یه‌سووع{عیسا}كێ یه؟:
گه‌وره‌ترین ناسین ناسینی خوایه، ئه‌مه روون و ئاشكرایه كه په‌روه‌ردگار پێغه‌ممه‌رانی ره‌وانه‌كردووه بۆ لای خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خوا بناسن و به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چن، هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه ناسینی خوا له‌ئیسلامدا له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، و گرنگترین مه‌رجه بۆ قبوڵبوونی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك، ئه‌وه‌ته له‌قورئانا ده‌فه‌رموێ: " فَاعْلَمْ أَنّهُ ڵا إِلَـَهَ إِلا اللّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ " سورة محمد / 19. واته: باش بزانه كه جگه‌له ئه‌ڵلا هیچ خوایه‌ك نییه، و داوای لێ خۆشبوون بۆ هه‌ڵه‌ی خۆت و پیاوان و ژنانی ئیمانداری لێ بكه.. ده‌بینین له‌م ئایه‌ته‌دا فه‌رمان به پێغه‌مه‌ر { صلى الله علیه وسلم } كراوه سه‌ره‌تا خوا به‌یه‌ك دابنێ، و پاشان داوای لێخۆشبوونی لێبكات..
كه‌وابوو روونه پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌هه‌ر عه‌قیده‌یه‌ك بێنیت، به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌ت هه‌بێت، به‌و واتایه كه بزانی له‌مه‌ولا چی ده‌په‌رستی؟! ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وكتێبه پیرۆزه‌ی كه‌به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه‌یه، پاش دوو هه‌زار ساڵ مه‌سه‌له‌ی عه‌قیده‌ی دیانه‌كان هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، چ خوا به‌سێ زانین، و چ كه‌سایه‌تی یه‌سووع، ئه‌م دوو شته تا ئێستاش له‌نێوان تاقم وتایه‌فه‌كانی دیانا جێی گه‌وره‌ترین كێشه و چه‌له‌حانێیه.. به‌ڵكو بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌نێوان ئه‌ندامانی تاقمێكیشدا، ئه‌وه‌ی كه زۆر تفت وتاڵه لای خودی دیانه‌كان مه‌سه‌له‌كه ته‌موومژاوییه و روون نییه!!
به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین قورئان تاقه كتێبێكه‌ئه‌و لێڵیه‌مان له‌باره‌ی عه‌قیده‌ی دیان و حه‌قیقه‌تی كه‌سایه‌تی عیساوه بۆ روون ده‌كاته‌وه. ئه‌و كتێبه پیرۆزه‌ی كه خوا به‌وه‌حی ناردوویه‌تی بۆ محمد پێغه‌ممه‌ری دواین پێغه‌ممه‌ران{ علیهم السلام }، ته‌نیا كتێبێكه كه‌دڵه‌كان دڵنیاده‌كات و حه‌قیقه‌ته‌كان ده‌خاته روو..
بۆ ئه‌وه‌ی روونی و دڵنیایی بۆ په‌یامی ئینجیل و كه‌سایه‌تی عیسا{ علیه السلام }بگێڕینه‌وه، چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی وچه‌ند ده‌قێكی ئینجیلی له‌چه‌ند خاڵێكا ده‌خه‌ینه پێشچاو تائه‌و ته‌م و لێڵییه به‌سه‌ریانه‌وه لابه‌رین:
1- له‌دایكبوونی عیسا{ علیه السلام }موعجیزه‌بووه:
له‌و باره‌وه قورئان ئاوه‌ها باسی ده‌كات: " إِنّ مَثَلَ عِيسَىَ عِندَ اللّهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِن تُرَابٍ ثِمّ قَالَ لَهُ كُن فَيَكُونُ " سورة آل عمران/59. مه‌سه‌له‌ی دروستكردنی عیسا له‌لای خوا وه‌ك دروستكردنی ئاده‌م وایه، خوا له‌خاك دروستی كرد‌و پاشان پێی گوت ببه، بوو.
