پێشه‌كی
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دژایه‌تییه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئیسلامی پیرۆزا ئه‌كرێ له هه‌ردوو به‌ره‌وه، به‌ره‌ی تاقمێك له‌دۆستانی نه‌فامی، و به‌ره‌ی دوژمنانیه‌وه، هیچ سه‌عاتێك نییه له‌جیهانی رۆژئاوادا كه‌سێكی تیا موسوڵمان نه‌بێ، و ئه‌مانه‌ش ئاستی رۆشنبیری و كه‌سایه‌تیان جیاواز و جۆراو جۆره، تیایاندایه وه‌ك (رۆجیه گاروودی) بیریار و فه‌یله‌سووف (ماوه‌یه‌کیش سه‌رۆکی حیزبی کۆمۆیستی فه‌ره‌نسی بوو) ، یامامۆستای زانكۆیه وه‌ك "دكتۆر جیفری لانچ"، یا پزیشك و پسپۆر وه‌ك: "دكتۆر مۆریس بۆكای"، یا قه‌شه و پێشه‌وای مه‌زهه‌بی وه‌ك: "دكتۆر قه‌شه یوسفی ئینگلیزی" كه خۆی و باوكی قه‌شه بوون،...هتد.
رۆژبه‌رۆژ له گۆشه‌و كه‌ناری دنیاوه خه‌ڵكی روو ئه‌كاته ئه‌م ئاینه پاكه‌و ئه‌بێته هه‌ڵگری ئاڵای یه‌كخواپه‌رستی(توحید).له‌راستیدا موسوڵمانبوونی ئه‌م كۆمه‌ڵه له پێشه‌وایانی مه‌زهه‌بی مه‌سیحی، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه خاوه‌نی ئه‌م ئیسلامه ته‌نیا ئه‌ڵلایه و هه‌ر ئه‌ویش ئه‌یپارێزێ، و واتای ئه‌و ئایه‌ته قورئانییه‌مان به‌ته‌واوی لا به‌رجه‌سته ئه‌بێ كه ئه‌فه‌رموێ: " إنَّا نَحنُ نَزلْنا الذِكرَ وَإنا لَهُ لَحافِظُونَ "، واته: ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه و ئێمه‌ش پارێزگاری لێ ئه‌كه‌ین.. قورئان به‌رنامه‌كه‌ی خوایه، خوا خۆی پارێزگاری له ئاینه‌كه‌ی ئه‌كات..
به‌م بۆنه‌وه به پێویستم زانی كه موسڵمانبوونی ئه‌م ده‌سته‌یه‌و دكتۆر قه‌شه یوسف بخه‌مه پێشچاو موسڵمانان تا زیاتر له گه‌وره‌یی ئاینه‌كه‌یان دڵنیابن.. فه‌رموون ئه‌وه ئێوه و ژیانی ئه‌وقه‌شه یووسفه‌ی بووبه شێخ یووسف.
له قه‌شه (یوسف)ییه‌وه بۆ شێخ (یوسف)ی
دكتۆر یۆسف ده‌ڵێ: كاتێ بۆم ده‌ركه‌وت كه له‌باره‌ی ئاینه‌كه‌مه‌وه شتێكێ زۆر نازانم رۆیشتم بۆ كه‌نیسه‌و له‌وێوه ده‌ستم به‌خۆێندن كرد، پرسیارێكی زۆرم هه‌بوو، به‌ڵام بێ وه‌ڵامێكی گونجاو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر خوێندنی ئاینی مه‌سیحی به‌رده‌وام بووم تابوومه قه‌شه، و بانگخوازێكی مه‌سیحی، باوكیشم هه‌روابوو، له ته‌ك بانگخوازییه كه‌دا كاری بازرگانیمان فرۆشتنی سیسته‌می مۆسیقابوو به كه‌نیسه‌كان.
