به ناوی خوا
السلام و علیکم
ئایا ڕه‌وایه ئافره‌ت ڕووی هه‌ڵبگرێ؟
خوا پاداشتان بداته‌وه
به‌رێز خوشكه رۆژان! بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت ئه‌ڵێین: له‌وباره‌وه بۆچوونێكی زۆر و جیاواز له‌نێوان زانایانی شه‌رعزاندا هه‌یه، و هه‌رلایه‌نه‌ش به‌ڵگه‌ی خۆی هه‌یه، و به‌ڵام هه‌موویان له‌وه‌دا یه‌كرِان كه ده‌وری برۆ هه‌ڵگرتن بۆ كیژێك شووی نه‌كردبێت حه‌رامه، به‌تایبه‌ت كه‌بییه‌وێت ئه‌وكاره بكات بۆ خڵه‌تاندنی خوازیاره‌كه‌ی. جگه له‌وه بۆژنی خاوه‌ن مێرد رای جیاواز له‌نێوان زانایاندا هه‌یه، و ئێمه‌ش ئه‌وزانایانه ئه‌كه‌ینه چه‌ند ده‌سته‌یه‌كه‌وه‌و رای هه‌ر كۆمه‌ڵه و به‌ڵگه‌كانیان باس ئه‌كه‌ین..
ئه‌م باسه له‌كوێوه هاتووه؟:
له‌سه‌حیحدا له‌وباره‌وه فه‌رمووده‌یه‌كی ساخ و دروست هه‌یه كه ئیمامی موسلیم و بوخاری له ئیبنو مه‌سعوده‌وه و ئه‌بوداود و ترمزی و نه‌سائی و ئیبنو ماجه‌ش ریوایه‌تی ئه‌كه‌ن، كه فه‌رمویه‌تی:
لَعَنَ اللَّهُ الْوَاشِِمَاتِ وَالْمُسوتَشِمَاتِ وَالْمُتَنَمِّصَاتِ وَالْمُتَفَلِّجَاتِ لِلْحُسْنِ الْمُغَيِّرَاتِ خَلْقَ اللَّهِ، فَبَلَغَ ذَلِكَ امْرَأَةً مِنْ بَنِي أَسَدِ يقَالُُ لَهَا: أُمُّ يَعْقُوبَ، فَجَاءَتْ فَقَالَتْ: إنَّهُ بَلَغَني عَنْكَ أَنَّكَ لَعَنْتَ كَيْتَ وَكَيْتَ؟فَقَالَ: وَمَا لِي أَلْعَنُ مَنْ لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَمَنْ هُوَ فِي كِتَابِ اللَّهُ؟ فَقَالَتْ: لَقَدْ قَرَأْتُ مَا بَيْنَ اللَّوْحَيْنِ فَمَا وَجَدْتُ فيهِ مَا تَقُولُ، قَالَ: لَئِنْ كُنْتِ قَرَأْتِيهِ لَقَدْ وَجَدْتِيهِ، أَمَا قَرَأْتِ ( وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا/ سورة الحشر/8) ؟ قَالَتْ: بَلَى، قَالَ: فَإِنَّهُ قَدْ نَهَى عَنْهُ. قَالَتْ: فَإِنِّي أَرَى أَهْلَكَ يَفْعَلُونَهُ. قَالَ: فَاذْهَبِي فانْظُرِي، فَذَهَبَتْ فَنَظَرَتْ فَلَمْ تَرَ مِنْ حَاجَتِهَا شَيْئًا، فَقَالَ: لَوْ كَانَتْ كَذَلِكَ مَا جَامَعْتُهَا.(1)
واته: عه‌بدوڵلا فه‌رموویه‌تی: خوا نه‌فرینی له‌و ئافره‌تانه كردووه كه خاڵ ئه‌كوتن، وئه‌و ئافره‌تانه‌ش بۆیان ئه‌كوترێت، و ئه‌وانه‌ی برۆ باریك ئه‌كه‌نه‌وه، و ئه‌وانه‌ش ددانیان ئه‌رووكێنن، و باریكی ئه‌كه‌نه‌وه و دروستكراوی خوا ده‌ستكاری ئه‌كه‌ن، ئه‌م هه‌واڵه به ئافره‌تێك گه‌یشت له به‌نی ئه‌سه‌د، كه پێیان ئه‌گوت: ئوم یه‌عقوب، هات بۆلای عه‌بدوڵلاو گوتی: بیستوومه نه‌فرینێكی ئاوهاو ئاوه‌هات كردووه؟ گوتی: كه‌سێك پێغه‌ممه‌ری خوا د.خ، نه‌فرینی لێكردبێ و له‌قورئانیشا نه‌فرین لێكراو بێت بۆچ نه‌فرینی لێ نه‌كه‌م؟ ئافره‌ته‌كه‌ش گوتی: من قورئانم له‌م به‌رگه‌وه بۆ ئه‌و به‌رگ خوێندۆته‌وه شتی وام نه‌بینیوه، گوتی: ئه‌گه‌ر بتخوێندایه‌ته‌وه ده‌تبینی، ئایا ئه‌م ئایه‌ته‌ت خوێندۆته‌وه كه خوا ئه‌فه‌رموێ: وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا. ( سورة الحشر) ئه‌وه‌ی پێغه‌ممه‌ر بۆی هێنان لێی وه‌ربگرن، و ئه‌وه‌شی لێ قه‌ده‌غه كردن لێی دوور بكه‌ونه‌وه.؟ گوتی: به‌ڵێ، خوێندوومه‌ته‌وه، گوتی: ده‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا د.خ، نه‌هی لێ كردووه. گوتی: من پێم وایه خێزانت ئه‌و كاره ئه‌كات، گوتی: برِۆ بیبینه، ئه‌ویش رۆیشت و ئه‌و حاڵه‌ی له‌ژنه‌كه‌یدا نه‌بینی كه‌هیچ له‌برۆی هه‌ڵگرتبێت، ئینجا عه‌بدوڵلا گوتی: ئه‌گه‌ر ئاوها بوایه كه تۆ ئه‌ڵێیت، هاوسه‌ریم نه‌ئه‌كرد...
ئه‌م فه‌رموده‌یه له‌هه‌ر شه‌ش كتێبه ساغ و دروسته‌كه‌دا ریوایه‌ت كراوه..له ریوایه‌تی ئیمامی بوخاری و ترمزی و نه‌سسائی و ئه‌بوداود و ئیبنو ماجه‌دا نه‌فرینه‌كه هه‌ر له متنمیسات كراوه، به‌ڵام له‌ریوایه‌ته‌كه‌ی ئیمام موسلیمدا نامیساتیشی تێدایه.. واته:برۆ هه‌ڵگر...
له‌زمانی عه‌ره‌بیدا نامیێه چییه؟
به‌پێی واتای نامیسه فتوای زانایانیش ئه‌گۆرِێت، ئه‌بوداوود فه‌رمویه‌تی: نامێه ئه‌وه‌یه به‌موكێش مووه‌كانی ده‌وری برۆ هه‌ڵئه‌گرێت، تا باریكی ئه‌كاته‌وه.( 2)، خاوه‌نی (نیهایه) فه‌رموویه‌تی: نامیسه به‌و ئافره‌ته ئه‌گوترێت، كه موو له‌روودا هه‌ڵئه‌كێشێت، و ده‌مووچاو هه‌ڵئه‌گرێت، به‌مووكیشیش ئه‌گوترێت: (مِنمَاص)(3 ) ئیمامی نه‌وه‌ویش هه‌روای فه‌رمووه..موته‌نه‌ممیسه به‌و ئافره‌ته ئه‌گوترێت: كه: داوا ده‌كات رووی بۆ هه‌ڵبگیرێت، و برۆی بۆ باریك بكرێته‌وه.(4)
ئه‌وانه‌ی فتوای حه‌رامبوونیان داوه:
ئیمامی نه‌وه‌وی له‌شه‌رحی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا له سه‌حیحی موسلیمدا، (14/105)، پێی وایه: نامێه ئه‌و ئافره‌ته‌یه رووی پاك ئه‌كاته‌وه‌و ده‌مووچاوی هه‌ڵئه‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌فه‌رموێ ئه‌و ئافره‌ته‌ی ده‌مووچاو هه‌ڵبگرێت، و ئه‌وه‌ش داوای ده‌كات بۆی هه‌ڵبگیرێت، به‌ر ئه‌وهه‌ره‌شه‌یه ئه‌كه‌ون، چونكه كارێكی حه‌رامه‌و ئه‌بێ ئافره‌تی موسوڵمان خۆی لێ بپارێزێت، ئه‌گه‌ر حه‌رام نه‌بوایه پێغه‌ممه‌ر د.خ، نه‌فرینی لێ نه‌ده‌كرد، و ئه‌گه‌ر نه‌فرین له‌هه‌رشتێ كرا ئه‌وه نیشانه‌ی حه‌رامبوونیه‌تی، ئه‌و زانایانه‌ی تریش كه‌وه‌ك ئیمامی نه‌وه‌وی ئه‌مه بۆچوونیانه وه‌ك: ئیمامی خه‌تتابی، و ئیبنو جه‌ریری ته‌به‌ری (طبری)، و ئیبنو حه‌زمی ئه‌نده‌لوسی له كتێبی موحه‌للادا (10/75)، وه شێخی شه‌وكانی له نیل الأوطار دا(6/192:
