ئیسلامه‌كه‌مان:
براكه‌م! گوێ بگره، بانگێشه‌كه‌مان كامڵترین سیفه‌تى ئه‌وه‌یه كه ئیسلامییه، ئه‌م وشه‌یه‌ش جیاوازه له‌و واتا ته‌نگ و ته‌سكه‌ى خه‌ڵكى لێى تێده‌گه‌ن، واتایه‌كى فراوانى هه‌یه. ئێمه بڕوامان وایه ئیسلام واتایه‌كى گشتگیر وهه‌مه‌لایه‌نه‌ى هه‌یه و هه‌موو كار‌و بارێكى ژیان رێك ده‌خات، و له‌باره‌ى هه‌موو شتێكه‌وه فتواى هه‌یه، و یاسایه‌كى وردى مه‌حكه‌مى بۆ داده‌نێ، له‌به‌رامبه‌ر گۆبه‌نده سه‌ره‌كییه‌كان و ئه‌و سیسته‌مانه‌وه كه پێویستیان به چاك كردن هه‌یه بۆ ئیێلاحى خه‌ڵكى، ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانانیشێ. هه‌ندێ كه‌س به هه‌ڵه واتێگه‌یشتوون، كه: ئیسلام بڕاوه به‌سه‌ر هه‌ندێ له عیباده‌ته‌كان، یا لایه‌نه رۆحییه‌كاندا، خۆیان و تێگه‌یشتنه‌كه‌یان ئاوه‌ها ترنجاندۆته ناو بازنه‌یه‌كى ته‌سك له بازنه‌كانى تێگه‌یشتنه‌وه!!
به‌ڵام حاڵى بوونى ئێمه له‌ئیسلام به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌م حاڵیبوونه‌ى ئه‌وانه‌وه حاڵیبوونێكى فراوان و به‌ربڵاوه، ئیسلامه‌كه‌مان كاروبارى دنیا‌و قیامه‌ت رێك ده‌خات، بێ به‌ڵگه ئه‌م قسه‌یه ناكه‌ین، و له‌خۆیشمانه‌وه نایده‌ینه سه‌رى و به‌رفراوانى ناكه‌ین!! نه، به‌ڵكو ئێمه له‌كتێبه‌كه‌ى خوا و ره‌وشتى موسڵمانانى یه‌كه‌مه‌وه ئه‌وه حاڵى بووین.. ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر ئه‌یه‌وێ له‌بانگێشه‌ى برایان به جۆرێكى فراوانتر حاڵى ببێ و وشه‌ى ئیسلامى بزانێ با قورئانه‌كه‌ى به‌ده‌سته‌وه بگرێ، و خۆى له‌هه‌موو هه‌واو مه‌به‌ستێ دابماڵێ ئه‌وسا حاڵى ده‌بێت قورئان چى ده‌وێت؟ و ئاله‌ویادا بانگێشه‌ى برایانیش ده‌بینێته‌وه.
به‌ڵێ، بانگێشه‌كه‌مان به واتاى پڕ به پڕى ئیسلام ئیسلامییه. ئیتر چۆن لێى حاڵى ده‌بیت حاڵى ببه، به‌ڵام حاڵى بونه‌كه‌ت له‌روانگه‌ى قورئان وسوننه‌ت و ره‌وشتى پیاوچاكانى پێشینى موسڵمانه‌وه بێت، -بۆیه ئه‌مانه‌یشم باس كرد چونكه- قورئان بنچینه‌ى ئیسلامه، و سوننه‌تى پێغه‌ممه‌ریش صلى الله عليه وسلم روونكه‌ره‌وه و شه‌رحى قورئانه، و ره‌وشتى پێشینانى پیاو چاكیش خوایان لێ رازىبێ به‌جێهێنه‌رى فه‌رمانه‌كانى ئیسلام بوون، و نموونه‌یه‌كى واقیعى و وێنه‌یه‌كى دیارى ئه‌و فه‌رمان ورێنوێنییانه بوون.
