له‌دایكبوونم:
له‌سه‌ره‌تای مانگی حه‌وتی ساڵی 1949ز له‌بناری كه‌له‌كه‌ی قوباد وله‌گه‌رِه‌كی به‌ركێوی شاری پێنجوێن و له‌خێزانێكی خواناس و پارێزكاردا چاوم هه‌ڵێناوه‌و پێم ناوه‌ته ناو جیهانی هه‌ستی و رووم له‌ژیانی پرِ نشێو و ته‌لان كردووه.
كاتی من چاوم كرده‌وه من دوو دایكم هه‌بوو، دایكی خۆم و دایه گه‌وره‌م، دایه گه‌وره‌م نه‌نكم نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌و ئافره‌ته خواناسه پارێزكاره‌ی خێزانی باوكم بوو، كه دایكمی به‌سه‌را هێنرا بوو، باوكم دوو ژنی هه‌بوو، له‌خێزانی یه‌كه‌می ته‌نیا دوو كچی بۆ مابوو، ته‌لیعه و رابیعه، له‌پێش رابیعه‌وه كورِێكی جوانی هه‌بووه به‌ناوی عه‌بدول كه‌ریم مردووه، من ساڵی دوای رابیعه له‌دایك بووم و له‌گه‌ڵ ئه‌وا پێكه‌وه شیرمان خواردووه، واته: باجیم هه‌روه‌ك خێزانی باوكم بووه دایكی شیریشم بووه، گوایه باوكم كورِی بۆ نه‌ماوه، بۆیه ژنی دووه‌می هێناوه، من نوَبه‌ره‌ی دایكی خۆم بووم و كورِی گه‌وره‌ی ماڵ بووم، من له‌دایكی خۆم سی براو دوو خوشكم هه‌بوو، ئه‌مه‌ش ته‌رتیبیان بوو: توبا، موحه‌ممه‌د، حوسه‌ین، مه‌لیحه(مه‌لیعه)، ئه‌حمه‌د، ئه‌م برا بچكۆله‌یه‌م له‌ساڵی 1958دا له دایك بوو، پاش وه‌فاتی باوكم به شه‌ش مانگ له دێی (بایه‌وه ی ئێران)مرد.
ئێمه(مناڵه‌كانی دایكی خۆم)هه‌موومان زۆر باجیم مان خۆش ده‌ویست، و هه‌رگیز پێشمان نه‌ده‌گوت باجی، هه‌ر پێمان ده‌گوت: دایه گه‌وره، به‌حساب دایكی خۆم دایكی بچكۆله‌یه، و ئه‌ویش له‌دایكم گه‌وره‌تره، دایه گه‌وره‌م خوا عه‌فووی بكات و گیانی پاكی به به‌هه‌شت شاد بێت، تا بڵێیت ئافره‌تێكی روو له خوا و ساڵح و پارێزكار بوو، له‌راستیدا زۆر له دایكی خۆمان خۆشترمان ده‌ویست، هه‌رگیز دوعای شه‌رِی لێنه‌ده‌كردین، ئه‌گه‌ر زۆر عه‌زێتمان بكردایه و ئه‌ویش دوعای لێبكردینایه ئه‌یگوت: ده‌ك رۆڵه خوا عه‌مرتان درێژكات!! ده‌دانیشن، ئیتر وازبێنن.
خوێندنی منداڵیم:
له‌ته‌مه‌نێكی زۆر بچو‌وكدا باوكم قورئانی پی خوێندم تا سووره‌تی یاسین، گوتی ئیتر خۆت ده‌یزانی پێویست ناكات من پێت بڵێم، وهه‌روه‌ها كۆمه‌ڵی له‌وكتێبه كوردیانه‌شی پێ گوتم، كه له‌باره‌ی ره‌وشت وعه‌قیده‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌خوێندرا، وه كتێبی گولــستانی سه‌عدی شیرازیشی پیگوتم، كتێبی ئه‌حمه‌دیشی پێ له‌به‌ر كردم، كه‌بریتی بوو له فه‌رهـــــه‌نگێكی كوردی عه‌ره‌بی، كاك ئه‌حمه‌دی شێخ به‌ره‌حمه‌ت بی كاتی منداڵ بووه شیخ مارفی نۆدێ یی باوكی به‌ره‌حمه‌ت بی به‌هۆنراوه بۆی داناوه‌و ناوی ناوه ئه‌حمه‌دییه، بۆ له‌به‌ركردن زۆر ئاسان بوو، ئه‌مه نموونه‌یه‌كیه‌تی:
ره‌ئس: ســه‌ره، عه‌ین: چاوه به‌ده‌ن: قالب، ئیسم: ناوه.