به‌ڵام ئیمامی نه‌وه‌وی ئه‌فه‌رموێ: ئه‌م نه‌هیه بۆلابردنی مووی سمێڵ و ریش و ژێر لێوی خوارووی ئافره‌ت نییه، چونكه له‌مه‌زه‌بی ئێمه‌دا (مه‌زه‌بی شافیعی) لابردنی ئه‌مانه نه‌ك حه‌رام نین، به‌ڵكو سوننه‌تیشن، تا ئافره‌تان له‌پیاو نه‌چن. هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: نه‌هیه‌كه ته‌نیا بۆباریك كردنه‌وه‌ی برۆ و ئه‌ملاو لای روو هاتووه.(5 ).. به‌ڵام ئیمامی ته‌به‌ری پێی وایه لابردنی ئه‌وانه‌ش هه‌ر حرامه(6)..
هه‌ندێكیشیان فتوایان به‌دروستبونی داوه:
ئه‌وانه‌ی فتوایان به‌حهڵاڵبوونی داوه، مه‌رجیان بۆدروستبوونی داناوه، و فه‌رموویانه: ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه شووی نه‌كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خڵه‌تاندنی تێدایه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی دێت بۆداواكردنی، ئه‌مه هه‌روه‌ك حه‌رامه خیانه‌تیشه، و ده‌رِِواته قاڵبی غه‌ششه‌وه، كه پێغه‌ممه‌رد.خ، هه‌رِه‌شه‌ی له‌گزیباز و غه‌شكار به‌وه كردووه كه له‌سه‌ر رێبازی موسوڵمانان نین..( مَنْ غَشَّنَا فَلیْسَ مِنَّا)(7 ).هه‌ر ئه‌وانه‌ی كه به حه‌رامیان داناوه بۆ ئافره‌تی بێ مێرد، فه‌رموویانه: ئه‌گه‌ر له‌به‌ر پێویستییه‌ك بوو وه‌ك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌ك، یا لابردنی عه‌یبێك، ئه‌وه دروسته، وه‌ك ئه‌وه‌ی ددانێك یا چه‌ند ددانێكی درێژ بن و له كاتی خواردندا ئازاری بده‌ن، ئه‌وه دروسته لابردن یا چاك كردنی.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنی مێرد دار بوو، ئه‌وه ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی رازی بوو، یا داوای لێ‌كرد، ئه‌وكاره بكات گوناهبار نابێت، و به‌ر ئه‌و نه‌فرینه ناكه‌وێت، چونكه بۆ ئارایشكردن وخۆ جوانكردنه بۆ مێرد، كه ئه‌وه‌ش له‌شه‌رعا داواكراوه..تا خۆشه‌ویستی وسۆزیان بۆیه‌كتر زیاد بێت.. به‌ڵگه‌شیان ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه به‌كره‌ی كچی عوقبه له‌باره‌ی رووپاكردنه‌وه‌وه‌و لابردنی مووی رووه‌وه پرسیاری له حه‌زره‌تی عائیشه كرد، ئه‌ویش هه‌روه‌ك ئیبنو حه‌جه‌ر باسی ئه‌كات فه‌رمووی: چه‌ند له‌تواناتا هه‌بوو، ئازار له خۆت لابه‌ره [ أمِيطِي عَنكِ الأذَى مَا اسْتطعْتِ] (8 ) واته: ئه‌و مووانه‌ی ناوچاو و ده‌وری برۆی به‌ئازار داناوه.. هه‌ر هه‌مان فه‌رمووده ئیمامی نه‌وه‌یش به‌مجۆره ریوایه‌تی ئه‌كات: [ إن كان لك زوج فاستطعت أن تنتزعي مقلتيك فتصنعيهما أحسن مما هما فافعلي ] (9) واته: ئه‌گه‌ر مێردت هه‌یه، و ئه‌توانیت مووی سه‌ر پێڵووی چاوه‌كانت لابه‌ریت، و وایان لێ بكه‌یت جوانتربن له‌وه‌ی كه هه‌ن دروستیان بكه..
