شه‌و سه‌عات حه‌وت ونیو له‌سه‌ر مه‌وعید رۆیشتین بۆ ماڵ كاك دڵدار به‌ڵام خۆی له‌ماڵ نه‌بوو، ئیتر من و به‌هادین به‌پێ رۆیشتین بۆ مزگه‌وت، وتمان: تا ئێمه نوێژی عیشا ئه‌كه‌ین ئه‌ویش دێته‌وه، پاش نوێژ هاتینه‌وه بۆماڵ ئه‌ویش هاتبووه‌وه..
ئه‌و كورِه‌ی ئه‌بێ به‌زاوایان ناوی ئه‌نجڵ بوو، ته‌مه‌نی له ده‌وری بیست ساڵاندا بوو، كورِێكی ئێسك سوك و به ئه‌ده‌ب دیار بوو، له‌ته‌ك ئه‌و كیژه‌ی ئه‌مانا حه‌زیان له‌یه‌كتركردبوو، و ئه‌نجل پێی وتبوو پێم خۆشه ببمه موسوڵمان.. ئه‌وانیش چه‌ند رۆژێ پێشتر به‌منیان وتبوو كه خێرت ئه‌گات به‌ڵكو ته‌ڵقینی ئیسلامی بكه‌یت وكچه‌كیشی لێ ماره بكه‌یت..
پاش ماوه‌یه‌ك قسه‌و باس، هاتینه سه‌ر بابه‌تی سه‌ردانه‌كه‌مان، و سه‌ره‌تای باسه‌كه‌مان به‌پرسیارێك ده‌ست پێكرد و له‌كورِه‌كه‌مان پرسی: ئه‌گه‌ر تۆ به‌و شه‌قامه‌دا برِۆیت و بگه‌یته ترافیك لایته‌كه، و بینیت ترافیك لایته‌كه رێك وپێك كاری رۆیشتنی ئه‌م ترومبیلانه رێك ده‌خات و ئه‌بێته هۆی ئه‌وه كه نه‌زمێك بۆ هات و چۆكردن به‌دی بێنێ، ولێیان پرسیت: ئایا سیسته‌می ترافیك لایتی ئه‌م سه‌ر شه‌قامه هه‌ر له‌خۆوه په‌یدا بووه؟ یائه‌ندازیارێك پلانی بۆداناوه، و كه‌سێك دروستی كردووه و وه‌ستایه‌ك دایمه‌زراندوه؟
وتی: له‌وه‌ڵاما ئه‌ڵێم: بێگومان كه‌سێك دروستی كردووه و دایناوه..
وتم: ئه‌گه‌ر ئه‌و تیڤییه، یا ئه‌و ته‌سجیله، یائه‌و كه‌مپیوته‌ره‌ی له‌و یادایه، كه پِریانه له‌كه‌ره‌سه‌ی یه‌ك خستن و رێكخستنی ده‌نگ و ره‌نگ و به‌رزی ونزمی و... هه‌تد، ئایا له‌خۆیانه‌وه بوون، یا به‌رنامه‌یان بۆ رێژراوه وله‌لایه‌ن كومپانیایه‌كه‌وه دروست كراون؟
وتی: دروستكراون..
وتم: هیچ قسه‌یه‌كت له‌مه‌دا نییه؟
وتی: نه..
وتم: ئه‌ی به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ چ ده‌ڵێیت؟ ئایا مرۆڤ خۆی خۆی دروست كردووه؟ ئایا تۆ، خۆت خۆتت دروستكردووه؟
گوتی: نه‌ء..
گوتم: ئه‌ی دایك وباوكت تۆیان دروست كردوه؟
وتی: نه‌ء.. به‌ڵام ده‌وریان له به‌دیهاتنه‌كه‌ما هه‌بووه..
گوتم: بێگومان..چونكه ئه‌وان هۆی به‌دیهاتنه‌كه‌ن.. نه‌ك خودی به‌دیهێنه‌ر، چونكه ئه‌گه‌ر دایك و باوكت تۆیان دروست بكردایه به‌وشێوه تۆیان دروست ئه‌كرد، كه‌له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه ته‌واو بویتایه، له‌باره‌ی پێست ، موو، قه‌د، باڵا ، جوانی، ناشیرینی، زیره‌كی..هێز، توانا... هه‌تد.
