كۆچی حه‌به‌شه:
یه‌كه‌م كۆچی موسوڵمانان بۆ حه‌به‌شه رێكه‌وتی مانگی ره‌جه‌بی ساڵی پێنجه‌می پێغه‌ممه‌رایه‌تی بوو. واته: هه‌زارو چوار سه‌د و سیی و پێنچ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌وه‌ها مانگێكدا ئه‌و رووداوه رووی دا.. ئه‌م كۆچه به‌یه‌كه‌م كۆچ داده‌نرێ له‌ئیسلامدا، و له‌گه‌ڵ تێپه‌رِبوونی ئه‌و هه‌موو ماوه دوور و درێژه‌دا هێشتا په‌ندو ده‌رسه‌كانی ته‌رِ و تازه‌ن و جێی سوودلێ وه‌رگرتنن..
مامۆستا عاشوور ده‌ڵێت: له‌وانه‌شه ئه‌و زیندوویی و ته‌رِی وتازه‌یه‌تییه‌ی له‌و كۆچه‌دا ماوه‌ته‌وه هۆی دیدی درێژخایه‌ن له كات و مه‌به‌ست و جۆری كۆچكه‌ران وژماره‌یاندا بووبێت، و ماوه‌ی مانه‌وه‌ش له‌وتاراوگه‌یه‌دا كه نزیكه‌ی سیانزه ساڵی به‌رده‌وامی خایاند، و به‌فه‌رمانی راسته‌و خۆی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێت نه‌بێ كۆتایی پێ نه‌هات..
كۆچی ئیسلامی كشانه‌وه‌یه‌ك نییه كه هه‌ڵهاتن بێ له‌به‌رامبه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌وه و ئازاره‌وه، به‌ڵام له‌راستیدا بریتییه له هه‌وڵ وتێكۆشانێك بۆ گۆرِینی واقیع، و به‌دیهێنانی ئامانج، وده‌رچوون له‌حاڵه‌تی لاوازی و چه‌قبه‌ستوویی، و دۆزینه‌وه‌ی رێیه‌ك بۆ كارایی و توانایی له‌سه‌ر كار و هه‌وڵی سه‌ر له‌نوێ..
مامۆستا عومه‌ر عه‌بیدیش ده‌لێت: كۆچ به‌م شێوه‌یه هه‌رگیز نابێته كارێكی نه‌رێ و به‌ڵكۆ زۆر ئه‌رێیه، و پلانێكی ئیستراتیژییه، ودیدێكی ئاینده‌ییه، و هه‌ڵبژاردنێكه بۆ پێگه‌یكی كارا، و گۆرِانه به‌ره‌و كاری به‌رهه‌مدار، و ده‌رچوونه له حاڵه‌تی گه‌مارۆ و نه‌زۆكی، چونكه موسڵمان هه‌ڵگری په‌یامێكی جیهانییه، كۆچیش ده‌بێته درێژه‌داركردنی ئه‌وپه‌یامه بۆ ئه‌ودیو سنووره ته‌سكه‌كان، و دڵه به‌به‌رد بووه‌كانه‌وه، چونكه موسڵمان و بانگخوازی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه‌جێگه‌كه‌ی ئه‌گۆرِێ نه‌ك ئامانجه‌كه‌ی، مادام جێگه مه‌به‌ست نه‌بوو كۆچكردن هه‌وڵێكه بۆ پێچكردنه‌وه به ده‌وری حاڵه‌تی گه‌مارۆی سه‌پێنراودا، به‌ڵكوتوانا به‌خشینێكه به موسڵمان تا گه‌مارۆی سه‌پێنراو به‌سه‌ریا گه‌مارۆ بدات، چونكه ئیسلام بیرووباوه‌رِێكی خۆرزگاركردنه، و ئامانجی رزگاركردنی مرۆڤه له‌و كۆت و زنجیرانه‌ی رێ له‌بزووتنه‌وه وئازادی ده‌گرن، له‌به‌ر ئه‌وه ئیسلام له‌كۆمه‌ڵگای ئازادا نه‌بێت به‌رنادات وگه‌شه ناكات، كه‌وابوو كۆچ هه‌وڵێكی ته‌واوه بۆ ده‌رچوون له‌حاڵه‌تی به‌ستن وچه‌قبه‌ستوویی.
