یه‌كێكى تر له هه‌رێمه‌كانى پاكستان، كه گه‌وره‌ترین هه‌رێمى ئه‌و و‌لاته‌یه له‌باره‌ى رووبه‌رى خاكه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا بچوكترین هه‌رێمه له‌باره‌ى ژماره‌ى دانیشتوانه‌وه.
(3)
به‌لووچستان:
داوام له‌یه‌كێك له مامۆستاكانى ئه‌وێ كرد پێناسه‌یه‌كى به‌لووچستانم بۆ بكات. ئه‌ویش گوتى: باشترین پێناسه‌ى به‌لووچستان ئه‌وه‌یه كه فه‌رمانده‌ى سوپاى ئیسلام بۆ خه‌لیفه‌ى موسڵمانانى نووسیبوو، زه‌وى موكران بریتییه له وشتر و شاخ و لم، (أرض مكران ماهى الا الجبال والرمال والجمال). خاكێكى كه‌م ئاو، چیاى گه‌ردن كه‌شى ره‌ش ورووت( بێ دار‌و دره‌خت و بێ خاك و خۆڵ)، ئه‌وه‌شى كه ده‌شته له سه‌دا هه‌شتاى بیبانییه.
ئاو و هه‌واى:
ئاو و هه‌واى به‌لووچستان بیبانییه، له‌زستانا زۆر سارده و پله‌ى گه‌رما له‌هه‌ندێ شوێنیا ده‌چێته ژێر سفره‌وه، وه به‌فرى لێ ده‌بارێ وبه‌سه‌ر كێوه كانیشه‌وه ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌مێنێته‌وه، له‌هاوینا بیابانه‌كانى زۆر گه‌رمه، به‌لام ناوچه‌ى كوه‌یته و هه‌ندێ ناوچه‌ى تر‌ى زۆر گه‌رم نییه‌و خه‌لكى پێویستیان به ئێركۆندێشن نییه وپانكه‌ى به‌سه، پله‌ى گه‌رما ناگاته چل. و بارانیشى زۆر لى نابارێ.
به‌هۆى ئه‌وه‌وه كه خاكه‌كه‌ى بیابانییه خه‌ڵكى خه‌ریكى وشتر به‌خێو كردنن، گه‌وره‌ترین ژماره‌ى وشترى پاكستان له‌م ناوچه‌یه دایه، مانگا و مه‌ڕو بزنیان هه‌یه به‌لاَم زۆر نییه، له‌ناو شاره‌كانیانا گامێشیان زۆر زۆره. كشتوكاڵیان زۆركه‌مه، باخدارى و میوه‌جاتیان كه‌مه، به‌شى زۆرى باخه‌كانیان هى ئه‌وپشتۆنانه‌یه كه له‌وێ ده‌ژین.
شارى كوه‌یته:
شارى كوه‌یته پێته‌ختى به‌لووچستانه، ئه‌م شاره ئاو و هه‌وایه‌كى فێنكى له هاوینا هه‌یه‌و له‌زستانیشا سارد، به‌شى زۆرى دانیشتوانى ئه‌م شاره پشتۆنن، شاڕه‌گى ئابوورى و بازرگانى به‌لووچستان به‌ده‌ست ئه‌مانه‌وه‌یه، به‌شى زۆرى كارمه‌ندى ئیداره‌كان په‌نجابین، چونكه خۆیان كه‌متر خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌زۆرى خه‌ریكى ئاژه‌لدارى و قاچاخچیه‌تین.
شارى كوه‌یته كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ره له‌نێوان پشتون و به‌لووچدا، پشتۆنه‌كان ده‌ڵێن: ئه‌مه خاكى ئێمه‌یه‌و ده‌بێ بدرێته‌وه به خۆمان، كاتى خۆى پاشاى پشتۆن به‌خشیویه‌تى به میرى به‌لووچ، ئێمه ده‌مانه‌وێته‌وه‌و ئه‌و بۆى نییه خاكى میلله‌ت ببه‌خشێ. به‌لووچه‌كانیش ده‌ڵێن: ئێمه خوێنمان داوه‌و له‌سه‌رمان كردوونه‌ته‌وه‌و نه‌مان هێشتووه تێك بشكێن و دوژمنمان بۆ شكاندوون و كاتى خۆى پێمان به‌خشراوه، و داواكردنه‌وه‌ى به‌خشراویش زۆر نه‌نگه.
