خوا ده‌فه‌رموێ:
" إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلائِكَةُ أَلا تَخَافُوا وَلا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنتُمْ تُوعَدُونَ " فصلت/30. واته: به‌راستی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارمان ئه‌ڵلایه، پاشانیش به‌رده‌وام پێ به‌ندی ئه‌و رێبازه ده‌بن،{له‌سه‌ره‌مه‌رگا} فریشته‌كان داده‌به‌زن بۆلایان پێیان ده‌ڵێن: هیچ ترسێكتان له‌داهاتوو نه‌بێت، و خه‌میشتان بۆ رابوردوو نه‌بێت، و مزگێنیتان لێبێ به‌و به‌هه‌شته‌ی به‌ڵێنتان پێ دراوه..
له‌م ئایه‌ته‌ی سووره‌ی هوودیشدا خوای بالاَ ده‌ست فه‌رمان به پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌كات كه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌كانی خوا دا به‌رێك وراستی: " [ فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلاَ تَطْغَوْاْ إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ." واته: چۆن فه‌رمانت پێكراوه هه‌روا به‌راست و رێكی به‌جێیان بێنه، خۆت وئه‌وانه‌ش له‌ته‌كتان و بۆلای خوا گه‌ڕاونه‌ته‌وه، نه‌كه‌ن له‌سنووری فه‌رمانه‌كانی خوا ده‌رچن، چونكه بێگومان خوا به‌هه‌ركارو كرده‌یه‌كتان ئاگاداره..
له‌فه‌رمووده‌ی دروستیشدا هاتووه كاتێ سوفیانی كوڕی عه‌بدوڵلا دێته خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و عه‌رزی ده‌كات: قوربان! له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه شتێكم پێ بڵێ، پاش خۆت پرسیار له‌كه‌سی تر نه‌كه‌م.. فه‌رمووی: " قلْ آمَنتُ بِاللهِ ثمَّ اسْتقمْ " واته: بڵێ: باوه‌ڕم به‌خوا هێناوه، و به‌رده‌وامبه له‌سه‌ری و پێ به‌ندبه پێیه‌وه..
ئیمامی شافیعی به‌ره‌حمه‌ت بێ ده‌فه‌ورموێ:
إذا شئت أن تحيا سليماً من الأذى
وحـظك مــوفور وعـرضك صيِّن
لــسانك لا تــذكر بـه عورة امرئ
فكلك عــورات وللــناس ألـــــسن
وعيـــنك إن أبـــدت إليك مــعايباً
فصنها وقل يا عين للــناس أعين
واته: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ به‌بێوه‌ی بژیت و له‌ئازار دووربیت، وبه‌شت زۆربێت، و شه‌ره‌فت پارێزراوبێ، به‌زمانت عه‌یب و عه‌وره‌تی خه‌ڵك باس مه‌كه، چونكه هه‌موو گیانت عه‌یب و عه‌وره‌ته، و خه‌ڵكیش زمانیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر چاوت عه‌یبی خه‌ڵكی بۆ ده‌رخستیت، بیپارێزه و پێی بلێ: ئه‌ی چاو! خه‌لكیش چاویان هه‌یه!!