من خۆم زۆر رقم له ئیسلام و موسوڵمانان بوو، چونكه ته‌نیا ئه‌و وێنه شێواوه‌ی ئیسلامم له پێشچاودا بوو كه‌پێم گه‌یشتبوو، هه‌رئه‌وه‌ش له زه‌ینما جێگیر ببوو كه: موسڵمانان خه‌ڵكێكی بتپه‌رستن و باوه‌رِیان به‌خوا نییه،و سندووقێكی ره‌شی ئه‌و بیابانه ئه‌په‌رستن، و ئه‌وانه پیاوكوژ‌و تۆقێنه‌رن، و ئه‌وه‌ی باوه‌رِی به باوه‌رِیان نه‌بێ ئه‌یكوژن ..(١)
رۆژێكیان باوكم پێی وتم: پیاوێك له‌میسره‌وه دێت بۆلامان، له‌وانه‌یه له‌باره‌ی كه‌ره‌سه‌ی مۆسیقاوه بازرگانیمان له‌ته‌كا بكات..
منیش زۆرم پێخۆش بوو له‌دڵی خۆما وتم: بازرگانییه‌كه‌مان بره‌و پێ ئه‌ده‌ین، و ئه‌یكه‌ینه بازارِێكی جیهانی و په‌ل ئه‌هاوێژێ بۆ سه‌رزه‌مینی شته زله‌كه!! (مه‌به‌ستی ئه‌بولهۆل)ه!! پاشان باوكم وتی: ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ت پێ بڵێم ئه‌وپیاوه‌ی بۆلامان دێ، پیاوێكی كاسبی موسڵمانه.
به‌گرژییه‌كه‌وه وتم: موسڵمان؟!! ..نا .. هه‌رگیز نامه‌وێ بیبینم!!
باوكم وتی: با .. ده‌بێ بیبینی..
وتم: نا.. هه‌رگیز شتی واناكه‌م..
باوكم له‌سه‌ر ئه‌و رِایه‌ی خۆی هه‌ته‌ر بوو كه ئه‌بێ بێمه مه‌جلیسی ئه‌وپیاوه میسرییه مسوڵمانه‌وه، منیش له‌ته‌ك باوكما ئه‌ژییام وخێزانیشم هه‌بوو، له‌وه ئه‌ترسام ئاژاوه‌یه‌ك دروست ببێت و سه‌ره‌نجامێكی ناخۆشی هه‌بێت، بۆیه چشم له‌وحه‌زه‌ی خۆم كرد، و وتم: باشه.
به‌ڵام له‌كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یا (شه‌پقه)یه‌كی خاچدارم له‌سه‌ركرد، و ملوانكێكی خاچینم له‌مل كرد، و خاچێكی گه‌وره‌م به‌پشتێنه‌كه‌مه‌وه هه‌ڵواسی، و ئینجیلێكیشم به‌ده‌سته‌وه گرت، و به‌و جۆره رۆیشتمه كۆرِی چاو پێكه‌وتنه‌كه‌وه..
له‌نێو باسه‌كانماندا قسه سه‌ری كێشا بۆئاین و په‌یرِه‌و، منیش به‌پێی ئه‌و وێنه شێواوه‌ی له پێشچاومابوو هێرشێكی سه‌ختم كرده سه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان، به‌ڵام ئه‌و زۆر ساردبوو، به‌ساردییه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵمه‌ت و هه‌ڵچوونه‌كه‌ی منی ساردكرده‌وه.. زۆر له‌سه‌ر خۆ رق وقینه‌كه‌ی منی خوارده‌وه.. باوكم ده‌عوه‌تی بۆ ماڵه‌وه كرد، له ماڵه‌كه‌دا من وخێزانم و باوكم بووین، ئه‌و میسرییه‌ش هات بۆ لامان، و قه‌شه‌یه‌كی كاسۆلیك (كاثولیك)یشمان ده‌عوه‌تكرد، به‌و جۆره ژماره‌مان بوو به پێنچ كه‌س: چوار زانا‌و بانگخوازی مه‌سیحی، و یه‌ك موسڵمانی میسری..