موسوڵمانان دووجار كۆچیان بۆ حه‌به‌شه كرد، كۆچی یه‌كه‌م له‌مانگی ره‌جه‌بی ساڵی پێنجه‌می پێغه‌ممه‌رایه‌تیدا ده‌ستی پێكرد، و له‌م كۆچه‌دا 12 پیاو و چوار ئافره‌ت، و حه‌زره‌تی عوسمان و روقیه‌ی خێزانیشی كه كیژی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێت بوو له‌م كۆمه‌ڵه‌بوون، كۆچی دووه‌میش 82 یا 83 پیاو له‌نیوان 8 تا 19 ئافره‌تا بوون، ئه‌مه جگه له‌و ئه‌شعه‌رییانه‌ی كه له‌یه‌مه‌نه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بو مووسا له‌یه‌مه‌ن ده‌رچوون بۆ ئه‌وه‌ی بێن بۆ به‌نده‌ری جیده به‌ڵام ره‌شه‌با كه‌شتییه‌كه‌یانی به‌ره‌و حه‌به‌شه برد..ئه‌مانیش رۆیشتنه پاڵ حه‌زره‌تی جه‌عفه‌ری كورِی ئه‌بوتالیب.و موسڵمانانی هاوه‌ڵی.
مامۆستا عاشوور ده‌ڵێت: پێش ئه‌وه‌ی موسوڵمانان كۆچ بكه‌ن له‌لایه‌ن قورئانی پیرۆزه‌وه رێ بۆ ئاماده‌كردنی ده‌روونی موسڵمانان خۆش كرابوو، چونكه به‌شێك له‌قورئان دابه‌زیبوو، له‌وانه سووره‌تی ئه‌لكه‌هف، كه سێ رووداو و به‌سه‌رهاتی تیدایه و هێمان بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمانان ئه‌بێ خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركێكی گه‌وره ئاماده بكه‌ن و ده‌بێ له‌ئاستی ئه‌و ئه‌ركه‌شدا بن..
ئاماده‌كردنی ده‌روونی::
بۆ نموونه: چیرۆكی ئه‌سحابولكه‌هف رێنوێنی كردبوون كه له‌كاتی ترس و كه‌وتنه ناو فیتنه‌وه كۆچكردن له وڵاتی كوفر و چه‌وساندنه‌وه‌وه پێویسته‌و ئه‌بێ ئه‌نجام بدرێت.. خۆای باڵاده‌ست دڵی ئه‌و باوه‌رِدارنه‌ی به‌خۆیه‌وه په‌یوه‌ند داوه كه كۆچیان بۆلا كردووه، و ماوه‌ی زیاتر له‌سێ سه‌د ساڵ له‌ژێر چاودێری په‌روه‌ردگارابوون، و له‌م ماوه‌یه‌دا به توانایی وده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه وپارێزگاری لێكردوون، ئه‌وخودایه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه دڵی ئه‌م كۆچبه‌ره ئیماندارانه‌ش به‌خۆیه‌وه په‌یوه‌ند بدات وچاودێریان بكات، هه‌روه‌ك زه‌مانه‌ش له به‌رژه‌وه‌نی ئیماندارانی خوا به‌یه‌كناسه.. چونكه كاتێ ئه‌و لاوانه وڵات و قه‌ومه‌كه‌ی خۆیان به‌جێهێشت قه‌ومه‌كه‌یان كافر بوون، به‌ڵام پاش ئه‌م هه‌موو ماوه دوور‌و درێژه كاتێ خوا له‌خه‌و رایپه‌رِاندن، قه‌ومه كه‌یان بوونه‌ته خاوه‌ن باوه‌رِ، وهیدایه‌ت دراون.. چونكه خوا به‌یه‌كناسین بناغه‌ی بوونه‌وه‌ره..
به‌ڵام چیرۆكی موسا‌و عه‌بده ساڵحه‌كه سڵاوی خوایان لێ بێت، هێمایه بۆ ئه‌وه كه مه‌رج نییه ئه‌نجامی هه‌موو شتێ به‌پێی هۆكاره رواڵه‌تییه‌كانی بێت.. به‌ڵكۆ زۆرجار به‌پێچه‌وانه‌ی هۆكاره رواڵه‌تییه‌كه‌یه‌وه ئه‌بێت.. كه‌وابوو ده‌رچوونی موسوڵمانانی ئه‌مرِۆ له‌مه‌ككه‌وه و كۆچكردنیان بۆ حه‌به‌شه، كه خاكێكه دادگه‌ر ی و ئازادی تیاهه‌یه، كۆتایی گه‌شته‌كه نییه، چونكه كون كردنه كه‌شتییه‌كه له‌رواڵه‌تا بۆ له‌ناوچوونیه‌تی، به‌ڵام له‌راستیدا هۆكاری رزگاربوونی بوو له داگیر كردن. كۆچكردن له‌رواڵه‌تا ئاواره‌یی وزیلله‌ت بوو، به‌ڵام له‌راستیدا بووبه‌هۆی سه‌ركه‌وتنی موسوڵمانان و گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی ئیسلام به جیهانی ده‌ورو به‌ری قوره‌یش..
