(3)
پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌لسه‌نگاندن و به‌راوردییه‌م له‌نێوان ده‌قه‌كانی ته‌ورات و ئینجیله‌كانا كرد‌و ئه‌و دژ به‌یه‌كبوون ونه‌سازییه‌م بۆ ده‌ركه‌وت، له‌توانادا نییه بێت به‌خه‌یالتانا، و ناتوانن ته‌سه‌ووری بكه‌ن كه من چه‌ند بێ تاقه‌تی رووی تێ‌كردم وله‌چ ئازار‌و سزایه‌كی ده‌روونیدا بووم، زۆرم به‌لاوه زه‌حمه‌ت بوو بیسه‌لمێنم، چو‌نكه ره‌نجه‌ڕۆییه‌كه‌م زۆر گه‌وره‌بوو، عه‌قیده‌كه‌م له‌مه‌ترسییه‌كی حه‌تمیدا بوو..
به‌لاَم ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكی تاڵ بوو ناچاربووم بیسه‌لمێنم كه سێ ساڵی ته‌واو من رێی هه‌ڵه‌م گرتبووه به‌ر، و رێم لێ ون بووبوو، هیوام به‌قه‌قنه‌س بوو، منێك وام ده‌زانی كه گه‌یشتوومه‌ته لووتكه‌ی به‌خته‌وه‌ری، كه‌چی ئێستا حاڵی ده‌بم كه له‌به‌رزاییه‌كی به‌رزه‌وه بۆ نزمترین شوێن تلێربوومه‌ته‌وه، من وام ده‌زانی خاوه‌نی حه‌قیقه‌تم وراسته‌قینه‌م پێیه.. كه‌چی ده‌بینم جگه له بۆختانێكی ئاشكرا هیچیترم پێ نییه.. په‌یامێكی شێوێنراو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ عه‌قڵ و ده‌ستی خراپه‌كار وتێكده‌ره‌وه، كه‌ته‌نیا ئامانجیان چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك ولادانیانه له حه‌قیقه‌ت و راسته‌قینه..
هه‌ستم ده‌كرد وه‌ك كه‌شتییه‌ك له‌ناو ده‌ریادا نقوم بووم، وه‌ك رووخانی سنته‌ری بازرگانیی جیهانی پاش یانزه‌ی سیپته‌مبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی شاقووڵَی روخاوم..
زۆر جار كه‌به‌ته‌نیا به‌رێگه‌دا ده‌ڕۆیشتم وه‌ك شێت ئه‌م پرسیاره‌م ئاراسته‌ی خۆم ده‌كرد: خوا كێیه، و شه‌یتان كێیه؟ شته‌كانم لێ تێك چووبوو، به‌لاَم گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه كتێبی پیرۆز شێوێنراو و ده‌ستكاری كراوه، و ئه‌و حه‌قیقه‌ته له‌شوێنێكی تر ده‌ست ده‌كه‌وێت..
سه‌رده‌می دواین:
له‌وكاتی سه‌رگه‌ردانی و چه‌واشه‌ییه‌دا كه‌له‌گه‌ڵ ملانه‌یه‌كی ده‌روونی زۆر به‌هێزا ده‌ژییام، ته‌نیا شتێ كه‌منی پایه‌دار وجێگیر كردبوو به‌رده‌وام هێوای ده‌دامێ باوه‌ڕبوونم به‌بوونی خودا بوو.. هه‌میشه لێی ده‌پاڕامه‌وه و تكام لێده‌كرد رزگارم بكات، له‌داواكه‌ما هیوابڕاوم نه‌كات..
ئیتر لێره‌وه ده‌ستم كرد به‌باسكردن له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه، خۆم له‌وه پێش زانیارییه‌كی رووكه‌شم له‌وباره‌وه هه‌بوو، به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی بوومه دیان هه‌ستم ده‌كرد زۆر رقم له ئیسلام و پێغه‌ممه‌ری موسوڵمانان ده‌بێته‌وه.. باش له‌بیرمه كاتێ ته‌نیا وشه‌ی ئیسلام به‌رگوێم بكه‌وتایه، وام ده‌زانی په‌رده‌یه‌كی ره‌شه‌و به‌سه‌ردلًێكی ره‌شه‌وه یه..!!
