ته‌ربیه‌تی باوكم له منداڵیمدا:
له‌راستیدا باوكم هه‌وڵی له‌گه‌ڵمان ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی دینمان هه‌بێ، باش له‌بیرم دێت له‌كاتی منداڵیما وه‌رزی زستان بوو، ده‌ورمان له ئاگری سۆپاكه‌ی ماڵه‌وه دابوو، داری گزره‌ی وشكی هاوینی تێ كرا بوو، وه‌ك ده‌نوكی كه‌و سوور ببوه‌وه، به‌رمیلێكی بچووكی ئاوی له‌سه‌ر بوو هاتبووه كوڵ باوكم پێی گوتم: حه‌زده‌كه‌یت بخرێیته سه‌ر ئه‌و ئاگره‌و بت سووتێنن؟ گوتم: نه‌وه‌ڵلاَ. گوتی: ئه‌گه‌ر بێ گوێ یی باوك و دایكت بكه‌یت، درۆ بكه‌یت، دزی بكه‌یت، ده‌ست بۆ ماڵی خه‌ڵكی ببه‌یت و عه‌زێتی دراوسێكان بده‌یت، خوا گیان ده‌تخاته ناو ئاگری جه‌هه‌ننه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌م ئاگره له چاو ئاگری جه‌هه‌ننه‌ما وه‌ك به‌حه‌وت ئاو شۆرابێته‌وه ئاوایه، ئاگری جه‌هه‌ننه‌م ئه‌وه‌نده سه‌خت و به تینه، و ئه‌گه‌ر ئه‌و گوناهانه‌ت نه‌كرد ئه‌وا به‌دوور ده‌بی و ناچیته جه‌هه‌ننه‌مه‌وه، به‌ڵكو خوا ده‌تخاته به‌هه‌شته‌وه، به‌هه‌شتیش ئه‌وه‌نده خۆشه هه‌رچی حه‌زی لێبكه‌یت تێیداهه‌یه، هه‌ر میوه‌یه‌كت بوێت له‌به‌رده‌ستا ئاماده‌یه، هه‌رگیز نامری هه‌رگیز پیر نابیت، هه‌رگیز نه‌خۆش ناكه‌ویت،...هتد، هه‌رچه‌ند عه‌قڵی منداڵی من هه‌ندی شتی بۆ نه‌ده‌سه‌لمێنرا، چونكه له‌قامووسی منا نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه كه ئاگری زۆپاكه له چاو ئاگری جه‌هه‌ننه‌ما به حه‌وت ئاو شۆرابێته‌وه وایه، من وام ده‌زانی ئاگر هه‌ر ئاگره، ئیتر یه‌عنی چی ئه‌مه له‌چاویا وه‌ك ئاگر نه‌بی ئاوه‌هایه؟. تا گه‌وره بووم و رۆژێكیان رۆیشتین بۆلای گۆرِستانی حاجی شێخه‌وه، خه‌ریكی دانانی كاره‌با تازه‌كه‌ی پێنجوێن بوون، شه‌لمانی ئاسنیان ده‌برِییه‌وه بۆئه‌وه‌ی (محوله)ی له‌سه‌ر دابنێن هه‌ر له‌گه‌ڵ ئۆكسجینه‌كه‌یان تێده‌كرد ئه‌و ئاسنه سه‌خت و پته‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ده‌برِییه‌وه، له‌و كاته‌دا به عه‌قڵی خۆمم ده‌گوت: ئه‌گه‌ر حه‌وت ساڵ ئه‌وشه‌لمانه له‌سه‌ر ئاگری زۆپاكه‌ی خۆمان بوایه، نه‌ی ده‌توانی بیبرِێته‌وه، ئیتر چۆن فه‌رقی نییه؟
نوێژی به‌یانی:
به‌یانیان باوكم زوو هه‌ڵده‌ستا بۆ نوێژ، زۆركات خۆی بانگی به‌یانی ده‌دا، له‌زستاناندا زۆپاكه‌یشی داده‌گیرساند، زستانانی پێنجوێن زۆر ساردبوو، هه‌ندێ جار پله‌ی گه‌رمی بیست و پێنچ پله له ژێر سفره‌وه بوو، به‌تایبه‌ت له به‌ره‌به‌یانیانێكا كه ساماڵ بووایه، ئه‌و كزه هه‌وایه‌ی كه‌به‌سه‌ر به‌فره‌كه‌دا ده‌هات وه‌ك گه‌زنه ده‌ست و رووی ئینسانی ده‌گه‌زی!! كاتێ ده‌ستنوێژمان ده‌شۆرد و ده‌ستمان له ئه‌ڵقه‌رِێزی ده‌رگاكه ده‌كه‌وت ده‌ستمان پێوه‌ی ده‌لسكا، و ده‌بوا به‌زۆر لێمان بكردایه‌ته‌وه، ئاله‌و به‌یانیانه‌دا باوكم منی له‌گه‌ڵ خۆ‌یا ده‌برد بۆ مزگه‌وت، دایكیشم زۆر جار پێی ده‌گوت: پیاوه‌كه! ئاخر ئه‌وه منداڵه‌و نوێژی له‌سه‌ر واجب نییه، تۆ بۆ به‌و به‌یانییه زووه ده‌یبه‌یت بۆ مزگه‌وت؟
باوكیشم ده‌یگوت: مه‌سه‌له‌ی عیبادات پیویسته وای لێ بێ ببێت به به‌شێك له قه‌واره‌و بوونی، ئه‌گه‌ر وای لێهات ئیتر زه‌حمه‌ته ته‌ركی بكات، باببێت به‌به‌شێك له‌قه‌واره‌ی و عاده‌تی پێوه بگرێ. ئه‌ویش ده‌یگوت: باشه خۆت ده‌زانی..