وتی: بێگومان..
وتم: كه‌وابوو تۆ ئێستا ئیمانت به به‌دیهه‌نه‌رێك بۆ مرۆڤ و ئه‌م بوونه‌وه‌وره، وعه‌رز وعاسمانه هه‌یه..
وتی: به‌ڵێ..
وتم: كه‌وابوو تۆ ئێستا ئیمانداریت و خوا ده‌ناسیت..و پێش ئه‌وه‌ی شایه‌تمان بێنی موسوڵمانی!!
بزه‌یه‌ك گرتی..
وتم: ئه‌و به‌دیهێنه‌ره‌ی ئێمه‌ی ئینسان و بوونه‌وه‌ره‌ی دروستكردووه، ئه‌ڵڵایه، ئێمه‌ی كورد پێی ئه‌ڵێین: خوا، ئێوه پێی ئه‌ڵێن: گۆد... هه‌تد.
وتی: به‌ڵێ..
وتم: ئه‌م په‌روه‌ردگاره‌ی ئێمه خاوه‌نی به‌زه‌ییه، و به‌ڵكو له‌هه‌موو به‌ره‌حمێ به‌ره‌حمتره، هه‌روه‌ك كاتێ یه‌عقوب بونیامین ئه‌داته ده‌ست كورِه‌كانی و ئه‌یش ترسێ له‌ناوی به‌رن، ئه‌م دوعایه ده‌كات: " فَاللّهُ خَيْرٌ حَافِظًا وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ/ (يوسف:64) "، به‌شێك له‌و ره‌حمه‌ته‌ی ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه‌ی له‌م سه‌ر زه‌وییه‌دا دروست كردووه و ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ی سه‌رانسه‌ر بۆ رام كردووین، تا ئێمه بییر له ده‌سه‌ڵات و توانایی خوا بكه‌ینه‌وه و بتوانیین سه‌رزه‌وی ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌و جێ نشینێكی باشی خوا بین تیایدا. "وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأرْضِ جَمِيعًا مِّنْهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَاتٍ لَّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ /(الجاثية:13) "
باهه‌ندێ نموونه‌ت بۆ بێنمه‌وه له‌و میهره‌بانییه گه‌ورانه‌ی خوا، خوای میهره‌بان له‌ناو ئه‌م هه‌موو ئستێرانه‌ی بوونه‌وه‌را گۆی زه‌وی بۆ هه‌ڵبژاردووین، تاببیته خانه‌و لانه‌مان، قه‌ده‌ری خوای تیا بێنینه دی و سه‌رزه‌وی ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه، و ملانێی خێر وشه‌ر ده‌ست پێ بكات.. ئه‌م لانكه‌یه‌شی وا بۆ سازاندووین تاله‌هه‌موو رویه‌كه‌وه بۆ ژیان بگونجێ.. بۆنمونه:
ماوه‌ی نێوان ئێمه‌و خۆر نزیكه‌ی 93 ملیۆن میله، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ندێ كات ئه‌بیستین كه له‌فڵان ناوچه‌ی ئه‌فریقا دارستانێك به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه سووتا، یا چه‌نده‌ها كه‌س له هیندستان به‌هۆی گه‌رماوه مردن..باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م خۆر ده ملیۆن میلی تر له ئێمه‌وه نزیك بوایه ئایا ئه‌وكاته ئه‌مانتوانی له‌م سه‌ر زه‌وییه‌دا بژین؟
وتی: نه‌خێر ..
وتم: ده‌ی دانانی زه‌وی له‌م مسافه دیاری كراوه‌دا شایه‌تی ئه‌وه‌نییه كه‌خوا ئه‌یه‌وێ ئێمه به‌ئاسانی له‌م سه‌ر زه‌وییه‌دا بژین؟
وتی: به‌ڵێ.. ئه‌گه‌ر له‌وه‌نزیكتر بوایه هه‌ر نه‌مان ئه‌توانی بژین وئه‌سوتاین..
