نیوه‌ڕۆ رۆیشتم بۆ مزگه‌وت و له‌وێ نوێژم به‌جه‌ماعه‌ت كرد..كوڕێكی عیراقی له‌ته‌نیشتمه‌وه بوو چاوی به ئه‌لقه‌كه‌ی ده‌ستم كه‌وت زۆر پێي بێتاقه‌ت بوو، پاشان پرسیارێكم لێ‌كرد، ئه‌ویش سپی ببوه‌وه و گوتی: برام! ئه‌وه‌ی له په‌نجه‌تایه حه‌رامه‌و له‌به‌ر خوا پێت ده‌ڵێم و ئاگات له‌خۆت بێ، تا زووه لای ببه..
منیش گوتم: برام ! خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه، بۆ ئه‌و ئامۆژگاری و دڵسۆزیته، چونكه تۆ له‌به‌ر خوا ناڕه‌حه‌ت بوویت، و واده‌زانی كه وایه بۆیه پێی ناڕه‌حه‌ت بوویت، به‌لاَم ئه‌وه نه‌حه‌رامه‌و نه‌مه‌كرووهه.. ئه‌مه ئه‌نگوستیله‌یه، پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێبێ، خۆی له‌ده‌ستی كردووه و رێی به‌خه‌ڵكیش داوه تا موستیله‌ی زیو به‌كار بێنن..كاتێكیش له‌مه‌جلیسێكا دانیشتبوو، ئافره‌تێك هاته ناو مه‌جلیسه‌كه‌و، خۆبه‌خشانه عه‌رزی كرد قوربان! من ده‌مه‌وێ خۆم به‌جه‌نابت ببه‌خشم و شووبه‌جه‌نابت بكه‌م! پێغه‌ممه‌ریش كاتێ سه‌ری به‌رز كرده‌وه سه‌یرێكی كرد، و سه‌ری دانه‌وانده‌وه، و بێده‌نگ بوو، ماوه‌یه‌كی به‌سه‌را چوو هیچ وه‌لاَمێك له‌لایه‌ن پێغه‌ممه‌روه نه‌بوو، یه‌كێ له‌ناو مه‌جلیسه‌كه‌دا عه‌رزی كرد قوربان! ئه‌گه‌ر جه‌نابت ناته‌وێ له‌منی ماره بكه..
ئه‌ویش فه‌رمووی: چیت هه‌یه بیكه‌یته ماره‌یی؟ عه‌رزی كرد هیچم نییه.. فه‌رمووی بڕۆ شتێ ماره‌یی بۆ په‌یدا بكه.. با ئه‌نگوستیله‌یه‌كی ئاسنیش بێ.. عه‌رزی كرد به‌خوا هیچم نییه.. فه‌رمووی ئه‌ی هیچ قورئانت له‌به‌ره؟ عه‌رزی كرد: به‌ڵێ، فلاَن سووره‌ت و فیسار سووره‌تم له‌به‌ره. فه‌رمووی: كه وابوو به‌و ئه‌ندازه قورئانه‌ی له‌به‌رته ئه‌وی فێر بكه‌ی لێم ماره كردی.(1).
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستم بوو.. وشه‌ی موستیله بوو، كه پێغه‌ممه‌ر سلاوی خوای لێ بێ به‌جه‌وازی داوه، بۆ كردنه په‌نجه ..
عیراقییه‌كه گوتی: جا ئه‌وه ئه‌نگوستیله بووه.. خۆ ئه‌ڵقه نه‌بووه.. كاكه گیان! ئه‌مه كه داهێنرا یه‌كه‌م جار یه‌هوود دایهێنا..
گوتم: جا، كاكه گیان! چی هه‌یه ئه‌وان دایان نه‌هێنابێ؟ له پانتۆله‌كه‌ی پێته‌وه بیگره، تاشێوه‌ی سه‌رچاكردنت، تا سه‌عات له‌مه‌چه‌ك كردنت.. كاشی ناوماڵمان.. ته‌نانه‌ت شێوه‌ی گه‌رما و ئاوده‌سته‌كانمان... تاد... گوتی: برام! من پێت ده‌ڵێم و تۆش كه‌یفی خۆته.. گوتم: برام! من هه‌ر له‌فه‌رمووده‌دا دیومه كه ئه‌لقه له‌جێی ئه‌نگوستیله‌دا هاتووه، به‌لاَم بۆت ته‌حقیق ده‌كه‌م و ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه..
