جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بو تالیب، برای باوكی و دایكی ئيمام عه‌لی و ئامۆزای پێغه‌ممه‌ره صلى الله عليه وسلم، و ناوبانگی به جه‌عفه‌ری بالدار ده‌ركردووه، له‌رواله‌ت و خووره‌وشتیا زۆر له پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم چووه. به ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش موسوڵمانبوونی عه‌لی ئه‌ویش موسوڵمان بووه.
وا ده‌گێڕنه‌وه كه جارێكیان ئه‌بوتالیب پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌بینێ نوێژ ده‌كات، و عه‌لیش له‌لای راستیه‌وه بۆنوێژ وه‌ستاوه، به جه‌عفه‌ری كوڕی ده‌ڵێ: "تۆیش بڕۆره ته‌نیشتی چه‌پی ئامۆزاكه‌ته‌وه "
ئیبنو ئیسحاق ده‌ڵێ: سیی و دووه‌مین كه‌س بووه كه موسوڵمان بووه. و دووجار كۆچی كردووه، یه‌كه‌م كۆچی بۆ حه‌به‌شه بووه، و دووه‌م كۆچی بۆ مه‌دینه بووه ..
ده ساڵ ته‌مه‌نی له عه‌لی گه‌وره‌تر بووه، {عه‌قیل}ی برای ده‌سال له‌م گه‌وره تر بووه، و {تالب}ی برا گه‌وره‌شیان ده‌سال له عه‌قیل گه‌وره‌تر بووه.
هه‌ر له حه‌به‌شه‌دا بوون و تا سالی حه‌وته‌می كۆچی و هاوكات له گه‌ڵ رزگاركردنی ناوچه‌ی خه‌یبه‌را هاتنه‌وه بۆ مه‌دینه. پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كه‌پێی گه‌یشت ده‌ستی له‌ملی كرد و ناوچاوانی ماچ كرد، وفه‌رموی: نازانم به‌كامیان دڵخۆش بم: به‌فه‌تحی خه‌یبه‌ر، یابه‌هاتنه‌وه‌ی جه‌عفه‌ر؟
پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كه له‌عه‌مره‌ی قه‌زا گه‌ڕایه‌وه له‌شكرێكی به سه‌ركردایه‌تی زه‌یدی كوڕی حاریسه بۆ شام نارد، و وله‌ناو له‌شكره‌كه‌دا جه‌عفره‌ی كوڕی ئه‌بو تالیب و عه‌بدوڵلای كوڕی ئه‌بی ره‌واحه و خالیدی كوڕی وه‌لیدی تیا بوو.
عوروه‌ی كوڕی زوبه‌یر باسی ده‌كات كاتێ ده‌ستكرا به شه‌ڕ، جه‌نگه‌كه زۆر چڕ‌و پڕبوو، سه‌ركرده‌ی سوپا زه‌یدی كوڕی حاریسه شه‌هید كرا، و پاشان جه‌عفه‌ر ئالاَكه‌ی هه‌ڵگرت، به ئالاَكه‌وه ده‌جه‌نگی تا شه‌هید كرا.. ئیبنو ئیسحاق ده‌ڵێ: جه‌عفه‌ر له‌و جه‌نگه‌دا هه‌ردوو بالی قرتا، و به‌گه‌ردنی ئالاكه‌ی گرت تا نه‌كوژرا نه‌یهێشت ئالاَكه بكه‌وێت.. له‌مه‌دینه‌وه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌واڵی به‌خه‌ڵكه‌كه‌دا خوا ئه‌و دووباڵه‌ی بۆ كردووه به‌دووباڵ كه‌له‌به‌هه‌شتیا پی بفڕێ.. " كاتێ ته‌ماشای جوسته‌یان كرد حه‌فتا وقسوور برینی پێوه‌بوو، جێگه‌ی شییر و سه‌ره نێزه..
ئیبنو ئیسحاق ده‌ڵێ: به‌وجۆره‌ی پێم گه‌شتووه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌هاوه‌ڵه‌كانی ده‌ورو به‌ری فه‌رمووه: ئه‌وا زه‌یدی كوڕی حاریسه ئالاَكه‌ی هه‌ڵگرت،و جه‌نگيی تا كوژرا، پاشان جه‌عفه‌ر ئالاكه‌ی هه‌ڵگرت و جه‌نگيی تا كوژرا، پاشان ماوه‌یه‌ك پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بێده‌نگ ده‌بێ و، ره‌نگی ئه‌نسارییه‌كان تێك ده‌چێ، پێیان واده‌بێ كه عه‌بدوڵلای كوڕی ره‌واحه‌ش كوژراوه، پاشان پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: عه‌بدوڵلای كوڕی ره‌واحه ئالاَكه‌ی هه‌لگرت و جه‌نگيی تا ئه‌ویش كوژرا..
حه‌زره‌تی عائیشه ده‌گێرێته‌وه كه به‌په‌ژاره‌ی رواڵه‌تی پێغه‌ممه‌را صلى الله عليه وسلم زانیمان جه‌عفه‌ر كوژراوه..
پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم رۆیشت بۆلای ماَڵ ومناڵه‌كانی و سه‌رخۆشی لێ‌كردن وبۆنی به‌مناڵه‌كانیه‌وه كرد‌و چاوی پڕبوو له فرمێسك، خێزانه‌كه‌ی عه‌رزی كرد: قوربان! شتێ بووه؟ فه‌رمووی به‌ڵێ، ئه‌مرۆ پێكراون.. فاتمه‌ی كچیشی هات و بانگی بۆ مامی هه‌ڵداو ده‌گریا، و ده‌یگوت: ئه‌ی مامه!! پێغه‌ممه‌ریش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی با بۆ وینه‌ی جه‌عفه‌ر خاوه‌ن گریانه‌كان بگرین..
عه‌بدوڵلای كوڕ جه‌عفه‌ر ده‌فه موێ: هه‌ركات داوای شتێكم له مام عه‌لیم بكردایه‌و پێی نه‌دابام، ده‌مگوت: تو حه‌ققی جه‌عفه‌ر بمده‌یێ.. پێی ده‌دام..
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب هه‌ركات به‌عه‌بدوڵلای كه‌وڕی جه‌عفه‌ر بگه‌یشتبا ده‌یفه‌رموو: مه‌رحه‌با كوڕی خاوه‌ن دووباڵ.. جه‌عفه‌ر كاتێ وه‌فاتی كرد ته‌مه‌نی 41 ساڵه بوو..
سه‌رچاوه‌كان:
1- أسُد الغابة كتاب الكنى/ للعلامة عز الدين أبي الحسن علي بن محمد الجزري، المعروف ب " ابن الأثير ". المتوفى: 630 هـ .
2- الاستيعاب في تمييز الأصحاب/ للفقيه أبي عمر يوسف بن عبد الله بن محمد بن عبد البر الأندلسي.المتوفى 463هـ.
3- الإصابة في تمييز الصحابة / للعلامة شهاب الدين أبي الفضل أحمد بن علي بن حجر العسقلاني الشافعي. المتوفى: 852 هـ .