ئه‌م به‌یانییه سه‌عات یه‌ك و ده ده‌قیقه سوار فرۆكه‌كه‌ی ستارلاين بووین، كه له دوبه‌یه‌وه به‌رو سلێمانی ده‌رۆیشت.. بیست ده‌قیقه له مه‌تار جارێكی تر دوایان خستین، و له‌سه‌عات یه‌ك ونیوا هه‌ڵفرِی.. ئه‌م فرۆكه‌یه ئۆزبه‌كستانی بوو‌و، فرۆكه‌یه‌كی زۆر خراپ نه‌بوو.. له‌باره‌ی جێی و رێوه له ئێرباسه‌كان فراوانتر بوو.. به‌لاَم ئه‌وه‌ی جێی داخ وكه‌سه‌ر بوو خزمه‌تی خزمه‌ت گوزاره‌كانی بوو.. عاده‌ته‌ن له‌ولاَتاندا هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌ن به خزمه‌ت گوزار ده‌بێ ماوه‌یه‌ك كارمه‌نده‌كان له‌و ده‌وره‌یه‌دا شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌ته‌ك خه‌ڵكیدا فێر بكرێن، و رێ‌و شوێنی خۆیان بزانن، وچۆن سه‌رنجی موسافیره‌كانیان رابكێشن.. به‌لاَم ئه‌مانه وه‌ك له‌و هه‌ردو كێوه‌وه هاتبن ئاوه‌هابوون.. ئه‌وه‌ی ته‌نیشتم ده‌ستی به گڵۆپی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌دا نابوو، تا بێن به‌ده‌میه‌وه.. به‌لاَم نه‌هاتن ودواكه‌وتن.. ئه‌ویش داواكه‌ی خۆی له‌بییر چوبوه‌وه.. ئیتر كاتێ هاتن.. وتیان: چیت ده‌وێ؟ گوتی: هیچ.. به‌تووره‌ییه‌كه‌وه گوتیان: جارێكی تر ده‌ستی پیا نه‌نێیت..!!
كابراش به ئینگلیزی بانگی كرده‌وه گوتی: وه‌ره وه‌ره.. بزانم وتت چی؟ به‌لاَم نه‌هاته‌وه‌و رۆیشت..وتی زۆرم پێ سه‌یره!! ئه‌لێی ئه‌مانه له ئاوه‌دانیدا نه‌ژیاون!! نازانن چۆن له‌گه‌ڵ موسافیره‌كانیانا ره‌فتار بكه‌ن!!
من خۆم جێی خواردنه‌كه‌م كردبوه‌وه، و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستم خستبوه سه‌ری و خه‌وم لێ كه‌وتبوو، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێشه‌كییه‌ك باس بكات ده‌ستی پێوه‌نام وخه‌به‌ری كردمه‌وه!! منیش زۆرم پێ سه‌یر بوو كه ئه‌م مرۆڤه ئابه‌و شێوه ره‌قییه ره‌فتار ده‌كات!! به ئینگلیزی گوتم: وه‌ره بزانم بۆچ تۆ وشه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیت به‌كار نه‌هێنا وه‌ك ببووره! بێ زه‌حمه‌ت!! به‌لاَم هه‌ر گوێی پێ نه‌داو رۆیشت!!
له‌راستیدا كاتێ ئه‌وره‌فتاره‌ی كارگوزاره‌كانی ستارلاينم بینی و له‌گه‌ڵ كارگوزاره‌كانی هێلی ئاسمانی ئوسترالی، سه‌نگافوری، مالیزی و برۆنای دا به‌راورم ده‌كرد. ئه‌یهوو!! ئه‌یهوو!! هه‌ر به‌راورد نه‌ده‌كرا..
ئه‌وان ده‌وره‌یان پێ بینرابوو چۆن له‌گه‌ل موسافیره‌كانیانا ره‌فتار بكه‌ن؟! چۆن دڵیان رازی بكه‌ن! چۆن سه‌رنجیان رابكێشن تاجارێكی تر له‌گه‌ل ئه‌و هێلی هه‌واییه‌ی ئه‌وانا سوار ببنه‌وه.. بۆيه ناو به‌ناو كه ده‌هاتن به‌رووی خۆشه‌وه و به‌وشه‌ی ئاغا فه‌رموو!! به‌رِێز چیت ویست؟! و له‌م وشانه یان به‌كار ده‌هێناو ئه‌وسا خزمه‌ته‌كه‌یان پێشك كه‌ش ده‌كرد..