وتم: ئێستا ئێمه له‌م سه‌رزه‌وییه‌دا ئه‌ژین و به‌و 93 ملیۆن میل دوورییه‌وه به‌سته‌ڵه‌كی باكوور و باشوورمان هه‌یه، و له‌زستانانا باكووری ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو ئاسیا هه‌مووی ئه‌بێته به‌فر وبه‌سته‌ڵه‌ك ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ملیۆن میلی تر لێمان دووربوایه ئه‌و كاته چی رووی ئه‌دا؟
وتی: بیگومان نه‌مان ئه‌توانی بژین..
وتم: كه‌وابوو، ئایا دانانی زه‌وی له‌و ماوه دوورییه‌وه له‌خۆر بۆ ئه‌وه نییه كه ئێمه بتوانین له‌سه‌ر زه‌ویدا بژین؟
وتی: ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه حه‌تمه‌ن ژیان زۆر زه‌حمه‌ت ئه‌بوو..
پاش ئه‌وه‌ش به‌درێژی باسی نێوان زه‌وی و مانگم بۆ كرد، كه چۆن ئه‌گه‌ر له‌وه نزیكتر بوایه وشكانیمان بۆ نه‌ده‌مایه‌وه، به‌هۆی هه‌لكێش وداكێش (مد و جزر)ه‌وه، و ئه‌گه‌ر له‌وه دوور تر بوایه ئاوی شیرینمان ده‌ست نه‌ئه‌كه‌وت. وه سورِانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆ‌یا كه شه‌وو رۆژی لێ دروست ئه‌بێ ئه‌گه‌ر له‌بیاتی 24 سه‌عات 240 سه‌عات بوایه، له‌رۆژه‌كه‌یا هه‌موو شتێك ئه‌سووتاو له‌شه‌وه‌كه‌یا هه‌موو شتێك ئه‌یبه‌ست..كۆمه‌ڵێ شتی تریشم له‌م مه‌سه‌له زانیارییانه بۆ باسكرد و وتم: ئێستا واتای به‌ره‌حمی خوا ئه‌زانین به‌رامبه‌ر ئێمه‌ی مرۆڤ كه له‌م سه‌ر زه‌وییه‌دا دروستی كردووین. بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی..
پاشان باسی ئه‌وه‌مان كرد كه ئه‌م په‌روه‌ردگاره میهره‌بانه ئه‌یه‌وێ خۆیمان پێ بناسێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌ممه‌ران -علیهم السلام-ی بۆ ناردووین، تا ئێمه‌ش به روونی بیناسین و بیپه‌رستین، چونكه ئینسان به‌هۆی به‌كار هێنانی عه‌قڵیه‌وه خوا ئه‌دۆزێته‌وه، وئه‌زانێ كه ئه‌م ئینسان و بوونه‌وه‌ره به‌دیهێنه‌رێكی هه‌یه. به‌ڵام هه‌ندێكه‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێی رون نییه سه‌ری لێ تێك ئه‌چێ، ئه‌وه‌ته ئه‌ستێره‌یه‌ك یا خۆر، یا دروستكراوێكی خوا ئه‌كاته ره‌مزی خوا‌و ئه‌یپه‌رستێ.. ئه‌مه‌ش كه پێغه‌ممه‌رانی بۆ ناردوین یه‌كێكی تره له لوتف‌و میهره‌بانییه‌كانی خوا..
ئه‌زانی ئه‌م په‌یامی خوایه وه‌ك چییه؟
وتی: نه‌خێر..
وتم: وه‌ك ئه‌و ره‌چه‌ته، یا ئه‌و نامیلكه‌یه وایه كه كومپانیای ڤیدیۆ، یا تیڤی، یا كه‌مپیوته‌ر له‌گه‌ل ده‌زگاكه‌دا ئه‌ینێرێ تا ئه‌و خه‌ڵكه به پێی ئه‌و رێنوێنیانه سوود له‌و ده‌زگایه وه‌رگرن..ئه‌گه‌ر ئاوا به‌كاری بێنن باشه‌و ئه‌گه‌ر وایش نه‌بێ زیانتان لێ ئه‌كه‌وێ.