عه‌سر منداڵ له‌ماڵ نه‌بوون.. رۆیشتم به‌شوێن سه‌رچاوه‌كانا گه‌ڕام، به‌لگه‌كانم بۆ كۆكرده‌وه كه به‌م جۆره بوون:
ئه‌نگوستیله‌ی ئاڵتوون:
پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ نه‌هی له ئه‌نگوستیله‌ی ئاڵتوون كردووه، وه‌ك ئه‌م فه‌رمووده دروسته‌ی كه ئیمامی بوخاری بۆمان باس ده‌كات: قَالَ البَرَاءُ بْنُ عَاِزبٍ - رضى الله عنهما - نَهانَا النَّبِىُّ - صلى الله عليه وسلم - عَنْ سَبْعٍ: نَهَى عَنْ خَاتَمِ الذَّهَبِ - أوْ قَالَ حَلْقَةِ الذَّهَبِ - و عَنِ الحَرِيرِ ، والإسْتبْرَقِ ، والديباج ، والمِيْثَرَةِ الحَمْرَاءِ ، وَالقَسِىِّ ، وَآنِيَةِ الفِضَّةِ ..." (2)
واته: پێغه‌ممه‌ری خوا سلاَوی خوای لێ بێ نه‌هی له حه‌وت شت كرد: له به‌كارهێنانی ئه‌نگوستیله‌ی ئاڵَتوون - یا وتی ئه‌ڵقه‌ی ئاڵتوون- وله‌ئاوریشم، وئیسته‌بره‌ق و دیباج{ كه ئه‌وانیش دووجۆر پۆشاكی ئاورێشمین}،
ئیسته‌بره‌ق: دیباجی زبر‌و قه‌وی.. سوندس: دیباجی ناسك و ته‌نك. المياثر: ئه‌وئاورێشمه‌یه كه له‌ناو زیندا ده‌كوترێته‌وه.السیراء: كه‌وای خه‌تدار. القسیه: پۆشاكێكی میسرییه وئاورێشمی تێكه‌لاَوه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن: هه‌ر له‌ناوی كرمی ئاورێشمه‌وه وه‌رگیراوه كه پێی ده‌ڵێن: قه‌ز.. قه‌زه‌كه بووه به قه‌س..
هه‌روه‌ها: ئیمامی نه‌سسائییش دوو فه‌رمووده‌ی بۆ باسكردووین و شێخی ئه‌لبانیش به‌دروستی داناوه، كه پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ نه‌هی له ئه‌نگوستیله‌ی ئاڵتوون كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌قی فه‌رمووده كه‌یه:
1- عن علي قال: نَهَىَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم عَنْ خَاتمِ الذَّهَبِ وعن القسي وعن المياثر الحمر.(3).
واته: حه‌زره‌تی عه‌لی ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ری خوا سلاَوی خوای لێ بێ نه‌هی له ئه‌نگوستیله‌ی ئاڵتوون و پۆشاكی ئاورێشمی كرد..
هه‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه به‌وشه‌ی ئه‌نگوستیله هاتووه له‌هه‌ندێ ریوایه‌تی دروستیشا به وشه‌ی ئه‌ڵقه هاتووه، وه‌ك ئه‌م فه‌رمووده دروسته‌ی كه نه‌سسائی بۆمان ده‌گێرِێته‌وه و ئه‌لبانیش به‌دروستی داناوه:
2- عن هبيرة سمعه من علي يقولُ: نَهَى رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم عَنْ حَلقةِ الذَّهَبِ وعن الميثرة الحمراء، وعن الثياب القسية... واته: هوبه‌یره ده‌ڵَێ: له‌حه‌زره‌تی عه‌لیم بیست ده‌یفه‌رموو: پێغه‌ممه‌ری خوا سلاَوی خوای لێ بێ نه‌هی له ئه‌ڵقه‌ی ئاڵَتوون و پۆشاكی ئاورێشمی كرد..
كه‌وابوو ئه‌لقه‌و موستیله یه‌ك حوكمیان هه‌بوو.. با سه‌ر له رای زاناینی زمانه‌وانی و شه‌رعناس وفه‌رمووده بده‌ین بزانین ئه‌وان چی ده‌فه‌رموون؟..