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستم بوو له‌م باسكردنه‌دا بیگه‌یه‌نم ئه‌وه‌بوو:
كوێره‌وه‌ری زۆرمان بینیوه:
ئێمه‌ی كورد كوێره‌وه‌ری زۆرمان بینیوه.. كاتێ بییر له‌سالاَنی پێشین ده‌كه‌ینه‌وه كه چۆن له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌مبوول داده‌به‌زین، تاده‌گه‌یشتینه‌وه سه‌ر سنوور، و له‌وێ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌ر گه‌رمای گه‌زنده‌ی هاوینی ئیبراهیم خه‌لیل، یا سه‌رمای سڕكه‌ری زستانیا ماوه‌ی سێ سه‌عات و چوار سه‌عات بۆ حه‌زی جه‌ندرمه‌كان له‌وێدا ده‌وه‌ستێنراین..!! یاله فرۆكه‌خانه‌ی عه‌ممان داده‌به‌زیت، وشه‌و و رۆژێك له‌ناو ترومبێلا ده‌بوویت، وله سه‌ر سنووری ئوردن- عیراقدا چوار تا پێنچ سه‌عات راده‌گیرایت.. یاكاتێ له دیمشقا داده‌به‌زیت، و - پرته‌و بۆڵه‌و به‌رتیل وبه‌خششی فه‌رمانبه‌ران بابوه‌ستێ - تاده‌گه‌یشتیته‌وه سه‌ر سنوور و له‌رووباری پرمه‌ترسی خابوور ده‌په‌ریته‌وه.. یاله‌تارانه‌وه داده‌به‌زیت، و سواربوونی ترومبێل بۆ شه‌و و رۆژێك، و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی حیزبێكی ناسراو بدۆزیته‌وه تا وه‌ره‌قه‌ی سه‌ر سنوورت بۆ بكات، و له‌وێوه به‌ولاَخ و به‌پێ به‌ناو كێلگه‌ی مینی سه‌ر سنوورا بپه‌رِیته‌وه، و ره‌نگ و رواله‌تی ته‌پوتۆزاوی و ئێش و ئازاری رێگه‌وبان ته‌واو له‌گوڕی ده‌خستیت و له‌جیاتی خۆشی مه‌رگی خۆتت به‌ئاوات ده‌خواست!! كاتێ كه مرۆڤ بیر له‌و رابوردووه تفت و تالاَنه ده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت: هه‌زار جار سوپاس بۆخوا، ئه‌مه‌ی خۆمان له‌هه‌موو ئه‌وانه به‌هه‌زار قات باشتر و چاكتره!! له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی یا هه‌ولێرا به‌زمانی خۆت جوانترین پێشوازیت لێ ده‌كرێت و گه‌رمترین به‌خێراتنت پێ ده‌وترێت، و.. زۆر دڵخۆشكه‌رن..
به‌لاَم ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئێمه به شوێن هێلی هه‌وایی باشترا نه‌گه‌رِێین، و خزمه‌تی باشتر به‌هاولاَتیانمان پێش كه‌ش نه‌كه‌ین... نه .. به‌ڵكو ده‌بێ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بین كه‌وه‌ك ولاَتانی تر خزمه‌تی باشتر پێشكه‌ش به هاولاَتیانمان بكه‌ین.. به‌م جۆره له‌نێوان هێڵه هه‌واییه‌كانا رێی كێ به‌ركێ و ته‌نافوس بكه‌ینه‌وه..خۆ ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌وه به كرێ گیراوه با فڕۆكه‌ی هێڵێكی وا به‌كرێ بگرێت كه رێز له هاولاَتیانیان بگرێت، و هاولاَتیان به‌خزمه‌ته‌كه‌یان دڵخۆش ببن!!
سليماني