ئه‌نف: لووته، حـاجیب: برۆ، فه‌خیز: رانه: روكبه: ئه‌ژنۆ.
پێش ئه‌وه‌ی باوكم دوكان دابنی ته‌نیا به‌ئیمامه‌تی مزگه‌وت و ده‌رزوتنه‌وه‌ی فه‌قێكانه‌وه مه‌شغووڵ بوو، ئه‌ڵبه‌ته باخ ودێبه‌رێكیشمان هه‌بوو، خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌كرد و به‌رهه‌می ئه‌هێنا، زۆر جار له‌ته‌ك خۆ‌یا ده‌یبردم بۆ ناو باخه‌كه‌مان،باخه‌كه‌مان له (دێكۆن)دا بوو، ده‌بوا به كه‌لی دێكۆندا سه‌ر بكه‌وتینایه، و له‌وێوه برِۆیشتینایه، له‌رووی پێنجوێنه‌وه به‌رزاییه‌كی سه‌خت بوو، له‌رێگه‌دا ده‌وری پێده‌كردمه‌وه، كاتێك به‌و به‌ره‌وژوره‌یه‌شدا سه‌ر ده‌كه‌وتین هه‌ناسكه بركێم پێده‌كه‌وت، كه‌چی نه‌یده‌گوت: كورم به‌سه، بائێستا ئیسراحه‌تی بكه‌یت! له‌ناو باخه‌كه‌دا ده‌رسی پێده‌گوتم، له ده‌رس وتنه‌وه‌دا په‌له‌ی لێده‌كردم، ده‌یویست زوو ده‌رسه‌كه له‌به‌ربكه‌م، زوو بیزانم، زوو پێبگه‌م، ئه‌مانه‌ش شوێنه‌واری سه‌ختیان له‌سه‌ر من هه‌بوو.
له‌وســـه‌رده‌مه‌دا ده‌ترســا بم نێرێته قوتابخانه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه، له‌وه ده‌ترسا كافر ببم، چونكه ئه‌وانه‌ی ده‌رچووی ئه‌و مه‌كته‌بانه بوون لای خه‌ڵكی نموونه‌یه‌كی جوان و په‌سه‌ند نه‌بوون، ئه‌وانه‌ی ببونه مامۆستای سه‌ره‌تایی چه‌ند ێیفه‌تێكیان تیا دروست ببو: قوماركردن، شه‌رابخواردنه‌وه، دووربوون له‌مزگه‌وت و خوا په‌رستی، زۆر به‌ده‌گمه‌ن رێده‌كه‌وت مامۆستا بی و وا نه‌بی، ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه‌و روو له‌خوا بوایه له‌ناو خه‌ڵكیدا زۆر خۆشه‌ویست بوو. ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت به‌رنامه‌ی خوێندن ئینگلیز داینا بوو دیاره ئینگلیزیش نه‌ك هه‌ر دین دوژمن بوو، به‌ڵكو دوژمنی ئینسان بوو.
باوكم دوكانی كرده‌وه:
له‌وسه‌رده‌مه‌دا باوكم معاشێكی زور كه‌می له‌لایه‌ن ئه‌وقافه‌وه هه‌بوو، له‌وه پێش ژیانمان زۆر خۆش نه‌بوو، به‌ڵام له ماڵه‌وه قه‌ناعه‌تمان هه‌بوو، بۆیه خۆمان به‌هه‌ژار نه‌ده‌زانی. وابزانم له‌ساڵی 1956دا بوو كه باوكم دووكانی كرده‌وه، چۆن بوو باوكم دووكانی دانا؟
باوكم خۆی ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوو دووكان دابنی، پیاوێكی گه‌رمیانی هه‌بوو به‌ناوی مه‌لا موحه‌ممه‌د خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك بوو، له‌ودێهاتانه‌ی گه‌رمیاندا مه‌لایه‌تی ده‌كرد، پاره‌یه‌كی كۆ كردبووه وه، له‌گه‌ڵ باوكمدا په‌یوه‌ندییه‌كی كۆنی فه‌قێیه‌تییان هه‌بوو، هات بۆ مالمَان و باسی خۆی كردبوو، كه پاره‌یه‌كی هه‌یه‌و ده‌یه‌وی بیدات به‌كه‌سێك ئه‌مین بی و كاسبی پێوه بكات، له‌ته‌ك باوكما رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قازانج به‌شه‌راكه‌ت بیگێرِی. له یه‌كه‌م جاره‌وه سه‌د دیناری بۆ هێنا و باوكم دوكانێكی له میرزا موحه‌ممه‌د (حه‌مه‌ی میرزا فه‌تاح) گرت به‌كری، دوكانه‌كه‌ی له‌نێوان چایخانه‌ی ده‌روێش كه‌ریم، و حاجی ئه‌حمه‌دی چایچیدا بوو، شوێنه‌كه‌ی زۆر باش بوو، دووكانه‌كه‌ی دوكانی عه‌تاری بوو كتیبیشی له‌گه‌ڵا ده‌فرۆشت.
