بسم الله الرحمن الرحيم
(قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي، وَسُبْحَانَ اللهِ، وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ) يوسف/ 108.
(قُلْ إِنْ كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ اللهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ، فَتَرَبَّصُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللهُ بِأَمْرِهِ، وَاللهُ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ) التوبة/24.
ئیمامی شه‌هید حه‌سه‌نول به‌ننا به‌رحمه‌ت بێ هه‌میشه هه‌وڵی داوه روون و ئاشكرابێ، و بێ پێچ وپه‌نا خۆی و بانگێشه‌كه‌ی به خه‌ڵكی بناسێنێ، تا ناحه‌زان و دوژمنانی ئیسلام نه‌توانن سه‌رله‌خه‌ڵكی بشێوێنن، یا چاو و راو له‌خه‌ڵكی بكه‌ن، بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا باسی بانگێشه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌م بانگێشه‌یه بۆ هاتۆته دی؟ چۆن هاتۆته دی؟ و ئه‌ركی سه‌رشانی چییه؟
منیش پێم خۆش بوو ئه‌و په‌یامه پیرۆزه‌ی به‌میلله‌ته‌كه‌مان بناسێنم، تا باشتر بیناسن.. و راستی راستان و لاف و گه‌زافی خوارو خێچانیشیان بۆ ده‌ربكه‌وێت.. وابه‌چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ك پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
بانگێشه: كورته‌ى پێكهاته وشه‌ى(بانگهێشتن)ه، ئه‌ویش واته: بانگكردن، ده‌عوه‌تكردن. به‌لاَم بانگه‌شه، واتاى لاف وگه‌زاف ده‌دات. وه (بانگه‌واز)یش واتاى هاواركردن ده‌دات. له‌به‌ر ئه‌وه بۆ ته‌رجومه‌ى وشه‌ى (دةعوة)، وشه‌ى بانگێشه‌مان هه‌ڵبژارد. سه‌یرێكى به‌رگى یه‌كه‌مى هه‌مباره بۆرینه‌كه‌ى مامۆستا هه‌ژار بكه..
وه‌رگێڕ
(1)
به‌ڕاشكاوى..:
پێمان خۆشه به‌ڕا شكاوى مه‌به‌ستى خۆمان به‌خه‌ڵكى بڵێین، و به‌ڕوونى به‌رنامه‌ى خۆمانیان بخه‌ینه به‌رده‌م، و بێ پێچ و په‌نا رۆشنتر له‌رۆژ و روونتر له گزنگى به‌ره‌به‌یان بانگێشه‌كه‌ى خۆمانیان ئاڕاسته بكه‌ین..
هیچمان له‌كه‌س ناوێ:
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێمان خۆشه قه‌ومه‌كه‌مان- هه‌موو موسڵمانان قه‌ومى ئێمه‌ن- بزانن كه: بانگێشه‌ى برایانى موسوڵمان بانگێشه‌ێكى پاك و بێ عه‌یبه، له‌پاكیدا ئه‌وه‌ند بڵند بوه‌ته‌وه تا له‌ته‌ماحى شه‌خێى تێپه‌ڕیوه، قازانجى ماددى به‌لاوه بێ نرخ و سووكه، له پشت خۆیه‌وه مه‌به‌ستىتایبه‌تى خودى جێ هێشتووه، به‌رده‌وام به‌و رێیه‌دا ده‌ڕوات كه خواى ته‌عالا دیارى كردووه، و ره‌نگى كێشاوه بۆ ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكى بۆلاى خوا بانگ ده‌كه‌ن " قُلْ: هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ، أَنَا وَمَنْ اتَّبَعَنِي، وَسُبْحَانَ اللَّهِ، وَمَا أَنَا مِنْ الْمُشْرِكِينَ. " (1)واته: بڵێ: ئه‌مه رێگه‌ى منه و به‌چاو ڕوونیه‌وه خه‌ڵكى بۆلاى خوا بانگ ده‌كه‌م، من و ئه‌وانه‌ى شوێنم كه‌وتوون، و پاكى و بێ عه‌یبى هه‌ر بۆخودایه، و من له‌وانه نیم هاوه‌ڵ بۆخوا داده‌نێن، و موشریكن.