من وباوكم له‌سه‌ررێرِه‌وی پرۆتستان بووین، قه‌شه‌كه‌ی تر له‌سه‌ر رێره‌وی كاسۆلیك بوو، خێزانیشم له‌و فه‌ڵه تووندرِه‌وانه بوو كه پێیان ئه‌ڵێن: مه‌سیحی زاوێنیست.. ئه‌ڵبه‌ته بۆ زانیاری ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ كه‌باوكم هه‌ر له‌مناڵیه‌وه ئینجیلی خوێندۆته‌وه، و ببوه یه‌كێ له بانگخوازانی ئایینی مه‌سیحی، و قه‌شه‌یه‌كی دیان پیانراو له‌لایه‌ن كه‌نیسه‌وه.. كاسۆلیكه‌كه‌ش دوانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ببوه قه‌شه، و له‌ته‌ك كه‌نیسه‌و بانگخوازیدا 12 ساڵ خزمه‌ت و شاره‌زایی هه‌بوو.. خۆیشم له زانیارییه‌كانی لاهووتی مه‌سیحیدا برِوانامه‌ی دكتۆرام هه‌بوو..
قورئانێك و چه‌ند ئینجیلێكی جیاواز:
ئێمه‌ی مه‌سیحی له‌ماڵه‌وه هه‌ریه‌كی ئینجیلێكمان هه‌بوو به‌ڵام هه‌مووی لێك جیاواز بوو.. له‌باره‌ی جیاوازی نێوان ئه‌و ئینجیلانه‌و بیرووباوه‌رِی مه‌سیحییه‌وه له‌سه‌ر مێزگردێك ده‌مه‌قاڵه و موناقه‌شه‌مان بوو، موسڵمانه‌كه‌یش له‌ته‌كمانا دانیشتبوو، له‌جیاوازی ئینجیله‌كانمان سه‌رىسورِمابوو، ئه‌وكاته باوكم نوسخه‌یه‌ك له ئینجیله‌كه‌ی (جێمس شا)ی له‌لابوو، منیش نوسخه‌یه‌كی تازه نوسراوی چاوپیاخشێنراوم له‌لابوو، كه ده‌ڵێ: له نوسخه‌كه‌ی (جێمس شا)داهه‌ڵه‌یه‌كی زۆری تێدایه!! كاتێ مه‌سیحییه‌كان دییان كه نوسخه‌كه‌ی (جێمس شا) هه‌ڵه‌ی زۆری تێدایه ناچار بوون سه‌ر له‌نوێ بینووسنه‌وه‌و ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌یان ده‌زانی راستی بكه‌نه‌وه..
خێزانم نوسخه‌ی ئینجیلێكی تری له‌لابوو، كه ئه‌ویش نوسخه‌ی قه‌شه‌ی هاوچه‌رخ (جێمی سۆقرات) بوو، به‌ناوهێنانی ئه‌م قه‌شه‌یه شتێكی سه‌یرم بیركه‌وته‌وه، كاتێ (ئه‌حمه‌د دیدات)ی ئه‌فریقای باشوور له كۆرِێكی گشتیدا موناقه‌شه‌ی ده‌كات جێمی ده‌ڵێ: من له‌ئینجیل ئاگادارنیم وله‌باره‌یه‌وه زانیاریم نییه!! كه‌سێك خۆی قه‌شه بێ و ئینجیل به‌ته‌واوی بنووسێته‌وه و ئیددیعای ئه‌وه‌ش بكات كه ئه‌مه كتێبی خوایه، و شه‌رحی بكات، چۆن ده‌بێ ئاگای لێی نه‌بێ ونه‌یزانێ؟!
نوسخه‌ی چواره‌م لای قه‌شه كاسۆلیكییه‌كه‌ی هاوه‌ڵمان بوو، ئه‌م ئینجیله‌ی ئه‌و حه‌فتاو سێ به‌شه، به‌ڵام ئینجیل له په‌یرِه‌و(مه‌زه‌ب)ی ئێمه‌دا ته‌نیا شه‌ست وشه‌ش به‌شه..هه‌موو ئینجیله‌كان ئاوه‌ها له‌یه‌ك جیان و جیاوازی زۆر له‌نێوانیاندا هه‌یه..