باوكم له دوكاندارییه‌كه‌یا سه‌ركه‌وتوو بوو، دووكانه‌كه گه‌شه‌ی كرد و مه‌لا موحه‌ممه‌دیش ده‌ستمایه‌كه‌ی گه‌یانده دووسه‌د دینار. دووسه‌د دیناری ئه‌و كاته كه‌م نه‌بوو، كرێكارێك تا ئێواره كاری ده‌كرد رۆژی سه‌دو په‌نجا فلسی هه‌بوو، كیلۆی گۆشتی مه‌رِ به سه‌دو په‌نجا فلس بوو.
خوێندنی سه‌ره‌تاییم:
له‌ساڵی په‌نجاوشه‌شدا56-57) باوكم خستمیه مه‌كته‌به‌وه، له قوتابخانه‌ی پێنجوێنی سه‌ره‌تایی ئیمتیحانێكیان لیًگرتم و له پۆلی سێ‌دا دایان نام، له‌خوێندنه‌وه‌دا زۆرباش بووم چونكه باوكم فێری خوێندنه‌وه‌ی كردبووم، به‌ڵام نووسین نه، بۆیه له‌نووسیندا باش نه‌بووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌وڵم ده‌دا ده‌ستخه‌تم خۆش بكه‌م، چاوم له‌نوسینی خه‌ڵكی تر ده‌كرد و لاسایم ده‌كردنه‌وه، ده‌مویست منیش وه‌ك ئه‌وان بینووسم، زۆر جار ته‌ماشای تابلۆی سه‌ر دوكان و پیشانگاكانم ده‌كرد و ده‌مویست وه‌ك ئه‌وان بینووسم، كاتێك نووسینه‌كانم پیشان باوكم ده‌دا باوكم ده‌سخۆشی لێده‌كردم و ئافه‌رینی پێده‌گوتم، خوا هه‌ڵناگری منیش زۆرم پێ خۆش‌بوو. سێ چوار مانگێك خوێندم به‌ڵام باوكم ده‌ری هێنام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوایا: ئه‌و معاشخۆره و معاشخۆریش نابی دوكان دابنی، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر بیانووبوو وابزانم له‌باره‌ی عه‌قیده‌مه‌وه ده‌ترسا.
له ساڵی (57-58)دا جارێكی‌تر خستمیه‌وه مه‌كته‌ب و له قوتابخانه‌ی بلكیان و له پۆلی سێ‌دا، جارێكی‌تریش نه‌یهێشت ته‌واوی بكه‌م و ده‌ری هێنام. پاش ئه‌وه‌ی رژێمی پاشایی له‌عێراقا پێچرایه‌وه‌و بووبه كۆماری، له‌ساڵی خوێندنی په‌نجاو نۆ- شه‌ستدا تازه مه‌كته‌بی ئێواران كرابووه‌وه سێ باره خستمیه‌وه مه‌كته‌ب، له پۆلی چواردا دایان نام، ئه‌وساڵه پۆلی چوارم ته‌واو كرد و ده‌رچووم بۆ پۆلی پێنچ، به‌ڵام له‌ساڵی شه‌ست-شه‌ستویه‌كدا قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌وقافی سه‌ره‌تایی له هه‌ڵبجه كرایه‌وه، باوكم جارێكی تر ده‌ری هێنامه‌وه و ناردمی بۆ ئه‌و قوتابخانه ئیسلامییه له هه‌ڵبجه‌دا.
