پاش ته‌واو كردنی باسی ماجستێره‌كه‌م به‌شوێن بابه‌تێكا ده‌گه‌ڕام بۆ باسی دكتۆراكه‌م بگونجێ، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێكی باشم بۆ گه‌ڕان له‌ناو پێڕستی ده‌ستخه‌ته‌كانا ته‌رخان كردبوو، هه‌ربه‌وبۆنه‌وه گه‌شتێكی دوور و درێژم به‌ناو پێڕستی كتێبخانه ناودار وبێ ناوه‌كانا ده‌ست پێكرد، و به‌تایبه‌تیش پێڕستی ده‌ستخه‌تكان..
ناوی كتێبێكی زۆرم نووسی كه له‌چ كتێبخانه‌یه‌كدا هه‌ن و ژماره‌یان چه‌نده، و به‌ده‌ستی كێ نووسراون، و له چ سالێكدا نووسراونه‌ته‌وه، وله‌چ كتێبێكی {سییه‌ر وئه‌علام}دا باسیان كراوه، و ناوی خۆیان ونووسه‌ره‌كه‌یان یاناوی یه‌كێكیان هێنراوه ؟!
ئه‌م كاره بووه هۆی ئه‌وه رێم له ناوی كۆمه‌ڵێ زانای پایه به‌رزی میلله‌ته‌كه‌مان و به‌رهه‌مه ناوداره كانیان بكه‌وێ، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیا جێی شانازییه بۆ گه‌له‌كه‌مان، كه ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی سیاسی و فه‌رمانڕه‌واییه‌وه بۆی نه‌لواوه وه‌ك پێویست خزمه‌ت به‌خۆی و میلله‌تانی تر‌و ئاینه‌كه‌ی بكات، جگه له‌وسه‌رده‌مه كه‌مه‌ی سوڵتان سه‌لاحه‌ددینی خوا لێخۆش‌بوو، كه بۆ جیهانی سه‌لماند ئه‌گه‌ر میلله‌تی كورد به‌خنجه‌ری رق وقین ئه‌نجن ئه‌نجن نه‌كرایه، و په‌روه‌رده‌ی پێویستی خۆی هه‌بوایه، ده‌یتوانی گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌خۆی و میلله‌تانی ده‌وروبه‌ری وجیهان بكردایه(1). به‌لاَم كتێبی به‌سه‌رهاته مێژووییه‌كان و ناوداران ونووسه‌ران گه‌وره‌ترین شایه‌تن كه له‌بواری زانیاری و رۆشنبیری‌دا خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان كردووه(2)!!
له كتێبی {معجم المؤلفين}ی مامۆستا{ عمر رضا كحالة}دا ناوی كتێبی {منتخب كنز العمال}م بینی، كه گوایا نووسینی زانایه‌كی كوردی ئاواره‌یه، به‌ناوی مامۆستا موحه‌ممه‌د ئه‌بوتاهیری كوردی شاره‌زووری مه‌دینه‌یی، منیش زۆرم پێ سه‌یر بوو چونكه ئه‌م كتێبه چاپكراوه‌كه‌ی ناوی مامۆستایه‌كی تری له‌سه‌ر نووسراوه، منیش گوتم: مه‌عقول نییه یه‌ك كتێب به‌یه‌ك ناو دوو نووسه‌ری له‌سه‌ردمی جیاجیادا هه‌بێت.. به‌خۆیشم ده‌گوت: تۆ بڵێیت: ئه‌م دوو نووسه‌ره هه‌ر یه‌كه‌یان له‌شوێنی خۆیه‌وه داینابێ و كه‌سیان به‌وی تریانی نه‌زانیبێ؟!
سه‌رم له كتێبه‌كه‌ی مامۆستا ئیسماعیل پاشای بابانی دا به‌ناوی{ هدية العارفين }، دیتم ئه‌ویش هه‌ر هه‌مان قسه ده‌كات، پێرستێكی كتێبخانه‌ی { دار صدام للمخطوطات }م له‌لابوو، سه‌یری ئه‌ویشم كرد، دیتم له‌وێشدا هه‌ر واده‌ڵێت..!!