له موسوڵمانه میسرییه‌كه‌مان پرسی:(٢) ئه‌رێ كاك موحه‌ممه‌د! قورئانه‌كه‌ی ئێوه چه‌ند نوسخه‌ی جیاوازی هه‌یه؟
ئه‌ویش وتی: قورئانه‌كه‌ی ئێمه ته‌نیا یه‌ك نوسخه‌ی هه‌یه، له‌وكاته‌وه قورئان دابه‌زیوه تا ئێستا( كه زیاد له 1400 ساڵه ) چۆن به‌زمانی عه‌ره‌بی هاتۆته خوارێ هه‌روا ماوه‌ته‌وه‌و ته‌نیا پیتێكی لێ نه‌گۆرِاوه!
ئه‌م وه‌ڵامه بۆ ئێمه وه‌ك بروسكه‌یه‌ك وابوو !!
له‌لایه‌كی تره‌وه قه‌شه كاسۆلیكییه‌كه‌ی هاوه‌ڵم ماوه‌ی دوانزه ساڵه خه‌ڵكی بۆ ئه‌م دین ومه‌زه‌به‌ی خۆی بانگ ده‌كات، به‌ڵام باوه‌رِێكی ته‌واو و پته‌وی پێی نییه، و له‌زۆر شتی گرنگدا به‌پێچه‌وانه‌یه‌وه كار ئه‌كات، چونكه ئیمانی به‌وه نییه كه عه‌قیده‌یه‌كی ساخ و دروست بێ!!
باوكم باوه‌رِی وایه ئه‌م ئینجیله خه‌ڵك نوسیویانه‌ته‌وه‌و ئه‌و ئینجیله نییه كه‌خوا به‌وه‌حی ناردوویه‌تی ، به‌ڵام خه‌ڵكی نوسیویانه‌ته‌وه‌و پێیان وا بووه كه وه‌حیه!..
ژنه‌كه‌م باوه‌رِی وایه: ئینجیله‌كه‌ی خۆی هه‌ڵه‌ی زۆری تێدایه، به‌ڵام پێی وایه كه له‌بنه‌رِه‌ته‌وه لای په‌روه‌دگاره‌وه هاتووه!!
خۆیشم زۆر شت له ئینجیلا هه‌بوو كه برِوام پێی نه‌بوو، چونكه دژایه‌تی و نه‌سازییه‌كی زۆرم تیا ده‌بینی.. یه‌كێ له‌وانه كه هه‌میشه له‌خۆم و خه‌ڵكیشم ئه‌پرسی ئه‌وه‌بوو: چۆن ئه‌بێ په‌روه‌ردگار یه‌كێك بێ و له‌هه‌مان كاتا سیانیش بێ؟!
له‌وباره‌وه پرسیارم ئاراسته‌ی ئه‌وقه‌شانه ده‌كرد كه‌نێوبانگێكی جیهانییان هه‌بو، به‌ڵام به‌وه‌ڵامێكی ئه‌وه‌ند لاواز و گه‌مژانه وه‌ڵامیان ئه‌دایه‌وه، كه ئینسانێكی ژیر هه‌رگێز ناتوانێ بیسه‌لمێنیێ.. منیش پێم ئه‌وتن: باشه من چۆن ده‌توانم بانگخوازێكی مه‌سیحی بم و به‌خه‌ڵكی بڵێم: په‌روه‌دگار یه‌كێكه و له‌هه‌مانكاتا سێ كه‌سیشن، ئاخر من خۆم قه‌ناعه‌تم پێی نییه چۆن قه‌ناعه‌ت به‌خه‌ڵكی تر بكه‌م؟!!..