چه‌ند هه‌ڵوێستێكی باوكم:
ئه‌وی شایه‌نی باسه باوكم زور حه‌زی ده‌كرد دینمان هه‌بیو روو له‌خوابین، ئالێره‌دا چه‌ند هه‌ڵوێستێكی باوكم هه‌بوو جێی خۆیه‌تی بیخه‌مه پێشچاو: یه‌كی له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌وه‌بوو كاتی له پۆلی پێنجی سه‌ره‌تاییی ده‌ری هێنامه‌وه‌و خستمیه پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌و قوتابخانه ئیسلامییه‌دا ، خه‌ڵكی پێیان ده‌گوت: بابه مه‌لا حه‌مه‌ومین! چۆن تۆ ئه‌م كورِه له پۆلی پینجه‌وه ده‌ردێنیت و ده‌یخه‌یته پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تایی؟ چۆن چوارساڵی له ناو ده‌به‌یت؟ ئه‌ویش پێی ده‌گوتن: ئه‌گه‌ر له‌رۆژی قیامه‌تا خوا پرسیاری لێكردم وگوتی: ئه‌ری موحه‌ممه‌د ئه‌مین! قوتابخانه‌یه‌كی ئیسلامی كرایه‌وه‌و له‌و قوتابخانه‌یه‌دا ده‌رسی ته‌فسیر وحه‌دیس وشه‌رع وعه‌قیده‌یان پێده‌گوت وقورئان وسیره‌ت وفه‌رمووده‌ی پێغه‌ممه‌ر- ێلی الله علیه وسلم- یان پێ له‌به‌ر ده‌كرد، بوچ كورِه‌كه‌ت نه‌خسته ئه‌و قوتابخانه‌یه‌وه؟ من چی وه‌ڵامی خوا بده‌مه‌وه؟ بڵێم: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوار ساڵی نه‌فه‌وتی؟ وه‌ڵڵاهی خوا ئه‌و عوزره‌م لی وه‌رناگری.. ئه‌وانیش ده‌یانگوت: ده‌باشه كه‌یفی خۆته..
پێش ئه‌وه‌ی بچمه مه‌كته‌به‌وه، به‌پێی ته‌خمینی خۆم واده‌زانم له شه‌ش ساڵیدا بووم، له خه‌وما خه‌وێكم بینی وامزانی به‌سه‌ر كه‌لی گۆیژه‌كه‌ی قوباده‌وه‌ین له‌پشت ماڵی خۆمانه‌وه له پێنجوێن، له‌گه‌ڵ كومه‌ڵێ خه‌ڵكی ترا له‌ژێر ئاڵایه‌كدا كۆببووینه‌وه، ئاڵاكه‌مان ئاڵای لاإله إلا الله بوو، كه‌به‌یانی خه‌به‌رم بووه‌وه ئه‌مه‌م بۆ باوكم گێرایه‌وه، باوكم زۆر زۆری پێی خۆش بوو، گرتمیه باوه‌ش و توند گوشیمی به‌خۆیه‌وه‌و ئه‌ملاولای ماچكردم وگوتی: هه‌زار جار سوپاس بۆ خوا كورِم، خه‌وه‌كه‌ت خه‌وێكی خۆشه، هیوادارم هه‌روابێت..
هه‌ر له منداڵیمدا جارێك مه‌لایه‌كی ئاگادار له‌زانیارییه‌كانی ده‌ستناسی، بووبه میوانمان، و باسی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌ده‌ست خوێندنه‌وه‌دا ده‌ستێكی باڵای هه‌یه، باوكیشم ده‌ستی ئێمه‌ی داێی و گوتی بیخوێنه‌ره‌وه، مه‌لاكه گوتی: ئه‌م كورِه ناودار ده‌بێ و هه‌ندێ شتی تری پێگوتم كه ته‌عریفه بۆ خۆم له به‌ر ئه‌وه باسی ناكه‌م، باوكم زۆری پێخۆش بوو، هه‌ردووكیان ماچیان كردم و دوعای خێریان بۆ كردم، ئه‌وی جێی باسه مه‌لاكه زۆر رێزی لێده‌گرتم به‌و منداڵیه‌م. له‌یه‌كێ له‌و قسانه‌یدا گوتی: ده‌ستی وا پیشان ده‌دات كه سێ ژن دێنێت..
ماویه‌تی....