باوه‌ڕ قوربانى ده‌وێ:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پێمان خۆشه قه‌ومه‌كه‌مان بزانێ كه هه‌موو كه‌سێ به‌كه‌ڵكى ئه‌م ده‌عوه‌ت و بانگێشه‌یه نایه‌ت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى له‌هه‌موو گۆشه‌و لایه‌نه‌كانى حاڵى بووبێ، و داواى هه‌رچى لێكرا له كات وگیان وماڵ و ته‌ندروستى به‌سه‌خاوه‌تمه‌ندییه‌وه پێى ببه‌خشێ: خواى ته‌عالا فه‌رموویه‌تى: " قُلْ: إِنْ كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا، وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا، أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ اللهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ، فَتَرَبَّصُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللهُ بِأَمْرِهِ، وَاللهُ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِين "(5)
بڵێ: ئه‌گه‌ر باوك و رۆڵه و برا و ژن و عه‌شره‌تتان و سامانێ كه به‌ده‌ستان هێناوه و بازرگانییه‌ك كه ده‌ترسن بێ بازاڕ ببێ، و جێگه‌و رێگه‌یه‌ك كه‌دڵتان پێیان خۆشه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان له‌لا خۆشه‌ویستره له خوا‌و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ى و تێكوشان له پێناویا، ئه‌وا چاوه‌ڕوانى بكه‌ن تا خوا فه‌رمانى خۆى ده‌نێرێ، و تۆڵه‌تان لێ ده‌سێنێت، خوایش هیدایه‌تى قه‌ومى فاسق و خراپه‌كار نادات..
ئه‌مه بانگێشه‌ێكه شه‌ریكایه‌تى قبووڵ ناكات، چونكه یه‌كبوون سروشتیه‌تى، هه‌ركه‌س به‌وجۆره خۆى بۆ ئاماده كرد، ئه‌وا به‌و بانگێشه‌وه ده‌ژى و بانگێشه‌یش به‌مه‌وه ده‌ژى. ئه‌وه‌ى له‌هه‌ڵگرتنى ئه‌م كۆڵه و به‌جێهێنانى ئه‌م ئه‌ركه‌دا لاوازبێ له‌پاداشتى تێكۆشه‌ران بێبه‌ش ده‌بێ و له‌ریزى دانیشتوان و دواكه‌وتووانى بێ بیانوودا ده‌بێ!! خواى ته‌عالا له جیاتى ئه‌مان كه‌سانى تر بۆ ئه‌م بانگێشه‌یه ئاماده ده‌كات، كه‌ئاوان: "أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ، يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ، ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ "(6) له‌ته‌ك ئیمانداراندا لێ بورده‌ن و خۆیان زه‌بوون پیشان ده‌ده‌ن، و به‌رامبه‌ر كافر و بێ بڕوا چاوپۆشى ناكه‌ن، و به عیززه‌تن!! له پێناوى خوادا تێده‌كۆشن، ترسیان له‌سه‌ر زه‌نشتى خه‌ڵكى نییه، ئه‌وه‌ش فه‌زڵى خودایه، هه‌ركه‌س خۆى بیه‌وێ پێى ده‌به‌خشێ..
رون و دیارى:
ئێمه خه‌ڵكى بۆ لاى مه‌بده‌ئـ بانگ ده‌كه‌ین، مه‌بده‌ئێك لاى هه‌موان رون و دیار‌و سه‌لمێنراو. ئه‌وان هه‌موویان ده‌یناسن و باوه‌ڕیان پێیه‌تى،و به‌شیاوترى ده‌زانن، و ده‌شزانن كه رزگارى و به‌خته‌وه‌رى و ئاسووده‌ییان له‌ودایه، مه‌بده‌ئێك تاقیكارى سه‌لماندى و مێژووش حوكمى به‌وه داوه كه تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه بۆ هه‌میشه‌یى بژى، و ده‌گونجێ تواناى چاكردنى بوونه‌وه‌ریشى هه‌بێ.
دوو باوه‌ڕ:
پاش ئه‌وه‌ى كه هه‌ردوومان باوه‌ڕمان به‌و مه‌بده‌ئه هه‌بوو، ئه‌وسا له‌وباره‌وه ده‌زانیت جیاوازى نێوان ئێمه‌و قه‌ومه‌كه‌مان چییه؟
ئه‌وه‌ى ئه‌وان باوه‌ڕیان پێیه‌تى: باوه‌ڕێكى به‌نجكراوه و له‌ده‌روونیا نووستووه. به‌حوكمه‌كه‌ى رازى نابن و به پێى فه‌رمانه‌كانى كار ناكه‌ن..له‌كاتێكدا ئه‌و باوه‌ڕه ئیمانێكى هه‌ڵگیرساوى بڵێسه داره، و به‌هێز و هۆشیاره له‌دڵى برایانى موسڵماندا.