گوایا كاتى خۆى پاشاى پشتۆن (په‌تان/ئه‌فغان) له‌گه‌ڵ هیندۆسه‌كانا شه‌ڕى كردووه، نزیك بووه تێك بشكێ، په‌ناى بردۆته به‌ر میرى به‌لووچ ده‌سته‌و دامێنى بووه رۆژێكه‌و ئه‌مڕۆ فریام بكه‌وه با شه‌رمه‌سار نه‌بین، ئه‌ویش به‌سه‌رۆكایه‌تى كوڕه‌كه‌ى خۆى له‌شكرێكى گه‌وره بۆ یارمه‌تى پاشاى ئه‌فغان ده‌نێرێ، له‌شه‌ڕه‌كه‌دا كوشتارێكى زۆر له هیندۆسه‌كان ده‌كه‌ن وتێكیان ده‌شكێنن، و سه‌ركه‌وتن بۆ شاى ئه‌فغان به‌دى دێنن.
پاشاى ئه‌فغانیش ناوچه‌ى كوه‌یته كه‌بریتى بووه له چه‌ند ئاواییه‌ك ده‌یبه‌خشێ به‌میرى به‌لووچ و ده‌ڵێ: وه‌ك (شاڵ كۆت) پێشكه‌ش بێت به دایكى میرى به‌لووچ. شاڵ ئه‌و كۆڵه‌وانه‌یه كه‌ده‌یده‌ن به‌سه‌ر شان و ملیاندا، كۆتیش بریتییه له‌و كۆت وپاڵتاوه‌ى خۆى پێ گه‌رم ده‌كرێته‌وه. ئه‌وان عاده‌تیان وایه كه ژن وپیاویان كۆڵه‌وانه‌یه‌ك له‌خۆیانه‌وه ده‌پێچن، وه‌ك ئه‌وه بڵێت: چۆن شاڵكۆتێك ده‌كرێ به دیارى، ناوچه‌كه‌ش ئاوه‌ها دیارییه‌ك بێت بۆ دایكى میرى به‌لووچ كه كوڕێكى ئاوه‌ها ئازا‌و لێهاتووى به‌دیهێناوه.
به‌لووچه‌كان خۆیان ددان به‌م رووداوه‌دا ده‌نێن ومن خۆم له‌ده‌م چه‌نده‌ها كه‌سیانه‌وه ئه‌مه‌م بیستووه. تا ئێمه‌ش له‌وێ بووین دوو جار شه‌ڕى گه‌وره له نێوان به‌لووچه قه‌ومى و پشتۆنه قه‌ومییه‌كاندا روویدا، و چه‌ند كسێك له‌نێوانیاندا كوژرا..
ناوشارى كوه‌یته ناوچه‌یه‌كى ده‌شتایى وپان وبه‌رینه، چوارده‌ورى شاخه، شاخێكى به‌رزو گه‌ردن كه‌ش، به‌لاَم به‌ردین وره‌ش ورووت، بێ ئاو‌و دار‌و دره‌خت.
ته‌پوتۆزى سروشتى بیابانى ناوچه‌كه سه‌ربارى هه‌موویه‌تى، هه‌روه‌ها ناو شار ره‌كشه‌یه‌كى زۆرى تیدایه(1) ره‌كشه بریتييه له ماتۆڕێكى سێ تایه كورسییه‌كى سێ نه‌فه‌ریيان له‌دواوه بۆ دروست كردووه و بۆ گواستنه‌وه له‌جیاتى ته‌كسى به‌كارى دێنن .، كه ئه‌مانه‌ش دوكه‌ڵیكى زۆر دروست ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ دووكه‌ڵى گازى ترومبێله‌كاندا، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ركێوه‌كانه‌وه سه‌یرى ناوشار بكه‌یت وه‌ك په‌ڵه هه‌ورێكى ره‌ش وایه به سه‌ر ناوشاره‌وه، هه‌موو ئه‌مانه جوانى ناوشاریان نه هێشتووه. به‌شى زۆرى شه‌قامه‌كان دره‌ختكارى كراون به‌لاَم به‌هۆى كۆچى ملیۆن و نیوێك كۆچه‌رى ئه‌فغانى له‌ناوچه‌كه‌دا خاوێنى شاره‌كه زه‌حمه‌ت بووه.