پێغه‌ممه‌رانیش - سڵاوی خوایان لێ بێ- كه‌سانێكی پاكن كه‌خوا هه‌ڵی بژاردوون تا په‌یامی خوا به‌خه‌ڵكی بگه‌یه‌نن، پێغه‌ممه‌ری ئیسلام ناوی موحه‌ممه‌ده، له‌مه‌ككه له‌دایك بووه، هه‌ر له‌مناڵیدا باوك و دایكی مردووه،و به‌هه‌تیوی گه‌وره بووه، و نه‌خوێنده‌وار بووه. په‌یامه‌كه‌یشی قورئانه..
من چه‌ند نموونه‌یه‌كی بچكۆله‌ت بۆ دێنمه‌وه تا له راستیه‌تی پێغه‌ممه‌ر و په‌یامه‌كه‌ی حاڵی ببیت..
وتی: پێم باشه..
وتم: پێغه‌ممه‌ر كه له‌ناو قه‌ومه‌كه‌یا گه‌وره‌بووه له‌ته‌مه‌نی مناڵی و ئاوزانه‌وه تا ته‌مه‌نی چل ساڵی كه‌س باسی په‌یام و خوا و پێغه‌ممه‌رایه‌تی لێ نه‌بیستوه، وه ئینسانێك بووه، له‌ناو قه‌ومه‌كه‌یا به راستگۆ‌و ده‌ست پاك به‌ناو بانگ بووه، بگره له سوڵح ویه‌كخستنه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌دا جێی متمانه‌ی هه‌ردوو لا بووه، له‌به‌ر ئه‌وه كه به ئه‌مین وده‌ستپاك وراستگۆ ناسراو بووه پێیان وتووه: مه‌حه‌ممه‌دی ئه‌مین..
(عه‌مری كورِی هیشام) له‌نه‌فامیدا پێیان ئه‌وت: ئه‌بول حه‌كه‌م، دوژمنێكی سه‌ر سه‌ختی پێغه‌ممه‌ر بوو، بۆیه له‌سه‌رده‌می ئیسلامدا به ئه‌بوجه‌هل ناوزه‌د كرا..ئه‌خنه‌سی هاوه‌ڵی(كه پاشان موسوڵمان بوو)ئه‌ڵێ: رۆژێ دووبه‌دوو بووین لێم پرسێ ئه‌رێ: ئه‌بولحه‌كه‌م! ئایا له‌واقیعدا موحه‌ممه‌د پیاوێكی درۆزنه؟ ئه‌ویش وتی: نه‌وه‌ڵلا، ئه‌وی راستی بێ موحه‌ممه‌د هه‌رگیز درۆی نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خێڵی قوسه‌ی (بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌ممه‌ر ) ئاڵای هۆز و ئاودانی زه‌مزه‌م، و زێوانی كه‌عبه، و پێغه‌ممه‌رایه‌تیان به‌ده‌سته‌وه بێ، ئیتر چی بۆ ئێمه بمێنێته‌وه؟! .
له‌باره‌ی قورئانیشه‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌كی بچكۆله‌ت بۆ بێنمه‌وه كه پێغه‌ممه‌ر ئه‌م قورئانه‌ی دانه‌ناوه‌و خوا بۆی ناردووه..
خه‌ڵكانێك هه‌بوون كه دوژمنایه‌تی پێغه‌ممه‌ریان كردوه، له‌ناو ئه‌مانه‌دا هه‌ندێكیان ئایه‌تی هه‌رِه‌شه له‌دژیان هاتۆته خوار، وه‌ك ئه‌بوله‌هه‌ب، و خێزانه‌كه‌ی، نه‌زری كوری حاریس، و عوقبه‌ی كوری ئه‌بی موعیت، و ...هتد، و هه‌ندێكی تریشیان ئایه‌ت له دژیان دانه‌به‌زیوه، وه‌ك ئه‌بوو سوفیان ، خێزانه‌كه‌ی ، وه‌حشی، و خالیدی كورِی وه‌لید...هتد.