چه‌ند حوكمێكم له‌پێشه‌وه به‌سه‌ریا دابوو، و به‌تایبه‌تیش ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی ئێستا، كه‌ولاَتانی ئێمه‌ی تیا ده‌ژی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و حوكمانه ده‌كرده‌وه.. به‌كورتی: هه‌روه‌ك فه‌ڵه‌كان ده‌يانگوت: چو‌نكه ئیسلام دره‌ختێكی پیسه به‌رهه‌مه‌كه‌شی پیسه، منیش وام ده‌گوت..
له‌گه‌ڵ ئه‌و رقبوونه‌م له‌ئیسلامدا چو‌نكه گه‌یشتبوومه ئه‌وحه‌قیقه‌ته كه كتێبی پیرۆزمان موحه‌رره‌ف و شێوێنراوه، به‌ناچاری رووم كرده لێكۆڵینه‌و وگه‌ڕان به‌شوێن راسته‌قینه‌دا، ئایا له‌ناو ئیسلامدا ده‌ستم ده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ناچاربووم حوكمه پێش وه‌قتییه‌كانم وه‌لا بنێم و به‌چاوێكی بێ لایه‌نانه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م ده‌ست پێ بكه‌م.. له‌به‌ر ئه‌وه ڕۆیشتم بۆ سه‌رچاوه‌ی ئیسلام كه قورئانه‌و ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌ی كرد.. و ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویست بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان به‌جێم هێنا، وه‌ك پاكبوونی ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌یه‌وێ قورئان بخوێنێته‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش ته‌نیا كتێبێكه له‌دنیادا ئه‌م مه‌رجه‌ی هه‌بێ، ده‌ستنوێژم گرت، وده‌ستم كرد به‌خوێندنه‌وه‌ی قورئان، خوێندنه‌وه‌كه‌م دووباره كرده‌وه، له‌هه‌مان كاتا سه‌رم له كتێبخانه‌ی قوتابخانه‌ی ئاواییه‌كه‌مان ده‌دا، چو‌نكه بۆ هه‌ركه‌س حه‌زی له خوێندنه‌وه بوایه كراوه‌بوو، ئه‌و كتێبخانه‌یه‌ش تا ئه‌ندازێك ده‌وڵه‌مه‌ند بوو به‌و كتێبانه‌ی شرۆڤه‌ی ئیسلامیان ده‌كرد، ئه‌مه‌ش به‌نیسبه‌ت منه‌وه دۆزینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو..
ئه‌وه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تاوه دۆزیمه‌وه واتای راسته‌قینه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی [الله أكبر ] بوو، واته: خوا له‌هه‌موو شتێك گه‌وره‌تره، گه‌وره‌تره له وه‌ی دیان وجووه‌كان ده‌یڵێن.. گه‌وره‌تره له‌وه‌ی هه‌ریه‌كێ دێت به‌خه‌یاڵیا، له‌قورئانا پێناسه‌یه‌كی ته‌واوی خودا هه‌یه، خودا ته‌نیایه‌و به‌شی لێ نابێته‌وه، پێویستیشی به‌هیچ شت وكه‌سێك نییه، نه‌له‌كه‌س بووه و نه‌كه‌سیشی لێ ده‌بێت، وێنه‌و هاوچه‌شنی نییه، هه‌روه‌ك له‌سووره‌تی ئیمانی پاڵفته‌دا باسی ده‌كات:
" بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ (1) اللَّهُ الصَّمَدُ (2) لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ (3) وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ (4) . سورة الإخلاص /1-4. خواشتێكی پێكهاته نییه، ناخوات وناخه‌وێت و ناگری، پێویستیشی به‌هیچ شت وكه‌سێك نییه، نه‌له‌كه‌س بوه‌و نه‌كه‌سیشی لێ ده‌بێت، چو‌نكه دروستكراو نییه، و خۆی خالق وبه‌دیهێنه‌ره، و بێ وێنه‌یه.