ئه‌وانه‌ی ئه‌م فتوایه‌یان داوه وه‌ك ئیمامی ئیبنو جه‌وزی، و (عبد الوهاب ابن المبارك الأنماطي ) مامۆستای ئیبو جه‌وزی، و شێخی ئه‌لعه‌ینی خاوه‌نی عمده القاری شه‌رحی بوخاری، و هاوچه‌رخی شێخی ئیبنووحه‌جه‌ر، و هه‌ندێك له حه‌نبه‌لییه‌كان، و زه‌یدییه‌كان.. شێخی ئیبنو عابیدین له‌زانایانی حه‌نه‌فی رای وایه كه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت هه‌ندێ له‌برۆی هه‌ڵگرت، بۆ خۆجوانكردن بۆ مێرده‌كه‌ی ئه‌وه دروسته، و پێی وایه ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه له‌فه‌رموده‌كه‌دا بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌یه كه بۆ غه‌یری میردی خۆیان ئه‌وكاره ئه‌كه‌ن. (10 ) شێخی ده‌ووانی)یش له‌مالیكییه‌كان هه‌ر هه‌مان بۆ چوونی هه‌یه، وئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و نه‌هیه بۆ ئافره‌تانێكه مێردیان مردبێت، یا �?ه‌وتابێت. (11 ).له‌مه‌زه‌بی شافیعیدا هه‌رچه‌ند ئیمامی نه‌وه‌وی به‌حه‌رامی داناوه، به‌ڵام شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر له‌توح�?ه‌دا به جه‌وازی داناوه‌و �?ه‌رموویه‌تی هه‌لگرتنی مووی ده‌وری برۆ بۆ جوانكردنی ئافره‌ت ئه‌گه‌ر به ئیزنی مێرده‌كه‌ی بوو دروسته. (12)..
هه‌ندێك له حه‌نبه‌لییه‌كان ئه‌فه‌رموون: برۆ باریك كردنه‌وه زه‌قترین دروشمی ئه‌و ئافره‌تانه بووه كه خراپه‌كاربوون و بۆ بێگانه‌یان كردووه،.ده‌نا ئه‌گه‌ر بۆ مێردی خۆیان بێت ئه‌وه كه‌راهه‌ته‌كه‌ی ته‌نزیهییه، (واته دروسته)..له‌ریوایه‌تێكدا فه‌رموویانه: ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی رێی پێدا دروسته روو پاككردنه‌وه، و لێو سووركردن، و نه‌قش كردن، ره‌نگكردنی برژانگ.(13)..
فتوای گه‌وره زانایانی هاوچه‌رخ:
له‌م باره‌وه سه‌ریشم له فتوای زانایانی هاوچه‌رخ دا، دیتم ئه‌وانیش رای زانایانی پێشینی خۆیان باس كردووه‌و له‌كۆتاییدا رای خۆیشیان ده‌ر برِیوه، له‌وانه زانایانی سعوودییه، جگه له شێخی بن باز به‌ره‌حمه‌ت بێ (14 ) هه‌موو رایان وایه، كه: ئه‌وهه‌رِه‌شه‌یه بۆ برۆباریك كردنه‌وه‌وه‌یه، ورووپاك كردنه‌وه‌و و ده‌موو چاو هه‌ڵگرتن بۆ ژنی مێردار بێ ده‌ستكاریكردنی برۆ، به‌ر ئه‌و نه‌فرینه ناكه‌وێت(15 ) زانایانی تری جیهانی ئیسلامی رایان له‌وان جیاوازه، بۆ نموونه: مامۆستا دكتۆر عبد الكریم زه‌یدان، پاش ئه‌وه كه رای موافیق و موخالیفی باسكردووه فه‌رموویه‌تی: رای په‌سه‌ند لای من ئه‌وه‌یه كه برۆ باریك كردنه‌وه بۆ غه‌یری ژنی شوودار حه‌رامه، و ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت..و ئه‌و ئافره‌ته‌ی هێشتا شووی نه‌كردووه‌و داواكار دێت بۆ داواكردنی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه رووی هه‌ڵبگرێت، چونكه ئه‌وكاره‌ی زیاد له‌وه كه حه‌رامه گزیكردنیشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنی شوودار مێرده‌كه‌ی داوای لێ‌كرد یا رێی پێدا ئه‌وه دروسته، چونكه به‌ر حوكمی زینه‌ت ئه‌كه‌ویت.(16)..