له‌ده‌روونى ئێمه‌ى رۆژهه‌ڵاتیدا دیارده‌یه‌كى ده‌روونى سه‌یر هه‌یه، كه له‌لایه‌ن خۆمان و خه‌ڵكى تریشه‌وه هه‌ستى پێده‌كرێ..ئه‌و دیارده‌یه‌ش ئه‌وه‌یه: كاتێ باوه‌ڕمان به بیرۆكێك هێنا، و كاتێ باسى ئه‌وبڕوایه‌مان بۆخه‌ڵكى كرد، وا ده‌زانن ئه‌و باوه‌ڕه هانمان ده‌دات بۆ خاپوور كردنى چیا‌و تێكدانى كێ‌و، و پێشكه‌شكردنى گیان وماڵ و قبووڵكردنى ماندووبوون، وخۆ خستنه ناو كارى گه‌وره‌و گران و ناڕه‌حه‌ته‌وه، تا پێى سه‌رده‌كه‌وین، یا ئه‌و به‌هۆى ئێمه‌وه سه‌ر ده‌كه‌وێ.. به‌ڵام كاتێ كڵپه‌ى وتار و ئاخاوتن هێدى بووه‌وه، و كۆمه‌ڵ بڵاوه‌ى لێ كرد و په‌رته‌وازه بوون، هه‌ركه‌سه باوه‌ڕه‌كه‌ى له بیر ده‌چێته‌وه، و له‌بیر و هزرى بێ ئاگا ده‌بێ!! بیر له‌وه ناكاته‌وه كارى بۆ بكات، و به‌خه‌یاڵیشیدا نایه‌ت به‌لاى كه‌مه‌وه به‌لاواز ترین شێوه‌ى تێكۆشان له‌پێناویا تێبكۆشێ!! بگره له‌و بیرچوونه‌وه‌و بێ ئاگایى بوونه‌دا سه‌رپه‌ڕى و زیاده ره‌ویش ده‌كات، تا ده‌گاته ئاستێكى وا له دژى باوه‌ڕ و هزره‌كه‌ى خۆى كار بكات!! جا هه‌ستى پێ بكات، یان نه؟!
ئایا له‌سه‌ر سامیدا پێ ناكه‌نیت ، كه یه‌كێك له پیاوانى هزرو كار‌و رۆشنبیرى ببینیت، له یه‌ك رۆژدا و له دوو كات - ى نزیك له‌یه‌ك– دا، له‌یه‌كێكیانا موسقۆف(ملحد)ێك بێت له مسقۆفه‌كان، و له‌كاتى دووه‌مدا عابیدێك بێت له‌ته‌ك عابیداندا؟!!
ئه‌م لاوازییه، یا له‌بیر چوونه‌وه‌یه، یا غه‌فڵه‌ته، یا خه‌وتن ونووستنه، یا هه‌ر شتێكى تر، چ ناوێكى لێ ده‌نێى لێى بنێ، واى له‌ئێمه كردووه، هه‌وڵ بۆ ئاگاداركردنه‌وه و خه‌به‌ر هێنانه‌وه‌ى مه‌بده‌ئه‌كه‌مان بده‌ین، ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و مه‌بده‌ئه‌یه كه قه‌ومه‌كه‌مان سه‌لماندوویه‌تى و له ده‌روونیا خۆشه‌ویسته..
چه‌نده‌ها ده‌عوه‌ت وبانگێشه:
كه‌وابوو ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ره‌تاى یه‌كه‌م قسه‌م و ده‌ڵێم: بانگێشه‌ى برایانى موسڵمان بانگێشه‌ى مه‌بده‌ئه، ئه‌مڕۆش له‌رۆژهاڵات و رۆژئاوادا چه‌نده‌ها بانگێشه و مه‌بده‌ئـ و بیر‌و رێڕه‌و و بۆچوونى جۆراو جۆر هه‌یه، هه‌موویان ناكۆكییان تیایه‌و ژیریى وهۆشى خه‌ڵكیان دابه‌ش كردووه، و ناكۆكى له‌ده‌روونیانا دروست كردووه.
ئه‌و بانگێشه‌و بیر‌و باوه‌ڕانه‌ش له‌لایه‌ن شوێنكه‌وته‌و ده‌سته‌و دایه‌ره‌ى خۆیانه‌وه‌جوان ده‌كرێن، و رۆڵه‌و شوێنكه‌وتوان و ئه‌وینداران و موریده‌كانیان پڕ‌و پاگه‌نده‌یان بۆده‌كه‌ن، لایه‌نى جوان و ێیفه‌ته باشه‌كانیان به‌رچاو ده‌خه‌ن، به‌ڵكو له‌سنووریش تێ ده‌په‌ڕن، تا وا به‌خه‌ڵكى پیشان بده‌ن كه جوان و دڵڕفێن وسه‌رنج راكێشن..