له‌باره‌ى زانیارییه‌وه:
شارى كوه‌یته‌ى پایته‌ختى به‌لووچستان زانكۆیه‌كى گه‌وره‌ى تێدایه كه هه‌موو به‌شه‌كانى زانیارى تیا ده‌خوێندرێ، پزیشكى، ئه‌ندازیارى، زانیارى به‌هه‌موو لقه‌كانیه‌وه، ئاداب به‌هه‌موو لقه كانیه‌وه، و گه‌وره‌ترین كوللیه‌ى سه‌ربازى تیدایه.
هه‌روه‌ها ناوشار ژماره‌یه‌كى زۆر- دیپلۆمى یه‌كساڵه یا دووساڵه‌ى دواى ئاماده‌یى–واته: په‌یمانگه‌ى په‌روه‌رده و زانیارى و ئه‌ندازیارى و پزیشكىو پیشه‌سازى وكشتوكاڵى ...و هتدى، تێدایه. ژماره‌یه‌كى زۆر ناوه‌ندى و ئاماده‌یى و دوا ناوه‌ندى كوڕان وكچانى تێدایه، زیاتر له‌هه‌شت قوتابخانه‌ى گه‌وره‌ى ئیسلامیى تیدایه، كه ئه‌م قوتابخانانه هه‌ر له‌ئه‌لف و بێوه تا ئیجازه وه‌رگرتنیان تێدایه، كه ئه‌مانه ره‌سمین و به‌شێوه‌یه‌كى نیزامى ده‌خوێنن.
له‌باره‌ى ته‌ندروستییه‌وه:
ناوشاره‌كان خه‌سته‌خانه‌ى گه‌وره‌ى ده‌وڵه‌تییان تێدایه كه به خۆڕایى خزمه‌ت به خه‌ڵكه‌كه ده‌كه‌ن، له‌ناوشارى كوه‌یته‌دا چه‌نده‌ها خه‌سته‌خانه‌ى گه‌وره‌ى ده‌وڵه‌تى تێدایه، وه‌ك خه‌سته‌خانه‌ى گشتى كه هه‌موو جۆره به‌شه‌كانى تێدایه، هه‌روه‌ها خه‌سته‌خانه‌ى گه‌وره‌ى سنگ، چاو، دڵ، و هه‌موو جۆره نه‌شته‌ركارییه‌كیان تیا ده‌كرێت، به‌لاَم زۆر پاك و ته‌میز نین، هه‌روه ها ژماره‌یه‌كى زۆر نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌تیش هه‌یه، كه دكتۆره‌كان بۆخۆیان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن. و هه‌مووجۆره پسپۆڕێكى دكتۆرى تێدایه.
خه‌ڵكى ناو شار زۆر گوێ به پاك وته‌میزى ناده‌ن، تف و به‌ڵغه‌م له‌سه‌ر جاده‌و كۆلاَن فڕێ ده‌ده‌ن بگره هه‌ندێ جار له‌ناو خه‌سته‌خانه‌كانیشا شتى وا ده‌بێت، كه‌رو ئه‌سپى عه‌ره‌بانه له‌ناو شارا زۆر زۆره و هه‌موو جۆره ته‌رس وپیسییه‌ك ده‌كه‌ن. خودى خه‌ڵكه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر ته‌نگاو بوون له‌قه‌راغى جاده‌كه‌وه داده‌نیشن ومیزه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و به‌لاى هیچ كه‌سێكیانه‌وه عه‌یبه‌نییه، له‌هه‌مووى سه‌یر تر ئه‌وه‌یه له‌ماڵه‌وه ئاوده‌ستى هه‌یه كه‌چى دێت له‌كه‌نارى جاده‌كه‌وه میزه‌كه‌ى ده‌كات، زێرابى ناوشاریش كه‌مێكى زۆر كه‌مى نه‌بێ ئیتر هه‌مووى به‌ده‌ره‌وه‌یه.