به‌ڵام چیرۆكی ئه‌سكه‌نده‌ری شاخداریش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه زه‌وی موڵكی خودایه‌و ئه‌وه‌ی خۆی بییه‌وێت پێی ده‌به‌خشێت، كه‌وابوو ئیماندارانی چاكه خوازیش شیاوترن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌یان پێ بدرێت و ببنه میرات به‌ری سه‌رزه‌وی،. خوای باڵاده‌ست به‌رده‌وام له‌ناو به‌نده‌كانی خۆیدا خاوه‌ن هێزو به‌تواناكانیان ئه‌نێرێت بۆ كۆمه‌كی سته‌م لێكراو و چه‌وساوه‌كان.. چونكه ته‌نیا خوا بوو كه ئه‌سكه‌نده‌ری نارد بۆ ئه‌وپه‌رِی دنیا تا چه‌وساوه‌كان له سته‌می یه‌ئجوج و مه‌ئجووج بپارێزێ، و به‌ربه‌ستێكی قایمیان بۆ دروست بكات و رزگاریان بكات.. كه‌وابوو خوا توانای هه‌یه پاشایه‌كی وه‌ك نه‌جاشی بۆ موسوڵمانان بنێرێت تا له‌ده‌ست زوڵم و سته‌می قوره‌یشییه‌كان رزگاریان بكات..
چه‌ند په‌یامێك:
مامۆستا عاشوور ئه‌ڵێ: له‌راستیدا كۆچی دووه‌م بۆ حه‌به‌شه چه‌ند په‌یامێك بوو له‌لایه‌ن پێغه‌ممه‌ره‌وه‌دروودی خوای لێ بێت بۆ قوره‌یش كه په‌یوه‌ندی ئاین له‌دڵی ئه‌ولاوانه‌دا له‌هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی تر پته‌وتره، و ئه‌وان له‌پێناو ئه‌وئاینه‌دا ئاماده‌ن قوربانی به‌زۆر له‌وه دوور تر بده‌ن كه قوره‌یش دێت به‌خه‌یاڵیا.. به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان نیشتمانی خۆیان به‌جێهێشت و به‌ره‌وحه‌به‌شه رۆیشتن.
په‌یامێكی تری ئه‌وه‌بوو كه پله‌وپایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی قورِه‌یش ئه‌بێته جێی گومان وكێشمه‌كێش له‌ناو هۆزه‌كانی تری عه‌ره‌بدا، قۆره‌یش لافی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌دا كه كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازادی هه‌یه، و غیره‌تی تیایه و فریاگوزاره، و پشتیوانی لاوازه‌كان ئه‌كات، و داڵده‌ی لانه‌وازان ئه‌دات.. كه‌چی ئێستا نه‌وه‌كانی خۆی له‌ده‌ست زوڵم وسته‌می هه‌ڵدین، وپه‌نا بۆ حه‌به‌شه ئه‌به‌ن..
پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێت بۆ ئه‌و په‌یامه باشترین رۆڵه‌كانی قوره‌یشی هه‌ڵبژارد تا كاریگه‌ریه‌كی باشی هه‌بێ، ئامانجه‌كه‌ی خۆی باش بپێكێ وبه‌مه‌به‌سته‌كه‌ی بگات..چونكه ئه‌م كۆچه رۆڵه‌ی به‌شی زۆری هۆز و تیره‌كانی قوره‌یشی تیا‌بوو.
له‌باره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه شوێنه‌وارێكی قووڵی له‌دڵ و ده‌روونه‌كاندا هه‌بوو، ویژدانی هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی مه‌ككه‌ی هه‌ژاند، و هه‌ندێ له‌ژییر و هۆشیاره‌كانی قوره‌یش داوای ئه‌وه‌یان كرد ئه‌م نه‌زیفه به‌شه‌رییه رابگیررێت، یه‌كێك له‌وانه ئیبنو ده‌غه‌نه بوو كه‌هه‌ندێ له‌موسوڵمانه‌كانی له‌كۆچكردن گێرِایه‌وه، تا به‌كۆچكردنی پیاوانی وا ئابرِووی قورِه‌یش پایه‌ماڵ نه‌بێ..