بانگخوازان:
ئه‌وانه‌ىئه‌مرِۆ بانگێشه ده‌كه‌ن زۆر له‌وانه‌ى دوێنى جیاوازن، ئه‌وانه‌ى ئه‌مرِۆ رۆشنبیرن، مه‌شق پێكراون، پسپۆرِن، هه‌مووجۆره وه‌سیله‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ستایه، به‌تایبه‌ت له وڵاتانى رۆژئاوادا، هه‌ر بیرۆیه‌ك كۆمه‌ڵێكى تایبه‌تى مه‌شق پێكراوى هه‌یه، لایه‌نى ون و نادیارى روون ده‌كه‌نه‌وه، لایه‌نه جوانه‌كانى پێشچاو ده‌خه‌ن، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و گه‌یاندنى مه‌به‌سته‌كه‌یان چه‌نده‌ها وه‌سیله‌ى نوێ دا دێنن وبه‌كارى دێنن، ئاسانترین و ساكارترین و نزیكترین رێگه بۆ خۆ گه‌یاندنه ناو ده‌روونى خه‌ڵكى و قه‌ناعه‌ت پێكردنیان به‌كاردێنن تا وه‌شوێن خۆیانیان بخه‌ن.
كه‌ره‌سه‌كان:
كه‌ره‌سه‌كانى راگه‌یاندنى ئه‌مرِۆ له‌وانه‌ى دوینێ جیاوازن، راگه‌یاندنى دوێنێ قسه‌یه‌ك بوو له وتارێكى جومعه‌دا، یا له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌كرا ، و له‌نامیلكه‌یه‌ك یا له‌وتارێكى ئاراسته‌ییدا ئه‌نووسرا، به‌ڵام ئه‌مرِۆ چه‌نده‌ها شتى تر هه‌یه وه‌ك بڵاوكراوه، گوڤار، رۆژنامه، په‌یام ، شانۆ، چیرۆك، رادیۆ، هه‌موو ئه‌مانه رێى گه‌یشتن به دڵ وده‌روونى گشت خه‌ڵكییان خۆش و ئاسان كردووه به‌ژن و پیاوه‌وه، له ناوماڵیان، له‌جێى بازرگانیان، له‌كارگه‌كانیان، و كێڵگه‌كانیاندا..
بۆیه ئه‌ركى سه‌رشانى بانگخوازان [ الدعاة ] ئه‌وه‌یه: به‌باشى هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌سانه بزانن و به‌كاریان بێنن، تا كاره‌كه‌یان به‌رهه‌مى دڵخوازى خۆى هه‌بێ..
بۆچ وا له‌مه‌به‌ست لابده‌م؟ جارێكى دیش ده‌گه‌رِێمه‌وه سه‌رباسه‌كه‌ى خۆم وده‌ڵێم: جیهانى ئه‌مرِۆ تووشى ئینته‌لا بووه، به‌و هه‌موو بانگه‌شانه‌ى كه له‌باره‌ى رامیارىو قه‌ومىو نه‌ته‌وایه‌تىو ئابوورى‌و سه‌ربازىو ئاشتیخوازیانه‌وه هه‌یه، ئه‌دى بانگێشه‌ى برایانى موسڵمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو پێكهاته ئاوێتانه‌وه له‌كوێیه؟
وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌م وام لێ ده‌كات له‌باره‌ى دوو شته‌وه بدوێم: یه‌كه‌میان په‌یكه‌رى بانگێشه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌رێیى [ الإيجابى ] ، و دوور له‌هه‌موو كۆمه‌ڵێكى تر، پاشان هه‌ڵوێستى بانگێشه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌و بانگێشانه‌ى تره‌وه، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌شى دووه‌مى باسه‌كه‌م..
به‌هۆى ئه‌و ده‌رچونه‌م له باسه‌كه دا سه‌رزه‌نشتم مه‌كه، چونكه وام بۆ خۆم داناوه: چۆن قسه‌ده‌كه‌م ئاوه‌هاش بنووسم، و به‌و شێوه‌یه‌ش له‌شێوه‌كانى نووسین بنووسم كه زۆر له‌خۆكردن و خۆ ئازاردانى تیا نه‌بێ..من چۆنم ده‌مه‌وێ خه‌ڵكى وام لێحاڵى ببن، بێ ئارایش رو تووش..
5- سورة التوبة/24.
6- سورة المائدة/54.