به ناوی خوای گه‌وره
مامۆستا گیان السلام و علیکم
پرسیارێکمان هه‌یه: ئایا دانانی هه‌یکه‌ل له دوکان بۆ مه‌به‌ستی کاسبی حه‌رامه؟ ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌یکه‌لانه‌مان له دوکان نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی جلی پیاهه‌ڵبواسین بازاڕمان زۆز کز ده‌بێت.
خوای گه‌وره پاداشتی به خێرتان بداته‌وه
پێشه‌كی:
كاك دیار من وام پێ باشه تۆ په‌یوه‌ندی رزق و رۆزیت به‌په‌یكه‌ره‌وه نه‌ده‌یت، و وانه‌زانی كه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه رزقت ئه‌بێ.. چونكه ئێمه‌ی موسوڵمان ده‌بێ باوه‌ر?مان وابێ كه ته‌نیا خودا رازیقه‌و چون ئه‌جه‌لمان دیاریكراوه ئاوه‌هایش رزقمان دیاریكراوه،
پێیشم خۆشه له‌و باره‌وه كۆمه‌ڵێ رووداومان له‌م سایته‌دا تۆمار كردووه به‌ناوی {سه‌ری بێ رۆژی له‌ژێر خاكدایه} بیان خوێنیته‌وه، تا زیاتر ئه‌ولایه‌نه‌ت تۆكمه‌و پته‌وتر ببێت..
وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت:
هه‌موو زانایان له‌وه‌دا یه‌كر?ان كه دروستكردن و به‌كارهێنانی په‌یكه‌ر حه‌رامه، له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌ره‌شه‌گه‌ورانه‌ی له‌وباره‌وه هاتووه..
به‌ڵام به‌شی زۆری زانایان رایان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره پشتی بۆش بوو، یا ناو سنگی كلۆر بوو، یا سه‌ری پێوه نه‌بوو، یا له ناوقه‌دی به‌رو خوار پێوه نه‌بوو، به‌جۆرێكی وا ئه‌گه‌ر زیندووبوایه به‌و حاڵه‌ته‌وه نه‌ی ئه‌توانی بژی.. ئه‌وه دروسته‌و هیچ گوناهێكی تیدا نییه، به‌ڵگه‌شیان ئه‌م ?ه‌رمووده‌یه: ( ?مر برأس التمثال الذي ?ي باب البيت يقطع، يصير كهيئة الشجرة ، وأمر بالستر يقطع ?يجعل وسادتين منتبذتين توطان ) كه ترمزی وئه‌حمه‌د و ئه‌بو داود ریوایه‌تیان كردووه ..
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه جبیریل به‌ڵێنی به پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ دابوو سه‌ردانی ده‌كات، و كه‌چی نه‌هات، ئه‌ویش لێی پرسی هۆی نه‌هاتنه‌كه‌ت چی بوو؟ عه‌رزی كرد: من دوێنێ هاتم به‌ڵام سێ شت نه‌یانهێشت بێمه ژووره‌وه بۆلات: په‌یكه‌رێكی پیاوان له‌به‌رده‌رگاكه‌تاندا، و په‌رده‌یه‌كی وێنه‌دار له‌ژووره‌وه، و سه‌گێكیش له‌ماڵتاندا بوو، ?ه‌رمان بكه: سه‌ر له‌په‌یكه‌ره‌كه لاببه‌ن، تا وه‌ك دارێكی لێ بێت، په‌رده‌كه‌ش بدر?ێنن، دووسه‌رینی بێ بایه‌خی لێ دروست بكرێت كه شانی بخرێته سه‌ر، وسه‌گه‌كه‌ش بكه‌نه ده‌ره‌وه، پێغه‌ممه‌ریش وای كرد. (أخرجه الترمذي ?ي كتاب الأدب/باب ماجاء أن الملائكة لا تدخل بيتا ?يه صورة، برقم: 2730. وقال: حسن صحيح. وأخرجه أحمد وأبوداود..)
هه‌روه‌ها كاتێ ئیبنو عه‌بباس نه‌خۆش ئه‌بێت، و {میسوه‌ری كور?ی مه‌خره‌مه} سه‌ردانی ئه‌كات، ده‌بینێ كه‌وایه‌كی ئاورێشمی له‌به‌ردایه، و كانوونێكیشی له‌به‌رده‌مایه كه‌په‌یكه‌ری تێدایه، پێی ئه‌ڵێ: ئه‌بو عه‌بباس ئه‌م كه‌وایه چییه له‌به‌رتا؟ ئه?ه‌رموێ: چییه‌تی؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ: ئه‌وه ئاورێشمه!! ئه‌ڵێ وه‌ڵلاهی پێم نه‌زانیوه، و پێشم وایه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ بۆیه نه‌هی لێكردوه، تا خه‌ڵكی خۆیان به‌زل نه‌زانن و?یز لێ نه‌ده‌ن، سوپاس بۆخوا ئێمه‌ش له‌وه به‌دوورین. پاشان پێی ئه‌ڵێ: ئه‌ی ئه‌و وێنانه چین له‌و كانوونه‌دا؟ ئه‌ویش ئه?ه‌رموێ: نابینی چۆن سوتاندومانن؟!
پاش رۆیشتنی میسوه‌ر ?ه‌رمان ده‌كات كه‌واكه‌ی له‌به‌ر دابكه‌نن، وسه‌ریش له‌په‌یكه‌ره‌كان بكه‌نه‌وه. پێی ئه‌ڵێن: ئه‌بو عه‌بباس! ئه‌گه‌ر به‌وسه‌ره‌یانه‌وه ببرێنه بازار? پاره باشتر ئه‌كه‌ن! ئه?ه‌رموێ: نه‌ء سه‌ره‌كانیان لێ بكه‌نه‌وه. ( اقطعوا رءوس هذه التماثيل )( اخرجه أحمد ?ي مسند بني هاشم، برقم: 2781، و3137.)
..................
بۆ درێژه وه‌ڵامه‌که‌ت، سه‌یری بابه‌تی (په‌یکه‌ر و وێنه) بکه