ئه‌وانه‌ی ئایه‌ت له‌دژیان دابه‌زی هه‌موویان به‌كافری مردن، وه ك ئه‌بوله‌هه‌ب و ژنه‌كه‌ی " تَبَّتْ ێدَا ڕَبِی ڵهَبٍ وَتَبَّ، مَا ڕَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ، سَێصڵى نَارًا ذاتَ ڵهَبٍ، وَامْرَڕَتُهُ حَمَّاڵه‌َ الْحَطبِ ،فِی جِیدِهَا حَبْلٌ مِّن مَّسَدٍ. " واته: ده‌سته‌كانی ئه‌بو له‌هه‌ب له‌ناوچێت، و له‌ناویش چوو، ماڵ وسامانی فریای ناكه‌وێ، به‌ئاگرێكی بڵێسه‌دار سوور ئه‌كرێته‌وه، ژنه‌كه‌یشی كۆڵه‌دار هه‌ڵگر، كه گوریسی چنراوله‌پووشی خورمای له‌مل ئه‌كرد، تا كۆڵه‌داری درِكاوی له‌رێی پێغه‌ممه‌را دابنێ وئازاری بدات..
ئه‌بو له‌هه‌ب وژنه‌كه‌ی به‌كافری مردن..
له‌باره‌ی (نه‌زری كورِی حاریس)ه‌وه ئه‌م ئایه‌ته هاته خوار:" وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ، وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِ آيَاتُنَا وَلَّى مُسْتَكْبِرًا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا كَأَنَّ فِي أُذُنَيْهِ وَقْرًا فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ./( لقمان:7 ) ".
واته: له‌ناوخه‌ڵكیدا هی واهه‌یه شتی بێسه‌روبه‌ر و بێ مانا ئه‌كرِێ تا خه‌ڵكی پێ سه‌رگه‌ردان بكات، بێ ئه‌وه‌ی بزانێ چ زیانێ له‌خۆی وخه‌ڵكی ئه‌دات، و گاڵته به په‌یامی خوا ئه‌كات. ئه‌وانه سزایه‌كی ریسواكه‌ریان بۆهه‌یه، وكاتێ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ی به‌سه‌را بخوێنرایه‌ته‌وه به‌فیزێكه‌وه پشتی هه‌ڵ ئه‌كرد، وه‌ك ئه‌وه نه‌یبیستبێت و وه‌ك ئه‌وه گوێی گران بووبێت، تۆیش مژده‌ی سزایه‌كی به‌سوێی پێ بده..
ئه‌م پیاوه‌ش به‌كافری مرد..
ئه‌م ئایه‌تانه‌ش له‌باره‌ی(عوقبه‌ی كورِی ئه‌بو موعیت)ه‌وه دابه‌زین: " وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَى يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلاً، يَا وَيْلَتَى لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلانًا خَلِيلاً، لَقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَاءنِي وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلإِنسَانِ خَذُولاً. (الفرقان/27-29)، "واته: رۆژی قیامه‌ت سته‌مكار ده‌ستی خۆی ده‌گه‌زێ، و ئه‌ڵێ: بریا له‌گه‌ڵ پێغه‌ممه‌را رێی باوه‌رِم بگرتایه‌به‌ر!، خۆزگا فڵانه‌كه‌سم نه‌كردایه‌ته دۆستی خۆم، به‌راستی پاش ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تم پێم گه‌یشت، له‌یادی خوا چه‌واشه‌ی كردم، و شه‌یتانی دوژمنیش هه‌میشه له‌هه‌وڵی خه‌جاڵه‌ت كردنی ئاده‌مزادایه..
ئه‌م پیاوه‌ش كوژرا و به‌كافری مرد. ئه‌مانه‌ی ئایه‌تی هه‌رِه‌شه له‌باره‌یانه‌وه دابه‌زی به‌كافری مردن و تیاچوون..
به‌ڵام كه‌سانێكی تریش دوژمنایه‌تی سه‌رسه‌ختانه‌ی پێغه‌ممه‌ر وموسوڵمانانیان كردووه وئایه‌ت له باره‌یانه‌وه دا نه‌به‌زیوه، هه‌وه‌ك باسمان كرد ئه‌بوسوفیان له‌ماوه‌ی 21 ساڵدا به ماڵ وسامان و هێزیه‌وه شه‌رِی كرد و هه‌رچی خیڵه عه‌ره‌ب بوو بۆ شه‌رِكردن له دژی په‌یامی ئیسلام هانیدا، نامه‌ی بۆ پاشا‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه ئه‌نووسی تا دنیا بكاته ئاگر له پێغه‌ممه‌ر و موسوڵمانان، كه‌چی ته‌نیا ئایه‌تێكی هه‌رِه‌شه له‌باره‌یه‌وه دانه‌به‌زی..