له‌كتێبی {النهایه} دا زانای به‌ناو بانك ئیبنول ئه‌سیر كه شه‌رحی وشه گرانه‌كانی فه‌رمووده‌ی تیا ده‌كات، له پیته‌كانی{ح، ل، ق}دا، و بۆ واتای ئه‌و وشه‌یه به‌م جۆره پارچه‌یه‌ك له‌وفه‌رموده‌ی هێناوه كه ئه‌و وشه‌ی تێدایه، و نووسیویه‌تی: " أنه نهى عن حِلَقِ الذهب " ئینجا به‌م شێوه‌یه واتای ده‌كات:{ هي جمع حَلْقَةٍ، وهو الخاتم لافص له. } واته: حیله‌ق كۆی حه‌لقه‌یه، ئه‌ویش به‌و ئه‌نگوستیله‌یه ده‌گوترێ، كه چاوی نییه..
كه‌وابوو زانایانی زمانیش رایان وایه كه ئه‌لقه‌و موستیله یه‌كێكن، به‌لكو موستیله هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌و چاوی بۆ دروست كراوه..(5)
به‌لاَم ئیبنول موله‌قه‌ن له كتێبی ئه‌لعومده دا فه‌رموویه‌تی: له زمانه‌وانیدا ئه‌ڵقه‌و موستیله لێك جودان، له‌به‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌و خه‌ڵكی ئه‌م پرسیاره‌یان ئاراسته‌ی ئیمامی سوبوكی كردووه‌و لێیان پرسیوه: رای جه‌نابت به‌رامبه‌ر ئه‌ڵقه له په‌نجه كردن بۆ پیاوان چییه؟
ئه‌ویش له { ئه‌لفه‌تاوا ئه‌لفیقهییه ئه‌لكوبرا }دا فه‌رموویه‌تی: هه‌رچه‌ند له زمانه‌وانیدا ئه‌ڵقه‌و موستیله لێك جودان، به‌لاَم له به‌كارهێنانی شه‌رعدا یه‌ك واتایان هه‌یه..
پێشه‌وایانی مه‌زه‌بی ئێمه رایان روونه كه: له دروستبونی به‌كارهێنانی ئه‌نگوستیله‌و ئه‌ڵقه‌دا هیچ جیاوازییه‌ك نییه.. به لكو به‌كارهێنانی بۆ پیاوان به‌سوننه‌تیش ده‌زانن، جا ئه‌نگوستیله‌ی چاوداربێ، یا بێ چاو.. لای زانایانی شه‌رعناس به‌مه‌رج نه‌گیراوه ئه‌نگوستیله چاوی هه‌بێ.. له‌به‌ر ئه‌وه رای ئه‌وان روون و ره‌وانه له دروستبوونی به‌كارهێنانی ئه‌ڵقه‌دا بۆ پیاوان..(6)
ئه‌وا زانیمان ئه‌ڵقه‌و موستیله‌ی زێڕ بۆ پیاوان دروست نییه.. بابزانین ئه‌وه‌ی بۆ پیاو دروسته له په‌نجه‌ی بكات ده‌بێ له‌چ جۆره كانزایه‌ك بێ؟
ئه‌ڵقه‌و موستیله‌ی زیو:
ئه‌نه‌س ده‌فه‌رموێ: ئه‌نگوستیله‌كه‌ی پێغه‌ممه‌ر سلاَوی خوای لێ بێ له زیو بوو، چاوی موستیله‌كه‌ش هه‌ر له‌زیو بوو.. ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 5870 - حدثنا إسحاق أخبرنا معتمر قال سمعت حميدا يحدث عن أنس - رضى الله عنه - أن النبى - صلى الله عليه وسلم - كان خاتمه من فضة وكان فصه منه . وقال يحيى بن أيوب حدثنى حميد سمع أنسا عن النبى - صلى الله عليه وسلم - . (7).