له‌باره‌ى ئیدارییه‌وه:
ناوچه‌ى بلووچستان یه‌كێكه له‌و پێنچ هه‌رێمه‌ى پاكستانى لێ پێكهاتووه. ئه‌م هه‌رێمه په‌رله‌مانى خۆى هه‌یه، كوڕى وه‌زیران و سه‌رۆك وه‌زیرانى خۆى هه‌یه، سه‌رۆكى هه‌ریمى هه‌یه، سیسته‌مى ولاَت دێموكراتییه، هه‌موو چوارساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ، حیزبه‌كان ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا توانییان ده‌وڵه‌ت پێك‌بێنن ئه‌وا خۆیان ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانى یه‌كێكىتر له‌وانه‌ى نزیك له‌خوَى ده‌كاته هاوبه‌ش.
شاره گه‌وره‌كانى بریتین له‌مانه: قه‌لاَت، سیبى، نۆشكى، خوزدار، خاران، پێنچ گۆڕ، توربه‌ت، گه‌وادیر... ئه‌وشاره گه‌ورانه‌ش كه پشتۆنن له‌م ویلایه‌ته‌دا ئه‌مانه‌ن: په‌شین، لۆرلایى، ژووپ، كۆهلوو...
كاسبى و بازرگانى:
به‌لووچه‌كان زۆر بایه‌خیان به بازرگانى و باخدارى و كشتوكاڵ نه‌داوه، به‌زۆرى خه‌ریكى كارى ئاژه‌ڵدارى و قاچاخچیه‌تین، به‌شى زۆرى بازاڕ‌و بازرگانییان به‌ده‌ست پشتۆنه‌كانه‌وه‌یه. له‌ناوشارى كوه‌یته‌دا له‌سه‌دا هه‌شتاى بازاڕ به‌ده‌ست پشتۆنه‌وه‌یه. وابزانم هۆى ئه‌وه‌شه كه پشتۆنه‌كان له‌كوه‌یته‌دا ژماره‌یان زۆرتره له به‌لووچه‌كان.
بازارى گه‌وره‌و بازرگانى زۆر زلیان هه‌یه، له‌هه‌موو شارێكدا عه‌لوه‌ى میوه‌و سه‌وزه فرۆشى تیایه، له‌م عه‌لوانه‌دا خه‌ڵكێكى زۆر كارده‌كه‌ن و نان په‌یدا ده‌كه‌ن، و شته جومله‌كانیان به مه‌زاد ده‌فرۆشن، له‌وێوه تا ده‌ست به‌كارهێنه‌ر واده‌بێ چوار ده‌ست ده‌كات. كاتێك شتێكت پێده‌فرۆشن ئه‌گه‌ر بزانن غه‌ریبى زیاترت لێ ده‌سێنن، ئه‌گه‌ر شتێك بایى ده‌روپیه‌بێ و ئه‌و به‌سه‌د روپیه پێت بفرۆشێ هیچ به تاوانى نازانێت.
له كوه‌یته‌دا وه‌ك شاره‌كانىترى پاكستان جومعه بازاڕیان هه‌یه، جومعه بازار بریتییه له بازاڕێكى ده‌شته‌كیى گه‌وره، دوكانداره‌كان له‌و رۆژه‌دا شتى دوكانه‌كانیان دێنن و له‌و مه‌یدانه‌دا دایده‌نێن، له‌م رۆژه‌دا قیمه‌تى شت هه‌رزانتره له رۆژه‌كانى تر، هه‌رله پارچه فرۆشه‌وه بیگره تا ورده‌والاَ فرۆش، هه‌رله‌شتى گه‌وره‌وه تاسه‌وزه‌و میوه. بازاڕه‌كه له‌و رۆژه‌دا زۆر قه‌ره باڵخه و دوكانداره‌كان زۆر ده‌فرۆشن. خه‌ڵكیش له‌و رۆژه‌دا زۆر ده‌چێت بۆ بازاڕ چونكه قیمه‌تى شته‌كان له‌چاو رۆژانى ترا زۆر هه‌رزانتره، له‌م جمعه بازاڕانه‌دا كتێب فرۆشیش كتیبه‌كانى دێنێت، هه‌روه‌ها فیته‌ر و ته‌نه‌كه‌چى و رادیو ساز و سه‌عاتچىو خاوه‌نى هه‌موو جۆره پیشه‌كان دێن بۆ ئه‌و مه‌یدانه، له‌و رۆژه‌دا هه‌م سه‌یران وهه‌م بازرگانى.