باگوێ له‌خوا بگرین كه له‌قورئانا خۆیمان پێ ده‌ناسێنێ: " هُوَ اللّهُ الّذِي لاَ إِلَـَهَ إِلاّ هُوَ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشّهَادَةِ هُوَ الرّحْمَـَنُ الرّحِيمُ، هُوَ اللّهُ الّذِي لاَ إِلَـَهَ إِلاّ هُوَ الْمَلِكُ الْقُدّوسُ السّلاَمُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبّارُ الْمُتَكَبّرُ سُبْحَانَ اللّهِ عَمّا يُشْرِكُونَ، هُوَ اللّهُ الْخَالِقُ الْبَارِىءُ الْمُصَوّرُ لَهُ الأسْمَآءُ الْحُسْنَىَ يُسَبّحُ لَهُ مَا فِي السّمَاوَاتِ وَالأرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ " سورة الحشر 22-24. واته: خوا ئه‌و زاته‌یه كه جگه له‌و خوایه‌كی تر نییه، زانایه‌و ئاگای له‌نهێنی و ئاشكرایه، ئه‌وخوایه به‌خشنده و میهره‌بانه.. خوا ئه‌و زاته‌یه كه جگه له‌و خوایه‌كی تر نییه و شای هه‌موو بوونه‌وه‌ره، پاك و ئاشتی په‌روه‌ره، ئاسایش به‌خشه و په‌ناگای ئیماندارانه، ده‌سه‌لاَتداره و چاوه‌دێری دروستكراوه‌كانیه‌تی، بالاَده‌سته‌و خاوه‌نی خێری بێ سنووره، گه‌وره‌یه‌و خۆی به‌گه‌وره ده‌زانێت، پاكی بۆ ئه‌و خودایه كه تێنه‌گه‌یشتوان شه‌ریك وهاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.. ئه‌و خوایه به‌دیهێنه‌ر ودروستكاره نه‌خشه‌دانه‌ر و وێنه‌كێشه، ناوه پیرۆزه‌كان هه‌موو شایسته‌ی ئه‌ون، ئه‌وه‌ی له‌ئاسمانان وزه‌ویدایه ستایشی ئه‌و ده‌كه‌ن، بێگومان خوا بالاَده‌ست ودانایه..
ئه‌وه‌ی من دۆزیمه‌وه و ده‌ركم كرد وبه‌لامه‌وه نوێ بوو خوابه‌یه‌ك ناسین بوو، كه مه‌سه‌له‌یه‌كی بنه‌ره‌تی وبنچینه‌ییه له‌ئیسلامدا.. ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ترت به‌خوا ناوبرد له‌گه‌ڵ خوایه‌تی ئه‌ڵلادا ده‌بێته شیرك، و ئه‌وه‌ش به‌گه‌وره‌ترین گوناهێ داده‌نرێ، ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی پێش مردنی لێی په‌شیمان نه‌بێته‌وه لێخۆشبوونی بۆ نییه: " إِنّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَآءُ وَمَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدِ افْتَرَىَ إِثْماً عَظِيماً). سورة: النساء/ 48 ." بێگومان خوا له‌وه خۆش نابێت ها‌وه‌ڵی بۆ دابنێت - مه‌گه‌ر پێش مردنی تۆبه‌ی لێ بكات- و بێجگه له‌وه له‌هه‌رگوناهێكی تر بیه‌وێت خۆش ده‌بێت، ئه‌وه‌ش هاوه‌ل بۆخوا دابنێ به‌ڕاستی تاوانێكی گه‌وره‌ی كردووه..