ئێمه داواى شتێ له‌خه‌ڵكى ناكه‌ین، ماڵمان له‌وان ناوێ، و داواى كرێیان لێناكه‌ین، نامانه‌وێ به‌هۆى ئه‌وانه‌وه ئاغایى زیاد بكه‌ین، پاداشت و سوپاسمان له‌وان ناوێ، پاداشت وحه‌قمان له‌و كاره‌دا ته‌نیا له‌سه‌ر خودایه، ئه‌و خوایه‌ى دروستى كردووین.
سۆز:
وه پێمان خۆشه قه‌ومه‌كه‌مان بزانن كه: ئه‌وانمان لا خۆشه‌ویستره له‌خۆمان، چونكه دڵ‌و ده‌روونمان پێیان خۆشه، له‌پێناو سه‌ربه‌رزى و رێزى ئه‌واندا ببنه قووربانى، ئه‌گه‌ر قوربانى تیابێ، و ده‌روونمان ده‌یه‌وێ خوێنى بڕژێ و ببێته نرخى پارێزگارى كردن له شكۆ و رێز و دین و هیوا و ئاواتیان ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌س بێ. وه‌هیچ شتێكیش واى لێنه‌كردووین ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان به‌رامبه‌ریان هه‌بێ جگه له‌وسۆزه‌ى خۆى سه‌پاندووه به‌سه‌ر دڵماندا و هه‌ست وئیحساسه‌كانمانى داگیر كردووه، و جێگاىپێ ته‌نگ كردووین و فرمێسكى پێ رشتووین!! زۆر به‌لامانه‌وه زه‌حمه‌ته ئه‌وه‌ى ئابڵوقه‌ى میلله‌ته‌كه‌مانى داوه به‌چاوى خۆمان بیبینین و پاش ئه‌وه‌ش به‌سووكایه‌تى رازى ببین، و مل بۆ ره‌ش بینى و بێ هیوا بوون شۆڕ بكه‌ین، ئێمه له‌رێى خوادا كار بۆ خه‌ڵكى ده‌كه‌ین، ئه‌ى خۆشه‌ویستان! ئێمه بۆ ئێوه‌ین نه‌ك بۆ جگه له ئێوه! و هه‌رگیز رۆژێ له‌رۆژان له دژتان نابین..
فه‌زڵ ومننه‌ت هه‌ر بۆ خودایه:
وه‌نه‌بێ له‌و باره‌وه هیچ منه‌تێ بكه‌ین، یا به‌فه‌زڵێكى دابنێین بۆ خۆمان، به‌ڵكو ئێمه بڕوامان به‌فه‌رمووده‌ى خوا هه‌یه كه ده‌فه‌رموێ: " بَلْ اللَّهُ يَمُنُّ عَلَيْكُمْ أَنْ هَدَاكُمْ لِلإِيمَانِ إِنْ كُنتُمْ صَادِقِينَ "(2) واته: به‌ڵكو خوا منه‌تتان به‌سه‌را ده‌كات كه رێنموونى بۆ ئیمان كردوون، ئه‌گه‌ر ئێوه راستگۆ بن.
ئاى چه‌ند ئاواته‌خوازین -ئه‌گه‌ر ئاوات خواستن سوودى هه‌بێ- كه خوا به‌نوورى خۆى ئه‌و دلاَنه بكاته‌وه، و بێنه ریزى بانگێشه‌كه‌مانه‌وه، و نه‌ته‌وه‌كه‌شمان ببینێ و ببیستێ، ئه‌وسا براكانمان خۆیان سه‌رنج بده‌ن ئایا جگه له:خێر خوازى بۆیان و به‌زه‌یى پیاهاتنه‌وه‌یاندا، و فیدا كارى بۆ سوودیان شتێكى تر‌ى تیا ده‌بینن؟!