كاتێ خوا ته‌قدیری كرد عیسا{ علیه السلام }له‌دایك ببێت، بێ ئه‌وه‌ی به‌شه‌رێك ده‌ستی له‌مریه‌م بكه‌وێت، موعجیزه‌كه رووی دا: "شتێك نییه لای خوا نامومكین بێ " لوقا : 1نێ 37. كه‌وابوو بۆ پێی ده‌ڵێن: كوڕی خوا؟ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌ئافره‌تێك له‌دایك بووه بیكه‌ینه خێزانی خوا؟!! هه‌رهۆی ئه‌مه‌یه كاسۆلیكه‌كان به‌مه‌ریه‌م ده‌لێن:{ دایكی په‌روه‌ردگار} " سُبْحَانَ اللّهِ عَمّا يَصِفُونَ " سورة المؤمنون/91. "خوا له‌وبوختانه به‌رییه..
" وَقَالُواْ اتّخَذَ الرّحْمَـَنُ وَلَداً، لَقَدْ جِئْتُمْ شَيْئاً إِدّاً، تَكَادُ السّمَاوَاتُ يَتَفَطّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقّ الأرْضُ وَتَخِرّ الْجِبَالُ هَدّاً، أَن دَعَوْا لِلرّحْمَـَنِ وَلَداً ً، وَمَا يَنبَغِي لِلرّحْمَـَنِ أَن يَتّخِذَ وَلَداً " سورة مریم/88- 92. هه‌روه‌ها ده‌یانگوت: خوا كوڕی هه‌یه، به‌راستی بۆختانێكی ناقۆڵایان كردووه، له‌نا به‌جێ یی ئه‌و بوختانه‌دا ئاسمانان وه‌خته شه‌ق به‌رن، وزه‌وی قاش قاش ببێ، و كێوه‌كان ورد و خاش ببن، كه نه‌فامه‌كان بوونی كوڕ‌و نه‌وه ده‌ده‌نه پاڵ خودا، هه‌رگیز بۆ خوا ره‌وا نییه كوڕ بۆ خۆی بڕیار بدات.
2- عیسا{ علیه السلام } پێغه‌ممه‌رێكه‌و خوا بۆ به‌نی ئیسرائیلی ناردووه:
له‌م باره‌وه قورئان ده‌فه‌رموێ: كردوومانه به‌پێغه‌ممه‌ر بۆبه‌نی ئیسرائیل: " وَرَسُولاً إِلَىَ بَنِيَ إِسْرَائِيلَ " سورة آل عمران/49. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: " مّا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ إِلاّ رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرّسُلُ وَأُمّهُ صِدّيقَةٌ، كَانَا يَأْكُڵانِ الطّعَامَ، انْظُرْ كَيْفَ نُبَيّنُ لَهُمُ اڵايَاتِ، ثُمّ انْظُرْ أَنّىَ يُؤْفَكُونَ؟ " سورة المائدة /75. واته: مه‌سیحی كوڕی مه‌ریه‌م پێغه‌ممه‌رێكه و له‌پێش ئه‌ویشه‌وه پێغه‌مه‌رانی تر هه‌بوون، ودایكیشی ئافره‌تێكی راستگۆیه، و هه‌ردوویان { وه‌ك هه‌ر مرۆڤێك} خواردنیان ده‌خوارد، سه‌رنج بده چۆن هه‌مووشتێكیان به‌به‌ڵگه‌وه بۆ روون ده‌كه‌ینه‌وه، وپاشان سه‌رنج بده چۆن بوختان ده‌كه‌ن، و شتی نابه‌جێ ده‌ڵێن؟! هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: " يَاأَهْلَ الْكِتَابِ ڵا تَغْلُواْ فِي دِينِكُمْ وَڵا تَقُولُواْ عَلَى اللّهِ إِلاّ الْحَقّ، إِنّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللّهِ وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَىَ مَرْيَمَ وَرُوحٌ مّنْهُ فَآمِنُواْ بِاللّهِ وَرُسُلِهِ " سورة النساء/ 171. ئه‌ی خاوه‌نانی كتێب! له‌ئاینه‌كه‌تانا زیاده‌ره‌وی مه‌كه‌ن،و جگه له‌حه‌ق و راستی شتێ به‌ده‌م خواوه مه‌ڵێن، {مه‌سیح} عیسای كوڕی مه‌ریه‌م شتێ تر نه‌بووه جگه له‌وه‌ی كه‌پێغه‌ممه‌رێك بووه، له‌دایكبوونه‌كه‌ی به‌هۆی وشه‌یه‌كه‌وه بووه كه‌خوا هاوێشتویه‌ته مه‌ریه‌مه‌وه، و له‌رۆحی خۆی كردووه به‌به‌ریا، ده‌ئیتر باوه‌ڕی دامه‌زراو بێنن به‌خودا و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی..