هه‌ندێكیان ئه‌یگوت: ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ خه‌ڵك باس مه‌كه، و روونی مه‌كه‌ره‌وه، و به‌خه‌ڵكی بَلێ: ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی شاراوه و نه‌زانراوه‌و پێویسته باوه‌رِمان پێی هه‌بێ!! هه‌ندێكی تر پێی ئه‌وتم: ئه‌توانی بۆ خه‌ڵكی روون بكه‌یته‌وه‌و نموونه‌شیان بۆ بێنیته‌وه كه وه‌ك سیوێك وایه.. سێوه‌كه له‌ده‌ره‌وه توێكڵی هه‌یه، و له‌ناوه‌وه گۆشتی هه‌یه و له‌ناوی ناوه‌وه‌یش ناوك..
منیش ئه‌موت: ئاخر ناگونجێ ئه‌مه به‌نموونه بۆخوا بهێنرێته‌وه، چونكه سێ‌و ته‌نیا ناوكێكی نییه، به‌ڵكو چه‌ندان ناوكی هه‌یه، ئه‌وكاته ئه‌بێ چه‌ندان خوایش ببێ!! ده‌شگونجێ سێوه‌كه كرمێ بێ و كرمێكی تیابێ ئه‌وكاته خواكان زۆر ده‌بن.. له‌وانه‌یه سێوه‌كه گه‌نیبێ، ئه‌وكاته من خوایه‌كی گه‌نیوم ناوێ!!
هه‌ندێك ئه‌یوت: وه‌ك هێلكه وایه، پێستی ده‌ره‌وه‌و زه‌ردێنه‌و سپێنه‌ی هه‌یه!!
ئه‌موت: ئه‌وه‌ش ناگونجێ نموونه‌ی په‌روه‌ردگاربێ، چونكه هێلكه هه‌ندێ جار زیاد له زه‌ردێنه‌یه‌كی تیایه، و ئه‌وكاته خواكان زۆر ده‌بن.. له‌وانه‌یه هێلكه‌كه‌ش بۆگه‌ن بێ، من نامه‌وێ خوای بۆگه‌نم هه‌بێ!! هه‌ندێكی تر ئه‌یوت: وه‌ك پیاو و ژن و مناڵه‌كه‌یان وایه، منیش ئه‌موت: ئاخر ئه‌مه‌ش بۆنموونه ناگونجێ، چونكه واده‌بێ ژنه‌كه ئاوس ده‌بێ، و مناڵی تری ئه‌بێ، ئه‌و كاته‌خواكان زۆر ئه‌بن!! له‌وانه‌یه ته‌ڵاق و جیایی بكه‌وێته نێوانیانه‌وه، ئه‌و كاته خواكان لێك جیا ده‌بنه‌وه!!له‌وانه‌یه یه‌كێك له ئه‌ندامی خێزانه‌كه بمرێ، منیش خوایه‌كم ناوێ بمرێ!!
له‌وكاته‌وه كه من قه‌شه بووم و بانگخوازێك بووم بۆ مه‌سیحیه‌تی نه‌متوانیوه قه‌ناعه‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی خوا به‌سێبوون(تـپـلیپ) بكه‌م!! و كه‌سیشم ده‌ست نه‌كه‌وتووه له‌و باره‌وه بتوانێ قه‌ناعه‌ت به‌ئینسانێكی ژیر بكات..
هاتین بانگی بكه‌ین به‌ڵام ئه‌و بانگی كردین:
كاتێ ئێمه‌ی فه‌ڵه هه‌رچوارمان له‌ماڵ خۆمانا له‌ته‌ك (موحه‌ممه‌د )ی میسرییا دانیشتین و له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌كانی عه‌قیده‌وه موناقه‌شه‌مان ئه‌كرد، سووربووین له‌سه‌ر ئه‌وه موحه‌ممه‌د بۆئاینه‌كه‌ی خۆمان بانگ بكه‌ین، و بۆئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش چه‌ندان شێوازی جیامان به‌كار هێنا.. به‌ڵام ئه‌و له‌وه‌ڵامی ئێمه‌دا ئه‌یوت: ئه‌گه‌ر له‌ئاینه‌كه‌ی ئێوه‌دا شتێكی باشتر هه‌بێ له‌وه‌ی كه له ئاینه‌كه‌ی خۆمدا هه‌یه من ئاماده‌م بێمه سه‌ر ئاینی ئێوه.