هیندی كچی عوتبه(خێزانی ئه‌بو سوفیان) به‌درێژایی بیست ویه‌ك ساڵ دوژمنایه‌تی پێغه‌ممه‌ری كرد، و یه‌كێ له‌گه‌وره پشتیوانانی پێغه‌ممه‌ری به‌كوشت دا، كه حه‌مزه‌ی مامی پێغه‌ممه‌ر بوو، سكی به درِین دا و ده‌می خسته جه‌رگیه‌وه. به‌ڵام ئایه‌تێك له دژی نه‌هاته خوار..
خالیدی كورِی وه‌لید ماوه‌ی سیانزه ساڵی مه‌كه و چه‌ند ساڵێكی مه‌دینه‌ش هه‌ر دوژمنایه‌تی پێغه‌ممه‌ری كرد، و هه‌ر ئه‌ویش بووه هۆی زیان لێكه‌وتنێكی زۆری موسوڵمانان له‌غه‌زای ئوحودا، و شه‌هید بوونی نزیكه‌ی حه‌فتا موسوڵمانی هاوه‌ڵی پێغه‌ممه‌ر ، كه‌چی ئایه‌تێكی هه‌رِه‌شه له‌باره‌یه‌وه نه‌هاته خوار..
وه‌حشی، كابرایه‌كی كۆیله‌بوو، هیندی كچی عوتبه پێی وت: ئه‌گه‌ر حه‌مزه‌م بۆ بكوژی، ئازادت ئه‌كه‌م و له‌كۆیله‌یی رزگارت ئه‌كه‌م، ئه‌ویش له غه‌زای ئوحودا تا هێزی تیا بوو رمێكی گرته حه‌مزه و شه‌هیدی كرد، و سه‌رباری ئه‌وه‌ش رۆیشت سنگی له‌تكرد و جگه‌ری ده‌رهێناو بردی بۆ هیند، ئه‌ویش ده‌ستی به جوینی كرد و خوێنه‌كه‌ی خوارده‌وه.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه پێغه‌ممه‌ر زۆر بۆ حه‌مزه نارِه‌حه‌ت بوو، به‌ڵام ئه‌بینین ئایه‌تێكی هه‌رِه‌شه له‌باره‌ی وه‌حشی یه‌وه نه‌هاته خوار..
ئێستا ئه‌م پرسیاره خۆی دێنێته پێش: ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه دانراوی پێغه‌ممه‌ر بوایه چۆن ئه‌یتوانی له نێوان دوژمنه‌كانیا به‌وجۆره جیاوازی بكات؟ كۆمه‌ڵێ له دوژمنانی پێش ئه‌وه‌ی موسڵمان ببن تیا ئه‌چن و به كافری ئه‌مرن، و له‌باره‌یانه‌وه ئایه‌تی هه‌ره‌شه بنووسێ!! كۆمه‌ڵێ تر له‌دوژمنانی هه‌رچه‌ند دوژمنایه‌تی بكه‌ن، له‌ئه‌نجاما په‌شیمان ئه‌بنه‌وه‌و موسوڵمان ئه‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه ئایه‌تی هه‌ره‌شه له باره‌یانه‌وه نه‌نووسێ!! ئایا هه‌رگیز شتی وا ئه‌گونجێ؟
وتی: مه‌حاڵه..
كه‌وابوو دابه‌زینی قورئان هه‌رله‌لایه‌ن ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌وه بووه كه‌ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌و ئینسانی به‌دیهێناوه، و ئه‌زانێ چی ئه‌كات و كه‌ی و چۆن ئه‌مرێ
ئه‌ڵبه‌ت به‌ڵگه‌ی زانیاری له‌و باره‌وه زۆرن، به‌ڵام كاته‌كه‌مان دره‌نگه‌و خۆت ئه‌توانی له‌وه‌دوا زیاتر له‌و باره‌وه بخوێنیته‌وه‌و شاره‌زایی زیاتر په‌یدا بكه‌یت..
یه‌كێ له‌دانیشتوان وتی: ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌كی تری زانیاری له‌و باره‌وه هه‌بێ..