هه‌روه‌ها له‌كتێبی پیرۆزا ده‌خوێنینه‌وه:
• یه‌سوع پێی گوتن: " پێغه‌ممه‌ر به‌بێ كه‌رامه‌ت نابێ جگه له‌ناو نیشتمان و دینه‌كه‌یا " (متّى :13نێ57).
• "كاتێ یه‌سوع رۆیشته ناو ئۆرشه‌لیمه‌وه شاره‌كه به‌جارێكا شڵه‌ژاو پرسی: ئه‌مه كێ یه؟ جه‌ماوه‌ره‌كه گوتیان: ئه‌وه یه‌سوع پێغه‌ممه‌ره، كه‌خه‌ڵكی ناسره‌ی جلیله "( متّى 21نێ 10-11)
•" من ناتوانم له‌لایه‌ن خۆمه‌وه شتێك بكه‌م، به‌وشێوه حوكم ده‌كه‌م كه له‌باوكی ده‌بیستم، و حوكمه‌كه‌شم دادگه‌رانه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی منی ناردووه داوای ئاره‌زووی خۆم ناكه‌م " (یوحنا:5نێّ30).
• "ناكۆكی كه‌وته نێوانیانه‌وه، و دیسان به‌كۆێره‌كه‌یان گوت: تۆ به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێیت: ئه‌و چاوه‌كانت ده‌كاته‌وه؟ له‌وه‌ڵامدا گوتی: بێگومان ئه‌و پێغه‌ممه‌ره ! " یوحنا:9نێّ17.
• "منم ئه‌وه‌ی قسه‌ی حه‌قی بۆكردن به‌وشێوه‌ی له‌خوام بیستبوو " یوحنا :8نێّ40.
•"روو له‌خاكی بت په‌رستان مه‌كه‌ن، مه‌ڕۆنه شاری سامیرییه‌كانه‌وه، به‌ڵكو بڕۆن بۆ ناو مه‌ڕه ونبووه‌كانی به‌نی ئیسرائیل. " متّى :10نێّ6.
• "یه‌سوع وه‌ڵامی دانه‌وه‌و گوتی: خوا ته‌نیا بۆ مه‌ڕه ونبووه‌كانی به‌نی ئیسرائیلی ناردووم. " متّى : 15نێّ24.
3- په‌یامی عیسا { علیه السلام }:
قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێ: " وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَابَنِي إِسْرَائِيلَ إِنّي رَسُولُ اللّهِ إِلَيْكُم مّصَدّقاً لّمَا بَيْنَ يَدَيّ مِنَ التّوْرَاةِ، وَمُبَشّراً بِرَسُولٍ يَأْتِي مِن بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ. " سورة الصف / 6. "واته: كاتێ عیسای كوڕی مه‌ریه‌م گوتی: ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل من پێغه‌ممه‌ری خوام بۆ لای ئێوه، راستكه‌ره‌وه‌ی پێش خۆمم له ته‌ورات، ومزگێنی ده‌رم به پێغه‌ممه‌رێك كه‌له‌دوای خۆم دێت و ناوی ئه‌حمه‌ده " ..
كه‌وابوو په‌یامی عیسا - علیه السلام –روونه: ته‌ورات به‌راست داده‌نێت، مزگێنیش به‌هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر ده‌دات، كه هاتنی پێغه‌ممه‌ره - ێلى الله علیه وسلم – و ناوی ئه‌حمه‌د و موحه‌ممه‌دیش له قورئانا بۆ پێغه‌ممه‌ری ئیسلام هاتووه..
