سڵاوی خوای گه‌وره‌ت لێ بێت
مامۆستای به‌رێز!
ئایا له‌سه‌فه‌را هیچ نوێژێكی سوننه‌ت ده‌كرێت؟
له‌گه‌ڵ رێزمدا.
تحسین میر
سڵاو له تویش كاك ته‌حسین
پاش سه‌لات وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر وئالو به‌یت و هاوه‌ڵه‌كانی، بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت له‌باره‌ی {نوێژی سوننه‌ت له‌سه‌فه‌را} ده‌ڵێم:
نوێژی سوننه‌ت دوو جۆره: نه‌فل و راتیبه.. به‌ڵام له كوردیدا هه‌ردوویان به سوننه‌ت ناو ده‌برێن.. راتیبه بریتییه له‌و نوێژه سوننه‌تانه‌ی كه‌له‌پێش یا له‌پاش نوێژه فه‌رزه‌كانه‌وه ده‌كرێت.. وه‌ك دوو ركات سوننه‌تی پێش نوێژی به‌یانی.. وه‌ك چوار ركاتی پێش نیوه‌ڕۆ و دوو ركات له پاشیه‌وه، دوو ركات له دوای نوێژی مه‌غریب و دوو ركات له دوای نوێژی عیشاوه..
نه‌فلیش بریتییه له‌و نوێژانه‌ی كاتیان بۆ دیاری نه‌كراوه.. وه‌ك سوننه‌تی ته‌حیه‌تول مه‌سجید، سوننه‌تی ده‌ستنوێژ ...هتد..
له‌نێوان زانایانی فیقهی ئیسلامی‌دا ناكۆكی له‌وه‌دا نییه كه نوێژی نه‌فل، له سه‌فه‌ر و نێشته‌جێدا ده‌كرێت.. و زانایان كۆرایان هه‌یه..
به‌ڵام له راتیبه‌دا جیاوازی راو بۆ چوونيان هه‌یه.. قوتابخانه‌ی حه‌نبه‌لییه‌كان پێیان وایه كه له‌سه‌فه‌را دروست نییه نوێژی راتیبه، جگه له نوێژی راتیبه‌ی به‌یانی.. به‌ڵام نه‌فل چه‌ند بكه‌یت، و چۆنی بكه‌یت دروسته..
له مه‌زه‌بی خۆماندا مه‌زه‌بی ئیمامی شافیعی نه‌فل و راتیبه هه‌ر دووكیان دروستن و سوننه‌تن.. هه‌ریه‌كه‌شیان به‌ڵگه‌یان هه‌یه، وئه‌گه‌ر پێویست بوو ده‌توانین بیخه‌ینه پێشچاو..
خوایش ئاگادار تره..
بۆ ئه‌م باسه سه‌ردانی ئه‌م سه‌رچاوانه‌م كردووه:
1- شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌رگی یه‌كه‌م، نووسینی مامۆستا مه‌لا عبد الكریم مدرس
2- العلامة أبو الحسن الماوردى/ كتاب الحاوى الكبير: 2/891.
3- الإمام النووي / المجموع شرح المهذب. 3/190.
4- الشيخ ابن الحجر/تحفة المحتاج في شرح المنهاج: 7/312.
5- الفتاوى الفقهية الكبرى : 2/223
6- شرح زاد المستقنع للشنقيطي: 14/63.
7- سلسلة لقاءات الباب المفتوح، للعثيمين: 5/28.