ته‌وحید و خوابه‌یه‌ك زانین په‌یامی سه‌ره‌كییه له‌لایه‌ن خوداوه بۆ مرۆڤایه‌تی، دواییش هه‌موو په‌یام و پێغه‌ممه‌ره‌كان یه‌ك ده‌خات، و ئه‌وانیش له‌به‌ر ئه‌و په‌یامه نێرراون، تا یادی خه‌ڵكی بخه‌نه‌وه كه ته‌نیا خوایه‌كیان هه‌یه، و جگه‌له‌و نه‌په‌رستن، چو‌نكه هیچ كه‌س وهیچ شتێكی تر شیاوی په‌رستن نییه.." وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رّسُولٍ إِلاّ نُوحِيَ إِلَيْهِ أَنّهُ لآ إِلَـَهَ إِلاّ أَنَاْ فَاعْبُدُونِ " سورة الأنبياء/ 25 ] . واته: ئێمه پێش تۆ هه‌ر پێغه‌ممه‌رێكمان ره‌وانه كردبێت وه‌حیمان بۆ ناردووه كه‌هیچ خوایه‌ك نییه جگه له خۆم، و ده‌بێ من بپه‌رستن..
له‌راستیدا ئه‌مه هه‌ر ئه‌و په‌یامه‌یه كه له سه‌رده‌می دێراینا هاتووه‌و ده‌فه‌رموێ: " ئیسرائیل! گوی بگره، په‌روه‌ردگارمان ئه‌به‌دییه، ئه‌به‌دییه‌و تاك وته‌نهایه، به‌هه‌موو ده‌ڵت په‌روه‌ردگاری ئه‌به‌دی خۆت خۆش بوێت، به‌هه‌موو گیانت، به‌هه‌موو هێزت، ئه‌م وشانه‌ی ئه‌مرۆ پێت ده‌ده‌م له‌مه‌ولا له‌ناودڵتا ده‌بن، به‌منداڵه‌كانتی له‌به‌ر بكه، كاتێ له‌ناوماڵه‌كه‌تا بوویت باسی بكه، كاتێ سه‌فه‌رت كرد و كاتێ خه‌وتییت، وكاتێ خه‌به‌رت بووه‌وه، ده‌یان خوێنیت وه‌ك ئه‌وه نیشانه‌یه‌ك بن له‌ده‌ستا، وه‌ك چاوپێچكێك بێت به نێو چاوانته‌وه، له‌سه‌ر كۆڵه‌كه و ده‌رگاكانی ماڵه‌كه‌تا بییان نووسه‌ره‌وه.. " [ التثنية 6: نص4-9. ]
له‌واقیعدا هه‌ر هه‌مان شته كه یه‌سوع علیه السلام ئامۆژگاری پێ كردووه بۆ رزگاربوونی هه‌میشه‌یی و ژیانی نه‌مری، كاتێ كه نزا‌و موناجات له‌ته‌ك په‌روه‌ردگاریا ده‌كات وده‌فه‌رموێ: " ژیانی هه‌میشه‌یی ئه‌وه‌یه تۆ بناسن، ته‌نیا تۆ ئیلاهی راسته‌قینه‌یت. " [ يوحنا: 17 نصّ 3 . ](1)
به‌كارهێنانی ژیريی وبیير:
له ئیسلامدا پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ خۆی وه‌ك یه‌كێ له‌و خه‌ڵكه پیشان ده‌دات، و جه‌خت له سه‌ر ته‌نیایی خوا ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك له‌سووره‌تی ئه‌لكه‌هفدا خوا فه‌رمانی پێده‌كات كه بڵێت: من مرۆڤێكم وه‌ك ئێوه، و له‌لایه‌ن خواوه وه‌حیم بۆ دێت، خوای ئێوه‌ش ته‌نیا خوایه‌كه.. " قُلْ إِنّمَآ أَنَاْ بَشَرٌ مّثْلُكُمْ يُوحَىَ إِلَيّ أَنّمَآ إِلَـَهُكُمْ إِلَـَهٌ وَاحِدٌ " سورة الكهف/ الآية: 110.