كتێبی پیرۆز و ئینجیله‌كانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه.. ئه‌وه‌ته یوحه‌ننای مه‌عمه‌دان سڵاوی لێ بێ ده‌فه‌رموێ: "تۆبه بكه‌ن چونكه مه‌له‌كوتی ئاسمانه‌كان نزیك بووه‌ته‌وه " "مه‌له‌كوتی ئاسمانه‌كان یا هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر نزیك بووه‌ته‌وه " متّى :3نێّ2.
هه‌ندێ كه‌س گومانیان وایه كه مه‌له‌كوتی ئاسمانه‌كان یا هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر، هه‌واڵی هاتنی عیسایه - علیه السلام – به‌ڵام پاش كه‌مێك هه‌ر له‌خودی ئینجیلی مه‌تێدا پێمان ده‌ڵێ: " له‌وكاته‌وه یه‌سوع ده‌ستی به مزگێنی كردووه‌و ده‌لًَێت: تۆبه بكه‌ن، چونكه‌مه‌له‌كوتی ئاسمانه‌كان نزیك بووه‌ته‌وه " متىّ4نێّ17.
ئه‌مه‌ش په‌یامی راسته‌قینه‌ی عیسا - علیه السلام – ده‌سه‌لمێنێ كه‌مژده‌ی به‌و خه‌به‌ره خۆشه داوه، هه‌واڵی هاتنی دواین پێغه‌ممه‌ر، پێغه‌ممه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د - ێلى الله علیه وسلم – له‌سه‌ر زمانی عیسا - علیه السلام – له‌ئینجیلا هاتووه كه زۆر به‌روونی فه‌رمووی به‌جووه‌كان: "ئه‌وبه‌رده‌ی به‌نناكان نه‌یان ده‌ویست بووبه سه‌ر سووچه‌كه! ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه په‌روه‌ردگار دروستی ده‌كات، ئای له‌و عاجبایه‌تییه!! له‌به‌ر ئه‌وه پێتان ده‌ڵێم: خوا مه‌له‌كوتی خۆیتان لێ ده‌سێنێته‌وه وته‌سلیمی میلله‌تێكی ده‌كات به‌رهه‌می بێنێ " متّى :21نێّ42-43.
به‌رده نه‌خوازراوه‌كه " باوكه گه‌وره‌ی موحه‌ممه‌ده - صلى الله عليه وسلم – واته: ئه‌و ئیسماعیله‌یه - علیه السلام – كه هاوێژرایه نزیك بیابانی بارِان{مه‌ككه}ه‌وه.. ئه‌و مه‌له‌كوته‌یش كه خوا له به‌نی ئیسرائیلی ده‌سێنێته‌وه وه‌حیی ئاسمانییه بۆ خه‌ڵكی له‌سه‌ر زه‌ویدا، پاش یه‌هود خوا ده‌یدات به ئوممه‌تێكی تر، كه ئه‌ویش ئوممه‌تی موحه‌ممه‌ده- صلى الله عليه وسلم – كه پاش ئه‌و ده‌بێته ئوممه‌تێكی گه‌وره، كه راستیه‌تی وه‌حیی خوا بۆ هاجه‌ری دایكی ئیسماعیل - علیه السلام – ده‌سه‌لمێنێ، كه ده‌فه‌رموێ: "له‌به‌ر ئه‌وه من ئوممه‌تێكی گه‌وره‌ی لێ به‌دی دێنم " التكوین :21نێّ18. چی له‌باره‌ی ئه‌و ئوممه‌ته گه‌وره‌وه وتراوه؟ ده‌ڵێن " كتێبی پیرۆز له‌باره‌یه‌وه هیچی باس نه‌كردووه! ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌كیش!
4- موعجیزه‌كانی عیسا - علیه السلام – :
قورئان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا به‌ته‌واوی روونه و عیسا سڵاوی خوای لێ بێ، كۆمه‌ڵێ موعجیزه‌ی پێ به‌خشراوه، به‌ڵام ئه‌م موعجیزانه‌ی له‌لایه‌ن خواوه پێ به‌خشراوه، به‌ویستی ئه‌و و به‌ئیزنی ئه‌وه، وه‌ك هه‌موو پێغه‌مه‌رانێكی تر كه له‌پێش ئه‌وا هاتوون، قورئان ئاوه‌ها باسی ده‌كات: " وَرَسُولاً إِلَىَ بَنِيَ إِسْرَائِيلَ أَنّي قَدْ جِئْتُكُمْ بِآيَةٍ مّن رّبّكُمْ، أَنِيَ أَخْلُقُ لَكُمْ مّنَ الطّينِ كَهَيْئَةِ الطّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْراً بِإِذْنِ اللّهِ، وَأُبْرِىءُ الأكْمَهَ والأبْرَصَ وَأُحْيِـي الْمَوْتَىَ بِإِذْنِ اللّهِ، وَأُنَبّئُكُمْ بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدّخِرُونَ فِي بُيُوتِكُمْ، إِنّ فِي ذَلِكَ لآية لّكُمْ إِن كُنتُم مّؤْمِنِينَ " سورة آل عمران/ 49. واته: من پێغه‌ممه‌رێكم بۆ به‌نی ئیسرائیل، له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه من به به‌ڵگه ونیشانه‌وه هاتووم بۆلاتان، من له‌قورِ شێوه‌ی په‌له‌وه‌ر دروست ده‌كه‌م و فووی پیاده‌كه‌م به‌ئیزنی خوا ده‌بێته په‌له‌وه‌رێكی گیاندار، و من كه‌رِ و گول چاك ده‌كه‌مه‌وه، و مردوویش به‌ئیزنی خوا زیندوو ده‌كه‌مه‌وه، و هه‌واڵیشتان ده‌ده‌مێ كه له‌ماڵه‌وه‌تاندا چی ده‌خۆن و چی پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن، له‌وه‌شدا نیشانه‌ی راستیه‌تی منتان بۆده‌رده‌كه‌وێ ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌رِداربن..
كتێبی پیرۆزیش ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ی تێدایه،و ئینجیلی لۆقا به‌م جۆره باسی عیسا-علیه السلام- ده‌كات: "ئه‌گه‌ر تۆ به‌په‌نجه‌كانی خوداوه‌یت شه‌یتانه‌كان ده‌ربكه " { لوقا :11نێّ20} .
له ئینجیلی یۆحه‌ننایش دا به‌م جۆره باسی ده‌كات: پێش ئه‌وه‌ی عیسا-علیه السلام- سڵاو له عازیر بكات له‌سه‌ره‌تاوه له‌خوا پاڕایه‌وه‌و داوای لێ‌كرد، كه دوعاكانی گیرا بكات.{ یوحنا :11نێّ41-42}. كه‌وابوو عیسا-علیه السلام- به‌بێ ئیزنی خوا ناتوانێ خۆی شتێ بكات، هه‌روه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێ: "من ناتوانم له‌خۆمه‌وه شتێك بكه‌م " { یوحنا: 7نێّ42}.
تائه‌مڕۆش به‌شێكی زۆر له تایه‌فه‌كانی دیان شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه خۆیان به‌چاوی خۆیان دیویانه یا بیستوویانه كه به‌ناوی یه‌سووعه‌وه دوعا كراوه‌و شیفایشی بۆ هاتووه.. به‌ڵام ئێمه‌ی موسوڵمان له‌شتی وا سه‌رسام نابین چونكه پێشتر خوا‌و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی له‌باره‌ی كه‌سانی ساخته‌چی و ده‌جاڵه‌وه هۆشیاریان كردووینه‌ته‌وه، و ته‌نانه‌ت عیسا-علیه السلام- خه‌ڵكی ئاگاداركردۆته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌وه كه به‌ناوی ئه‌وه‌وه موعجیزه ده‌نوێنن، هه‌روه‌ك له مه‌تیدا بۆمان باس ده‌كات: "گه‌ڕیده‌ی ساخته‌و ده‌جاڵ په‌یدا ده‌بن، هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌رانێكی درۆزنیش، نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی عه‌جیب و گه‌ره دروست ده‌كه‌ن بۆ سه‌رلێشێواندن "{ متّى:24نێّ24}.