كانگا‌و كانزاكانى:
به‌لووچستان كانگا‌و كانزاى زۆره گه‌وره‌ترینیان گازى سروشتییه كه‌بۆ هه‌موو شاره گه‌وره‌كانى پاكستان راكێشراوه، لووله كه‌شى گازى ناو هه‌موو شاره‌كان كراوه، بگره هه‌ندێك له ئاواییه‌كانى ده‌ورى كوه‌یته و ماڵه قوڕه‌كان گازى لووله كه‌شیان بۆ براوه. له به‌ردى گرانبه‌هادا به‌ناو بانگه، به‌ردى مه‌رمه‌ڕو چه‌نده‌ها جۆور به‌ردى نایابى تێدایه. كارگه‌ى گه‌وره‌ى چیمه‌نتۆ و شه‌كرى تێدایه، كارگه‌ى زۆرى به‌رد بڕینى تێدایه، ده‌وڵه‌تى مه‌ركه‌زى زۆر هه‌وڵ ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ده‌وڵه‌مه‌ندى هه‌رێمه‌كانى تر له‌م ناوچه‌یدا كارگه دروست بكه‌ن، و بۆ ئه‌م كاره‌ش بڕیارى دابوو باجى كه‌متریان لێ وه‌ربگرێ ئه‌گه‌ر له‌به‌لووچستانا دروستى بكه‌ن.
له‌باره‌ى كۆمه‌لاَیه‌تییه‌وه:
خه‌ڵكى به‌لووچ له‌باره‌ى كۆمه‌لاَیه‌تییه‌وه زۆر له خۆمان جیاوازن، بۆ نموونه: میوان په‌زێر نین، غه‌ریب نه‌واز نین، هیچ به‌لایانه‌وه شووره‌یى نییه ئه‌گه‌ر به‌لووچێكى خۆیان له‌گه‌ڵ غه‌ریبه‌یه‌كدا شه‌ڕ بكات به‌هه‌موویانه‌وه به‌رببنه غه‌ریبه‌كه و بێكه‌س كوژى بكه‌ن!!
ئه‌گه‌ر ساڵیك له‌ته‌كیانا بژیت زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌توانى یه‌ك یا دوو هاوه‌ڵت له‌ناویانا هه‌بێت، تادووساڵیش له‌گه‌ڵیانا بژیت و هات وچۆ له‌نێوانتانا دروست ببێت خۆیت بۆ ناكاته‌وه و رازه‌كه‌ى هه‌ر به نهێنى ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك كورد نین له ماوه‌ى چاو پێكه‌وتنێكا هه‌موو ناوسكى خۆیت بۆ بكاته‌وه!!
هه‌رگیز له‌دائیره‌و شوێنى كاریاندا غه‌ریبه پێش خه‌ڵكى خۆ ولاَت ناخه‌ن، به‌ڵكو هه‌ندێ جار نۆره‌ى غه‌ریبه‌كه ده‌ده‌نه خۆولاَتى وپێشى ده‌خه‌ن.
هه‌رگیز هاوسێیان هاتو چۆى هاوسێى غه‌ریبه ناكات و بگره مه‌رحه‌بایشى ناكات تاكابراى غه‌ریبه‌كه خۆى نه‌باته پێشه‌وه، ئه‌وان نایه‌نه پێشه‌وه. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ره‌وشتى هه‌موو قه‌وم و میلله‌ته‌كانى پاكستانه، به به‌لووچ و پشتۆن و په‌نجابییه‌كانه‌وه، ئه‌ڵبه‌ت له‌ناو كشمیرىو سیندییه كاندا نه‌ژیاوم، به‌لاَم خه‌ڵكى وه‌ك ئه‌وان باسیان ده‌كه‌ن.
