ئاگادارییه‌کی گرنگ
به‌ ناوی خوا
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕاژه‌کاری پێنجوێنی به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێک تووشی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌ بوو، که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م وێبگه‌کانی سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌کاره‌ له‌ کارکه‌وتن، که‌ به‌داخه‌وه‌ وێبگه‌ی پێنجوێنیش یه‌کێک بوو له‌و قوربانیانه‌.

پاش چاک کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌که‌، بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ خاوه‌ن ڕاژه‌کاره‌که‌ پاڵپشی تازه‌ی بۆ نه‌کردووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی نێوانمان کاره‌کانی کردووه‌.

ئێمه‌ش به‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانین.
ئه‌وه‌ی ئێستاش جێگای نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بابه‌تی ساڵی ڕابردوو زۆر که‌مه‌.

ئێمه‌ جارێ جگه‌ له‌ داوای بووردن له‌ خوێنه‌رانی هێژا هیچی ترمان له‌ده‌ست نایه‌ت.

دڵسۆزتان
به‌ڕێوبه‌ر
23.1.2012
وته‌یه‌ک له‌ به‌ڕێوبه‌ڕه‌وه‌

به‌ ناوی به‌دیهێنه‌ری بوونه‌وه‌ر

ماڵپه‌ڕی پێنجوێنی، که‌ تایبه‌ته‌ به‌ نووسینه‌کانی به‌ڕێز مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنی، پێ ده‌نێته‌ پێنجه‌مین ساڵی ته‌مه‌نییه‌وه‌.


له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو، وێڕای که‌م‌وکوڕی، توانیوێتی به‌گوێره‌ی توانا، نه‌ک له‌ ئاستی پێویست، له‌ خزمه‌ت خوێنه‌رانی دابێت.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م، وه‌ به‌ پێویستیشی ده‌زانم داوی بوردن له‌ خوێنه‌ران و به‌تایبه‌تیش جه‌نابی مامۆستا حه‌سه‌ن بکه‌م، له‌و هه‌موو که‌م‌وکوڕیانه‌ی به‌درێژایی هه‌بوونی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌، له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌دا هه‌بوون و هه‌ن.

سه‌رنج و تێنینیه‌کانی ئێوه‌، هاوکارییه‌کی ڕاسته‌وخۆ بوون و ده‌بن بۆ ئێمه‌. بۆیه‌ هه‌رجۆره‌ پێڕاگه‌یاندنه‌وه‌یه‌ک، جێگای سوپاس و پێزانینه‌.

دڵسۆزتان
به‌ڕێوبه‌ڕ


به‌ر له‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت بنووسی ئه‌م خاڵانه‌ بخوێنه‌وه‌:
.: په‌یامه‌که‌ت په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ بابه‌تی سه‌ره‌وه‌
.: تێبینی و ڕه‌خه‌نه‌که‌ت بابه‌تیانه‌ بێت و دوور بێت له‌ قسه‌ی ناشیرن
.: نووسینه‌که‌ت به‌ کوردی بێت
.: شێوازی نووسینه‌که‌ت ئارامی بێت و لاتینی نه‌بێت
.: پرسیار یان نامه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت
.: به‌ڕێوبه‌ڕ سه‌ربه‌سته‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ یان نه‌کردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت پاش هه‌ڵسه‌نگاندی