بۆچ ئه‌و كۆچه ستراتیژی بوو؟
ئه‌گه‌ر لیستی ئه‌وناوانه بخۆێنینه‌وه كه ئیبنو هیشام له (سیره)كه‌یدا ناوی هێناون، بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێت كه ئه‌وكۆچه‌رانه له‌لاوانی قوره‌یش بوون، و قه‌ومه‌كانیان ئه‌وه‌ند به‌ده‌سه‌ڵات بوون كه له‌چه‌وساندنه‌وه بیان پارێزن. ته‌نانه‌ت بچوكترین ئازاریش نه‌درێن به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ژارو كۆیله‌كانی وه‌ك بیلال وخه‌باب خوا لێیان رازی بێت.. به ده‌ستواژه‌یه‌كی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان باشترین كادیری ئیسلام بوون له‌ولاوانه‌ی پرِبوون له‌یه‌قین به‌عه‌قیده‌كه‌یان، و چالاكی به‌بزوتنه‌وه بۆ خزمه‌تكردنی، و توانا له‌سه‌ر به‌خشنده‌یی درێژماوه،. پارێزگاریكردن له‌م لاوانه كه بنچینه‌یه‌كی پته‌ون له كادیره مومتازه‌كان، و پاراستنیان له‌وه‌ی ببنه قوربانی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و بیئه نه‌یاره‌ی ده‌یه‌وێت له بزوتنه‌وه‌یان بخات و گه‌شه‌یان بوه‌ستینێت، له‌هه‌مان كاتا بیان گوێزێته‌وه بۆ بیئه‌یه‌كی نوێ كه ئازادی ته‌واویان هه‌بێ بۆ ده‌رچوون به‌م ئاینه نه‌مره‌وه.ئه‌مه‌به‌شێك بوو له‌ستراتیژییه‌كه..
هه‌روه‌ها به‌شی زۆری ئه‌وكۆچه‌رانه له تیپ ته‌مه‌نێكی نێوان بیست تا سیی ساڵاندا بوون، كه‌وابوو زۆر شیاو بوون بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پێگه‌یه‌كی ئیحتیا‌ت بۆ ده‌رچوون له دژی هه‌ر هه‌وڵێكی خیانه‌تكاری له‌لایه‌ن بتپه‌رستانه‌وه كه بیانه‌وێ گه‌مارۆی ئیسلام بده‌ن، چونكه ئه‌م پێگه‌یه‌ی كه له حه‌به‌شه‌دایه و دووره ده‌سته له‌قوره‌یش له‌توانایا هه‌یه جارێكی تر سه‌ر له‌نوێ ئیسلام بگه‌یه‌نێت به‌وخه‌ڵكه، كه‌وابوو قورِه‌یش ناتوانێ به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی تری عه‌ره‌بدا بۆ لێدانی موسوڵمانان له‌مه‌ككه‌د یاله‌مه‌دینه‌دا به‌رِه به‌ته‌واوی له‌ژێر پێی ئیسلامدا ده‌ربێنێ..
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه كه ئه‌م كۆچه پاڵنه‌رێكی ستراتیژی له‌دواوه بووه ئه‌وه‌یه كه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێت فه‌رمانی به‌جه‌عفه‌ر كرد له‌حه‌به‌شه‌دا بمێنێته‌وه، و بگره پاش سه‌ركه‌وتنی موسوڵمانان له غه‌زای به‌دریشدا نه‌ینارد به‌شوێنیاندا بێنه‌وه بۆ مه‌دینه.. ئه‌وه‌بوو پاش حه‌وت ساڵ له‌كۆچكردنی موسوڵمانان بۆ مه‌دینه ناردی به‌شوێنیاندا، كاتێ كه‌هاتنه‌وه ناوچه‌ی خه‌یبه‌ر رزگار كرابوو، پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێت فه‌رمووی: نازانم به‌هاتنه‌وه‌ی جه‌عفه‌ر دڵخۆش بم یا به‌ئازادكردنی خه‌یبه‌ر؟!