بێگومان دیانه‌كان ئه‌م توانایه بۆ خۆیان قۆرخ ده‌كه‌ن كه‌له بنه‌چه‌دا ته‌ركیزیان كردۆته سه‌ر یه‌ك ده‌قی ریوایه‌تكراو له‌لایه‌نی ئینجیلی مه‌رقه‌سه‌وه،{ مرقس 16:نێّ9-20}. لگه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئه‌وه ده‌قێكه و خراوه‌ته نێوان دووكه‌وانه‌ی ئاوه‌هاوه ، ئه‌مه‌ش مانای وایه: كه ئه‌م ئایه‌ته له‌هه‌ندێ ده‌ستنووسه‌كانی سه‌رده‌می نوێ{ العهد الجدید}دا نییه. ئه‌م ته‌فسیره‌ش به‌پێی كتێبی پیرۆز..
شتێكی تریش عیسا-علیه السلام- له‌رۆژی قیامه‌تا دژی ئه‌و دیانانه شایه‌تی ده‌دات كه گوایه به‌ناوی ئه‌وه‌وه موعجیزاتیان نواندووه، هه‌روه‌ك له ئینجیلی مه‌تێدا ده‌یخوێنینه‌وه: "خه‌ڵكێكی زۆر له‌رۆژی قیامه‌تا پێم ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار! ئه‌ی په‌روه‌ردگار! ئایا به‌ناوی تۆوه خه‌به‌رمان نه‌داوه؟، و به‌ناوی تۆوه شه‌یتانه‌كانمان ده‌رنه‌كردووه، و به‌ناوی تۆوه عه‌جایه‌باتی زۆرمان نه‌كردووه؟ منیش پێیان ده‌ڵێم: هه‌رگیز نه‌م ناسیون!! ئه‌ی ئه‌وانه‌ی سته‌مێكی گه‌وره‌تان ده‌كرد! لێم دوور بكه‌ونه‌وه! " { متّى 7 : نێّ 22-23 }.
قورئان له‌سووره‌تی لوقماندا واتای ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌یه‌مان بۆده‌كات: " ڵا تُشْرِكْ بِاللّهِ إِنّ الشّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ " لقمان / 13. واته: شه‌ریك بۆ خوا دامه‌نێ، بێگومان شیرك سته‌مێكی گه‌وره‌یه..
ئه‌وسته‌مه گه‌وره‌ی دیانه‌كان كردوویانه ئه‌وه‌یه كه عیسای پێغه‌ممه‌ریان كردۆته خوا.. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌مه‌وه چونكه دیانه‌كان خه‌ڵكێكی زۆریان به‌وه گومڕا كردووه كه به‌ناوی یه‌سوعه‌وه موعجیزه ده‌كه‌ن، له‌كاتێكا ته‌نیا شه‌یتان له‌وكاره‌ی ئه‌وان سوودی پێ ده‌گات !!
ئه‌م شتانه‌ی كه‌عاده‌تی نین له‌هه‌موو ئاینه‌كانی تریشا رووده‌دات، به‌ڵام له‌سه‌ر خه‌ڵكی پێویسته كه ئاگایان له‌خۆیان بێ، چونكه جه‌جاڵ كاتێ دێت كاری زۆر گه‌وره گه‌وره ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تووشی فیتنه بكات وسه‌رلێشێواویان بكات، كه‌وابوو بۆناسین وزانینی حه‌قیقه‌ت ئه‌م كاره ترازوو نییه..
5- مه‌سه‌له‌ی گوناهـ:
قورئان به‌نیسبه‌ت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه روونه، و له نه‌زه‌ری قورئاندا {ئینسان لاوازه، و هه‌میشه ده‌كه‌وێته ناو گوناهه‌وه}، و ئینسان دروستكراوه: به‌لاوازی، هه‌ڵه‌كه‌ر، و فریشته‌ی بێ‌تاوان نییه، و موسوڵمان داوای لێده‌كرێ له‌وگوناهانه‌ی ده‌یكات په‌شیمان ببێته‌وه، و داوای لێبوردن له‌خوا بكات، و هیوای به‌ره‌حمه‌تی خوا هه‌بێ، و خوای باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێ: " قُلْ: يَعِبَادِيَ الّذِينَ أَسْرَفُواْ عَلَىَ أَنفُسِهِمْ! ڵا تَقْنَطُواْ مِن رّحْمَةِ اللّهِ، إِنّ اللّهَ يَغْفِرُ الذّنُوبَ جَمِيعاً، إِنّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرّحِيمُ " الزمر/ 53. واته: بڵێ: ئه‌ی به‌نده‌كانی من، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سنووری خۆتان تێپه‌ڕیون و تاوانتان كردووه! له‌ره‌حمه‌تی خوا هیوا بڕاو مه‌بن، بێگومان خوا له‌هه‌موو گوناهه‌كان خۆش ده‌بێت، و ئه‌ویش لێبورده‌و میهره‌بانه..