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر بانگێشه‌كانى تر:
ئه‌و بانگێشه جیاوازانه‌ىتر كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆرن و له‌سنوور تێپه‌ڕیون، و دڵه‌كانیان په‌رته‌وازه و بیره‌كانیان شپرزه كردووه، هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ریان ئاوایه: به‌ترازووى بانگێشه كه‌مان هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنین، ئه‌وه‌ى له‌ته‌كیا بسازێخۆشحاڵین به‌رامبه‌رى ، و ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌وه بوو، یه‌خه‌ى خۆمانى لێ هه‌ڵده‌ته‌كێنین و لێى به‌رین.
ئێمه باوه‌ڕمان وایه: كه بانگێشه‌كه‌مان گشتگیر وهه‌مه لایه‌نه‌یه، وهه‌رشتێكى باش و گونجاو له‌ناو هه‌ر بانگێشه‌یه‌كى ترا هه‌بێ ئیسلامه‌كه‌مان پشتگوێى نه‌خستووه، و بایه‌خى پێداوه، و هێماى بۆ كردووه..
نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى:
خه‌ڵكێكى زۆر هه‌ندێ جار به‌بانگێشه‌ى نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى و جارێتریش به‌قه‌ومایه‌تى موبته‌لا بوون، و به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتا. چونكه میلله‌تانى رۆژهه‌ڵات هه‌ست به خراپه‌ى رۆژئاواییه‌كان ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌خۆیان، به‌رامبه‌ر رێز و شكۆ و سه‌ربه‌خۆییان، و له‌ماڵیان بردوون و له‌خوێنیان مژیون!! له‌و ته‌وقه رۆژئاواییه‌ى كراوه‌ته گه‌ردنیان و به‌سه‌ر یانا سه‌پێنراوه ئازار ده‌چێژن!! ئه‌و میلله‌تانه‌ش به‌هه‌رشتێ له‌توانایاندا هه‌بێ، له‌به‌كارهێنانى هێز و ده‌سه‌ڵات و جیهاد و تێكۆشان، و جیڕبوون وخۆ گرى، هه‌وڵ بۆ لێ رزگاربوونى ده‌ده‌ن، پێشه‌وایان زمانیان كراوه‌ته‌وه، و رووبار‌ى رۆژنامه‌كان لافاوى لێ هه‌ستاوه، هه‌ریه‌ك له‌جێى خۆیه‌وه خه‌ریكه، نووسه‌ران به‌نووسین، وتارده‌ران به وتار، هاواركه‌ران به‌ناوى نیشتمان په‌روه‌رى و شكۆى قه‌ومایه‌تییه‌وه هاوار ده‌كه‌ن.
ئه‌وه جوان و په‌سه‌نده، به‌ڵام نا جوان و نا په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه تۆ هه‌وڵ بده‌یت میلله‌تانى رۆژهه‌ڵات كه‌موسڵمانن تێ‌یان بگه‌یه‌نى كه ئه‌وه‌ى له‌ده‌مى رۆژئاواییه‌كانه‌وه ده‌بیسترێ و له‌نووسینه‌كانیانه‌وه ده‌خۆێنرێته‌وه، له‌ئیسلامدا به‌جوانترین و باشترین وشیاو ترین شێوه هاتووه و هه‌یه، كه‌چى لێت وه‌رنه‌گرن و كوێرانه تیایا رۆبچن و لاسایى بكه‌نه‌وه، و پێیان وابێ ئیسلام له گۆشه‌یه‌كه‌وه‌یه و ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له گۆشه‌یه‌كى تره‌وه!! به‌ڵكو هه‌ندێكیان پێیان وایه ئیسلام ده‌بێته هۆى په‌رته‌وازه كردنى یه‌كبوونى نه‌ته‌وه و لاوازكردنى په‌یوه‌ندى لاوان!!
ئه‌م بۆ چوونه له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه هه‌ڵه، و بۆ میلله‌تانى رۆژهه‌ڵات مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه!! به‌هۆى ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه‌وه ئه‌مه‌وێ لێره‌دا هه‌ڵوێستى برایانى موسڵمان و بانگێشه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ى نیشتمان په‌روه‌رییه‌وه باس بكه‌م.. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى پێى رازى بوون بۆ خۆیان، و ده‌یانه‌وێ و هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌ڵكى تریش له‌ته‌كیانا پێى رازى ببێ!!
نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى سۆز:
ئه‌وانه‌ى داواى نیشتمان په‌روه‌رى ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان سۆز وخۆشه‌ویستییه بۆ ئه‌وخاك و ئاوه‌ى هۆگرى بوون، و حه‌ز وئاره‌زوویان هه‌یه بۆى، ئه‌مه حاڵه‌تێكه‌و له‌ناخى سروشتى مرۆڤدا نێژراوه له‌لایه‌كه‌وه، و له‌لایه‌كى تریشه‌وه له‌ئیسلامدا فه‌رمانى پێكراوه.. ئه‌وبیلاله‌ى كه له‌رێى ئاینه‌كه‌یا هه‌مووشتێكى كرده قوربانى، هه‌ر ئه‌وبیلاله بوو له ئاواره‌یى و غه‌ریبایه‌تیدا سۆزى بۆ مه‌ككه هاوارى لێ به‌رز كرده‌وه و له‌چه‌ند شیعرێكا ئه‌و هه‌سته‌ى خۆى ده‌ر بڕى كه ناسكى و شیرینى هه‌سته‌كه‌ى لێ ده‌تكێ كاتێ گوتى:
ئاى خۆزگه ده‌مزانى! ئایا شه‌وێكى تر له‌شیوى مه‌كه‌دا ده‌خه‌وم و (ئیززیخر) و (جه‌لیل) به‌ده‌ورمه‌وه بێ؟! ئایا رۆژێكى تر ده‌چمه‌وه سه‌ر ئاوه‌كه‌ى [ (مةجيننة) ] ؟ و ئایا جارێكى تر (شامة) و (توفةيل) م لى ده‌ر ئه‌كه‌وێته‌و؟
ئه‌وه‌بوو پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌ده‌م ئه‌ێیله‌وه وه‌سفێكى مه‌كه‌ى بیست سۆزى بۆمه‌ككه جووڵاو فرمێسك به‌چاویا هاته خوار و فه‌رمووى: " ئه‌ى ئه‌سیل! وازبێنه با دڵه‌كان جێگیر ببن! "
نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى ئازادى و سه‌ربه‌رزى:
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه: پێویسته به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه كار بۆرزگاركردنى وڵات له داگیركه‌ران و به‌ده‌ستهێنانى سه‌ربه‌خۆیى نیشتمان و ناشتنى مه‌بده‌ئى ئازادى و سه‌ربه‌رزیدا بكرێ، ئێمه له‌وه‌یشا دیسان له‌ته‌كیاناین، ئه‌ڵبه‌ته ئاینى ئیسلام ئه‌و په‌ڕى بایه‌خى به‌و مه‌سه‌له‌یه داوه، و ئه‌وه‌ته خوا ئه‌فه‌رموێ: "وَلِلَّهِ الْعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لا يَعْلَمُونَ " (7) واته: سه‌ربه‌رزى و زاڵبوون هه‌ربۆ خوا‌و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ى و ئیماندارانه، به‌ڵام مونافقه‌كان نازانن. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: " وَلَنْ يَجْعَلَ اللَّهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلاً " (8) خوا رێگه‌ى زاڵبوونى كافران نادات به‌سه‌ر موسڵماناندا تا پێبه‌ند به ئاینه‌كه‌یانه‌وه‌بن..
نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى كۆمه‌ڵگا:
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى ئه‌وه‌یه كه: په‌یوه‌ندى نێوان تاك تاكى هه‌رێمێك به‌هێز بكه‌ن، و بۆ رێى به‌كارهێنانى ئه‌م پته‌وبوونه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانا رێنموونیان بكه‌ن، له‌وه‌یشا دیسان له ته‌كیاناین، ئاینى ئیسلام ئه‌وه به‌فه‌رزێكى پێویست ده‌زانێ و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: "وَكُونُوا عِبَادَ اللهِ إخْواناً " (9) واته: ئێوه ببنه به‌نده‌ى خوا و براى یه‌كتربن. یا ئه‌ى به‌نده‌كانى خوا! وه‌ك براى باوك ودایكى بن له‌هاریكارى وخۆشه‌ویستى نێوانتانا.