له ئیسلامدا شایه‌تمان بريتييه له شایه‌تیدان به‌وه كه جگه له ئه‌ڵلا خوایه‌كی تر نییه، ئه‌مه‌ش پێویستی ده‌كات كه هه‌موو خوایه‌كی ناهه‌ق وه‌لا نێین، و عیباده‌ت وپه‌رستنمان بۆ خوای تاك و ته‌نیا بێت، چو‌نكه خوا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه‌ی دروست كردووه: " وَمَا خَلَقْتُ الْجِنّ وَالإِنسَ إِلاّ لِيَعْبُدُونِ " سورة الذاريات/ الآية: 56 . من جنۆكه‌و مر‌ۆڤم بۆ عیباده‌ت و په‌رستن دروست كردووه..
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ديانه‌تیی و{مه‌سیحییه‌ت}ه‌ی كه ئێستا هه‌یه، له ئاینی ئیسلامدا پێش ئه‌وه‌ی ئیمانی پێ بێنیت و باوه‌ڕی پێ بكه‌یت داوات لێده‌كات ژیریت به‌كار بێنیت، و بیير بكه‌یته‌وه، و هه‌ڵی بسه‌نگێنی، وبه به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌وه ره‌خنه بگریت بۆ ئه‌وه‌ی دڵت جێگییر ببێت، عه‌زیمه‌تت به‌هێزبێت، تا ژییری و هۆشت ئیمان به‌م عه‌قیده‌یه بێنن كه له‌وپه‌ڕی ساده‌یی و روونیدایه.. " قُلْ هَاتُواْ بُرْهَانَكُمْ إِن كُنْتُمْ صَادِقِينَ " سورة البقرة/ الآية: 111. واته: پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن به‌لگه‌تان بێنن..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا عه‌قیده‌ی دیان كه عه‌قیده‌ی خوا به‌سێزانینه، زۆر پێچیده و ئاڵۆزه، به‌شێوه‌یه‌كی وا خودی دیانه‌كه ئازاری زۆر ده‌چێژێ بۆئه‌وه‌ی فیكره‌یه‌كی روون له‌باره‌ی عه‌قیده‌كه‌یه‌وه له زیهن وده‌روونیدا دروست بكات، وكه‌چی ناتوانێ به‌ده‌ی بێنێت..
قورئان په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌واوی موسوڵمان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی كامڵ وگونجاو، به‌جۆرێك بینای كه‌سایه‌تییه‌كی دروستی بۆده‌كات، و بایه‌خ به‌هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مرۆڤ ده‌دات له‌باره‌ی رۆحی و رۆشنبیری، و جه‌سته‌یی، و كۆمه‌لاَیه‌تی ...و تاد..
موسوڵمان خۆی قۆڵبه‌ست ناكات، له‌ته‌نیا بوارێكا خۆی قه‌تیس ناكات، چو‌نكه قورئان هانی بۆ تێڕامان و بییركردنه‌وه ده‌دات، هانی بۆ باس و به‌شوێنگه‌ڕانی زانیاری و تێگه‌یشتن له دیارده جیاوازه‌كان ده‌دات..
له‌ئیسلاما خوا داوا له‌مرۆڤ ناكات غه‌ریزه‌و سروشتی خۆی بنه‌برِ بكات، و ئازار وسزای له‌ش و ته‌نی خۆی بدات.. چو‌نكه ئه‌وه هه‌رایه‌كی بێ سووده، و دژ به سروشتی مرۆڤه، به‌ڵكو فه‌رمان به موسوڵمانان ده‌كات تا به‌ره‌نگاری ده‌روونیان ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جله‌وی ده‌روونیان له‌ده‌ستیانا بێت، نه‌ك جله‌وی ئه‌مان له ده‌ست ده‌رونیاندا بێت.. ئه‌ویش نابێ بایه‌خدان به جوسته له‌بییر بكرێ، و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه له‌مافی خۆی بێبه‌ش بكرێ.. چو‌نكه له‌ش و جوسته‌ی مرۆڤ مافی به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه هه‌یه..