به‌پێچه‌وانه‌وه دیانه‌كان له‌وباوه‌ڕه‌دان كه عیسا علیه السلام به‌سه‌ر خاچه‌كه‌وه مردووه له‌به‌ر گوناهی مرۆڤایه‌تی، و ئه‌وه‌ش ئیمان به‌یه‌سوع بێنێ خوا له‌گوناهه‌كانی خۆش ده‌بێ ورزگاری ده‌بێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به یه‌سوع نه‌بێ به‌وگوناهانه‌یه‌وه ده‌مرێ، و ئه‌وسا سزای هه‌میشه‌یی بۆ هه‌یه. "سوبحانه‌ڵلا!! " ئایا بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كان ته‌نیا ره‌حمه‌تی خوا به‌س نییه؟!!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا پێش هاتنی عیسا علیه السلام له ته‌وراتا ده‌خوێنینه‌وه كه لێبوردنی گوناهه‌كان به‌ته‌وبه‌ی راست و دروست ده‌به‌خشرێ. كه‌وابوو مردنی عیسا له‌به‌رخاتری گوناهه‌كان ته‌نیا هه‌ڵبه‌ستراوێكی دوور له‌حه‌قیقه‌ته.. دیانه‌كان له نوێژ‌و دوعاكانیانا به‌ئاوازه‌وه سوپاسگوزاری عیسا ده‌كه‌ن كه به‌هۆی مردنی خۆیه‌وه بووه‌ته هۆی لێخۆشبوونی گوناهه‌كانیان، به‌ڵام له ئینجیلا ده‌خوێنینه‌وه كه عیسا علیه السلام به‌درێژی باسی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی كردووه: بۆ نموونه: له نموونه‌ی فه‌ریسی وباج كۆكه‌ره‌وه‌دا له ئینجیلی لۆقادا ده‌ڵێ: " خوایه! سوپاس بۆتۆ، من وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه زاڵمه زیناكاره موحته‌كیرانه نیم، و وه‌ك ئه‌م باج كۆكه‌ره‌وه‌یش نیم، " ..
باوه‌ڕتان هه‌بێ هه‌موو دیانه‌كان له‌وباجگره ده‌چن، باجگر پێی وایه كه بێگوناح وپاك و رزگاربووه، با به‌راوردێكی بكه‌ین له‌ته‌ك ئه‌م باجگره‌ی ترا كه " زاتی نییه چاوه‌كانی به‌ره‌وئاسمان به‌رز بكاته‌وه‌و له‌ناو ده‌روونیا ده‌یكوتێ و ده‌ڵێت: ئه‌ی خوایه! به‌زه‌ییت پیاما بێته‌وه، من تاوانكارم! " (لوقا 18 نێّ9-14) ..
ئایا باجگری دووه‌م وه‌ك ئه‌و موسوڵمانه نییه كه له‌به‌رامبه‌ر خوا و له‌پاڕانه‌وه‌كانیا ددان به‌هه‌ڵه‌و تاوانه‌كانیا ده‌نێت، و شه‌رم له‌خوا ده‌كات كه فه‌رمانی شكاندووه، و داوای لێبووردن و لێ خۆشبوونی لێ ده‌كات؟! ئینجا ماقووڵ و مه‌قبوڵیش نییه كه‌سێك تاوان بكات و یه‌كێكی تری پێ گوناهبار ببێت، به‌ڵكو دروست ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌س له‌به‌رامبه‌ر تاوانی خوێا به‌رپرسیاربێت..