قورئانى پیرۆزیش ده‌فه‌رموێ: " يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِنْ دُونِكُمْ لا يَأْلُونَكُمْ خَبَالا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتْ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمْ الآيَاتِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْقِلُونَ " (10)
واته: ئه‌ى بڕواداران! ئه‌ى ئه‌وانه‌ى بڕواتان هێناوه! جگه له‌خۆتان مه‌كه‌نه جێى متمانه‌تان و رازى خۆتانیان لا مه‌دركێنن، چونكه تا له‌ده‌ستیان بێت ده‌یانه‌وێ زیانتان پێبگه‌یه‌نن! پێیان خۆشه ئه‌وه‌ى ئازار‌و زه‌حمه‌ته تووشتان ببێ، رق وقین له‌ده‌میان ده‌بارێ، ئه‌وه‌ى له‌ده‌روونیانا شاردوویانه‌ته‌وه دژتان زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ى ده‌رى ده‌بڕن، ئه‌و نیشانانه‌مان به روونى بۆ باسكردن كه دۆست له‌دوژمن جیاده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ژیرى به‌كاربێنن و ده‌ركیان بكه‌ن..
نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى بۆ رزگارى:
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى رزگاركردنى وڵاتان و پێشه‌وایه‌تى سه‌ر زه‌وییه بۆ دینى خوا، ئه‌وه ئیسلام فه‌رز وپێویستى كردووه، و جه‌نگاوه‌رانى رزگاریخوازى بۆ گه‌وره‌ترین ئاوه‌دانكردنه‌وه و پیرۆزترین رزگارى رێنموونى كردووه، وئه‌وه‌ش فه‌رمووده‌ى خوایه ده‌فه‌رموێ: " وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّهِ " (11) واته: له‌دژیان بجه‌نگن تا بێده‌ستیان ده‌كه‌ن، و ئازار‌و سزا له‌سه‌ر ئیمانداران نامێنێ، و ئیمانداران تووشى فیتنه نه‌بن و ئاین بۆ خوا بێ..
نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى حیزبایه‌تى:
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشیان له‌نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى ئه‌وه‌بێ كه: خه‌ڵكى بكه‌نه چه‌ند پارچه‌یه‌كه‌وه و ده‌ست به‌خۆێنرشتن و كینه تۆزى و جنێو به‌یه‌كتردان و تۆمه‌ت بۆ یه‌كتر كردن، و فێڵ له‌یه‌كتر كردن، و پشتیوانیكردن له‌و به‌رنامه ده‌ستكردانه‌بێ كه به‌هه‌واو هه‌وه‌س داڕێژراون، وبه‌هۆى ئامانج و مه‌به‌سته تایبه‌تیه‌كانه‌وه به‌دىهاتوون و ره‌نگیان داوه‌ته‌وه، و به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خێى ته‌فسیر ده‌كرێن، و دوژمنیش هه‌موویان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كاربێنێ، و سووته‌مه‌نى ئه‌و ئاگره بڵێسه‌دارتر بكات، و له‌سه‌رحه‌ق په‌رته‌وازه‌یان بكات و بۆ ناحه‌ق كۆیان بكاته‌وه، و په‌یوه‌ندى بوونى هه‌ندێكیان به هه‌ندێكى تریانه‌وه، یا هاریكاریكردنیان پێكه‌وه لێ قه‌ده‌غه بكات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌یان به‌خۆیه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یان به‌ده‌ورى خۆیه‌وه بوو، و جگه له‌ماڵى ئه‌و شوێنێكى تریان مه‌به‌ست نه‌بوو، و بۆزیاره‌تكردنى ئه‌و نه‌بێ كۆ نه‌ده‌بوونه‌وه، ئه‌وا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان بۆ حه‌ڵاڵ ده‌كات. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى ئه‌وه‌بێ، ئه‌وه قه‌ڵبه، و نه‌خێرى بۆ خه‌ڵكى تێدایه، و نه‌بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌ده‌عوه‌تى بۆده‌كه‌ن..