ئینجا گومانه‌كه‌م زۆرتر و زیاتر بوو، برای به‌ریزم مامۆستا محمد علی قه‌ره‌داغی له‌وكاته‌دا له‌به‌غدا بوو، نامه‌یه‌كم بۆ نارد و داوام لێ‌كرد ئه‌گه‌ر بۆی بكرێ نوسخه‌یه‌كم له‌و كتێبه بۆ كۆپی بكات و به پۆستا بۆم بنێرێت، و ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌خه‌مه سه‌ر چاو، ئه‌ویش خوا پاداشتی خێری بداته‌وه زه‌حمه‌تی كێشابوو و بۆی كۆپی كردبووم و به پۆستا بۆی ناردبووم..
پاش ئه‌وه‌ی كه‌ماوه‌یه‌ك له‌خزمه‌تیا بووم و لاپه‌ڕه‌كانم هه‌ڵدایه‌وه، بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌م له‌غه‌ز و ته‌لیسمه چۆن دروست بووه؟!
كاتی خۆی شێخی سیوتی به‌ره‌حمه‌ت بێ كتێبێكی له‌بابه‌تی فه‌رمووده{ حديث }دا داناوه، و ویستوویه‌تی له‌م كتێبه‌یدا هه‌رچی كتێبی فه‌رمووده هه‌یه كۆی بكاته‌وه.. به‌پێی توانای خۆی ئه‌م كاره‌ی كردووه‌و ناوی ناوه{جمع الجوامع}، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه به‌پێی پیتی ئه‌لف وبێ و مه‌سانیدی هاوه‌ڵه‌كان دانراوه، و ئه‌گه‌ركه‌سێ بیه‌وێ فه‌رمووده‌یه‌كی تیا بدۆزێته‌وه‌و ده‌قه‌كه‌ی تیا ده‌ربێنێ، هه‌رچه‌ند ناوه‌رۆكه‌كه‌یشی بزانێ ناتوانێ به‌مه‌به‌سته‌كه‌ی بكات، مه‌گه‌ر سه‌ره‌تای فه‌رمووده‌كه‌ی له‌به‌ربێ ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌بێ، خۆ ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ش بێ ده‌بێ ناوی راوییه‌كه‌ی بزانێ، ئه‌گه‌ر یه‌كێ وانه‌بوو ناتوانێ به‌مه‌به‌سته‌كه‌ی بگات، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه له‌لایه‌كی تره‌وه زیاده‌و دووپات بووی زۆری تیابه‌دیكراوه..
له { جمع الجوامع}ه‌وه بۆ{ كنز العمال}:
له‌به‌ر ئه‌مانه‌و چه‌ندهۆیه‌كی تریش مامۆستا { علا‌ء ا‌لدین علی بن حسام ا‌لدین المتقی الهندی، المتوفى : 975هـ } هه‌ستاوه به گۆڕینی شێوه‌ی كۆكردنه‌وه‌كه‌ی، بۆ شێوه‌ی باس و بابه‌ت، بۆهه‌ر بابه‌تێك بابێك و هه‌ر بابێكیشی كردووه به‌چه‌ند {فێل}و به‌شێكه‌وه، و ناوی ناوه: { كنز العمال في سنن الأقوال والأفعال }..
ئه‌م كتێبه‌شی كردووه به‌دووبه‌شی سه‌ره‌كییه‌وه: 1- حه‌دیسه‌كانی فه‌رمووده. 2- حه‌دیسه‌كانی كرده‌وه.. له‌پێشا به‌شی فه‌رمووده‌ی كتێبه‌كه‌ی ده‌سته ده‌سته‌كردووه و كردوویه‌ته{باب، باب}، و ناوی ناوه: {منهج العمال في سنن الأقوال والأفعال }، پاشان به‌شی كرده‌وه‌یشی كردۆته{ باب، باب}، و ناوی ناوه:{مستدرك الأقوال بسنن الأفعال }..
