سلاوی خواتان لێ بێت
مامۆستای به‌ریز! ئایا حیكمه‌ت چیه كه له‌سووره‌تی یوسفا باس له‌ده‌وری دایكی یوسف ناكرێت، و له باسی حه‌زره‌تی مووسادا باس له‌ده‌وری باوكی مووسا ناكرێت؟ خوا پاداشتی به‌خیرت بداته‌وه.
سه‌لاحه‌دین
6/6/2008
پاش سه‌لات وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر وئال وبه‌یتی و هاوه‌لاَن وشوێنكه‌وتووانی ..
كاكه سه‌لاحه‌ددین سلاوی خوا له‌تۆیش بێت..
بۆ وه‌لاَمی پرسیاره‌كه‌ت ده‌لێین:
وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ت له‌هیچ ده‌قێكی قورئان وسوننه‌دا نییه، ته‌نیا ئه‌و دووسه‌رچاوه‌یه‌ش لای ئێمه جێی قه‌ناعه‌تی ته‌واون، به‌لاَم زانایان له‌وانه‌یه را و بۆچوونی خۆیان ده‌ر بڕیبێ و من به‌خزمه‌تیان نه‌گه‌یشتبم، ئه‌ڵبه‌ته زۆریش گه‌ڕام له ته‌فسیره‌كان وكتێبه مێژووییه‌كانا، پاش ئه‌وه كه له‌نووسینه‌كه بوومه‌وه گوتم: باسه‌رێك له رازی و ماوه‌ردی بده‌م، له‌وێدا ئه‌وان ئه‌وقسه‌یان كردبوو كه له‌باره‌ی دایكی یۆسفه وه من ته‌خمینم كردبوو.. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وانیش سه‌رچاوه‌ی بۆچوونه‌كه‌یان نه‌نووسیوه..
ئه‌وقسانه‌ی كه له‌باره‌ی وه‌لاَمی ئه‌م جۆره پرسیارانه‌وه ده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر ده‌قێكی شه‌رعی له قورئان یا سوننه‌تی پێغه‌ممه‌ری صلى الله عليه وسلم له‌وباره‌وه نه‌بێت، ناتوانين قه‌ناعه‌تی سه‌د له‌سه‌دمان پێی هه‌بێ، چونكه ده‌كه‌وێته بابی ته‌خمین و خه‌ملاَندن.. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قێكم له‌وباره‌وه ده‌ست بكه‌وێ زۆر گه‌ڕام وهیچم ده‌ست نه‌كه‌وت، به‌لاَم به پێی وردبوونه‌وه‌و لێكدانه‌وه ئه‌م چه‌ند دێڕه بۆچوونه‌م بۆ هات:
قورئان فه‌رمووده‌ی خوایه، و بۆ بانگه‌واز ورێنوێنییه، و ئه‌وه‌ی باسكردنی پێویست بێ باسی ده‌كات و ئه‌وه‌ش پێویست نه‌بێ وه‌لای ده‌نێ، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌وه ده‌توانین سه‌یری به‌سه‌رهاتی حه‌زره‌تی یوسف و حه‌زره‌تی مووسا - سلاوی خوایان لێ بێ - بكه‌ین..
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌چیرۆكی حه‌زره‌تی یوسفا یعقووبی باوكی سلاوی خوایان لێ بێ ده‌ورێكی گه‌وره له چیرۆكه‌كه‌دا ده‌بینێ، وه‌ك ئه‌وه:
1- یوسف منداڵه‌و خه‌وێك ده‌بینێ و بۆباوكی ده‌گێڕێته‌وه.. باوكیشی رێنوێنی ده‌كات بۆ براكانی نه‌گیڕێته‌وه..
2- براكانی یۆسف ناره‌زان له‌باوكیان، گوایا یوسفی له‌وان خۆشترده‌وێ..
3- براكانی داوا له‌باوكیان ده‌كه‌ن رێ‌یان پێ بدات یۆسف له‌ته‌ك خۆیاندا ببه‌ن بۆ سه‌یران و ده‌ره‌وه‌ی ئاوایی..
4- باوكیان ده‌فه‌رموێ: ده‌ترسم ئاگاتان لێی نه‌بێ وگورگ بیخوات!!
5- كاتێ براكانی یۆسف كه‌تنه‌كه ده‌كه‌ن و دێنه‌وه بۆ لای باوكیان وهه‌ڵوێستی باوكیان..
6- رۆیشتنیان له‌كاتی گرانییه‌كه‌دا بۆ میسر‌و ئامۆژگاری باوكیان چۆن برۆنه ناوشاره‌وه..
7- جاری دووه‌م كه دێنه‌وه داوا له‌باوكیان ده‌كه‌ن برا باوك و دایكییه‌كه‌ی یوسف له‌ته‌ك خۆیانا به‌رن.
8- ئه‌ویش سه‌رزه‌نشتیاتن ده‌كات.. و په‌یمانیان لێ وه‌رده‌گرێت خیانه‌تی لێ نه‌كه‌ن..
9- هاتنه‌وه‌یان وگیرانی بنیامین وهه‌لویستی باوكیان..
10- خه‌به‌ری دۆزینه‌وه‌ی یۆسف ورووناكبوونه‌وه‌ی چاوی یه‌عقوب..
11- رۆیشتنیان بۆ میسر وریزنانیان له‌یوسف كت ومت وه‌ك ئه‌وخه‌وه‌ی به‌منالی بینیبووی..