جگه له‌وه كه برایان ئازارێكى سه‌خت ده‌چێژن به‌هۆى ئه‌و حاڵه ناهه‌مواره‌وه كه خۆیان و قه‌ومه‌كه‌یانى تێكه‌وتووه، ئایا شتێكى تر ده‌بینن؟ به‌لاَم ئێمه ته‌نیا ئه‌وه‌مان به‌سه كه خوا هه‌موو ئه‌وانه ده‌زانێ و ئاگاى لێیه، و ته‌نیا ئه‌ویشمان به‌سه بۆ پشتگیرى كردن و یارمه‌تیدان بۆ حه‌ق پێكان،(إێابه الحق). جڵه‌وى دڵه‌كان و كلیله‌كانیان له ده‌ست خۆیدایه، ئه‌وه‌ى خوا هیدایه‌تى بدات كه‌س ناتوانێ گومڕێى بكات! ئه‌وه‌ش ئه‌و سه‌رى لێ بشێوێنى كه‌س ناتوانێ رێنوێنى بكات، خوامان به‌سه‌و ئه‌ویش باشترین پشتیوانه، ئایا بۆ پشتیوانى له عه‌بدى خۆى، ته‌نیا خوا به‌س نییه!!
چوار جۆر:
ئه‌و خه‌ڵكه‌ى له به‌رامبه‌رمانه‌وه‌ن یه‌كێك له‌م چوار جۆره‌ن:
1- ئیماندار:
یاكه‌سێكه باوه‌ڕى به بانگێشه‌كه‌مان هه‌بێ، و بڕواى به‌قسه‌كانمان هه‌بێ و مه‌بده‌ئه‌كانمانى پێ جوان بێت، و خێرێكى واى تیا بینىبێ دڵى لێى دڵنیا و ده‌روونى پێى ئارام بێ، ئه‌گه‌ر كه‌سێ وابێ ئێمه بانگى ده‌كه‌ین زوو بێته ناو ریزمانه‌وه، و كارمان له‌ته‌كا بكات، تا به‌هاتنى كه‌سى وا ژماره‌ى تێكۆشه‌ران زۆر ببێ، و به ده‌نگى ئه‌و ده‌نگى بانگخوازان به‌رزتر ببێته‌وه، و ئیمانێك كرده‌وه به‌شوێنیا نه‌یه‌ت هیچى تیا به‌سه‌ر نییه، و هه‌ر عه‌قیده‌یه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ى بۆ به‌دیهێنان و قوربانیدان له‌پێناویا هان نه‌داهیچ سوودێكى نییه، پێشینانى یه‌كه‌م – ئه‌وانه‌ى خوا دڵ وده‌روونى بۆ رێنموونییه‌كه‌ى گوشاد كردبوون وشوێن پێغه‌ممه‌ره‌كانى كه‌وتبوون، باوه‌ڕیان به په‌یامه‌كانى هێنا، و به‌جوانترین شێوه له‌پێناویا تێكۆشان - ئاوه‌ها بوون.. ئه‌وانه له‌لاى خوا باشترین پاداشتیان هه‌یه، و چه‌ند خه‌ڵكىشوێنیان كه‌وتبێ به‌قه‌د هه‌موویان پاداشتیان هه‌یه بێ ئه‌وه‌ى شتێ له پاداشتى شوێنكه‌وتووانیان كه‌م ببێته‌وه.