پاش ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م كتێبه له‌سه‌ر ده‌می خۆ‌یا بلاَوده‌بێته‌وه وره‌واج په‌یداده‌كات، و هه‌ست ده‌كات دووباره بوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌ناو فه‌رمووده‌كانا هه‌یه، بۆنموونه: ئه‌م فه‌رمووده‌یه دووجار باسكراوه، جارێكیان له{پیتی عه‌ین}دا: "عَمَّارُ مَلِئَ إیمانًا إڵىمشَاشِهِ "(3)، و جارێكی تریش له{پیتی میم} دا: "مَلِئَ عَمَّارُ إیمانًا إڵىمشَاشِهِ " {واته: عه‌ممار تاسه‌ر ئێسكه‌كانی پڕبووه له‌ئیمان. شێخی ئه‌لبانی واتای واده‌كات كه : هه‌ر له‌ته‌وقی سه‌ریه‌وه تا نووكی پێی ئیمان وباوه‌ڕه..} دووباره بوونه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ی زۆر تیا بینیوه ده‌ست به‌گۆڕانكارییه‌كی ده‌كات بژارێكی جوانی ده‌كات.
له { كنز العمال }ه‌وه بۆ{ منتخب كنز العمال}:
پاش ئه‌وه كه حه‌دیسه‌كان له‌سه‌ر سفره‌و خوانی بابه‌ته‌كانا كۆده‌كاته‌وه ده‌بینێ زیاده‌و دووباره‌كان به‌زه‌قی ده‌بینرێن جارێكی تر ده‌ست به‌گۆڕینی ده‌كاته‌وه، و زیاده‌كان ده‌قرتێنێ و لایان ده‌بات، له‌م ده‌ستكارییه‌ی دووه‌مدا پانزه هه‌زار حه‌دیسی لێ لاده‌بات، ئه‌م ئه‌ندازه‌ش نزیكی سێ یه‌كی كتێبه‌كه بووه..
به‌لاَم له‌م كورتكردنه‌وه‌یه‌دا هه‌روه‌ك خۆی باسی ده‌كات نه‌هاتووه هه‌رچی دووباره بووبێته‌وه لای بردبێت، به‌ڵكو سه‌رنجی داوه: ئه‌وحه‌دیسه‌ی به‌شی فه‌رمووده ئه‌گه‌ر دانه‌ر له‌به‌شی كرده‌وه‌شا له‌گه‌ڵ باسكردنی هۆیه‌كدا، یا پیاچوونه‌وه‌یه‌كدا باسی كردبێ و واتاكه‌یشی به بێ ئه‌و نه‌ده‌زانرا، ئه‌وه وازی لێ هێناوه‌و له‌به‌شی كرده‌وه‌شا لای نه‌بردووه.. به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌بێ باسی هۆ و پیاچوونه‌وه واتاكه‌ی ده‌زانرا ئه‌وه له‌به‌شی كرده‌وه‌دا لای بردووه چونكه له‌به‌شی فه‌رمووده‌دا باسی كردووه.
ئه‌گه‌ر دیبێتی به‌پێی واتا‌و مه‌به‌ست ناوه‌رۆكی دوو حه‌دیس یه‌كن، كامیان كورت تر بووبێت هێشتوویه‌تیه‌وه‌و درێژه‌كه‌ی لابردووه، خۆ ئه‌گه‌ر له‌كورتیدا وه‌ك یه‌ك بووبن ساغتره‌كه‌یانی هێشتۆته‌وه، و ئه‌وی تریانی لابردووه. ئینجا پاش ئه‌م گۆڕانكارییه كتێبه‌كه‌ی ناوناوه: { منتخب كنز العمال في سنن الأقوال والأفعال }.. ئه‌م كتێبه‌ش له‌راستیدا پاڵفته‌یه‌كی {كنز العمال}ه، به‌لاَم به‌دوو سیفه‌ت له‌و هه‌ڵبوێراوه: 1- لابردنی دووپاته‌كان. 2- دانانی حه‌دیسی فه‌رمووده له‌په‌نای حه‌دیسی كرده‌وه‌دا..