له‌لایه‌كی تره‌وه له كتێبی پیرۆزا نوسراوه كه: " ئه‌و نه‌فسه‌ی گوناه ده‌كات ئه‌وه ده‌مرێت،و كوڕیش تاوانی گوناهی باوكی هه‌ڵناگرێت، و باوكیش به‌گوناهی كوڕه‌كه‌ی تاوانبار نابێت، دادگه‌ری به ئینسافه له‌ته‌كیا، خراپه‌ش شه‌ڕاوییه بۆی ". (حزقیال :18نێّ20)
ئاده‌می باپیرمان علیه السلام فه‌رمانی خوای شكاند، به‌ڵام كه داوای لێ خۆشبوونی كرد خوا لێی خۆش بوو: " وَعَصَىَ ءَادَمُ رَبّهُ فَغَوَىَ، ثُمّ اجْتَبَاهُ رَبّهُ فَتَابَ عَلَيْهِ وَهَدَىَ " سورة طه/ 121و 122. واته: ئاده‌م سه‌ر پێچی له فه‌رمانی خوا كرد و بوو، پاشان په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژارد وتۆبه‌ی لێ قبوڵكرد، و رێنوێنی كرد..
6- رزگاری:
له‌ئیسلامدا رزگاربوون –پێش هه‌موو شتێ -به‌هۆی ره‌حمه‌تی خواوه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر ره‌حمه‌تی خوا نه‌بێ كێ شیاوی ئه‌وه‌یه بگات به به‌هه‌شت وناز ونیعمه‌ته‌كانی، به‌ڵا م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شتێ كه له‌پله‌ی دوه‌مدا پاش ئه‌و ره‌حمه‌ته‌ی خوا دێت ئیمانی دروسته به ته‌نیایی خوا، و پاشان كرده‌وه‌ی چاكه.. خوا له‌قورئانا ده‌فه‌رموێ: " وَالْعَصْرِ، إِنّ الإِنسَانَ لفي خُسْرٍ، إِلاّ الّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْاْ بِالْحَقّ وَتَوَاصَوْاْ بِالصّبْرِ. " سورة العصر/1- 3. واته: سوێند به‌كاتی عه‌سر، مرۆڤ به‌گشتی له زه‌ره‌ره‌ومه‌ندی و زیاندایه، جگه له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكه ده‌كه‌ن و راسپارده‌ی حه‌ق به‌یكتر ده‌كه‌ن، و یه‌كتر بۆ خۆگری وسه‌بر هانده‌ده‌ن ". له‌به‌شێكی زۆری ئایه‌ته‌كاندا خوای باڵاده‌ست جه‌خت له‌سه‌ر ئیمان و كرده‌وه‌ی چاكه ده‌كاته‌وه..
هه‌مان شت به‌نیسبه‌ت كتێبی پیرۆزه‌وه،وه‌ك ئه‌و پیاوه‌ی پرسیاری له عیسا علیه السلام كرد، چۆن ئینسان كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ست بێنێ؟ ( لوقا:18نێّ18-20)، ئه‌مه شتێكی غه‌ریبه، مادام كه ئه‌و بڕیار بدات رزگاری له‌وه‌دایه كه باوه‌ڕی به‌مردن و زیندووبوونه‌وه‌ی عیسا علیه السلام هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ته عیسا خۆی وه‌ڵامی پرسیاركه‌ره‌كه وا ده‌داته‌وه كه شتێكی بۆ نییه جگه له كاركردن به ئامۆژگارییه‌كان و له‌به‌ركردنیان.. ته‌نانه‌ت له مه‌تتێدا عیسا علیه السلام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه رزگاری و خه‌لاس به‌وه ده‌بێ كه‌باوه‌ڕی هه‌بێ و كرده‌وه‌بكات، میراتی مه‌له‌كوتی بۆ ئه‌وانه ده‌بێت كه كرده‌وه‌ی چاكه ده‌كه‌ن.(25نێّ34-45)، له‌په‌یامی یه‌عقووبدا هه‌مان شت هه‌یه كه هێما بۆهه‌مان واتا ده‌كات: "رزگاری له‌وه‌دایه