وتمان: بیگومان ئێمه شتی باشترمان پێیه..
موسڵمانه‌كه وتی: ئه‌گه‌ر ئێوه به ده‌لیل و به‌ڵگه‌وه پێتان سه‌لماندم، من ئاماده‌م..
وتم: ئاین لای ئێمه په‌یوه‌ندی به ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی عه‌قڵییه‌وه نییه..لای ئێمه شته‌كان سه‌لمێنراون و ته‌نیا عه‌قیده‌یه‌كی رووتن، ئیتر چۆن به ده‌لیل و به‌ڵگه بۆت بسه‌لمێنین؟!
موسڵمانه‌كه وتی: به‌ڵام ئیسلام ئاین و وه‌حی ئاسمانییه و بیروباوه‌رِی ده‌لیل و به‌ڵگه و ژییریشه.
منیش پێم وت: ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌توانن بایه‌خ به لایه‌نی ده‌لیل و به‌ڵگه بده‌ن، ئه‌وا من پێم خۆشه سوود له‌تۆوه وه‌ربگرم، ئه‌م شته‌ت لێوه فێرببم و بیزانم..
پاشان كاتێ باسه‌كه‌مان سه‌ری بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌سێبوون ( تـپـلیپ ) كێشا، و هه‌ریه‌ك له‌ئێمه ئینجیله‌كه‌ی خۆی خوێنده‌وه و شتێكی روونمان نه‌بینی، له‌براده‌ر موحه‌ممه‌دمان پرسی: ئێوه له‌ئیسلاما عه‌قیده‌تان به‌رامبه‌ر به‌په‌روه‌دگار چییه؟
گوتی:ئه‌مه عه‌قیده‌مانه " قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ * اللهُ الصَّمَدُ * لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ * وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ "(٣) به‌عه‌ربی خوێندیه‌وه‌و پاشان واتاكه‌ی بۆ وه‌رگێرِاین.. له‌و كاته‌دا كه‌ئه‌و به‌عه‌ره‌بی خوێندیه‌وه هه‌ستم ده‌كرد كه ده‌نگی وشه‌كان سه‌ر بۆ ناو دڵم ده‌كێشن..
تا ئێستاش ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌گوێما ئه‌زرنگێته‌وه‌و له‌یادمه.. له‌باره‌ی واتاكه‌یشیه‌وه ئه‌توانم بڵێم بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه - بۆ پێناسه‌ی خوا- هه‌رگیز له‌وه كورتر و روونتر و باشتر‌و به‌هێزتر و هه‌مه‌لایه‌نی تر ده‌ست ناكه‌وێ..
له‌راستیدا ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه شتێكی ناكاو و موفاجه‌ئه‌یه‌كی به‌هێزبوو، چونكه له‌راستیدا ئێمه له‌م باره‌وه له‌سه‌رگه‌ردانیی و نه‌سازی(تناقچ)ێكی ته‌واودا بووین..
قه‌شه‌كه ده‌رِوات بۆ مزگه‌وت:
ئینجا قه‌شه كاسۆلیكییه‌كه داوای له براده‌ر موحه‌ممه‌د كرد كه له‌ته‌ك خۆ‌یا بیبات بۆ مزگه‌وت تا له مزگه‌وتا نوێژی موسڵمانان ببینێ..ئه‌ویش دوو جار له‌ته‌كیا رۆیشت بۆ یه‌كی له‌مه‌ركه‌زه ئیسلامییه‌كانی ناوشار، به‌چاوی خۆی ده‌ستنوێژگرتنی موسڵمانان و نوێژكردنیانی بینی و له‌ته‌كیا هاته‌وه بۆ ماڵ..
ئێمه‌ش پرسیارمان له قه‌شه كاسۆلیكییه‌كه كرد و وتمان:له‌كاتی نوێژ كردنه‌كه‌یانا چ جۆره مۆسیقایه‌كیان به‌كار ئه‌هێنا؟!
وتی: هیچ جۆرێك!!