پاش ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌مان له‌باره‌ی به‌دیهاتن و په‌یدابوونی {منتخب كنز العمال}ه‌وه زانی، بابزانین ئه‌و هه‌ڵه‌یه بۆچ له‌ناوی ئه‌و كتێبه‌و دوو نووسه‌ره‌كه‌یا په‌یدا بووه؟ ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه به‌هۆی رووناكی ئه‌م چرا پێشه‌كییه‌وه له‌تارێكی ئه‌و ته‌مومژه رزگارمان ببێت كه به‌هۆی {فیهره‌ست}ه‌كانه‌وه له‌زه‌ینماندا دروست بووبوو..
كاری مامۆستا موحه‌ممه‌د ئه‌بو تاهیری كوردی مه‌ده‌نی:
له‌باسی{ منتخب كنز العمال في سنن الأقوال والأفعال }دا نووسراوه دانانی {المتقی الهندی}،هه‌روه‌ها له‌باسی نووسراوه‌كانی مامۆستا شێخ موحه‌ممه‌د ئیبراهیم حه‌سه‌نی گۆران‌دا یه‌كێك له‌نووسراوه‌كانی:{ منتخب كنز العمال في سنن الأقوال والأفعال }ه..
هه‌روه‌ك پێشتر باسمان كرد مامۆستای { الهندی }ی شێوه‌ی نووسینه‌كه‌ی{جمع الجوامع}له مه‌سانیده‌وه ده‌گۆڕێ بۆ شێوه‌ی ئه‌بواب، و ناوی ده‌نێ كه‌نزول عوممال.. كه‌ده‌بینێ دووباره‌بوونه‌وه‌ی زۆری تێدایه دووباره‌بووه‌كان لاده‌بات و ناوی ده‌نێ مونته‌خه‌ب كه‌نزول عوممال. به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه..
مامۆستا شاره‌زووری كه ده‌بینێ په‌یوه‌ندی نێوان بابه‌كان زۆر له‌یه‌ك دووره، وه‌ك بابی ئیمان، و بابی ئیجاره، بابی شه‌مایل و بابی شیركه‌ت، دێت كتێبه‌كه ده‌كاته سێ به‌شی سه‌ره‌كییه‌وه: هه‌ر به‌شێكیش ده‌كاته چه‌ند بابێكه‌وه، و هه‌ربابێكیش ده‌كاته چه‌ند فه‌سلێكه‌وه، وبه‌پێی پێویست بۆ فه‌سه‌له‌كانیش فه‌رع ده‌كاته‌وه. مه‌به‌ستیشی له‌وكاره‌یا ئه‌وه‌ده‌بێ كه‌ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌باسی ئیمان و ره‌وشته‌وه هه‌بێ له‌و رشته‌یه‌دا كۆی بكاته‌وه..و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له فیقهییه‌كانه‌وه هه‌بێ له‌و بازنه‌یه‌دا كۆی بكاته‌وه، و باسی مێژوویی و پێغه‌ممه‌رانیش علیهم السلام له‌خه‌رمانێكی ترا كۆ بكاته‌وه، به‌وجۆره حه‌دیسه‌كان ده‌كاته گورزه‌و باقه، و پاشان مه‌ڵۆیان ده‌كات، ودواتر له‌خه‌رمانێكا كۆیان ده‌كاته‌وه.. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌باسی باوه‌ڕ و كاری دڵ و ره‌وشت و ویرد و دوعا و نزا‌و ئامۆژگاریی و حیكمه‌ته‌وه هه‌بێ له‌وێدا كۆی ده‌كاته‌وه، و ناوی ده‌نێ: به‌شه‌كانی ره‌قایق و ته‌سه‌ووف.. هه‌رچیش په‌یوه‌ندی به فیقهه‌وه هه‌بێ هه‌ر له‌باسی ده‌ستنوێژه‌وه تا دواین باسی فیقهی به‌پێی ته‌رتیبی كتێبه فیقهییه‌كانی شافیعی له‌وێدا كۆی ده‌كاته‌وه، و ناوی ده‌نێ: به‌شه‌كانی فیقه.. سێ هه‌میشیان ناوده‌نێ: به‌شه‌كانی سیره‌ت.. لێره‌شدا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌جیهانه‌وه هه‌بێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تایه‌وه تا كۆتایی، به‌باسی پێغه‌ممه‌ران و نه‌ته‌وه‌كانیانه‌وه هه‌مووی له‌م به‌شه‌دا كۆ ده‌كاته‌وه. (4).
وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: " كاری من جێگۆڕكێ پێكردنی باس و بابه‌ته‌كان بووه، گۆڕینی جێی سه‌رباسه‌كان و گواستنه‌وه‌یان له‌فه‌سلێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر، و زیادكردنی ئه‌ندازه‌ی فه‌سلێك له بابێكدا، یا لێده‌رهێنان وگواستنه‌وه‌ی بۆ بابێكی تر..ئه‌ویش به‌پێی په‌یوه‌ندیبوونیان به‌یه‌كه‌وه.. ده‌نا هیچم لێ لانه‌داوه، وهیچیشم تیا زیاد نه‌كردووه.. نه له‌حه‌دیسه‌كانیا نه له سه‌رباسه‌كانیا.. " (5)
كه‌وابوو ده‌توانین كاره‌كه‌ی مامۆستا موحه‌ممه‌د ئه‌بو تاهیری گۆرانی شاره‌زووری مه‌ده‌نی ناوبنێین:{تهذيب منتخب كنز العمال}.. كه‌نزول عوممال و مونته‌خه‌به‌كه‌ی هه‌ردوو كاری مامۆستای هیندین، وه گۆرانكاری سێهه‌م وریكخستن و یه‌كخستنه‌كه‌ی كاری مامۆستای گۆرانی شاره‌زووری مه‌ده‌نی یه.. و ئه‌م پیاوه كه ئه‌م كاره‌ی كردووه هیچ ناوێكی لێ نه‌ناوه.. منیش بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو كاره له‌یه‌ك كاره‌كه‌ی مامۆستای شاره‌زووری ناو ده‌نێم: [ تهذيب منتخب كنز العمال ] تا به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چین..
په‌راوێزه‌كان:
(1) باشترین نموونه‌ش سه‌رده‌می زێڕینی سوڵتان سه‌لاحه‌ددینه.. مێژوونووسان له‌باره‌ی دادگه‌ری ولێ بورده‌یی و جوامێری و به‌خشنده‌یی ولێهاتوویی ئه‌وشۆڕه سواره‌وه یه‌كڕاو كۆڕان.. بگره مێژوونووسه خاچ هه‌لگره‌كان زیاتر له هاوزمانه‌كانی سه‌ری رێز وقه‌دردانی بۆ داده‌نه‌وێنن..