شاز و نا وێزه:
ئه‌ڵبه‌ته له‌ناو هه‌موو قانون و یاسایه‌كدا، له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا ناوێزه و شاز هه‌یه، به‌لاَم شاز قاعیده هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه، جا له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا كه‌من له به‌لووچستاندا بووم ته‌نیا دووكه‌س بووه دۆست و هاوه‌ڵم: یه‌كه‌م: شێخ ره‌حمه‌توڵلاَ كه پێشنوێژ و خوتبه‌خوێنى مزگه‌وتى (جیل روود) بوو، ئه‌ویش به‌هۆى سه‌ردانى ئێمه بۆلاى، به‌هۆى چاو پێكه‌وتنى ئه‌ویشه‌وه كوڕێكى ترمان ناسى كه ناوى خه‌یرجان بوو.
مامۆستا ره‌حمه‌توڵلاَ زۆر رێزى لێده‌گرتین و رووى خۆشى ده‌داینێ و چاىشیرى بۆ دروست ده‌كردین، خه‌یر جانیش دوو جار ده‌عوه‌تى بۆ كردین خوا پاداشتى بداته‌وه. جارێكیان بۆ ماڵ خۆیان، جاره‌كه‌ى تریش بۆ ناو باخه‌كانى (هه‌ننه) كه‌ناوچه‌یه‌كى خۆش و سه‌یرانگایه‌كى دڵڕفيَنه و له په‌ناى دوو ده‌ریاچه‌ى ده‌ستكردایه.
دانیشتنى ناو مه‌جلیسیان:
ئه‌وه‌ى ئێمه زۆر پێمان سه‌یر وغه‌ریب بوو دانیشتنى ناو مه‌جلیسیان بوو كه زۆر جیاوازبوو له‌دانیشتنى ناو مه‌جلیسى خۆمان، ئه‌مان له‌ناو مه‌جلیسا درێژ ده‌بن، قنگه‌و تلوور لێى ده‌كه‌ون، لاق له‌سه‌ر لاق ده‌نێن و میوانیش له په‌نایاندایه، ئه‌مه‌یان پێ عه‌یب نییه چونكه له‌گه‌ڵ پیاو ماقووڵ و ریش سپى خۆیشیانا وابوون. ئه‌گه‌ر كه‌سێ هاته ناو مه‌جلیسه‌كه‌وه‌و سلاَوى كرد كه‌س له‌به‌رى هه‌ڵناسێ و هیچ عه‌یبیش نییه.
خوویان به {نسوار} خواردنه‌وه گرتووه، نسوار بریتییه له گه‌لاَى تووتنى كوتراو و هه‌ندێ گه‌لاَى دره‌ختى تر‌و قسڵ، وه‌ك هه‌ڵماتى شووشه‌ى لێده‌كه‌ن و له‌نێوان لچ ودندانیانا دایده‌نێن و گوپیان پیوه‌ى هه‌ڵده‌به‌زێ بۆماوه‌ى چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك و پاشان تفى ده‌كه‌نه‌وه. خۆیان پێیان وایه گوایه بۆ سنگ و كۆكه باشه.
ژنهێنان و خێزاندارى:
ژنهێنان و خێزانداریشیان له ئێمه جیاوازه. خه‌ڵكى به‌لووچستان به‌شى زۆریان دووژن دێنن، له لادێكانا سێژن تا چوار ژن دێنن، به‌لاَم له‌ناو شاره‌كاندا زۆر كه‌م رێبكه‌وێ له‌دووژن زیاتر بێنن. له‌ناو په‌نجابییه‌كاندا دووژن بۆ پیاوێك ده‌گمه‌نه، له‌ناو سیندى و پشتۆنه‌كانیشا زۆر كه‌مه.
له به‌لووچستان پیاوماره‌یى ده‌دات و شتومه‌ك بۆ ئافره‌ت ده‌كڕێ وه‌ك لاى خۆمان، به‌لاَم له ناو ته‌واوى په‌نجابى و هه‌ندێ له‌سیندى و پشتۆنه‌كاندا وه‌ك هیندییه‌كان ئافره‌ت هه‌موو مه‌سره‌فێك ده‌كات، پیاو ته‌نیا زێڕ بۆ خێزانه‌كه‌ى ده‌كڕێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندبێ، ده‌نا هه‌ندێ خشڵى زیوى بۆ ده‌كات و به‌س..
