سلاو مامۆستای به‌رێزم
ئایا منداڵ له سكی دایكی‌دا به‌شی میراتی به‌رده‌كه‌وێت؟
له‌گه‌ڵ رێزمدا.
سه‌روه‌ر میر
12/6/2008
سلاَو بۆ تۆیش كاكه سه‌روه‌ر
پاش سه‌لات وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئالوبه‌یت وهاوه‌ڵه‌كانی..
به‌ڵێ، كۆڕای زانایانی شه‌رعزانی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه منداڵ له سكی دایكی‌دا به‌شی میراتی ده‌كه‌وێت..
به‌لاَم به‌شه‌كه‌ی بۆ دیاری ناكرێ تا له‌دایك ده‌بێ، چونكه هه‌ڵده‌گرێ له‌ناوسكیا مردبێ، ئه‌گه‌ر له‌دایكبوو ده‌نگی لێ هات و مرد ئه‌وا میراتی بۆ دیاری ده‌كرێ..له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كه ده‌فه‌رموێ: " إذا استهل المولود ورث " به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌دایك بوو ده‌نگی لێ نه‌هات ومرد ئه‌وه میراتی ناكه‌وێت..
له مه‌زه‌بی شافیعیدا ئه‌گه‌ر پیاوێك مرد و ژنێكی حامیله‌ی به‌جێهێشت، بائه‌و پیاوه براو خوشكی دایك و باوكی یا خزم وكه‌س وكاری تری هه‌بێت، و ماڵ و سامانێكی لێ به‌جێ مابێ، په‌له له‌دابه‌شكردنی ماڵه‌كه‌یا ناكرێ تا ژنه‌كه سكه‌كه‌ی دا نه‌نێ، چونكه نازانرێ ئه‌و سكه كچه یاكورِه، ئایا دوانه‌یه یان سیانه یان زیاتره؟..
ئه‌گه‌ر وه‌ره‌سه‌كان داوایان كرد هیچیان پێ نادرێ تا وه‌زعی سكه‌كه روون نه‌بێته‌وه..
خوایش ئاگادارتره..