ئیسلام موسوڵمانان هانده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كتیڤ و كارابن، و له ژیانی كۆمه‌لاَیه‌تیدا به‌شداری بكه‌ن، ئه‌ویش به‌ئه‌نجامدانی كاری چاكه، و چاندنی ئاشتی و خۆشه‌ویستی.. و خۆیشی هه‌ست به‌وه بكات كه خزمه‌ت به خه‌ڵكی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سوودیان پێ گه‌یه‌نێت.. هه‌روه‌ها داوا له‌موسوڵمان كراوه هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنی نه‌خۆشی و په‌تا كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان بدات ئه‌ویش به‌حیكمه‌ت و كارزانانه..
من كه ئه‌م به‌راوردييه‌م له نێوان ئيسلام و{فه‌ڵه‌یه‌تی}دا ده‌كرد، ده‌ركم ده‌كرد كه ئه‌و په‌روه‌رده‌ی {فه‌ڵه‌یه‌تی} ده‌یه‌وێت، یه‌ك لایه‌نه‌یه و ته‌نیا بایه‌خ به‌لایه‌نی گیانی ده‌دات، و ئه‌مه‌یش له‌واقیعی دابڕیوه و ونبوونی پێوه دیاره..
ئایه‌ته زانیارییه‌كانی قورئان:
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی راكێشام ئه‌و ئایه‌تانه بوون له‌قورئانا كه ره‌نگێكی زانیاری‌یان پێوه‌یه، و خوا له‌قورئانا له‌باره‌ی روواله‌ته‌كانی بونه‌وه‌ره‌وه ده‌دوێت، و له‌گه‌ڵ نوێترین ده‌ستكه‌وته‌ی زانیاری نوێ‌دا هاوڕان.. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین قورئان و فه‌رمووده له‌هه‌ر بوارێكی زانیارییه‌وه دوابن، چ له‌باره‌ی گه‌ردوونه‌وه، چ له‌باره‌ی ده‌روونه‌وه، چ له‌باره‌ی بایۆلۆجی، و كۆرپه‌ڵه‌ناسییه‌وه...تاد هه‌مووی هاوتاو هاوڕابوون.. و دژایه‌تییان له‌ته‌ك زانیارییدا نییه..
ئه‌وه‌شم بۆ ده‌ركه‌وت كه ئاینی ئیسلام له‌راستیدا بریتییه له گه‌یاندن و پێكگه‌یشتنی وه‌حیی خوایی، و موحه‌ممه‌دیش دواین پێغه‌ممه‌ره، به‌لاَم ئه‌وانه‌ی دوژمنی حه‌قیقه‌ت و راسته‌قینه‌ن ده‌یانه‌وێ به‌هه‌رنرخێ بێت رێ له‌به‌رده‌م دواین وه‌حیا ببڕن.. قۆرئان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: " [ يُرِيدُونَ أَن يُطْفِئُواْ نُورَ اللّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَىَ اللّهُ إِلاّ أَن يُتِمّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ، هُوَ الّذِيَ أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىَ وَدِينِ الْحَقّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدّينِ كُلّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ " سورة التوبة / الآية: 32- 33.
واته: ده‌یانه‌وێ به‌فوو نووری خوا خامۆش بكه‌ن، و خوایش ده‌یه‌وێ نووری خۆی ته‌واو بكات هه‌رچه‌ند كافران پێیان ناخۆش بێت.. ئه‌وخوایه به‌رێنوێنی و ئاینی حه‌ققه‌وه پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی ره‌وانه كردووه تا به‌سه‌ر هه‌موو ئاینه‌كانا سه‌ری بخات، هه‌رچه‌ند بێ باوه‌ره‌كان پێیان ناخۆش بێت. "
ماویه‌تی:
په‌راوێزه‌كان:
(1) لێره‌دا ئينسان هه‌ست ده‌كات كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ئاینه ئاسمانیانه یه‌كێكه‌و ئه‌ویش زاتی ئه‌ڵلایه، و كاتێ قورئان ده‌خوێنیته‌وه ده‌بینیت ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن شوێنكه‌وته‌كانی ئه‌و ئاینه پێشینانه‌وه شێوێنراوه دروستیه‌كه‌ی له‌قورئانا ده‌بینیته‌وه..