خه‌ڵكى زۆر حه‌زیان له ئاواز و گۆرانییه، ئه‌گه‌ر له‌ناو ترومبێلى گشتیدا وه‌ك پاس دابنیشى له‌تاو ده‌نگى به‌رزى گۆرانى و مۆسیقا سه‌رت كاس ده‌بێ، عاده‌تیان نییه گۆرانى ته‌نیا بۆ خۆیان لێ بده‌ن، ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكى ده‌ورو به‌ریش له‌گوێ گرتنى ئه‌و ئاوازه بێبه‌ش نه‌بن!! بۆیه ده‌بینى به‌سه‌ر پاسكیله‌وه ده‌ڕوات یا كه‌رو عه‌ره‌بانه‌ى پێیه رادیۆ یا ته‌سجیله‌كه‌ىكردۆته شانى و به‌ده‌نگى به‌رز گۆرانى بۆ ده‌ڵێت.
له‌شایى و زه‌ماوه‌ندیانا نیره‌مووك(خنثى) گۆرانی‌یان بۆ ده‌ڵێ، ئه‌م نێره‌مووكانه له‌پاكستانا هه‌ن، خۆیان به‌ته‌واوى وه‌ك ئافره‌ت لێده‌كه‌ن، شوێنه‌وارى ریش و سمێڵیان ناهێڵن وا هه‌ڵى ده‌گرن و پاكى ده‌كه‌نه‌وه، برۆیان باریك و پرچیان درێژ ده‌كه‌ن، ده‌مووچاویان بۆیه ده‌كه‌ن، لێویان سوورده‌كه‌ن، مه‌مكه‌ى ده‌ستكرد له خۆیان ده‌به‌ستن، هیچكه‌س له ئافره‌تیان جیا ناكاته‌وه، ئه‌مانه له‌شایى و زه‌ماوه‌نده‌كانیانا خۆیان ده‌له‌رێننه‌وه‌و گۆرانی ده‌ڵێن.
خۆداپۆشین:
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئافره‌تى پاكستانى ئافره‌تى داپۆشراون، ئافره‌تى به‌لووچ به‌خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌واریانه‌وه داپۆشراون، ژنه په‌نجابییه‌كان ئه‌گه‌ر زۆر ناشاره‌زاى دین بن سه‌رو گه‌ردنیان رووت ده‌كه‌ن، ده‌نا لاق وباڵ رووت ناكه‌ن، شه‌رواڵیان له پێدایه، شه‌رواڵى ژن وپیاویان وه‌ك شه‌رواڵى كوردى وایه. ناوچه‌ى پشتۆن و به‌لووچ ئافره‌تیان ده‌مولووتیشى داده‌پۆشێ و ته‌نیا هه‌ردوو چاویان به‌ده‌ره‌وه‌یه.به‌لاَم له‌بلووچستانا كچیان تا شوونه‌كات رووى دا ناپۆشێ.
مزگه‌وت و عیباده‌تیان:
له به‌لووچستانا هه‌ر شوێنێك بڕۆیت له‌ناو هه‌ر سه‌د ماڵێكا مزگه‌وتێك ده‌بینى، له‌زۆر شوێندا كه توانای دروستكردنى مزگه‌وتیان نه‌بووبێ سه‌كۆیه‌كیان له‌قوڕ وبه‌رد دروستكردووه‌و به‌ئه‌ندازه‌ى مه‌ترێك له‌زه‌ویه‌كه به‌رزیان كردۆته‌وه، میحرابێكیان بۆ دروست كردووه، حه‌سیریان پیا راخستووه و نوێژى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
عاده‌تێ تریان هه‌یه ئه‌گه‌ر كابرا دزى و درۆزنى و شه‌رابخۆرى، یا هه‌ر گوناهێكى گه‌وره بكات واز له نۆێژ و مزگه‌وت و عیباده‌ت ناهێنێ، وه‌ك خه‌ڵكى ولاَتى خۆمان نین كه ئه‌گه‌ر گوناهێكیان كرد ئیتر رووىنه‌یه‌ت رووبكاته خوا وتوخنى مزگه‌وت نه‌كه‌وێته‌وه وانین، ئه‌وان هه‌ر سیفه‌تێكى خراپه‌یان هه‌بێ هه‌ر گوناهێك بكه‌ن واز له مزگه‌وت ناهێنن و نوێژ هه‌ر ئه‌كه‌ن. خه‌ڵكی له‌هه‌موو شوێنێكا وا حساب بۆ سایه‌ق ده‌كه‌ن كه دوور له‌دین بن، كه‌چى سایه‌قى پاكستانى به‌تایبه‌ت به‌لووچ و پشتۆن له‌كاتى نوێژه‌كانا ترومبێله‌كانیان راده‌گرن و نوێژه‌كانیان ده‌خوێنن، هه‌ندێكیشیان ئه‌گه‌ر نوێژ نه‌كه‌ن نه‌فه‌ریك گوتى: ده‌مه‌وێ نوێژه‌كه‌م بكه‌م بۆى راده‌گرێت و مله جووڕه ناكات.