گوتم: نموونه زۆرن.. یه‌كێ له‌وانه.له‌ساڵه‌كانی هه‌شتادا رۆژنامه‌ی (ئه‌لعیراق) وتارێكی له‌باره‌ی كوبتان كۆستۆوه نووسیبوو، كه كوبتان كۆستۆ چۆن موسوڵمان بوو؟
ئه‌ڵێ رۆژێك له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌گه‌یا كه مامۆستایه‌كی زانكۆ بوو دانیشتبوو، هاوه‌ڵه‌كه‌ی لێی ئه‌پرسێ له‌ماوه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه دوورودرێژه‌ی كه نهێنییه‌كانی ده‌ریات دۆزیوه‌ته‌وه و پێشكه‌ش به خه‌ڵكت كردووه، چی زۆر سه‌رنجی راكێشاویت؟
ئه‌ویش ئه‌ڵێ: رووداوێك له ته‌نگه‌به‌ری جه‌به‌ل تاریق له نێوان مه‌غریب و ئه‌سپانیادا زۆر سه‌رنجی راكێشام، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو، كاتێ رۆچوومه خوارێ به‌ناو ئاوه‌كه‌دا ته‌وژمێكی به‌هێزم دی، له خولانه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وامدا ئاوه‌كه‌ی ده‌كرده دوو كه‌رته‌وه، وه‌ك چۆن ئاوی به‌لوعه‌یه‌ك بۆناو حه‌وزێك به‌ر بده‌یته‌وه ئه‌ویش زۆر به‌هێزبێت ئاوه‌كه ئه‌برِێت و ئه‌چێته خواره‌وه، ئاوه‌هابوو، به‌ڵام ئه‌مه به‌پانایی ته‌نگه‌به‌ره‌كه بوو.. ماوه‌یه‌ك چاوی خۆم وڵی بزانم چاوم ره‌شكه‌و پێشكه ناكات؟ دیتم نه‌ء چاوم عه‌یبی نییه، پاشان گه‌رِامه‌وه بۆ ناوكه‌شتییه‌كه‌و هه‌واڵم به هاوه‌ڵه‌كانم دا، وتم: وه‌رن شتێكم دیوه بزانم ئێوه‌ش ئه‌یبینن.. كه‌هاتن ئه‌وانیش هه‌مان شتیان بینی، ئه‌مه‌ش ئاوی ده‌ریای سپی ناوه‌رِاست و ئۆقیانووسی ئه‌تله‌سی ئه‌كرد به دوو به‌شه‌وه، وه‌ك په‌رده‌یه‌ك له‌نێوانیانا بێت، بێ ئه‌ه‌ی رێ له هاتۆچۆی ماسی یا كه‌شتی یا مه‌له‌وان بگرێت..
ئه‌ڵێ: هاوه‌ڵه‌كه‌شی پێی وت: ئه‌وه هیچ نیه، خه‌ڵكی پێش ئێوه باسی لێوه كردوه، وتی: ته‌نیا ده‌سته‌یه‌كی ئه‌ڵمانی نه‌بێ پێش من كه له ته‌نگه‌به‌ره‌كه‌ی (بابول مه‌نده‌ب) له نێوان جیبۆتی و یه‌مه‌نا، كه ده‌ریای سوور وده‌ریای عه‌ره‌ب پێك ئه‌گه‌ن شتێكی وایان دۆزیوه‌ته‌وه كه‌س شتی وای نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
هاوه‌ڵه‌كه‌ی پێی ئه‌ڵێ: به‌ڵێ، له‌پێش تۆ و ده‌سته ئه‌ڵمانیه‌كه‌ش كتێبی پیرۆزی موسوڵمانان باسی كردوه..
ئه‌ویش زۆر به‌سه‌ر سامییه‌وه ئه‌ڵێ: ئه‌مه چ په‌یوه‌ندیه‌كی به كتێبی موقه‌دده‌سی موسوڵمانانه‌وه هه‌یه؟
ئه‌ڵێ: برِۆ له ته‌فسیری ئینگلیزی و فه‌ره‌نسیه‌كه‌یا سه‌یری ئایه‌تی 19 و 20 سوره‌تی (الرحمن) بكه بزانه چی ئه‌بینیت..