ئه‌وه‌ته خۆت بینت ئێمه له‌ته‌ك ئه‌وانه‌داین، كه‌داواى نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى ده‌كه‌ن، بگره له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شیانداین كه‌زۆر توند ره‌ون بۆ هه‌موو واتایه‌كى گونجاوى وا كه خێر و خۆشىبێ بۆ وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌ى، خۆت به‌چاوى خۆت دیت كه داواى نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى سه‌ر تاخوارى له‌وه ده‌رنه‌چوو كه به‌شێك بێ له رێنوێنییه‌كانى ئیسلام.
سنوورى نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى:
لایه‌نى جیاوازى نێوان ئێمه‌و ئه‌وان ئه‌وه‌یه: سنوورى نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى لاى ئێمه به‌پێى بیر‌و باوه‌ڕه، ئه‌وانیش به په‌رێزى زه‌وینى و سنوورى جوگرافیایى ده‌زانن..
هه‌ر بسته زه‌وییه‌ك موسڵمانێكى تیابێ وبڵى: " لااله الا الله و محمد رسول الله "لاى ئێمه نیشتمانه، و رێز وپیرۆزى و خۆشه‌ویستى و دڵسۆزى بۆ هه‌یه، و جیهاد و تێكۆشان بۆ خێر‌و خۆشى ده‌كرێت، و هه‌موو موسڵمانان له‌و هه‌رێمه جوگرافیانه‌دا كه‌سمانن و برامانن، و خه‌میان بۆ ده‌خۆین، و هه‌ست به‌هه‌ستیان ده‌كه‌ین، و هه‌ستیان هه‌ستمانه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه داواى ته‌نیا نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى ده‌كه‌ن وا نین، ته‌نیا رووداوى ئه‌و پارچه دیاریكراوه ته‌سكه‌ى زه‌وى نه‌بێ ئیتر ده‌ربایستى هیچى تر نایه‌ن.
ئه‌و جیاوازییه واقیعییه له‌ویادا ده‌رده‌كه‌وێ كه: ئه‌گه‌ر میلله‌تێك له‌میلله‌تان ویستى له‌سه‌ر حسێبى میلله‌تانى تر خۆى به‌هێز بكات، ئێمه به‌وه‌رازى نابین كه له‌سه‌ر حسێبى هه‌ر میلله‌تێكى ئیسلامى بێ، به‌ڵكو ئێمه داواى هێز بۆخۆمان به‌گشتى ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه داواى نیشتمان په‌روه‌ریه‌تى ده‌كه‌ن خراپه له‌وه‌دا نابینن و به‌كارێكى ناپه‌سه‌ندى نازانن. ئالێره‌دا په‌یوه‌ندى ده‌پسێت و هێز لاواز ده‌بێت، و دوژمن به‌هه‌ندێكیان له‌هه‌ندێكى تریان ده‌دات..
مه‌به‌ستى نیشتمان په‌روه‌ریه‌تیمان:
ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌جیاوازى نێوانمان. دووه‌میان ئه‌وه‌یه: ئه‌وانه‌ى نیشتمان په‌روه‌رن و به‌س؛ ئه‌وپه‌ڕى ئامانجیان رزگاركردنى وڵاته‌كه‌یانه، ئه‌گه‌ر له‌وه‌دوا هه‌وڵیان بۆ دا، ته‌نیا بایه‌خ به لایه‌نه ماددیه‌كانى ئه‌ده‌ن، وه‌ك ئێستاى ئه‌ورووپا. به‌ڵام ئێمه بڕوامان وایه كه: موسڵمان ئه‌مانه‌تێكى له ئه‌ستۆدایه، ده‌بێ له‌پێناوى گه‌یاندنى ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌دا – كه رێنوێنى كردنى مرۆڤایه‌تیه به‌نوورى ئیسلام، و به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاڵاكه‌یه‌تى، تابه‌سه‌ر هه‌موو گۆشه‌یه‌كى جیهاندا ده‌شه‌كێته‌وه – ماڵ و گیان و خوێنى خۆى به‌خت بكات. به‌و كاره‌یشى ماڵ وپله‌و پایه‌ى مه‌به‌ست نه‌بێت، و نیازى ده‌سه‌ڵات په‌یدا كردنى به‌سه‌ر هیچ كه‌سێكدا نه‌بێت، وهیچ میلله‌تێكى تر نه‌كاته كۆیله..ده‌بێ ته‌نیا و ته‌نیا مه‌به‌ستى ره‌زامه‌ندى خوا و به‌خته‌وه‌ركردنى خه‌ڵكى جیهان بێ به‌دینه‌كه‌ى خوا، و به‌رزكردنه‌وه‌ى وشه‌ى " لااله الا الله و محمد رسول الله " بێ.
هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو پاڵى به پیاوچاكانى پێشینه‌وه نا- خوالێیان رازىبێ- ئه‌و هه‌موو فه‌تحه گه‌ورانه به‌دى بێنن، و ئه‌و هه‌موو وڵاتانه رزگار بكه‌ن، كه دنیاى سه‌راسیمه كرد، و تا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش مێژوو شتى واى به‌خۆیه‌وه نه‌دى بوو، ئه‌وه‌ند زۆر و زوو وڵات رزگار بكرێ هاوكات له‌ته‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ى دادگه‌رى وجوامێریدا..
یه‌كیه‌تى:
پێم خۆشه حه‌قیقه‌تى ئه‌وگومانه‌ت بۆ روون بكه‌مه‌وه كه تواناى له‌سه‌ر پێ وه‌ستانى نییه و ده‌ڵێت: شوێنكه‌وتنى وه‌هامه‌بده‌ئێك له ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كى چه‌ند ره‌گه‌زى و چه‌ند ئاینیدا ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه پارچه پارچه ده‌كات!!
بێگومان ئیسلام دینى یه‌كیه‌تى ویه‌كسانییه، و ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ى له‌ناو هه‌مواندا دابین كردووه، مادام له‌سه‌ر چاكه هاریكارى بكه‌ن، ئه‌وه‌ته قورئان ده‌فه‌رموێ: "لا يَنْهَاكُمْ اللَّهُ عَنْ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ، وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ، إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ. " (12) واته: ئه‌وانه‌ى له‌باره‌ى دینه‌وه شه‌ڕیان له‌ته‌كا نه‌كردوون، و له‌شوێنى خۆتانا ده‌ریان نه‌كردوون، خوا لێتان قه‌ده‌غه ناكات چاكه‌یان له‌گه‌ڵا بكه‌ن و له‌ته‌كیانا دادگه‌ربن، بێگومان خوا دادگه‌رانى خۆش ده‌وێت..
ئیتر دووبه‌ره‌كى و په‌رته‌وازه‌یى له كوێوه دروست ده‌بێت؟!
ئایا نا‌بینیت ئێمه چۆن رێكین له‌ته‌ك ئه‌و كه‌سانه‌شدا كه زۆر له نیشتمان په‌روه‌ریه‌تیدا رۆچوون، و هاوكارین له‌خێرو خۆشى ویستنا بۆ وڵات، و هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنى و تێكۆشان له‌پێناو خێر‌و گه‌شه‌كردنیا؟ ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین وپشتگیرى هه‌ركه‌سێكیش ده‌كه‌ین كه دڵسۆزانه بۆ ئه‌وه تێ بكۆشێ.
به‌ڵكو پێم خۆشه باش بزانیت ئه‌ركى سه‌رشانى ئه‌وان به‌وه دوایى دێت وڵات رزگارببێ و شكۆمه‌ندى بۆ بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه لاى برایانى موسڵمان هه‌ندێكى رێگه‌كه‌یه و به‌س، یا ته‌نیا قۆناغێكه له قۆناغه‌كانى هه‌وڵدانیان، پاش ئه‌وه‌ش ئه‌مێنێته‌وه كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى نیشتمانى ئیسلامى بكه‌ن، تا ئاڵاى قورئان به‌سه‌ر هه‌موو گۆشه‌یه‌كى جیهاندا بشه‌كێته‌وه..