وه‌ك خشل و زێر وزیو به‌ومه‌رجه زیاده ره‌وی تیا نه‌كات. " ( )
ئه‌گه‌ر ئه‌و خوشكه هه‌ژار یا نه‌دار بوو، " به‌وه له‌هه‌ژاری ناكه‌وێ كه خانووی خۆی هه‌بێ، به‌مه‌رجی خانوه‌كه له‌پایه‌ی شانی خۆ‌یا بێت ".. ( )
خوشكی هه‌ژار و نه‌دار زه‌كاتی پێ ئه‌شێ، چونكه نه‌فه‌قه‌ی خوشك له‌سه‌ر برا واجب نییه. ئه‌مه‌ش ده‌قی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه: "واجبه له‌سه‌ر ئینسان نه‌فه‌قه‌ی (أصول)كه بریتییه له باوك و دایك و به‌ره‌و ژوورتر {وه‌ك نه‌نك و باپیره،} و نه‌فه‌قه‌ی (فروع) وه كو كورِ وكچ و{ كورِه‌زاو كچه‌زا و} به‌ره‌و خوارتر. " ( )
كه‌وابوو: شه‌رعه‌ن ئه‌وكه‌سه‌ی زه‌كات و سه‌ر فیتره به خوشك و خوشكه‌زا، یا برا و برازای هه‌ژار و نه‌داری خۆی بدات دروسته. و خواش ئاگادار تره..
ئه‌و مامۆستایه‌ی پرسی پێكراوه و به‌جۆرێكی تر وه‌لاَمی داوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه به‌جۆرێكی تر بۆی باس كرابێت.. و خوايش ئاگادار تره.