ئه‌ویش ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌رئه‌وه له قورئانه‌كه‌دا هه‌بێ من شایه‌تی ئه‌ده‌م ئه‌و قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری ئه‌و دریاو بوونه‌وه‌ره‌وه بۆی هاتووه، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم موحه‌ممه‌د نه‌خوێنده‌وار بووه، دنیا گه‌ریده نه‌بووه، ده‌ریاوان نه‌بووه، و نه‌رِۆیشتۆته ژێر ده‌ریاوه..
پاشان خۆیشی سه‌یر ئه‌كات، به‌چاوی خۆی ئه‌م دووئایه‌ته ئه‌بینێت " مَرَجَ الْبَحْرَیْنِ ێلْتَقِێانِ، بَیْنَهُمَا بَرْزَخٌ لا ێبْغِێانِ. "(الرحمن:19و20). و سه‌یری ته‌فسیری فه‌ره‌نسی و ئینگلیزیه‌كه‌شی ئه‌كات وده‌بینێ واته: دوو ده‌ریامان به‌ره‌ڵاكردووه له‌په‌نای یه‌كا پێك ئه‌گه‌ن، له‌نێوانیاندا به‌ربه‌ستێك هه‌یه نایه‌ڵێ تێكه‌ڵ به‌یكتر ببن.. به‌ته‌واوی له‌واتاكه‌ی حاڵی ئه‌بێ و موسوڵمان بوونی خۆی را ئه‌گه‌یه‌نێ...
ئێستاش خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌ی كردوویه‌تی له‌ته‌كمانا، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناز ونیعمه‌ته‌ی رشتوویه‌تی به‌سه‌رمانا ژییری وهۆشی پێ به‌خشیوین تا چاك له‌خراپ و جوان له‌ناشیرین و دروست له‌قه‌ڵب جیا بكه‌ینه‌وه، زیاد له‌وه پێغه‌ممه‌رانیشی بۆ ناردووین تاسه‌ر لێشێواو نه‌بین، و رێی راستمان پێ پیشان بده‌ن، وزیاد له‌وه وه‌ك یه‌كێ له بانگخوازان ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر یه‌كێ خانوویه‌كی پرِ له كه‌ل وپه‌لت پێ ببه‌خشێ، و هه‌موو وه‌سیله‌یه‌كی خۆشیت بۆ فه‌راهه‌م بێنێ و هه‌موو یارمه‌تییه‌كت بدات بۆ ئه‌وه‌ی تۆ به‌شێوه‌یه‌كی باشتر وچاتر بژیت، ورۆژانه خۆیشی ده‌عوه‌ت نامه‌ت بۆ بنێرێ تا سه‌ردانی بكه‌یت، له سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌یشیا پاداشتت بداته‌وه، تۆ ناچیت؟
وتی: چۆن ناچم؟
وتم: ده ئه‌وه خوایه و هه‌موو رۆژێ پێنچ جار بانگت ئه‌كات وده‌عوه‌تنامه‌ت بۆ ئه‌نێرێ تا له‌نوێژه‌كانا دیداری بكه‌یت، وله‌سه‌ر هه‌موو هه‌نگاوێكیش كه ئه‌ینێیت پاداشتێكت بۆ ئه‌نوسێ، و گوناهێكت لێ هه‌ڵ ئه‌وه‌رێنێ..و له‌گه‌ڵ خوێندنی هه‌ر پیتێكی قورئانیشدا پاداشتێكت بۆ ئه‌نووسێ..
كه‌وابوو تۆیش ئه‌و ده‌عوه‌تنامه‌یه پشتگوێ مه‌خه و ئه‌و پاداشته گه‌وره‌یه‌ش له‌كیس خۆت مه‌ده..پاش ئه‌وه كه هه‌ستاین ئه‌ملاو لای یه‌كترمان ماچ كرد و واهه‌ستمان ئه‌كرد له‌گه‌ڵ برایه‌كی نوێماندا ئاشنا بووین.. خوا ئه‌ویش و ئێمه‌ش پایه‌دار بكات وله‌سه‌ر رێی راست لامان نه‌دات..
حسن پێنجوێنی
27/11/2004 پێرس.
تێبینی
ئه‌م رووداوه له 13/9/2004دا رووی داوه.