كه‌وابوو پێغه‌ممه‌ر سلاوی خوای لێبێ ئه‌نگوستیله‌ی زیوی به‌كارهێناوه، بابزانین خه‌لیفه راشیده‌كان هه‌ڵوێستیان چی بووه؟ له كتێبی { المطالب العالية }دا شێخی ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی شوێنه‌وارێكمان له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی عومه‌ره‌وه بۆ باس ده‌كات كه {زیاد} دێت بۆ لای حه‌زره‌تی عومه‌ر وئه‌نگوستیله‌یه‌كی ئاڵتوونی له‌ده‌ستا ده‌بێ، حه‌زره‌تی عومه‌ریش ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه ئه‌لقه‌ی زێڕتان له‌په‌نجه كردووه؟ ئه‌بوو موسایش كه‌له‌ته‌كیا ده‌بێت ده‌فه‌رموێ: موستیله‌كه‌ی من له ئاسنه.. حه‌زره‌تی عومه‌ر ده‌فه‌رموێ: "ئه‌وه بۆگه‌نتر و چه‌په‌ڵتره، ئه‌گه‌ر ویستان موستیله له په‌نجه بكه‌ن موستیله‌ی زیو به‌كار بێنن.." ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
2321 - عن عبد الرحمن ، صاحب السقاية ، قال : دخل زياد على عمر رضي الله عنه ، وفي يده خاتم من ذهب ، فقال عمر رضي الله عنه : « اتخذتم حِلقَ الذهبِ ؟ » قال أبو موسى رضي الله عنه : لكن خاتمي من حَديدٍ ، فقال عمرُ رضي الله عنه : « ذلك أنتن وأخبثُ ، من كان منكم متختما فليتختم بخاتم من فضة » (8).
هه‌روه‌ها شێخی سوبوكی له فه‌تاواكه‌یدا ده‌فه‌رموێ: له‌مه‌جموعی شه‌رحی موهه‌ززه‌بدا نه‌وه‌وی فه‌رموویه‌تی: دروسته له‌په‌نجه‌كردنی موستیله‌ی چاودار و بێ چاو له‌به‌ر ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه له‌و باره‌وه هاتوون..
پاشان ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی كه ئێستا‌و پێشتریش فتوام پێداوه، و له‌شه‌رحی ئیڕشاد و كتێبه‌كانی تریشما باسم كردووه ئه‌وه‌یه كه دروسته ئه‌ڵقه‌ی ناوبراو له‌په‌نجه بكرێ، چونكه ئه‌ویش به موستیله ناو ده‌برێت، هه‌روه‌ك له‌مه‌جموعا باسكراوه..(9).
له فه‌تاوای هێندیشا ده‌فه‌رموێ: " مه‌ناوی له شه‌رحی جامع الصغیر دا باسی ده‌كات كه موستیله‌ی زیو نابێ له مسقاڵێ زیاتر بێ، و هه‌ندێكیش وتویانه: نابێ بگاته مسقاڵێك، و بۆ پشتیوانی ئه‌و بۆچوونانه‌ش شوێنه‌وار هه‌یه."(10) .
له فه‌تحول قه‌دیریشدا باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئیمام موحه‌ممه‌دی هاوه‌ڵی ئه‌بو حه‌نیفه پێی وایه كه موستیله به ئه‌ڵقه ده‌گوترێ، جا ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه چاوی هه‌بێ یان نه(11).. هه‌روه‌ها له‌مه‌بسوتی فیقهی حه‌نه‌فی و ئه‌لعینایه‌ی شه‌رحی ئه‌ل هیدایه‌ی فیقهی حه‌نه‌فیدا هه‌مان قسه‌ی موحه‌ممه‌دی هاوه‌ڵی ئیمام ئه‌بوو حه‌نیفه‌یان باس كردووه.
هه‌ندێ له‌سه‌ر چاوه‌كان:
1- أخرجه البخاري في كتاب اللباس/باب خاتم الحديد، ص: 1256. أطرافه 2310 ، 5029 ، 5030 ، 5087 ، 5121 ، 5126 ، 5132 ، 5135 ، 5141 ، 5149 ، 5150 ، 7417 - تحفة 4718 - 202/7 "
2- أخرجه البخاري في كتاب اللباس/باب خواتيم الذهب، ص: 1255.
3- أخرجه النسائي برقم: 5166 ، وصححه الألباني..
4- أخرجه النسائي برقم: 5167 ، وصححه الألباني.
5- النهایه 1/437. حرف الحاء مع اللام والقاف.
6- الفتاوى الفقهية الكبرى للسبكي: 3/53.
7- أخرجه البخاري كتاب اللباس/باب خواتيم الذهب، ص: 1256. وأطرافه 65 ، 2938 ، 5872 ، 5874 ، 5875 ، 5877 ، 7162 - تحفة 773 ، 791..
8- كتاب: المطالب العالية للحافظ ابن حجر العسقلاني: 7/11.
9- الفتاوى الكبرى للسبكي: 3/53.
10- .الفتاوى الهنديية: 43/228.
11- فتح القدير ..