ئه‌مانه هه‌مووی ده‌وری باوكی یوسفن له‌به‌سه‌رهاته‌كه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه زۆر زه‌رور وپێویسته باسكردن و ناوبردنی به پێچه‌وانه‌ی دایكییه‌وه، دایكی یۆسف هیچ ده‌ورێكی له‌چیرۆكه‌ده‌دا نییه تا باسی بكرێ.. له‌وانه‌یه هه‌ر وه‌فاتیشی كردبێ.. (1)
به‌لاَم له‌به‌سه‌رهاتی حه‌زره‌تی مووسادا به‌پێچه‌وانه‌وه دایكی مووسا ده‌وریكی گرنكی له‌به‌سه‌رهاته‌كه‌دا هه‌یه و باوكی هیچ ده‌ورێكی نییه بۆیه هیچ ناوی نابرێ.. له‌وانه‌شه هه‌ر له‌ترسی ئه‌وه كه كوڕیان بووه و ده‌بێ له‌لایه‌ن فیرعه‌ونه‌وه بكوژرێ،وله‌به‌ر ده‌میانا سه‌ر ببڕێت له‌ترسانا دڵی وه‌ستابێ و مردبێ.. هیچ دوور نییه.. به‌لاَم به‌ڵگه‌مان نییه..
ده‌وره‌كانی دایكی حه‌زره‌تی مووسا:
1- منداڵێك كه‌نۆمانگ ونۆ رۆژ به‌پێستی سك هه‌ڵیگرتووه و له‌خوێنی خۆی كردۆته خواردنی،و گیان گه‌یشتۆته چه‌ناگه‌ی تا له‌دایك بووه.. كه‌له‌دایك ده‌بێت كوڕه و كوڕی به‌نی ئیسرائیلیش له‌وساته‌دا ده‌بێ بكوژرێت!! ده‌بێ وه‌زعی ئه‌و دایكه چۆن بێت؟!
2- خوا ئیلهامی ده‌كات و دڵنه‌وایی ده‌كات كه نه‌ترسێ و كوڕه‌كه‌ی بۆ ده‌پارێزێ؟.
3- پێچانه‌وه‌ی وخستنه ناو به‌رچینه‌یه‌كی قیرو زه‌وتكراو، وفرێدانی بۆ سه‌ر نیل ده‌بێ ئه‌ودایكه له‌چ حاڵێكی نه‌فسیدا بێت؟!
4- ناردنی كچه‌كه‌ی بڕۆ بكه‌وه‌ره شوێن نیل بزانه به‌ره‌و كوێ براكه‌ت ده‌بات؟ لێره‌دا خۆشكه‌كه ئه‌م ده‌وره‌و ده‌ورێكی تری هه‌یه قورئان ناوی ده‌بات..
5- ئیلهامی خوایی بۆ دڵدانه‌وه‌ی كه بۆت ده‌گه‌ڕێنینه‌وه..
6- رۆیشتنی خوشكه‌كه‌ی مووسا بۆ كۆشكی شا‌و ئاگاداركردنیان: له‌وه‌ی ژنێك پێده‌زانێ منالی تازه مردووه باببێته دایه‌ن بۆ ئه‌م كۆرپه‌ی ده‌تانه‌وێ بیكه‌نه كوڕی خۆتان..
7- رازی بوونی ژنی فیرعه‌ون به‌وه‌ی مووسا به‌و دایه‌نه بده‌ن كه‌له‌راستیدا دایكیه‌تی..
8- ئه‌مانه‌و چه‌ندان ده‌وری تریش بۆیه قورئان باسی ده‌كات.. به‌لاَم هاروونی برای كه ساڵێ له‌پێش مووسا له‌دایك بووه و له‌وساڵه‌شدا مناڵی تیا نه‌كوژراوه، له‌ویادا هیچ باسی ناكات.. چونكه له‌وشوێنه‌دا هیچ ده‌ورێكی نییه..
گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه باسكردنه‌كان به‌هۆی ئه‌و ده‌ورانه‌وه بوه كه بینیویانه.. ده‌بینین یه‌عقوب چونكه هه‌ر له‌منالَیه‌تی یوسفه‌وه ده‌وری هه‌بووه تا كاتی پاشایه‌تی یوسف.. ناو به‌ناو به‌پێی ده‌وره‌كه‌ی باسی ده‌كرێت. به‌لاَم له‌به‌سه‌رهاتی مووسادا دوای ئه‌وه‌ی مووسا ده‌ڕواته كۆشكی فیرعه‌ون و كزرده‌بێ دایكی مووسا باس ناكرێ چونكه ده‌وری نامێنێ .. خوایش ئاگادارتره..
په‌راوێزه‌كان:
(1) له‌پاش ئه‌م نووسینه‌وه سه‌رێكی ته‌فسیری {نیكه‌ت و عیونی}ماوه‌ردیم دا دیتم له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا: " إذ قالوا ليوسف وأخوه أحب إلى أبينا منا }، واته: كاتێ گوتیان: باوكمان یۆسف وبراكه‌ی له ئێمه خۆشتر ده‌وێت.. ماوه‌ردی ده‌ڵێ: یۆسف و بونیامین برای دایك وباوكی بوون، یه‌عقوب زیاتر بایه‌خی پێ ده‌دان چونكه دایكیان مردبوو.. كه‌وابوو هۆی باس نه‌كردنه‌كه ئه‌وه‌یه دایكیان مردووه..تفسير النكت والعيون لأبي الحسن علي بن محمد بن محمد بن حبيب البصري البغدادي، الشهير بالماوردي..
فه‌خری رازیش ده‌فه‌رموێ: ئه‌مه كه‌زیاد له‌وان بایه‌خی به‌و دوو مناڵه‌ی داوه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك بووه: یه‌ك له‌وانه ئه‌وه‌بووه كه ئه‌وان دایكیان مردووه تفسير مفاتيح الغيب، أبو عبد الله محمد بن عمر بن الحسن بن الحسين الملقب بفخر الدين الرازي..