السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
ماموستا گیان به نده ماوای چه‌ند ساله که‌لک وه‌رده‌گرم له‌م لینکه به سودی ئیوه خودا جزای به خه‌یرتان بداته‌وه، پرسیا ره‌که م ئه‌وه‌یه :
1)ذه‌بیحه‌ی ده‌ستی چ که‌سانێ دروسته؟
2)ذه‌بیحه‌ی ده‌ستی شیعه دروسته؟
3)ئه‌وکه سانه‌ی که له زانکو ده‌رس ده‌خوینن وه‌ک زانکویانی ئیران(تهران) دروسته ذه‌بیحه‌ی ئه‌وان استعمال بکات؟
ئیسماعیل
برا باشه‌كه‌م! كاك ئیسماعیل
سلاَوی خوا له تۆیش بێت
پاش سه‌لات وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر وئالو به‌یت و هاوه‌ڵه‌كانی، بۆ وه‌لاَمی پرسیاره‌كه‌ت له‌باره‌ی {ذه بیحه ی ده ستی چه که سانی دروسته؟} ده‌ڵێم:
هه‌ر سه‌ر بڕاوێك واجبات و سوننه‌تی هه‌یه..
واجباته‌كان بریتین له:
1- برینی ره‌گی گه‌وره‌ی هه‌وا كه پێی ده‌گوترێ: قوڕقوڕاچگه.
2- بڕینی ئه‌و بۆرییه‌ی خواردن وخواردنه‌وه‌ی پیا ده‌چێته خواره‌وه كه‌پێی ده‌گوترێ: سوورێچكه.
3- ده‌بێ ئه‌و گیانداره له‌كاتی سه‌ر بڕینیا گیانی تیا بێت..
4- نابێ به نینۆك وددان سه‌ر ببڕێت، واته: سه‌ر بڕین به ددان و نینۆك گۆشته‌كه حه‌رام ده‌كات و خواردنی دروست نییه. به‌لام به پارچه شووشه‌ی تیژ ، یا قامیشی تیژ، یا به‌ردی تیژ، یا مشاری كاره‌بایی تیژ.. یا چه‌قۆ ی تیژ..هتد، دروسته.
5- ئه‌وكه‌سه‌ی گیانداره‌كه سه‌ر ده‌بڕێ ده‌بێ یا موسوڵمان یا ئه‌هلی كیتاب بێت، كه‌واته سه‌ر بڕاوی ده‌ستی شه‌یتان په‌رست و ئاگر په‌رست وبت په‌رست و گا په‌رست و بێ باوه‌رِ حه‌رامه و خواردنی دروست نییه..
سوننه‌ته‌كانیشی ئه‌وه‌یه:
1- رووه‌و قیبله سه‌ر ببڕێت.
2- ناوی خوای له‌سه‌ر ببرێت.. واته : بسم الله ی لێ بكرێت.. له‌مه‌زه‌بی شافیعیدا كه ده‌فه‌رموێ سوننه‌ته، به‌ڵگه به‌و فه‌رموده سه‌حیحه دێننه‌وه كه بوخاری ریوایه‌تی كردووه و ده‌فه‌رموێ: خه‌لكێك هاتنه خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و عه‌رزیان كرد قوربان! خه‌ڵكێك گۆشتمان بۆ دێنن كه تازه موسوڵمان بوون، نازانین ئایا ناوی خوایان لێ بردووه یان نه؟ چی بكه‌ین؟ ئه‌ویش فه‌رموی: ئێوه ناوی خوای لێ بێنن وبیخۆن..
3- چه‌قۆكه‌ی پیشان نه‌درێت.
4- گیانداره‌كه به شتێكی تیژ سه‌ر ببڕێت.
كه‌وابوو ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری سه‌ر بڕاوی ده‌ستی حه‌نه‌فی مه‌زه‌ب یا شافیعی مه‌زه‌ب ، یا زاهیری مه‌زه‌ب، یا شیعه مه‌زه‌ب دروسته، و
خوایش ئاگادار تره..
لای حه‌نه‌فییه‌كان ئه‌مه واجبه.. و به‌ڵگه‌ش به‌م ئایه‌ته دێننه‌وه، كه ده‌فه‌رموێ: " ولا تأكلوا مما لم يذكر اسم الله عليه وإنه لفسق " ، و شافیعییه‌كانیش به‌ڵگه به‌و دوو فه‌رمووده‌یه دێننه‌وه: 1- " إن ذبيحة المسلم حلال وان لم يسم إذا لم يتعمد "، ئیبنو حه‌زمی ئه‌نده‌لسی ده‌فه‌رموێ: ئه‌مه به‌ڵگه نییه چونكه ئه‌م فه‌رمووده‌یه مورسه‌ل و لاوازه و دوو كه‌سی لاواز له‌سه‌نه‌ده‌كه‌یا هه‌یه(1). [ الاحوص بن حكيم ليس بشئ، وراشد بن سعد ضعيف. . فه‌رموده‌ی دووه‌میش: (1) فه‌رموده‌كه‌ی تر{سه‌لتی كوری سوه‌ید} یه‌كێكه له راوییه‌كانی ئه‌ویش ئینسانێكی نه‌ناسراوه و نازانرێ كێیه... له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وفه‌رموده‌یه‌ش لاوازه. 2- : [ قال النبي صلى الله عليه وسلم (ذبيحة المسلم حلال وان نسى أن يذكر اسم الله لانه إذا ذكر لم يذكر الا الله تعالى). والصلت أيضا مجهول لا يدرى من هو؟ المحلى لابن حزم: ] 7/413 .
شافیعیه‌كان فه‌رمووده‌یه‌كی دروستیان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه خه‌لكێك هاتنه خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر ێ و عه‌رزیان كرد قوربان! خه‌ڵكێك گۆشتمان بۆ دێنن كه تازه موسوڵمان بوون، نازانین ئایا ناوی خوایان لێ بردووه یان نه؟ چی بكه‌ین؟ ئه‌ویش فه‌رموی: ئێوه ناوی خوای لێ بێنن وبیخۆن..
" ثبت في الصحيح أن قوما قالوا : يا رسول الله إن ناسا حديثي عهد بالإسلام يأتونا باللحم ولا ندري أذكروا اسم الله عليه أم لم يذكروا ، فقال : سموا أنتم وكلوا". صحيح البخاري، سنن النسائي،
3- چه‌قۆكه‌ی پیشان نه‌درێت.
4- گیانداره‌كه به شتێكی تیژ سه‌ر ببڕێت.
به‌ڵگه‌ی حه‌رامبوونی سه‌ر برڕاوی بت په‌رست وموشریك ئه‌م دوو ئایه‌ته‌یه: " وما أهل لغير الله " وقوله عز وجل " وما ذبح على النصب " أي للنصب وهي الأصنام التي يعبدونها .
به‌ڵگه‌ی حه‌رامبوونی سه‌ر برڕاوی ئاگر په‌رستیش ئه‌م فه‌رموده‌یه: " سنوا بالمجوس سنة أهل الكتاب غير ناكحي نسائهم ولا آكلي ذبائحهم " .
به‌ڵگه‌ی حه‌لاَڵبوونی سه‌ر برڕاوی ئه‌هلی كیتاب ئه‌م ئایه‌ته‌یه: " وطعام الذين أوتوا الكتاب حل لكم" ]