ماموستای به‌رێزم سلاوی خوای گه‌وره‌ت لێ بێ
هیوادارم وڵامی ئه‌م پرسیاره‌شم بده‌یته‌وه خوای گه‌وره پاداشتی به خێرتان بداته‌وه، (ئێمه ژن و مێردێکی موسڵمانین سوپاس بۆ خوای گه‌وره، به‌ڵام مێرده‌که‌م ڕیشی هه‌یه و به هیچ جۆرێک ئاماده نییه بیتاشێ، وه منیش به هیچ جۆرێک حه‌زم لێ‌ی نییه و چه‌ند جارێک داوام لێ کردووه که‌وا ڕیشی بتاشێ، وه من ئه‌وه نییه که‌وا ڕقم له سوننه‌ت بێت، به‌ڵام به‌بێ ڕیش حه‌زم له مێرده‌که‌مه، ئه‌ویش ده‌ڵێ گوناهه و به هیچ جۆرێک تاشینی جائز نییه، جا مامۆستا گیان داوات لێ ده‌که‌ین که‌وا به دوور و درێژی وڵاممان بده‌یته‌وه، ئایا من گوناهبار ده‌بم ئه‌گه‌ر زۆری لێ بکه‌م بۆ تاشینی؟ وه ئه‌ویش گوناهبار ده‌بێ ئه‌گه‌ر به گوێم بکات؟ یان شته‌که به‌س سوننه‌تێکه و ئاساییه ئه‌گه‌ر بیتاشێ؟ تکایه به دوور و درێژی وڵاممان بده‌وه، خوای گه‌وره پاداشتی به خێرتان بداته‌وه.
سروه‌خانم سلاوی خودایش له‌تۆبیت
خوشكی خۆم ئه‌وه نیعمه‌تێكی گه‌وره‌ی خودایه كه تۆ ئه‌و میرده باشه‌ت هه‌یه، سوپاسی خوای له‌سه‌ر بكه.. راستی و ره‌وانی تۆیشم زۆر پێ خۆش بوو، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای سایته‌كه بكه‌یت به‌دوورو دریژی باسی ریشمان كردووه وبه‌لگه‌ی هه‌ر كۆمه‌لیكمان باسكردووه، ئینشا ئه‌ڵلا وه‌لامه‌كه‌ت له‌وێ ببینه‌وه. به‌ناونیشانی : حوكمی ریش تاشین چییه؟