دایكیشم خوا عه‌فووی بكات زۆر هه‌وڵی ده‌دا روو له خوابین ئه‌گه‌ر كاتێ نوێژه‌كانمان دوا بكه‌وتایه به‌قسه‌ی خۆش زۆر ئامۆژگاری ده‌كردین، زۆر پێی ده‌گوتین، ئه‌گه‌ر لاساریمان بكردایه ئیتر زۆر توورِه ده‌بوو، قسه‌ی پێ ده‌گوتین و قسه‌ی سه‌ختیش!!
شت خواردن به‌به‌رچاو مندالاَنه‌وه:
هه‌موو جاری ئامۆژگاری ده‌كردین كه شت به‌به‌رچاو منالاَنی تره‌وه نه‌خۆین نه‌وه‌كو حه‌زی لێبكه‌ن و پاره له‌به‌ردستیانا نه‌بێت بیكرِن و تۆیان بتكێ، زۆرجار منالاَنی تر له‌گه‌رِه‌كه‌كه‌دا شتیان ده‌هێنایه ده‌ره‌وه‌و به‌به‌رچاو ئێمه‌وه ئه‌یانخوارد، ئه‌وان ئه‌و ته‌ربییه‌ته نه‌كرابوون، ئێمه‌ش ده‌مانویست تۆڵه‌یان لێبكه‌ینه‌وه و ئه‌گه‌ر شتێكمان ببوایه، میوه بوایه یا شیرینی پێمان خۆش بوو بمان بردایه‌ته ده‌ره‌وه‌و به‌به‌رچاو ئه‌وانه‌وه بمانخواردایه، تا بیانزانیبا چه‌ند ناخۆشه! به‌لاَم دایكم خوا عه‌فووی بكات نه‌یده‌هێشت..
دڵی هاوسی را‌گرتن:
هه‌رگیز حه‌زی نه‌ده‌كرد دڵی هاوسی بییه‌شێنی، وابزانم هۆی ئه‌و هه‌رِه‌شه زۆرانه‌یه كه‌له‌وباره‌وه وارید بووه، وه‌ك ئه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر [ صلي الله عليه وسلم ] ده‌فه‌رموی:
" [ والله لايؤمنُ، والله لايؤمنُ، وَالله لايؤمنُ، قيلَ منْ يارسولَ الله؟ قالَ: الذي لايأمنُ جارُهُ بَوائقَهُ " ] (!) واته: سوێند به‌خوا باوه‌رِی ته‌واوی نابی، سوێند به‌خوا باوه‌رِی ته‌واوی نابێ، سوێند به‌خوا باوه‌رِی ته‌واوی نابێ. عه‌رزیان كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! كێ ئیمانی نابێ؟ فه‌رمووی: ئه‌وكه‌سه‌ی دراوسێكه‌ی له شه‌رِو خراپه‌ی ئه‌مین نه‌بێ.. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: " [ من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فلا يؤذ جاره " ] (2) واته: ئه‌وه‌ی باوه‌رِی به‌خواو رۆژی قیامه‌ت هێناوه بائازاری هاوسێكه‌ی نه‌دات.
ئه‌مه وای لێكردبوو، هه‌میشه به‌قوربان و به‌ساقه‌مان ده‌بوو كه شه‌رِ له‌گه‌ڵ منالاَنی گه‌رِه‌كمانا نه‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر سه‌ریان بشكاندینایه‌و بهاتینایه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه نه‌ده‌رۆیشته سه‌رماڵه كه‌و هه‌قی بۆ نه ده‌سه‌ندین، ئه‌گه‌ر سه‌ری یه‌كێكمان بشكاندایه دایكی به شیته شیت ده‌هاته سه‌رمان وئه‌میش زۆر دڵی ده‌دایه‌وه‌و هه‌زار جار ئێمه‌ی ده‌كرد به‌ساقه و به‌قوربانیان، و ده‌یوت: فلاَنی ئه‌مانه منداڵن ئێستا شه‌رِیان كردووه تاوێكی تر ئاشتن و پێكه‌وه یاری ده‌كه‌نه‌وه، ئیتر بۆ ئێمه دڵی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌وان بیه‌شێنین؟
خوا ئاگای لێمانه:
زۆر هه‌ته‌رییان ده‌كرده سه‌رئه‌وه كه شتی حه‌رام نه‌خۆین، ده‌ست بۆ ماڵی كه‌س درێژنه‌كه‌ین ، ئه‌گه‌رده‌ست بۆ ماڵی خه‌ڵك ببه‌ین خوا ئاگای لێمانه، و فریشته‌كان له‌كرده‌وه‌ی خراپه‌دا بۆمان ده‌نووسی، ئه‌مه وای لێكردبووین كه ئه‌رِۆیشتین بۆ باخی خۆمان له‌سه‌ر رێگه‌كه‌ماندا تری ره‌شكه تازه ئاڵ‌و بۆڵ ببوو، زۆر حه‌زمان لێی بوو نه‌مان ده‌ویرا ده‌ستی بۆ ببه‌ین نه‌وه‌ك گوناهبار ببین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه به‌پێی شه‌رع ئینسان گوناهبار نابی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێبخوا كه نه‌فسی پێی كوێر ببێته‌وه. خوا پاداشتی خێریان بداته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دڵسۆزییه‌یان بۆ ئێمه تا نه‌كه‌وینه ناو گوناهه‌وه..
په‌راوێزه‌كان:
(1) أخرجه البخاري في كتاب الادب/باب إثم من لايأمن جاره بوائقه. طبعة دار السلام-الرياض 1/1279. الطبعة الأولي/ 1997.
(2) أخرجه البخاري في كتاب الادب /باب من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فلا يؤذ جاره .1/1280.ط دار السلام-الرياض/1997.