ئه‌گه‌ر سه‌یری فتواكه‌ی دكتور شیخ یوسف قرضاوی و دكتۆر شێخ (عجیل نشمین)یش بكه‌یت هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه، به‌ڵكو شێخ عجیل نه‌شمین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه رای له‌گه‌ڵ حه‌نبه‌لییه‌كانه، وحوكم له‌رواڵه‌تی فه‌رمووده‌كه‌وه وه‌رئه‌گرێت، ئه‌و ئافره‌تانه له‌م حوكمه هه‌ڵئه‌بوێرێت كه: 1- برۆیان چرِو وپرِِه و له برۆی پیاو ئه‌چێت، ئه‌وه‌نده‌ی لێ هه‌ڵبگرن كه له‌برۆی پیاو نه‌چێت. 2- یابرۆیان په‌یوه‌سته‌و نێوان هه‌ردوو برۆكه‌ی پره له‌موو، كه ئه‌وبرۆ په‌یوه‌ستیه‌ش جێی سه‌رنجه و به‌لای پیاوه‌وه ناشیرینه، ئه‌و ئه‌ندازه‌ی نێوان برۆكانی لاببات تا له‌برۆی پیاو نه‌چێت..3- یا مووه‌كانی برۆی به‌ملاو لای برۆیا بلاَو ببوه‌وه، ئه‌وه‌ی بلاَو بوه‌ته‌وه لای ببات، تا نه‌بێته عه‌یب ونوقسانی.. وه شیخ عگیه ێقر، و (شیخ ئیبراهیم جلهوم) یش شیخی مزگه‌وتی زه‌ینه‌بی له قاهره هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه.
له‌مه‌وه بۆمان روون ئه‌بێته‌وه كه گشت زانایان پێیان وایه رواڵه‌تی ده‌قی �?ه‌رمووده‌كه بۆ حه‌رامبوونی ئه‌و كاره‌یه، به‌ڵام (جمهور)واته:به‌شی زۆری زانایان وا ته‌فسیری رواڵه‌تی ده‌قه‌كه‌یان كردووه: كاتێ ئافره‌ت تووشی ئه‌و نه�?رینه ئه‌بێت كه مه‌به‌ستی له‌وكاره‌یدا 1- گزیكردن، وهه‌ڵخڵه‌تاندن بێت. 2- یا بۆ پیاوانی بێگانه‌و نامه‌حره‌می بكات. 3- یا نه‌هیه‌كه بۆ ئه‌و ئا�?ره‌ته‌یه كه‌میرده‌كه‌ی ون بووه، یا مردووه‌و ئێستا بێوه‌ژنه.. یا هێشتا كچه‌و شووی نه‌كردووه.
سه‌ره‌نجام:
له فتوای زانایانه‌وه ئه‌گه‌ینه ئه‌وئه‌نجامه كه رووهه‌ڵگرتن و برۆ باریك كردنه‌وه بۆكیژ و بێوه‌ژن و ئه‌و ژنانه‌ی مێردیان ون بووه دروست نییه و حه‌رامه، مه‌گه‌ر یه‌كێ له‌وسێ حاڵه‌ته‌یان تیابێت كه‌باسكران، وه‌ك برۆ په‌یوه‌ستی،و برۆ زۆری كه له‌هی پیاو بچێت، یا تووكی برۆی په‌رته‌وازه بێت و بووبێت به عه‌یب و كه‌مییه‌ك بۆ ئا�?ره‌ته‌كه، ئاله‌م حاڵه‌تانه‌دا زانایان فتوایان داوه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه كه عه‌یبه‌كه‌ی نه‌مێنێ، وله‌برۆی پیاو نه‌چێت، دروسته چاكی بكات. به‌ڵام ئه‌و ئافره‌تانه‌ی مێردیان هه‌یه ئه‌گه‌ر برۆ باریك بكه‌نه‌وه و ده‌موچاو هه‌ڵبگرن، به‌ر ئه‌و نه‌فرینه ناكه‌ون، به‌پێی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی حه‌زره‌تی عائیشه كه‌شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر له فه‌تحدا باسی كردووه..