خۆم به‌چاوى خۆم بینیم له‌پاسى ناوشارا بووین جماعه‌تى نوێژى عه‌سریان له مزگه‌وتێكى سه‌رجاده‌دا دابه‌ستبوو، هه‌ركه گه‌یشته لاى مزگه‌وته‌كه سایه‌قه‌كه ترومبێله‌كه‌ى راگرت، خۆى رۆیشت نوێژه‌كه‌ى دابه‌ست و خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌شوێنیا، ئیتر یه‌كێك له‌وانه‌ى ناو پاسه‌كه نه‌یگوت: ئه‌رێ كاكه! تۆ بۆچ ده‌وه‌ستى، خۆ تائێمه ده‌گه‌ینه‌وه مه‌نزڵ نوێژه‌كه‌ى عه‌سرمان ناچێ؟ ئه‌وه‌ش كه‌نوێژى نه‌ده‌كرد ناره‌زایى ده‌ر نه‌ده‌بڕى، به‌بێ ده‌نگ له‌ناو پاسه‌كه داده‌نیشت تا ئه‌وان ده‌هاتنه‌وه بۆ لایان.
عاده‌تێ تریان هه‌یه منداڵ له‌گه‌ڵ خۆیانا بۆ مزگه‌وت ده‌به‌ن، دروشمى ئیسلامى له كوچه‌و كۆلاَن و دائیره‌و بازار‌و كارگه‌و كێلگه‌دا ده‌بینرێت..
عاده‌تێ تریان هه‌یه له‌كاتى قورئان خوێندنا پیاو كلاَو له‌سه‌رده‌كات و ئافره‌ت سه‌رپۆش به‌سه‌ریا ده‌دات.
خه‌ڵكى پاكستان به‌هه‌موو میلله‌ته‌كانیه‌وه حه‌نه‌فى مه‌زه‌بن، ئه‌گه‌ر نوێژه‌كه‌ت وه‌ك ئه‌وان نه‌بوو واده‌زانن دینێكى ترت هه‌یه!! زۆر بایه‌خ به‌وه ده‌ده‌ن له‌ناو نۆێژا سه‌ریان رووت نه‌بێ، رۆژێ له‌عه‌یاده‌ى دكتۆرێكى پسپۆرى لووت و گۆێ وگه‌ررودا چاوه‌ڕوانیمان ده‌كرد ژماره‌كه‌ى ئێمه په‌نجاو دووهه‌مین بوو، هه‌ر له‌گه‌ڵ بانگى عه‌سرى دا دكتۆر كلاوێكى سپى له‌سه‌ركرد و چوو بۆ مزگه‌وت. ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى كلاَوى ئاساییان ده‌ست نه‌كه‌وێ كلاوى حه‌سیرى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. هه‌میشه له‌كاتى نویژه‌كانا مزگه‌وته‌كانیان قه‌ره باڵخه. له‌كاتێكا بانگ بدرێت ئه‌و ئافره‌تانه‌ى سه‌ریان رووت بێ سه‌رپۆشه‌كه‌ى سه‌رشانیان ده‌ده‌ن به‌سه‌ریانا.
له‌ناو بازاڕ و دوكان و ئوتێله‌كانیانا عاره‌ق وشه‌راب به‌ئاشكرا نییه و نافرۆشرێ!!