له‌كتێبخانه‌كه‌ی زانكۆدا رۆمانێكم خوێنده‌وه كه به‌ده‌ستی یه‌كێ له‌خاچ هه‌ڵگرانی ناوداری رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست نووسرابو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه نووسه‌ر له‌كتێبه‌كانی تریا به‌رامبه‌ر به‌ئیسلام و موسوڵمانان زۆر داخ له‌دڵه، و رق وقینی به‌ئاشكرا لێ ده‌تكێ، به‌لاَم له‌م كتێبه‌یا به‌رامبه‌ر سه‌لاحه‌ددین زۆر به‌ئه‌ده‌به، وبه‌ڕێزه‌وه باسی ئه‌وقاره‌مانه كورده موسوڵمانه ده‌كات، من له سه‌ره‌تاوه كه خوێندمه‌وه هه‌رگیز بڕوام نه‌ده‌كرد ئه‌م رۆمانه {گۆڵد زوهێر}نووسیبێتی، به‌ڵكو وام هه‌ست ده‌كرد نووسه‌ره‌كه‌ی كوردێكی موسوڵمانه.. له‌هه‌مان كاتدا وه‌رگێڕه‌كه‌یشی كه‌پیاوێكی شیعه‌یه و له‌سه‌رده‌می شای ئێران‌دا له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌ری گێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی، زۆر به‌ئه‌مانه‌ته‌وه وه‌ری گێڕاوه، و له‌كاره‌كه‌یشیا زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه سه‌لاحه‌ددین كۆتایی به ده‌وڵه‌تی فاتمی شیعه هێنا له‌میسرا..
(2) له‌كتێبی [ سير أعلام النبلا‌ء ] ی شێخی زه‌هه‌بیدا كه بیست وچوار به‌رگی 500 لاپه‌ڕه‌ییه، ناوی زیاتر له 162 زانای خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستانی تێدایه، كه له‌بواری ته‌فسیر وحه‌دیس وزانیارییه جیاوازه‌كاندا نووسه‌ر وهه‌ڵكه‌وتوو بوون. هه‌روه‌ها له‌كتێبی [ الدرر الكامنة في أعيان القرن الثامنة ] ی شێخ ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانیدا ناوی زیاتر له 96 زانای خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستانی تێدایه، من خۆم ئه‌م ناوانه‌م له‌هه‌ردوو كتێبه‌كه‌دا ده‌ر هێناوه، و به‌پێی پیتی ئه‌لف وبێ ناوه‌كانیانم یه‌كخستووه، و ساڵی له‌دنیا ده‌رچوونیانم به‌پێی مێژووی كۆچی نووسیوه، لاپه‌ڕه و به‌رگی ئه‌و كتێبانه‌شم نووسیوه كه‌ناوی ئه‌وانی تیا باسكراوه..
(3) روى البزار من حديث عائشة " سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول : ملئ إيمانا إلى مشاشه " يعني عمارا، وإسناده صحيح ، ويقول في مكان آخر: " وقد جا‌ء في حديث آخر " إن عمارا ملئ إيمانا إلى مشاشه " أخرجه النسائي بسند صحيح. فتح الباري للحافظ ابن حجر.
قال الألباني في "السلسلة الصحيحة " 2 / 466 : 807 - " ملئ عمار إيمانا إلى مشاشه " . أخرجه النسائي ( 2 / 269 - 270 ) و الحاكم ( 3 / 392 - 393 ) من طرق، عن عبد الرحمن بن مهدي قال : حدثنا سفيان عن الأعمش عن أبي عمار عن عمرو بن شرحبيل عن رجل من أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم فذكره .
قلت : و هذا إسناد صحيح ، رجاله ثقات رجال الشيخين غير أبي عمار و اسمه عريب بن حميد الهمداني و هو ثقة ، و جهالة الصحابي لا تضر على أنه قد سماه محمد بن أبي يعقوب حدثنا عبد الرحمن بن مهدي به فقال : " عبد الله " يعني ابن مسعود . أخرجه الحاكم و قال : " صحيح على شرط الشيخين إن كان محمد بن أبي يعقوب حفظ عن عبد الرحمن بن مهدي ! و وافقه الذهبي ! يعني من قرنه إلى قدمه وهي في الأصل : رؤوس العظام : كالمرفقين والكتفين والركبتين.
(4) مخطوطة منتخب كنز العمال في سنن الأقوال والأفعال. لأبي الطاهر الشيخ محمد بن إبراهيم بن حسن بن شهاب الدين أبو إسحاق الكردي الشهرزوري الكَوراني المدني المولود: 1085هـ و المتوفى: 1145هـ ص: 1 من المقدمة.
(5) المصدر السابق ص: 2.