به‌سه‌رسامیه‌كه‌وه وتمان: چۆن به‌بێ مۆسیقا په‌روه‌دگاریان ئه‌په‌رستن، و نوێژ ئه‌كه‌ن؟!
قه‌شه كاسۆلیكییه‌كه وتی به‌ڵێ، ئه‌وان به‌بێ مۆسیقا خوا ده‌په‌رستن.. منیش شایه‌تی ئه‌ده‌م كه: جگه له ئه‌ڵلا خوایه‌كی ترنییه، و موحه‌ممه‌دیش پێغه‌ممه‌ری خودایه، و به‌و جۆره له‌پێشچاومانا ئیسلامبوونی خۆی راگه‌یاند..
پێم وت: بۆچ موسڵمان بوویت؟ ئایا له‌و كاره‌ت دڵنیایت؟
وتی: به‌ڵێ..
راسته من ئه‌و قسه‌یه‌م كرد به‌ڵام له‌دڵی خۆما خۆزیار بووم كه من له‌پێش ئه‌وا موسڵمان ببومایه، و بۆ ئه‌وكاره خێره كه‌سم پێش نه‌كه‌وتایه.. به‌دوای ئه‌وا باوكیشم موسڵمان بوو..
من وخێزانم رۆیشتینه سه‌ره‌وه.. خێزانم پێی وتم: پێموایه په‌یوه‌ندیم به‌تۆوه ئیتر به‌رده‌وام نه‌بێ!!
پێم وت: بۆ؟ پێت وایه كه من موسڵمان ئه‌بم؟
وتی: نه‌خێر..به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه من موسڵمان ئه‌بم..
پێم وت: له‌راستیدا منیش ئه‌مه‌وێ موسڵمان ببم..
به‌ڵێ: له‌ده‌رگای ژووره‌كه رۆیشتمه ده‌ره‌وه‌و سه‌ری به‌نده‌گیم خسته سه‌رخاك و پارِامه‌وه: ئه‌ی په‌روه‌گار! رێنموونیم بكه..و رێی راستم نیشان بده.. یه‌كسه‌ر دڵم به خۆشه‌ویستی ئیسلام گوشاد و ئاوه‌دان بووه‌وه، و رۆیشتمه ژووره‌وه‌و موسڵمان بوونی خۆم راگه‌یاند..
من موسڵمانبونی هه‌ر چوارمان یه‌كه‌م به فه‌زڵی په‌روه‌دگار ئه‌زانم و پاشان به هۆی ره‌وشت به‌رزی و نموونه‌یی ئه‌وموسڵمانه‌وه، كه زانی چۆن بانگمان بكات، و پێش ئه‌وه‌ش هه‌ڵس وكه‌وتی چۆن بێ، هه‌روه‌ك وتراوه: بۆم باس مه‌كه پیشانم بده.. واته: قسه وه‌ك كرده‌وه نییه..
..........
١- به‌لاَم له‌ماوه‌ی نزیكی دوومانگدا كه موسڵمانێكی میسری له‌ناو ماڵمان و له‌ته‌كمانا ژیا، و تاو توێی هه‌ندێ مه‌سایلمان له‌ته‌كا كرد و هه‌روه‌ها سه‌رنجدانه شێوه‌ی ژیان و ره‌فتاری، چه‌نده‌ها شتی نوێمان بۆ ده‌ركه‌وت، كه‌له‌وه‌پێش له‌باره‌ی موسڵمانانه‌وه نه‌مان ده‌زانی..
٢- ناوی موحه‌ممه‌د بوو.
٣-واته:( ئه‌ی موحه‌ممه‌د! ئه‌ی ئیماندار! ) بڵی: ئه‌و خوایه تاك و ته‌نیایه، خوا نیازی به‌كه‌س نیه‌و هه‌موو ئاتاجی ئه‌ون، كه‌سی لێ نه‌بووه‌و كه‌سیشی لێ نابێت، و هیچ كه‌سی هاوتا و هاوشێوه و هاوشانی ئه‌و نییه.
.....
سه‌رچاوه: ئیسلام ئۆنلاین