2- دوو دڵ:
یاكه‌سێكه هێشتا رووى حه‌قى بۆ ده‌رنه‌كه‌وتووه، هێشتا له قسه‌كانى ئێمه‌وه واتاى ئیخلاێ وپاڵفته‌یى و سوودى نه دیوه، ئه‌م جۆره‌یان ده‌سڵه‌مێته‌وه، واز له‌مه‌یان دێنین بۆ دڵه راوكه‌ى خۆى، و راسپێرى ده‌كه‌ین: له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات، و له‌دوور یا له‌نزیك با له‌باره‌ى ئێمه‌وه بخوێنێته‌وه، نووسراوه‌كانمان ته‌ماشا بكات، و سه‌ر له‌بنكه‌كانمان بدات، و براكانمان بناسێ، پاش ئه‌وه ئینشائه‌ڵلا لێمان دڵنیا ده‌بێت، ئه‌وانه‌ش كه پێشتر له‌ناو شوێنكه‌وتووانى پغه‌ممه‌رانا دوودڵ بوون حاڵیان هه‌روا بووه..
3-هه‌لپه‌رست:
یا كه‌سێكه نایه‌وێ كۆمه‌كى بكات ویارمه‌تى بدات، مه‌گه‌ر بزانێ قازانجێكى باشى ده‌ست ده‌كه‌وێت، و كۆمه‌كى كردنه‌كه‌ى سوودێكى زۆرى بۆ به‌دى دینێ! به‌وجۆره‌كه‌سانه ده‌ڵێین: به‌یارمه‌تى خۆت، ئێمه جگه له‌پاداشتى خوایى – ئه‌ویش ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه به‌پاڵفته‌یى بۆ خوا بووبێ، - و پاداشتى به‌هه‌شت – ئه‌ویش ئه‌گه‌ر خێرت تیا ببینێ- هیچ پاداشتێكمان نییه. له شان و شكۆدا نادیارین، له‌ماڵ و ساماندا هه‌ژارین، حاڵمان قوربانى دانه به‌وه‌ى هه‌مانه، و خه‌رجكردنى ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستماندایه، ئاواتمان ره‌زامه‌ندى خوایه، و ئه‌ویش چاكترین پشتیوان و باشترین كۆمه‌كه.
جا ئه‌گه‌ر خوا په‌رده‌ى ته‌ماحى له‌سه‌ر دڵى لادا و مێرده‌زمه‌ى ته‌ماحى له‌سه‌ر ده‌روونیه‌وه لابرد، ده‌زانێ ئه‌وه‌ى لاى خوایه چاكتر و به‌رده‌وامتره، و ده‌ڕواته ریزى سوپا‌و هێزى خواوه، تا ده‌ستى فراوان بێ، و سه‌خاوه‌تمه‌ندانه له‌پێناوى خوادا چى هه‌یه له ماڵ و زرق و برقى دنیا بیبه‌خشێ تا له قیامه‌تا به‌پاداشتى خوایى شادببێ، "ئه‌وه‌ى لاى خوَتانه تیاده‌چێت و ئه‌وه‌ى لاى خوایه ده‌مێنێته‌وه "، خۆ ئه‌گه‌ر وایش نه‌بوو، ئه‌وه خوا پێویستى به‌وكه‌سه نییه، كه خوا به‌شیاو تر دانه‌نێ له‌خۆى و ماڵ ودنیاو دوارۆژ ومردن و ژیانى، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه په‌یمانیان به پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم نه‌داو داواى سه‌رۆكایه‌تى و كاربه‌ده‌ستییان ده‌كرد كه له‌دواى خۆى بۆیان دیارى بكات، وه‌ك ئه‌م وا بوون!! به‌لاَم ته‌نیا وه‌لاَمى پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم ئه‌وه‌بوو پێیان رابگه‌یه‌نێ كه: زه‌وى موڵكى خوایه، ئه‌ویش به‌هه‌ركه‌س خۆى بیه‌وێت ده‌یداتێ، دوا رۆژیش هه‌ر بۆ پارێزكارانه..