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فتوای ئه‌و زانایانه برۆی باریك كرده‌وه ئه‌بێ له‌به‌رچاو پیاوانی نامه‌حره‌مدا ده‌ری نه‌خات، چونكه زانایان ئه‌مه‌یان به‌خۆ جوانكردنێك داناوه كه‌بۆ میرد نه‌بێ نابێ ده‌ر بخرێت، له‌ده‌قی �?توای ئه‌و زانایانه‌دا ئه‌وكاره زینه‌ته بۆ مێرد، وئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی حه‌زره‌تی عائیشه‌ش كه باسمان كرد هه‌ر هێمایه بۆ ئه‌وه كه خۆجوانكردنه بۆ مێرد. ئه‌و ئافره‌ته‌ی ته‌قوای هه‌بێت، ئه‌بێ به سه‌رپۆشه‌كه‌ی دای بپۆشێت..
خوایش زاناتره..
په‌راوێزه‌كان:
(1) أخرجه البخاري في كتاب التفسير/باب وما آتاكم الرسول �?خذوه، عَنْ عَلْقَمَةَ عَنْ عَبْدِاللَّهِ قَالَ: .. ص:1049، برقم: 4507، دار السلام، الطبعة الأولى، بيروت/1417- 1997م، ومسلم في صحيحه: كتاب اللباس والزينة/باب النهي عن التزوير في اللباس وغيره عَنْ عَلْقَمَةَ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ قَالَ: . ص 946، برقم: 3966، دار إحياء التراث العربي، الطبعة الأولى، بيروت/ 1420- 2000م، والترمذي في كتاب الأدب/باب ماجاء في الواصلة والمستوصلة، برقم:2706، والنسائي في كتاب الزينة/باب لعن المتنمصات، برقم: 5159، وأبو داود في كتاب الترجل/ باب في صلة الشعر، برقم:3638، وابن ماجة في كتاب النكاح/ باب الواصلة والواشمة، برقم:1979. ته‌نیا له موسلیمدا ناوی (نامصة)و (متنمصة) براوه، ده‌نا بوخاری و خاوه‌نی چوار سونه‌نه‌كه ته‌نیا ناوی (متنمێه)یان هیناوه‌و به‌س.
(2)- عون المعبود شح سنن أبي داوود: 11/228.
(3)- النهاية في غريب الحديث والأثر، ابن الأثير (ت: 606 هـ) بكة، 5/119. الطبعة الرابعة/ق‌م-إيران.
(4)- سةيري النهاية ي ابن الأثير بكة، 5/119. هةروةها صحيح البخاري بشرح العسقلاني 11/575.كتاب اللباس/ باب المتنمصات.
(5)- صحيح مسلم بشرح النووي، 14/106.
(6)- لةشةرحي ئةم فةرموودةيةدا سةيري ( فتح الباري بشرح صحيح البخاري للشيخ ابن حجرالعسقلاني) بكة..
(7)- صحيح مسلم كتاب الايمان/باب قول النبي (من غشنا �?ليس منا). ص/97، طبعة دار إحياء التراث العربي- بيروت 2000.
(8)- فتح الباري بشرح صحيح البخاري/ كتاب اللباس/ باب المتنمصات، للحافظ أحمد ابن حجر العسقلاني المتوفى 852هـ 11/574،575. دار الفكر للطباعة والنشر 1966. ئةمةش دةقةكةيةتي: (وقد أخرج الطبري من طريق أبي إسحق عن امرأته أنها دخلت على عائشة وكان شابة يعجبها الجمال فقالت : المرأة تحف جبينها لزوجها فقالت : أميطي عنك الأذى ما استطعت ) .
(9)- صحيح مسلم بشرح النووي 14/106.
(10)- رد المحتار علي الدر المختار، 1/374.
(11)- الفواكه الدواني على رسالة ابن أبي زيد القيرواني/ باب في الفطرة والختان، وحلق الشعر: 2/315.
(12)- تحفة المحتاج في شرح المنهاج: 1/129.
(13)- فتح الباري بشرح صحيح البخاري. كتاب اللباس/ باب المتنمصات.
(14)- سةيري فتواكاني لة سايتةكةيا بكة.ئةو ثصي واية برؤ و دةموو ضاو يةك حوكميان هةية..
(15)- سةيري فتواكاني رةقةم: (39938) و (38422)، و(17598)بكة.. لة سايتي
(16)- أحكام المرأة في الإسلام، لةبارةي نامصةوة..