ئه‌مه‌ش كه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێت ئه‌وانی له‌وێ هێشته‌وه‌و مه‌به‌ست له‌كۆچه‌كه‌یاندا پلانێك بوو درێژخایه‌ن وستراتیژی چونكه مه‌ترسی له‌ناوبردنی ئیسلام وموسوڵمانان له نیوه‌دورگه‌دا زۆربوو، یه‌هود له‌لایه‌كه‌وه هه‌ره‌شه‌یان له‌مه‌دینه ئه‌كرد، بتپه‌رستانی قوره‌یش هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌بوون بۆ رێگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌دینه‌دا، جا گه‌رِانه‌وه‌ی ئه‌و بنكه پته‌وه ئیحتیاتییه له حه‌به‌شه ده‌بوا پاش كه‌رت وپه‌رتی ئه‌و دووهێزه مه‌ترسیداره‌بوایه.. كه‌نه‌توانن جارێكی دی ئه‌وهاوسوێندییه خیانه‌تكارییه ببه‌ستنه‌وه كه له‌غه‌زای ئه‌حزابدا دژی موسوڵمانان به‌ستیان..
بێگومان كۆچه‌رانی موسوڵمان له حه‌به‌شه دركێكی به‌ئازار بوون له‌پشتی قوره‌یشدا، بۆیه زۆر به‌زیره‌كانه هه‌وڵی ده‌رهێنانی دا، چونكه هه‌ندێ له‌ریوایه‌ته‌كان ئه‌ڵێن: پاش غه‌زای به‌در و سه‌ركه‌وتنی موسوڵمانان بوو كاتێ قوره‌یش نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌دیارییه‌كی زۆره‌وه بۆلای نه‌جاشی پاشای حه‌به‌شه‌نارد كه ئه‌و مۆسولمانانه‌یان بۆ بگێرِێته‌وه ، بتپه‌رسته‌كان ویستیان به‌وكاره سیخورمه‌یه‌كی به‌سوێ له‌جه‌رگی موسوڵمانان بدات، و ئه‌وتێشكانه‌ی (به‌در)ی پێ دابپۆشێت..
گه‌رِانه‌وه‌ی موسوڵمانانیش له‌كاتێكی زۆر گونجاو‌دا بوو، چونكه په‌ویوه‌ندی به‌هه‌ندێ ئاڵوگۆرِه‌وه هه‌بوو له‌نیوه‌دوورگه‌دا، ئه‌وه‌بوو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له مه‌دینه‌دا له‌لایه‌ن بتپه‌رستانی قوره‌یشه‌وه پاش رێكه‌وتننامه‌ی حوده‌یبییه به‌ره‌سمی ناسراو ددانی پیانرا، وله‌هه‌مانكاتدا به رزگاربوونی خه‌یبه‌ر مه‌ترسی یه‌هودیش له‌سه‌ر مه‌دینه‌د كۆتایی پێهات، كه‌ئه‌وكاته‌ش كاتی گه‌رِانه‌وه‌ی ئه‌وان بوو بۆ مه‌دینه..
به‌راستی سه‌ركه‌وتنی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوسوێنی نێوان یه‌هوود وقوره‌یشدا پاش غه‌زای خه‌نده‌ق، بووه هۆی ئه‌وه جارێكی تر مه‌حاڵ بێت ئه‌وهاوپه‌یمانییه له‌نێوانیاندا رووبداته‌ووه.. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێ كه ئیتر موسوڵمانان له‌دوو به‌ره‌وه ناجه‌نگن، و به‌ره‌ورووی هاوپه‌یمانی وا گه‌وره نابنه‌وه، و جارێكی تر مه‌دینه تووشی گه‌مارۆی ئابووری وسه‌ربازی نابێته‌وه، ئه‌وپه‌رِی مه‌ترسی كه موسوڵمانان روو به رووی ببنه‌وه ئه‌وه‌یه هێزێك له‌پێناوی خۆ‌یا دژ به ئیسلام شه‌ر بكات، ئه‌و ئیسلامه‌ی له‌جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بیدا قسه‌ی له‌پیش قسه‌ی هه‌موو هێزێكه‌وه‌یه.. كه‌وابوو ئیتر گه‌رِانه‌وه‌ی كۆچه‌رانی حه‌به‌شه شتێكی پێویسته‌چونكه هۆی مانه‌وه‌یان له‌وێ نه‌ما، و ئه‌و مه‌ترسییه ستراتیژییه‌ش كه‌هه‌رِه‌شه‌ی له‌ئیسلام وموسوڵمانان ئه‌كرد له‌ناوچوو..
..........................
ئه‌م باسه له‌باسێكی مامۆستا عاشووره‌وه به‌هه‌ندێ ده‌ستكارییه‌وه وه‌رگیراوه كه له‌سایتی ئیسلام ئۆن لایندا بڵاوی كردبووه‌وه، له‌به‌رگرنگی باسه‌كه به‌پێویستمان زانی بیخه‌ینه به‌رده‌م خوێنه‌رانی كورده‌وه..