4- روو وه‌رگێڕ:
یاكه‌سێكه گومانى خراپى به‌ئێمه هه‌یه، و دڵه راوكه‌و دووڵى چوار ده‌ورى دڵى داوه، و به‌چاویلكه‌یه‌كى ره‌شى قه‌لاخىیه‌وه نه‌بێ، بۆمان ناڕوانێ!! و به‌زمانى كه‌سێكى تاوانكار و گومان دروستكه‌ره‌وه نه‌بێ له‌باره‌مانه‌وه نادوێ! و هه‌رده‌یه‌وێ له سه‌ركه‌شى خۆ‌یا رۆ بچێت و له گومانه‌كانیا نقوم ببێت! و كوێرانه مل بنێ، و له‌خه‌یاڵه‌كانیا به‌رده‌وام بێ.. ئه‌گه‌ركه‌سێ وابوو، بۆخۆمان وخۆى ده‌پاڕێینه‌وه و داوا له‌خوا ده‌كه‌ین حه‌قمان به‌حه‌ق پێ‌نیشان بدات و شوێنكه‌وتنى بكاته به‌شمان، و ناهه‌قیشمان به‌ناهه‌ق پیشان بدات و دوور بوون لێى بكاته به‌شمان، و دۆزینه‌وه‌ى رێى راستمان پێ ئیلهام بكات.
- ئه‌وه‌ى وابوو- ئه‌گه‌ر ده‌عوه‌تمان قبووڵ بكات ده‌عوه‌تى ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر به ده‌نگمانه‌وه بێت بانگى ده‌كه‌ین، له‌خوایش بۆى ده‌پاڕێینه‌وه و هیوادارین دوعامان قبووڵ بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌بێ بزانین كه خواى ته‌عالا له‌باره‌ى كۆمه‌ڵێ كه‌سه‌وه ئه‌م ئایه‌ته‌ى بۆ پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم ناردووه: بێگومان تۆ ناتوانى هیدایه‌تى كه‌سێ بده‌یت كه خۆشت ده‌وێ و حه‌ز ده‌كه‌یت بێته سه‌ر رێ ، به‌لاَم ئه‌وه‌ى خوا بیه‌وێ هیدایه‌تى ده‌دات. " إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ " (3)
ئه‌و جۆره كه‌سانه ئێمه به‌رده‌وام خۆشمان ده‌ون، و هێوادارین گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ لاى ئێمه‌بێ، قه‌ناعه‌تیان به ده‌عوه‌ته‌كه‌مان ببێ، دروشمى ئێمه به‌رامبه‌ر به‌م جۆره كه‌سانه ئه‌م دوعایه‌ى پێغه‌ممه‌ره صلى الله عليه وسلم كه‌فه‌ر موویه‌تى: " اللهم اغفر لقومى فإنهم لا يعلمون"(4)خوایه له‌گوناهى قه‌ومه‌كه‌م خۆش ببه چونكه ئه‌وان نازانن چ خێرێكم بۆیان ده‌وێ؟
پێمان خۆشه خه‌ڵكى له‌ته‌كمانا یه‌كى له‌وانه بێ! ئیتر كاتى ئه‌وه هاتوه موسڵمان به‌مه‌به‌ستى خۆى بگات و رووگه‌ى خۆى دیارى بكات، و كار بۆ ئه‌و رووگه‌یه‌ى بكات، تا به‌مه‌به‌ستى دڵخوازى خۆى ده‌گات..به‌لاَم رۆچوون له بێئاگایى وغه‌فڵه‌تدا، و هه‌نگاونان به‌ره‌و گاڵته‌و گه‌پ، و دڵ به هه‌ڵه بردندا، و ملكه‌چكردنى كوێرانه، و دواكه‌وتنى ده‌نگى هه‌رقالاَوه ره‌شه یه‌ك، به‌هیچ جۆر رێى ئیمانداران نییه..
- سورة يوسف/108.
2- سورة الحجرات/17.
3- سورة القصص/ 56.
4- أخرجه